هەواڵ و چالاکی
راپۆرتی چاودێری و هەڵسەنگاندنی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان، له‌لایه‌ن ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پیدان.
پێشەکی لەسەر پرۆژەی چاودێری پەرلەمان
بەپشت بەستن بە یاسای رێکخراوە ناحکومیەکان، ژمارە (1)ی ساڵى (2011)، یاسای مافى دەسکەوتنى زانیارى لە هەرێمى کوردستان، ژمارە (11)ی ساڵى (2013) و بڕیارى ژمارە (5)ى ساڵى 2013ى پەرلەمانى کوردستان سەبارەت بە (پەیمانى هاوبەشی و گەشەپێدان لەنێوان دەسەڵاتە گشتیەکان و رێکخراوە ناحکومیەکان لە هەرێمى کوردستان)، ئینیستتیوتى پەى بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، لە خولی چواری پەرلەمانەوە روانگەی پەی (مرێد پەى) دامەزراند، یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم پرۆژەیە کارکردنە بۆ درووستکردنی شەفافیەت لە کاری پەرلەمانى و گەیاندنی زانیاری بەڕای گشتی، لەپالڕ ئەم ئامانجە، درووستکردنی فشار لەسەر پارتە سیاسییەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان، یەکێکی ترە لەو ئامانجانەی کە پەی بەهاوکاری هاوبەشەکانی لە کۆمەڵى مەدەنی کاری بۆ دەکات. 
ئەم پرۆژەیە بەهاوکاری سندوقی نیشتیمانی بۆ پاڵپشتی دیموکراسی (NED)ى ئەمریکی، (13) راپۆرتی بە زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) لەسەر خولی چوار و (2) راپۆرتی لەسەر خولی پێنج بڵاوکردۆتەوە، لەپالڕ کاری بەردەوامی ماڵپەڕى فەرمی روانگەی پەی، بڵاوکردنەوەی راپۆرتی وەرزی، بەیاننامەی رۆژانە لەسەر کارەکانی پەرلەمان، نوێترین کار، کۆبوونەوەی ژمارەیەک رێکخراو و کەسانى پسپۆڕ و چالاکوانی کۆمەڵى مەدەنیە لە دەوری تۆڕێک، بە ئامانجی کار و فشاری زیاتر لە پێناو پەرلەمانێکی بەهێز. 
"ئێمە لە پەی، هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ لە پێناو هاتنە کایەی پەرلەمانێک کە بتوانێت یاسای باش دابڕێژێت و چاودێرێکی بەهێز بێت”
بەپێی یاسای ژمارە (1)ى ساڵی (1992) هەڵبژاردنی پەرلەمان و پەیڕەوی ناوخۆ، پەرلەمان لە هەرێم "باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێریکردنە، مەرجەعی سیاسی و یاساییە، ئەو دەسەڵاتانە پیادە دەکات کە لە پەیڕەو یاسا کارپێکراوە پەیوەندیدارەکاندا ئاماژەیان پێدراوە.
بۆیە ئێمە لە پەی، هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ لە پێناو هاتنە کایەی پەرلەمانێک کە بتوانێت یاسای باش دابڕێژێت و چاودێرێکی بەهێز بێت لەسەر دامەزراوەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن.
بتوانێت رۆڵى خۆی بگێڕێت لەدیموکراتیزەکردنی بنەماکانی دیموکراسی و بەدیهێنانی هاوسەنگی لەنێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵدا".
پەى خوازیارە بەم پرۆژەیە، ئەو نامەیە بە نوخبەی دەسەڵات بگەیەنێت، کە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەهێزکردنی بەرزترین دامەزراوەی هەرێم، هەر هەوڵێکی زیاتر بۆ پەراوێزخستنی پەرلەمان، کاریگەریی خراپی دەبێت لە سەر شێوازی حوکمکردن و پەیوەندی نێوان دەسەڵات و خەڵک.
ئینیستیتیوتى پەى بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
ئازاری 2020

پوختەی خولی پایزە 
بەپێى پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، خولی گرێدان، چوار مانگ یاسادانان و دوو مانگ پشووە، بەهۆی گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەکان و چەند ئەرکێکی تر، خولی پایزە، مانگێک درێژکرایەوە، ئەم خولە لە (1/9/2019 تا 31/1/2020) بوو.

1- دۆخی یاسادانان:
لە وەرزی پایزەدا (18) دانیشتنی پەرلەمان کراوە، بەڵام کاتێک ماڵپەڕى پەرلەمانی کوردستان ناوی پەرلەمانتارانی ئامادەنەبووی (بەمۆڵەت و بآ مۆڵەت) بڵاوکردۆتەوە، دانیشتنەکانی پەرلەمانی لە خولی پایزەدا بە (17) دانیشتن هەژمار کردووە و دانیشتنی کردنەوەی خولی پایزەی هەژمار نەکردووە، بە پێی ماددەی (51) لە پەیڕەوی ناوخۆ، هەفتانە رۆژانی (سآ شەممە، چوار شەممە) بۆ دانیشتنی پەرلەمان تەرخانکراوە، واتە دەبوو پەرلەمان (40) دانیشتن ئەنجام بدات، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەنجام نەدانی دانیشتنەکان دەگێڕێتەوە بۆ ئامادەنەکردنی راپۆتی لیژنەکان لەسەر ئەو پێشنیازە یاسایانەی کە ئاراستەیان کراوە، بەڵام بەپێى ماددەی (37)ی پەیڕەوی ناوخۆ دەستەی سەرۆکایەتی دەیتوانی ئەو لیژنانە بگۆڕێت،
دەبوو پەرلەمان (40) دانیشتن ئەنجام بدات، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەنجام نەدانی دانیشتنەکان دەگێڕێتەوە بۆ ئامادەنەکردنی راپۆتی لیژنەکان 
پرسیار ئەوەیە بۆچی دەستەی سەرۆکایەتی ئەم رێکارانەی نەگرتۆتەبەر؟ لەکاتێکدا سەرۆک و جێگری پەرلەمان لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا چەندین جار وتویانە لیژنە هەیە (90) رۆژە پێشنیازە یاسای لایەو راپۆرتی لەسەر نەنووسیوە، بەپێى بڕگەی سێیەم لەماددەی (19)ى پەیرەوى ناوخۆ، سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی کاری لیژنەکان و پێشکەشکردنی راپۆرت دەربارەیان ئەرکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانە.

