هەواڵ و چالاکی
سەردانی خوێندکارانی بەشی یاسا بۆ لای چەند رێکخراوێک
 لە کۆتا ڕۆژی خولی‌ یاسایی بۆ دەرچوانی قۆناغی  سێ و چواری  بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە،  رۆژی سێشەممە  بەرواری 12\7\2018 تیمی خولەکە سەردانی تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجەیان کرد.
سەردانەکە بەمەبەستی ئاشنابوون لەکاروباری ڕێکخراوەیی بوو، بەتایبەت کارو چالاکیەکانی ڕێکخڕاوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەپارێزگای هەڵەبجە کەلەنزیکەوە سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە و چەند ئەندامێکی دیکە باسیان لەکارو چالاکیەکانی  تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە بەگشتی  کرد و ئامانجی تۆڕه کەیان ڕون کردەوە.
 هەمان ڕۆژ سەردانی دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ کرا بەمەبەستی ئاشنابون لەکاروباری ئەم دەزگایە کەڕۆڵێکی دیاری هەیە لەم پارێزگایەدا.
لە کۆتاییشدا دانیشتنێک ئەنجام درا لەگەڵ کارمەندانی دەزگای ناوبراو، کەباس لەکارو چالاکیەانی ئەم دەزگایە کراو ئەو خزمەتەی لەماوەی ڕابردودا ئەنجامیان داوە لەپارێزگای هەڵەبجە.

491 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/16/2018 2:26:24 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top