هەواڵ و چالاکی
کۆبووەنەوەی راوێژکاری لەسەر سیستەمی بە ئەلکترۆنیکردنی فەرمانگە دادنووسییەکان
لە بەردەوامی پڕۆژەی هۆشیاری لەسەر سیستەمی بە ئەلکترۆنی کردنی فەرمانگە دادنووسییەکان،ئەمڕۆ رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان یەکەمین کۆبوونەوەی راوێژکاری بە ئامادەبوونی بەرێوەبەرانی فەرمانگە دادنووسیەکانی سلێمانی،ژمارەیەک لە پاریزەران ، هاوڵاتیان ، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و نوێنەری کۆمپانیای جێبەجێکار INFORR، و دەزگاکانی راگەیاندن
لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدا.
- لە کۆبوونەوەکەدا شۆخان حمەرشید (بەرێوەبەری پرۆژەکە) ،نوێنەری بەرێوەبەرایەتی فەرمانگە دادنووسییەکانی سلێمانی و نوێنەری کۆمپانیای INFORR ووتەی خۆیان پێشکەشکرد .
-دواتر گفتوگۆیەکی کراوە لە نێوان ئامادەبوون ئەنجامدرا و کە خاڵە باش و لاوازەکانی سیستەمەکە خرانەروو هەروەها راسپاردەو پێشنیار بۆ باشکردن و بەرەوپێشبردنی سیستەمەکە خرانەوو، ئەمەش بووە هۆی تێگەشتنێکی باشتری لایەنەکان و بەشداربووان لەسەر سیستەمەکە
2307 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/10/2020 11:14:11 AM
Copyright. All Rights Reserved.
Top