1-1: جێبەجێکردنى پلانکارى وەرزى پاییزە ناتەواوە..؟!
لەدانیشتنی رۆژى (1/9/2019)ى کردنەوەی خولی پایزەدا، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان، (141) خاڵیان وەک کاری لەپێشینەی (ڕولویە) خولی پایزەیان راگەیاند، بەڵام لەم خولەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ (22) پێشنیاز و پرۆژە یاسا و بڕیار کرا، (4) یاسا و (3) بڕیاریش پەسەندکران، لەو (141) خاڵە، (114) دانەیان کاری لەپێشینەى فراکسیۆنەکانی پێکهێنەری حکومەت و سەرۆکایەتی پەرلەمان بوو، لە گرنگترین خاڵە هاوبەشەکانی نێوانیان بریتی بوون لە پرسەکانى:
- کاراکردنەوەی لیژنەی دەستوور.
- هێنانی بودجەی (2020) بۆ پەرلەمان. 
- گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە بە یاسا. 
- رێکخستنەوەی دەروازە سنورییەکان.
-  فرەکردنی سەرچاوەکانی داهات. 
- دڵنیایی کۆمەڵایەتیء تەندروستی.
- چارەنوسی فەرمانبەرانی گرێبەست.
- دامەزراندنی یەکەمی زانکۆکان.
- هەمواری یاسای وەبەرهێنان.
- یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
بەڵام هیچ یەکێک لەم خاڵانە نەبوون بە یاسا و بڕیار و لیژنەی دەستووریش کارا نەکرایەوە، جگە لە دانانی دوو بڕگە لە ماددەی (13) لە بەشی حوکمەکانی کۆتایی یاسای چاکسازی، کە لە بڕگەی یەکدا، هاتووە:"وەزارەتی دارایی لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی بواری بانکی هەرێم، ئەژمارێکی تایبەت دەکاتەوە بۆ هەر مووچەخۆر و سوودمەندێک لە بودجەی گشتی، لەپێناو دابینکردنى (پاراستن)ی گشت شایستە داراییەکان بە شایستە داراییە خەرجنەکراوەکانیشەوە"، لە بڕگەی دووەمدا هاتووە: چۆنیەتی کردنەوەی ئەو ئەژمێرەو سوود وەرگرتنی مووچەخۆر و سوودمەند لە ئەژمێرەکە، بە رێنماییەکی دارایی رێکدەخرێت کە لەلایەن وەزارەتی (دارایی و ئابوری)یە دەردەچێت، ئەمەش واتە ئەو خواستە بەدی ناهێنێت کە مووچە خۆران هەیان بوو.
ئەو خواستە بەدی ناهێنێت کە مووچە خۆران هەیان بوو
 لە ناوەڕۆکی راپۆرتەکەدا بە خشتەیەک ئەولەویەتی هەموو لایەنەکان بەبآ دووبارە بوونەوە و ئاستی کارکردنیان لە خولی پایزە نیشاندراوە، لە پاشکۆی راپۆرتەکەشدا دەقی وتەکانی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان هاتووە.( )   

2- دۆخی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان:
   کاری لیژنە هەمیشەییەکان ستونی سەرەکییە لە پرۆسەی یاسادانان و چاودێری دامەزراوەکان، لەم خولەدا لە لایەن سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمانەوە رەخنەی زۆر لەسەر کاری لیژنەکان هەبوو، بەتایبەت لەسەر نوسینی راپۆرت لەسەر پێشنیازە یاساکانی کە ئاراستەیان کراوە، لە خستنەڕووی گفتوگۆی دانیشتنەکانی پەرلەمان لەناو راپۆرتەکەدا، سەرنجی سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەندامان دەربارەی پێشێلی پەیڕەو لەلایەن لیژنە هەمیشەییەکانەوە خراوەتەڕوو، بە خشتەیەکی تایبەت ئەرکە پەیرەوییەکانی لیژنە هەمشەییەکان لە پاشکۆی راپۆرتەکە نیشاندراوە.
  لە هەردوو خولی گرێدانی پەرلەمان (53) پێشنیاز و پرۆژە یاسا ئاراستەی لیژنەکان کراوە، بەڵام بەپێى هەواڵەکانی ماڵپەڕى فەرمی پەرلەمان، تەنها (24) راپۆرت نوسراوە، (10) ئەندام یان فراکسیۆنێک، بەپێى ماددەی (36)ى پەیرەوى ناوخۆ، دەتوانێت لە دوای تێپەڕ بوونی (45) چل و پێنج رۆژ، بەسەر ئاڕاستەکردنی پرۆژەیەک بۆ لیژنەی تایبەتەمەند داوای روونکردنەوە لەبارەی ئەو پڕۆژەیە لە لیژنەکە بکەن، بەڵام رانەگەیەندراوە کە کەس ئەم کارەی کردبێت.
 نوسینی (24) راپۆرت لەسەر پێشنیازە یاساکان پێچەوانەیە لەگەلڕ ئاراستەکردنی ئەو هەموو پێشنیازە یاسایەی کە ئەندامان پێشکەشی دەکەن چونکە ئەندامانی فراکسیۆنەکان لە لیژنەکاندا ئەندامن و دەتوانن ئەرکەکانیان راپەڕێنن، لە هەمانکاتدا بونی (24) راپۆرت بەڵگەیە لەسەرئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ژمارەیەکى زیاتر راپۆرتی نوسراوی لەسەر پێشنیازە یاساکان لەبەردەست بووە، هەم بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمانی لەسەر سازبکات، هەم بۆ ئەوەی یاسای زیاتر دەربچوێنێت و ئەو کەلێنە یاساییانە پڕبکاتەوە کە سەرۆکی پەرلەمان لەوتەکانیدا لەکردنەوەی خولی پایزە ئاماژەی پێدان.
"نوسینی (24) راپۆرتی لیژنەکان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، دەیتوانی دانیشتنی زیاتر سازبکات"
بەپێى ماددەی (41)ی پەیڕەو، ئەرکی لیژنەکانە بەداوداچوون بکەن لەسەر ئاستی جێبەجێکردنی یاساکان، بەڵام ئەگەر چەند یاسایەک بەنموونە وەربگرین، بۆمان دەردەکەوێت لیژنەکان ئەو ئەرکەیان جآ بەجآ نەکردووە، بۆ نموونە: (یاسای رۆژنامەگەری ژمارە (35)ی ساڵى (2007)، کە لە ماوەی خولی پایزەدا چەندین دۆسیەی رۆژنامەنووسان هەیە بەپێى ئەم یاسایە مامەڵەیان لەگەلڕ نەکراوە و زیندانی کراون، یان پێشێلی یاسای ژمارە (1)ی ساڵى (2011)ی رێکخراوە ناحکومیەکان، ئێستا وەزارەتی دارایی بەپێچەوانەی یاسەکەوە، مامەڵەی کۆمپانیا لەگەلڕ رێکخراوەکان دەکات، پێشێلی یاسای ژمارە (5)ی ساڵى (2013)ی مافی بەدەستهێنانی زانیاری و کارپێنەکردنی لەلایەن خودی پەرلەمانی کوردستان و دەرنەکردنی رێنمایی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، ئەمانەو چەندین یاسای تر کە ئەرکی لیژنەکان و پەرلەمانتارانە بەدواداچوون بکەن و فشار بکەن بۆ جێبەجێکردنی.
لە پێکهێنانی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە پەرلەمان نموونەی خراپی پێشکەش کردووە، یەکێک لەوانە، پاش گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەکی یەکێتی لە ئاسایشى هەولێر( ) و رازینەبوونی بەرپرسان و پەرلەمانتارانی یەکێتی بەوەی ناوبراو خۆی خنکاندووە، لیژنەیەکی لاوەکی لەنێوان لیژنەی پێشمەرگە و کاروباری کۆمەڵایەتی پێکهێنرا، لیژنە رۆژی (30/01/2020) رونکردنەوەکەیان بڵاوکردەوە، کە دەڵێت: پشتگیری لە بەیاننامەی ئاسایشی گشتی دەکەین و هیچ خاڵێکی وا تێبینی نەکراوە کە پێچەوانەی راگەیێندراوی ئاسایش بێت.
لیژنەکەی پەرلەمان وتی: "پشتگیری لە بەیاننامەی ئاسایشی گشتی دەکەین و هیچ خاڵێکی وا تێبینی نەکراوە کە پێچەوانەی راگەیێندراوی ئاسایش بێت"
ئەمە بەیاننامەیەش گرژی لەنێوان سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی و ئەندامانی لیژنەکان درووستکردووە و چەندان روونکردنەوە بڵاوکرانەوە( )، کە سەرەنجام بە داخستنی کەیسەکە و لادانی روونکردنەوەی جێگر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ساتی فەرمی پەرلەمان کۆتایی هات، چونکە بەیانەکەی سەرۆکی پەرلەمان لە سایتی پەرلەمان بڵاونەکرایەوە.
سەبارەت بە ئامادەبوونى ئەندامان، سەرۆکی پەرلەمان، رایگەیاند:  ئامادەنەبوونی ئەندامان لە دانیشتنەکانی پەرلەمان و کۆبوونەوەى لیژنەکان، لە حاڵەتەوە بۆتە دیاردە بۆیە لە کۆتایی مانگی (12/2019) ماڵپەڕى فەرمی پەرلەمان چەند خشتەیەکی ئامادەنەبوونی بڵاوکردەوە، لە ناوەرۆکی راپۆرتەکەدا زانیاری تەواو هەیە لەسەر ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکانی پەرلەمان و کۆبوونەوەی لیژنەکان.

3- دۆخی چاودێری دامەزراوەکان:
سەبارەت بە ئەرکی چاودێری لەسەر دامەزراوەکانی جێبەجێکردن، پەرلەمانتاران لەم خولەدا زیاتر لە (264) پرسیاریان ئاراستەی حکومەت کردووە، سەرۆکی پەرلەمان لە دانیشتنی ژمارە (8) لە (04/12/2019) رایگەیاند:"(150) پرسیار ماوەی یاسایی وەڵام دانەوەیان تێپەڕیووە کە (21) رۆژە، خۆی پرسیاری زیاتر کراوە، بەڵام لەجیاتی ئەوەی ئەندامان بڵێن حکومەت وەڵاممان ناداتەوە، ماددەی (70) دەسەڵاتی بە ئەندام داوە بڕوات بۆ قۆناغی پرساندن، سەرباری ئەوەش، ئێمە سکرتێری پەرلەمانمان راسپارد و نوسراوی جەختکردنەوەمان بۆ حکومەت ناردووە". لە کردنەوەی خولی بەهارەشدا سەرۆکی پەرلەمان، وتی: "جارێکی تر رێگە بە خاڵى پەیڕەوی نادەین لەسەر پرسیارەکانتان، فەرموون رێوشوێنە پەیڕەوییەکانی تر بگرنەبەر". وتەکانی سەرۆکی پەرلەمان، ئەوە دەسەلمێنێت، پەرلەمانتاران لەبارەی پرۆسەی چاودێریەوە بەشێکی پەیڕەوی ناوخۆیان پشتگوآ خستووە کە پرساندنە، لەم خولەدا تەنها داوای پرساندن بۆ وەزیری دارایی پێشکەش کرابوو، بەڵام ئەویش نەچووە پەرلەمان،
"پەرلەمانتاران لەبارەی پرۆسەی چاودێریەوە بەشێکی پەیڕەوی ناوخۆیان پشتگوآ خستووە کە پرساندنە"
بەمەبەستی تیشک خستنەسەر پرسیاری ئەندامان کە ئاراستەی حکومەت کراوەو خودى ئەندامان پرسەکەیان لە لە میدیایش وروژاندووە، بریتین لە:
1-وەرگرتنی پارە بە بیست و یەک شێوەی جیاواز لە دەروازە سنورییەکان و داخڵکردنی (ئۆتۆمبێلی کۆن و بێ سەرەتا، ئۆتۆمبێلی درع و گرانبەها، شیر و جگەر و چەندین جۆر خۆراکی ماوە بەسەرچوو، بردنە دەرەوەی کانزا فلزییەکان و هێنانی چەندین جۆر بەروبومی قەدەغەکراوی وەک هێلکە و دوگ، هتد)، بەڵام نەتوانرا رێگری لەم کارە بکرێت .
2-چەندین پرسیار و یاداشت، دەربارەی داهاتی نەوت و ناوخۆ و شێوازی خەرجکردنی بۆ حکومەت نێردراون، بەڵام وەڵامیان نەدرایەوە.
3-بەدواداچوون لەسەر پێوەری ئاوی ماڵان، تا ئێستا گرفتەکە وەک خۆی ماوە.
4-دابەشنەکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا، لەکاتێکدا حکومەت دوو پاڵاوگەی داوە بە کەرتی تایبەت، بەڵام نەوتی سپی بۆ ناوخۆ دابین ناکەن.
5-ئاشکراکردنی گەندەڵی لە ئەنجومەنی باڵای خانمان. کەسەرەنجام لە شوباتی 2020، سەرۆکی ئەنجومەنەکە لادرا و نازانرێت ئایە لانانەکەی پەیوەندی بەو کەیەسەوە هەبووە یان نا؟ ئایە لەسەر ئەو دۆسەیەی گەندەڵییە هیچ رێوشیوێنی تری یاسایی گیراوەتەبەر یان نا؟.
6- بەدواداچوون لەسەر سیستمی مامەڵەی ئۆنلاین لە فەرمانگەکانی دادنوسی هەرێم، کە سەرەنجام، دادگای کارگێڕی هەولێر بڕیاری هەڵوەشاندنەوە ئەو گرێبەستەی داوە کە لەگەلڕ کۆمپانیاکان کراوە، بەڵام هەتا ئەمڕۆش ئەو بڕیارە لەلایەن وەزارەتی دادەوە جێبەجآ نەکراوە.
چەندین کار تری پەیڕەوی هەیە کە دەستەی سەرۆکایەتی و زۆرینەی پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکان دەیانتوانی پەیڕەوی بکەن و نەیانکردووە، وەک: لە ماددەی (66) بڕگەی (1)، دا هاتووە: (10) ئەندام، دەتوانن، داوایەک پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی بکەن بۆ ئەوەی بابەتێکی گشتی بخرێتەڕوو، لەم خولەدا جگە لە پرسی شایستە داراییەکانی جوتیاران و هاتنی شاندی دانوستاندنی حکومەتی هەرێم لەگەلڕ ناوەند، هیچ داواکارییەکی تر نەخرایە بەرنامەی کارەوە، یان ماددەی (68 تا 71) کەباس لە پرساندان دەکات، یان بڕگەی (یەکەم و دووەم)ی ماددەی (98)، کەباس لە بودجەی گشتی دەکات، یان لە ماددەی (16) بڕگەی (7)دا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاریی پەرلەمان، لەکۆتایی هەر ساڵێکی داراییدا هەڵدەستێت بەدانانی ژمێرەی کۆتایی و بەرێکارە کارگێڕییەکان دەخرێتە بەردەم دەستەی سەرۆکایەتی بۆ ڕازیبوون لەسەری و ڕەوانەکردنی بۆ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری، بە مەبەستی پێداچوونەوە و بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەبارەیەوە، بۆ پەرلەمان، بەڵام ئەم ئەرکەش جێبەجآ نەکراوە، لەکاتێکدا لە میدیاکان زانیاری بڵاوبوویەوە کە پەرلەمانى کوردستان قەرزارە و موڵکی پەرلەمان فرۆشراوە بۆ چەند پێداویستیەک، چونکە بەهەدەردانی زۆر لە بودجەی پەرلەمان کراوە. 
لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا، چەندین ماددە هەیە ئەرکی حکومەتە پێوەی پابەندبێت، بەڵام بەپێى وتەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەندامان کەمترین پابەندبوونیان هەبووە
لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا، چەندین ماددە هەیە ئەرکی حکومەتە پێوەی پابەندبێت، بەڵام بەپێى وتەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەندامان کەمترین پابەندبوونیان هەبووە، بۆنموونە، ماددەی (60) بڕگەی (3)، دەبێت ئەو لایەنەی پرسیارەکەی ئاڕاستەکراوە لەماوەی (7) حەوت رۆژدا، وەڵامی پرسیارەکە بدەنەوە لە هەموو حاڵەتێکدا، نابێت وەڵامی پرسیارەکە، لە (21) بیست و یەک رۆژ زیاتر دوابخرێت، ماددەی (66) بڕگەی(1)، (10) دە ئەندام، دەتوانن، داوایەک پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بابەتێکی گشتی بخرێتەروِو، بۆ گفتوگۆ، دەبێت لەماوەیەکدا کە لە (14) چواردە رۆژ تێپەڕنەکات، لە هیچ دۆخێکدا نابێت ئامادەبونیان لە (21) رۆژ تێپەڕێت، لەماددەی (70) بڕگەی (2) هاتووە، پێویستە ئەو کەسەی پرساندنی لێکراوە، لە رۆژی گەیشتنی پرساندنەکە لە ماوەیەک کە لە (14)  چواردە رۆژ تێپەر نەبێت وەڵام بداتەوە، وتەی پەرلەمانتاران کە لە دانیشتنەکاندا کردویانە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی حکومەت کەمترین کات پابەندی ئەم خاڵانەی پەیڕەو بووە.

4-پرسی بودجە و ژمێرەی کۆتایی:
لە ماددەی (98) بڕگەی یەکەم، هاتووە، دەبێت لە سەرەتاى مانگى تشرینى یەکەمى هەموو ساڵێک ئەنجومەنى وەزیران، بودجەى خەمڵێنراو رەوانەى پەرلەمان بکات، بەڵام نەکراوە، بەپێى بڕگەی دووەمی هەمان ماددە، لەسەر ئەنجومەنی وەزیران پێویستە، لە کۆتایی مانگی نیسانی هەموو ساڵێکدا، ژمێرەی کۆتایی ساڵى پێشوو، بۆ پەرلەمان بنێرێت، ئەمەش نەکراوە و بەمەش (7) ساڵە (2014-2020) بودجە و (9) ساڵە (2011-2019) ژمێرەی کۆتایی نەچۆتە پەرلەمان.
ئەگەر هۆکاری نەناردنی بودجەی (2020) پەسەندنەکردنی بودجە بێت لە بەغداد، هۆکار چی یە حکومەت ژمێرەی کۆتایی ساڵانی پێشوو نانێرێتە پەرلەمان، تا نوێنەرانی خەڵک و رای گشتی بزانن ساڵانی پێشوو بودجە چەند بووە و چۆن خەرج کراوە.



 
 
دانیشتنەکانی پەرلەمان (01/09/2019 – 29/02/2020)
خشتەى ژمارە (1)
ژ رۆژی بانگهێشت رۆژى دانیشتن ژمارەى دانیشتن ژمارەى
بڕگەى کار ماوەی دانیشتنەکە تێبینی
1 28/08/2019 01/09/2019 کردنەوەی خول 4 1:30
2 15/09/2019 17/09/2019 1 3 2:00
3 23/09/2019 25/09/2019 2 2 05:00
4 27/09/2019 29/09/2019 3 1 02:00
5 13/10/2019 15/10/2019 4 1 01:30
6 21/10/2019 23/10/2019 5 2 03:00 *وەزیرانی شارەوانی و هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئامادەبوون . 
7 28/10/2019 30/10/2019 6 2 01:30
8 11/11/2019 13/11/2019 7 3 01:30
9 02/12/2019 04/12/2019 8 4 05:00 *وەزیری بازرگانی  ئامادەبوو.
10 08/12/2019 10/12/2019 9 3 05:00 *وەزیرانی رۆشنبیری، کارەبا، هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئامادەبوون، بەڵام وەزیری بازرگانی ئامادەنەبوو، کەدەبوو ئامادەبێت . 
11 12/12/2019 16/12/2019 10 3 04:00 *وەزیری تەندروستی ئامادەبوو .
*بەشی خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەکان، دانیشتنەکە بەداخراوی بەرێوەچوو.
12 16/12/2019 18/12/2019 11 1 05:00
13 22/12/2019 24/12/2019 12 4 01:00 *وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ئامادەبوو. 
14 09/01/2020 12/01/2020 13 3 11:00 *پەخشی راستەوخۆی دانیشتنی پەرلەمان لە بڕگەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای (ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقلیەکان) راگیرا.
*وەزیرانی (دارایی، ناوخۆ، پێشمەرگە، هەرێم بۆ کاورباری پەرلەمان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ئامادەبوون.
15 12/01/2020 13/14/2020 14 1 11:00 *وەزیرانی (دارایی، هەرێم بۆ کاورباری پەرلەمان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران) ئامادەبوون.
16 14/01/2020 16/01/2020 15 1 02:30
17 21/01/2020 23/01/2020 16 2 3:30. *دانیشتنەکە بەدەنگى 73 ئەندام کرا  بەنهێنى.
18 28/01/2020 30/01/2020 17 3 03:00 *وەزیرانی کشتوکالڕ و بازرگانی  ئامادەبوون. 
سەرجەم 18 43 69:00

 
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە و پێشنیازە یاساکان 
خشتەى ژمارە (2)
ژ ناوى پرۆژە یاسا خوێندنەوەى
یەکەم خوێندنەوەی
دووەم پێشکەشکراوە لەلایەن ئەو لیژنانە ئاراستەیان کراوە
1 هەمواری یەکەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق. دانیشتنی ژمارە (1) لە (17/09/2019) دانیشتنی ژمارە (2) لە (25/09/2019) ئەندامانی (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکێتی نەتەوەیی، گەشەپێدان *کاروباری یاسایی
2 پێشنیازەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاغیکردن بەنەوت و بەرووبوومەکانی ژمارە (41)ی ساڵی 2008). دانیشتنی ژمارە (1) لە (17/09/2019) یەکێتی * کاروباری یاسایی
*وزەوسامانەسروشتییەکان 
3 پێشنیازەیاسای (بەرکارکردنی یاسای فیدراڵیی پاراستنی بەرهەمە عێراقییەکان ژمارە (11)ی ساڵی 2010ی هەموارکراو). دانیشتنی ژمارە (1) لە (17/09/2019) یەکێتی * کاروباری یاسایی
* کشتوکالڕ و ئاودێری
* وزە و سامانەسروشتییەکان
4 پێشنیازەیاسای (رێکخستن و یەکخستنی عەلوەکان). دانیشتنی ژمارە (1) لە (17/09/2019) یەکێتی * کاروباری یاسایی
* کشتوکالڕ و ئاودێری
5 پێشنیازەیاسای (بەرکارکردنی یاسای فیدراڵیی واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان. دانیشتنی ژمارە (1) لە (17/09/2019) یەکێتی *کاروباری یاسایی

6 پێشنیازەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەکراو بۆ ئالوگۆڕکردن لە بازاڕە نێوخۆییەکان ژمارە (18)ی ساڵی 2008ی هەموارکراو). دانیشتنی ژمارە (1) لە (17/09/2019) یەکێتی * کاروباری یاسایی
*پێشمەرگە و ناوخۆ 
(لە کاتی جیا کردنەوەی لیژنەکان ئاراستەی لیژنەی ناوخۆ دەکرێت).
7 پێشنیازەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری یاسای هاوردەکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان ژمارە (9)ی ساڵی 2006) دانیشتنی ژمارە (1) لە (17/09/2019) یەکێتی * کاروباری یاسایی
*وزە و سامانە سروشتییەکان 
8 پێشنیازی یاسای دەزگای کۆنترۆلی جۆریی دڵنیایی دانیشتنی ژمارە (5) لە (23/10/2019) *ئەندامان (گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوەی نوێ) * کاروباری یاسایی
*لیژنەی دارایی 
*وزە و سامانە سروشتییەکان 
* تەندروستی و ژینگە
9 پێشنیازی یاسای داواکاری گشتی
دانیشتنی ژمارە (5) لە (23/10/2019) *ئەندامانی (گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوەی نوێ)
*ئەندامان(یەکێتی) * کاروباری یاسایی 
10 پێشنیازی یاسای ماف وئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت دانیشتنی ژمارە (5) لە (23/10/2019) *ئەندامان (گۆڕان، نەوەی نوێ، کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوەی نوێ) * کاروباری یاسایی
* کاروباری کۆمەڵایەتی 
11 پێشنیازی بڕیاری پاراستنی مامۆستایان و رێبەرە پەروەردەییەکان دانیشتنی ژمارە (5) لە (23/10/2019) *ئەندامان (گۆڕان، نەوەی نوێ، کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوەی نوێ) * کاروباری یاسایی
*پەروەردە و خوێندنی باڵا
12 پێشنیازی یاسای گەشەپێدانی خێزانی دانیشتنی ژمارە (5) لە (23/10/2019) *ئەندامان (گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوەی نوێ) * کاروباری یاسایی
* کاروباری کۆمەڵایەتی 
13 پێشنیازی یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە دانیشتنی ژمارە (10) لە (06/07/2019) دانیشتنی ژمارە (11) لە رۆژی(23/10/2019) * ئەندامان (پارتی، گۆران، پێکهاتەکان، ئازادی، یەکێتی) * کاروباری یاسایی
*شارەوانی و گواستنەوە گەیاندن  و ئاوەدانکردنەوە

14 پێشنیازی یاسای (ماف و ئەرکی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان-عێراق) دانیشتنی ژمارە (6) لە (30/10/2019)  *ئەندامان (پارتی ،یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ، نەوەی نوێ) * کاروباری یاسایی
* تەندروستی و ژینگە 

15 پێشنیازی یاسای (رێکلامی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان-عێراق) دانیشتنی ژمارە (6) لە (30/10/2019)  دانیشتنی ژمارە (8) لە رۆژی (4/12/2019) 
دانیشتنی ژمارە (9) لەرۆژی (10/12/2019)    *ئەندامان (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ، نەوەی نوێ، میللەت) * کاروباری یاسایی
*رۆشنبیری 
* شارەوانی و گواستنەوە 
16 پێشنیازی یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە هەرێمی کوردستان-عێراق دانیشتنی ژمارە (7) لە (13/11/2019)  *ئەندامان (پارتی ،یەکێتی، گۆڕان) * کاروباری یاسایی
* وزە و سامانەسروشتییەکان
17 پێشنیازی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاغبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەکان لە هەرێمی کوردستان-عێراق دانیشتنی ژمارە (7) لە (13/11/2019)  *ئەندامان (پارتی ،یەکێتی، گۆڕان، نەوەی نوێ، کۆمەڵ، یەکێتی نەتەوەیی) * کاروباری یاسایی
* وزە و سامانەسروشتییەکان 
* ناوخۆ و ئاسایش 
18 پێشنیازەیاسای بیمەی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان-عێراق دانیشتنی ژمارە (7) لە (13/11/2019)  *ئەندامان (نەوەی نوێ، کۆمەڵ) * کاروباری یاسایی
* دارایی و ئابوری
* کشتوکالڕ و ئاودێری
19 پێشنیازە بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان) دانیشتنی ژمارە (7) لە (13/11/2019)  *ئەندامان (یەکێتی) * کاروباری یاسایی

20 پڕۆژەیاسای مادەهۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان لە هەرێمی کوردستان-عێراق دانیشتنی ژمارە (8) لە (4/12/2019)  دانیشتنی ژمارە (10) لەرۆژی (16/12/2019) 
دانیشتنی ژمارە (11) لەرۆژی (18/12/2019)      ئەنجومەنی وەزیران * کاروباری یاسایی
* ناوخۆ و ئاسایش
* تەندروستی و ژینگە 
* کاروباری کۆمەڵایەتی 
21 پێشنیازەبڕیاری (رۆژانی بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان) دانیشتنی ژمارە (9) لە (10/12/2019)    دانیشتنی ژمارە (12) لەرۆژی (24/12/2019)    *ئەندامان (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، سەردەم، ئازادی، پێکهاتەکان) * کاروباری یاسایی
*رۆشنبیری 
22 چاکسازی لە خانەنشینی و مووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەکانی تر دانیشتنی ژمارە (10) لە (16/12/2019)    دانیشتنی ژمارە (13) لە (12/01/2020) و دانیشتنی ژمارە (14) لە (13/01/2020)
ئەنجومەنی وەزیران * کاروباری یاسایی
* پێشمەرگە
* ناوخۆ و ئاسایش 
* دارایی و ئابوری
* شەهیدان و جینۆساید 

 
یاسا پەسەندکراوەکان 
خشتەى ژمارە (3)
ژ ناوى یاسا خوێندنەوەی سێیەم و پەسەندکردن ئاستى
جێبەجێکردن تێبینی
1 پێشنیازی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە سنووری شارەوانییەکان لە هەرێمی کوردستان-عێراق. دانیشتنی ژمارە (6) 
لە رۆژی (30/10/2019)  لەلایەن سەرۆکی هەرێم گەڕێندرایەوە. بەدەنگی (100) پەرلەمانتار پەسەنکراوە. 
2 یاسای ژمارە (3)ی بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە سنووری شارەوانییەکان لە هەرێمی کوردستان-عێراق. دانیشتنی ژمارە (8) 
لە رۆژی (04/12/2019)  لە ژمارە (245)ی وەقایع لە (24/12/2019) بڵاوکراوەتەوە بەدەنگی(74)پەرلەمانتار پەسەنکراوە. 
3 یاسای ژمارە (4) ی رێکلامی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان-عێراق. دانیشتنی ژمارە (10) 
لەرۆژی (16/12/2019)  لە ژمارە (246)ی وەقایع لە (27/1/2020) بڵاوکراوەتەوە بەدەنگی (84) پەرلەمانتار پەسەنکراوە. 
4 یاسای ژمارە(1)ی مادەهۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان لە هەرێمی کوردستان-عێراق دانیشتنی ژمارە (13) 
لە رۆژی (12/1/2020)  تا ئێستا نە لە سایتی پەرلەمان و نە لە وەقایع بڵاونەکراوەتەوە و چارەنووسی دیار نیە بەدەنگی (88) پەرلەمانتار پەسەنکراوە. 
5 یاسای ژمارە (2) یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان- عێراق. دانیشتنی ژمارە (15) 
لە رۆژی (16/1/2020) لە ژمارە (247)ی وەقایع لە (6/2/2020) بڵاوکراوەتەوە بەدەنگی (89) پەرلەمانتار پەسەنکراوە. 

بریارە پەسەندکراوەکان
خشتەى ژمارە (4)
ژ ژمارە بڕیار مێژووی بڕیار ناوی بڕیار مێژووی دانیشتن تێبینی
1 12 13/10/2019 هەموارى یەکەمی پەیرەوى ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە (3) 
لە (29/09/2019) بەدەنگی (91) پەرلەمانتار پەسەنکراوە و لە ژمارە (242)ی وەقایع لە (31/10/2019) بڵاوکراوەتەوە.
2 15 24/12/2019 درێژکردنەوەی خولی پایزەی بۆ ماوەی یەک مانگ دانیشتنی ژمارە (12) 
لە (24/12/2019) بەدەنگی (77) پەرلەمانتار پەسەنکراوە و لە ژمارە (246)ی وەقایع لە (27/1/2020) بڵاوکراوەتەوە.
3 3 12/01/2020 بریارى رۆژانی بۆنە فەرمیەکانى نەتەوەى تورکمان دانیشتنی ژمارە (13) 
لە (12/01/2020)  بەدەنگی (73) پەرلەمانتار پەسەنکراوە، تا ئێستا لە سایتی پەرلەمان بڵاونەکراوەتەوە، لەژمارە (248)ی وەقایع لە (1/3/2020) بڵاوکراوەتەوە.

 
ئامادەنەبوون و مۆڵەتی پەرلەمانتاران لە(18) دانیشتنی خولی پایزە 
خشتەى ژمارە (5) 
تێبینی ئامادەنەبوو مۆڵەت ناوی فراکسیۆن ناوی ئەندام ژمارە
- 2* پارتی هێڤیدار ئەحمەد سەلمان 1
- 2* پارتی جەلال محەمەد عەبدوڵا 2
1 2* پارتی سەروان محەمەد عەلی 3
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی پێشەوا تاهر مستەفا 4
- 5* پارتی بەهجەت عەلی ئیبراهیم 5
- 1* پارتی سەباح مەحمود  محەمەد 6
- 2* پارتی رزگار عیسا سوار 7
- 1* پارتی ریڤینگ محەممەد محەمەد 8
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی حیکمەت محەمەد عبو زێد 9
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی ئومێد عەبدولرەحمان حەسەن 10
- 2 پارتی شوان کریم  محەممەد ێادق 11
1# 1 پارتی سەلام عەبدوڵا حەسەن 12
- 1 پارتی بژار خالید عەبدوڵڵا 13
- 1 پارتی رێبوار عەبدولرەحیم عەبدوڵا 14
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی وەیسی سەعید وەیسی 15
لە لیستی ئامادەنەبوانی پەرلەمان، ناوی نیە - - پارتی موحسین حوسێن مستەفا 16
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی سەفین ئاغا عومەر 17
لە لیستی ئامادەنەبوانی پەرلەمان، ناوی نیە - - پارتی مەم ئەسکەندەر مەم 18
- 2* پارتی ئەرشەد حسێن محەمەد 19
- 2* پارتی زانا خالید سمایل 20
- 1* پارتی ئیحسان محەممەد سەلیم 21
- 2* پارتی بەهمەن کاک عەبدوڵڵا ئەحمەد 22
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی بەختیار شوکری سلێمان 23
- 2 پارتی جیهاد حەسەن ئیبراهیم 24
- 3* پارتی سەعید مستەفا تەتەرخان 25
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی خەدیجە عومەر تەها 26
- 1 پارتی ئیدریس ئیسماعیل عبوش 27
لە لیستی ئامادەنەبوانی پەرلەمان، ناوی نیە - 1 پارتی نزار عەبدولغەفار عەزیز 28
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی چیا حەمید شەریف 29
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی زاهیر محەمەد عەلی 30
لە لیستی ئامادەنەبوانی پەرلەمان، ناوی نیە - 1* پارتی هەدیە موراد حەیدەر 31
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی جوان یونس محەمەد 32
- 2 پارتی لیزا فەلەکەدین سابر 33
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی رۆژان ئیبراهیم عەلی 34
لە لیستی ئامادەنەبوانی پەرلەمان، ناوی نیە 1 - پارتی لەیلا عەبدولجەبار حدو 35
لە لیستی ئامادەنەبوانی پەرلەمان، ناوی نیە - 4* پارتی نەجات شەعبان عەبدوڵا 36
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی سەوسەن محەممەد میرخان 37
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی گوڵیزار رەشید حاجی 38
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی گەلاوێژ عوبێد عوسمان 39
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی ژیان تاهر ئەحمەد 40
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی حەسیبە سەعید ئیبراهیم 41
1 1* پارتی گولستان باقی سلێمان 42
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - پارتی زێدان ڕەشیدخان ئەودەل 43
- 1 پارتی لەنجە ئیبراهیم عەبدولرەحمان 44
- 2* یەکێتی شنۆ ئەشقی عەبدوڵا 45
- 3* یەکێتی رۆژان محەمەد کەریم 46
- 1 یەکێتی جەمال حوێز مستەفا 47
1# 6** یەکێتی زیاد جەبار محەمەد 48
- 3* یەکێتی عوسمان کەریم سوارە 49
- 5** یەکێتی سەرکۆ ئازاد حسێن 50
- 1* یەکێتی هەژان حەسەن ئەحمەد 51
- 6* یەکێتی عەباس فەتاح ساڵح 52
- 4 یەکێتی فەیسەڵ عەباس عەوڵا 53
- 2 یەکێتی لوقمان حەمەد حاجی 54
- 1 یەکێتی هێرش حەسەن ئەحمەد 55
لە لیستی ئامادەنەبوانی پەرلەمان، ناوی نیە - 3* یەکێتی هاوڕێ بەنا محەمەد 56
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - 1* یەکێتی شەمۆل ئاشتی سابیر 57
1 - یەکێتی باڵانبۆ محەمەد عەلی 58
- 2 یەکێتی کاروان عەبدولڕەحمان عەبدوڵا 59
- 1* یەکێتی زیکری ئەحمەد ئیسماعیل 60
- 1 یەکێتی عەبدولناسر ئەحمەد عەلی 61
- 4* یەکێتی سەلمە فاتح توفق 62
- 3** یەکێتی ڕاهی رەهبەر سەیدبرایم 63
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - یەکێتی شیرین یونس عەبدوڵا 64
- 1* گۆران عەلی حەمە ساڵح 65
1 2* گۆران شیرین ئەمین عەبدولعزیز 66
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - گۆران گۆران عومەر عەلی 67
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - گۆران شایان کاکە ساڵح 68
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - گۆران یاسین خزر تەها 69
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - گۆران رزگار محەمەد مەحمود 70
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - گۆران ئاشنا عەبدوڵڵا قادر 71
- 1 گۆران جەلال محەمەد ئەمین 72
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - گۆران شاخەوان رەئوف مستەفا 73
1# 1* گۆران دابان محەمەد حسێن 74
- 2* گۆران بەڵێن ئیسماعیل حاجی 75
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - گۆران گولیستان سەعید محەمەد 76
1 1 نەوەی نوآ کازم فارووق نامیق 77
1 - نەوەی نوآ کاوە عەبدولقادر حەسەن 78
- 1* نەوەی نوآ سیپان سالم حەسەن 79
لە لیستی ئامادەنەبوانی پەرلەمان، ناوی نیە - 1* نەوەی نوآ مژدە محمود محەمەد 80
- 4 سەربەخۆ دیاری ئەنوەر حەمەرەحیم 81
لە لیستی ئامادەنەبوانی پەرلەمان، ناوی نیە - - سەربەخۆ مەم بورهان قانع 82
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - سەربەخۆ سیروان فەرەج محەمەد 83
- 1 سەربەخۆ شادی نەوزاد وەهاب 84
- 3* کۆمەلڕ سۆران عومەر سەعید 85
- 2* کۆمەلڕ عەبدولستار مەجید قادر 86
- 4*** کۆمەلڕ عوسمان عەلی‌ سمایل 87
- 2* کۆمەلڕ هەورامان حەمەشەریف حەمە 88
لە لیستی ئامادەنەبوانی پەرلەمان، ناوی نیە - 3 کۆمەلڕ موسلیم عەبدوڵا ڕەسوڵ 89
- 2 کۆمەلڕ بەدریە ئیسماعیل مەحموود 90
1# - کۆمەلڕ رووپاک ئەحمەد ڕەحمان 91
- 5* یەکگرتوو شێرکۆ جەودەت مستەفا 92
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - یەکگرتوو ئیسماعیل عەلی تەها 93
- 2* یەکگرتوو ئەبوبەکر عومەر عەبدوڵا 94
- 1 یەکگرتوو سەرچنار ئەحمەد مەحمود 95
- 1* یەکگرتوو هەلز ئەحمەد محەمەد 96
- 2** هاوپەیمانی سەردەم باپیر کامەلا سەلمان 97
لە لیستی ئامادەنەبوانی پەرلەمان، ناوی نیە - 1 لیستی ئازادی محێدین حەسەن یوسف 98
لە لیستی ئامادەنەبوانی پەرلەمان، ناوی نیە - 5** گەشەپێدانی تورکمان محەمەد سەعدەدین ئەنوەر 99
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - گەشەپێدانی تورکمان سارا دڵشاد بەکر 100
- 6** بەرەی تورکمان هیمداد ێالح بلال 101
1# 4** میللەت ئازاد ئەکرەم بەهرام 102
- 2* نەتەوەیی رۆمیۆ حوزەیران نیسان 103
مۆڵەت و ئامادەنەبوونی نیە - - یەکێتی نەتەوەیی جنان جەبار بویا 104
- 1* یەکێتی نەتەوەیی رۆبینە ئۆمیلک عەزیز 105
- 1 کلدان کلارا عودیشۆ یەعقوب 106
- 3* رافیدەین فەرید یەعقوب ئیلیا 107
- 1 ئەرمەن فاهیک کمال سوغون 108
12 158 کۆی گشتی

ئەم (*) نیشانەیە لەسەر ژمارەی مۆڵەتی هەر پەرلەمانتارێک بێت، واتە لە دانیشتنێکی دووبەشدا بووە (بەیانی، ئێوارە) لە بەشێکی دانیشتنەکە مۆڵەتە، هەر پەرلەمانتارێک ئەم (#) نیشانەیە لەسەر ژمارەی ئامادەنەبوونەکەی بێت، واتە لەو دانیشتنە کە دوو بەش بووە (بەیانی، ئێوارە) لە بەشێکی دانیشتنەکە ئامادەنەبووە. 
لەدوای دەنگدانی بە یاسای چاکسازی لە رۆژی (16/01/2020) شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوآ، لەلایەن ئەنجومەنی باڵای حزبەکەیەوە لە فراکسیۆنەکە دورخرایەوە، ناوبراویش رایگەیاند: ئەو خۆشی داوای بۆ بەسەربەخۆ کارکردن پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، پەرلەمانتاران (مەم بورهان، دیاری ئەنوەر، سیروان بابان) رایانگەیاند ئەمانیش وەک سەرۆبەخۆ کاردەکەن و پەیوەندیان بە فراکسیۆنی نەوەی نوآ وە نەماوە.
12 پەرلەمانتار ناویان لە لیستی ئامادەنەبووانی بە مۆڵەت و بآ مۆڵەتی لە سایتی فەرمی پەرلەمان بڵاونەکراوەتەوە و تێبینی بەرامبەر ناوەکانیان دانراوە، بەڵام ئێمە لە زاری سکرتێری پەرلەمانەوە ئامادەنەبوونەکانیانمان تۆمار کردووە.
30 پەرلەمانتار کە لەبەرامبەر ناوەکانیان تێبینی نوسراوە، لە خولی پایزە لەهەموو دانیشتنەکان ئامادەبوون. 
ئامادەنەبوون و مۆڵەتی ئەندامان بە پێى دانیشتنەکان لە پێگەی پرۆژەی چاودێری پەرلەمان (payied.org) لەبەشی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران هەیە.

 
پوختەی کاری لیژنەکانى پەرلەمان:
خشتەى ژمارە (6)
 ژ ناوى لیژنە ژ.پرۆژە یاسای ئاراستە کراوە ژ.راپۆرتی نوسراو لەسەر پرۆژەیاساکان ژمارەى کۆبوونەوە دانیشتنی گوآ لەیەکگرتن بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە سەردانی مەیدانی بەشداری وەزیر لە دانیشتنەکان پێکهێنانی لیژنەی لاوەکی
1 کاروباری یاسایی 26 9 25 2 - - 5 -
2 دارایی و کاروباری ئابووری 3 1 15 3 2 2 6 -
3 پێشمەرگە 3 2 10 8 1 7 2 2
4 کشتوکالڕ و ئاودێری 3 1 9 2 - - 1 1
5 پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی 1 - 13 3 1 4 2 2
6 کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەرکاربەر 4 1 15 1 3 2 1
7 کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی 2 2 13 9 1 1 4 -
8 پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی - - 11 5 - 4 1 1
9 ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم - - 8 14 1 - 1 1
10 وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی 6 1 10 5 7 3 - -
11 شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتو گوزار 2 2 15 8 2 5 2 1
12 رۆشنبیریی و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان 2 2 14 16 4 4 2 1
13 دەسپاکی - - 12 1 - 15 1 4
14 ئەوقاف و کاروباری ئایینی - - 8 1 - 3 1 -
15 کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ 3 1 16 8 - 12 1 -
16 ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان 4 1 10 - - - 3 -
17 ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان  - - 6 2 - 4 - 2
18 داکۆکی کردن لە مافی ئافرت - - 7 4 - 2 - -
19 کاروباری پەرلەمان و سکاڵا - - 6 1 1 - - -
سەرجەم 53 24 223 93 20 69 34 16
 
بیرۆکەی ئەندامان 
خشتەى ژمارە (7)
 بەپێی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەکەم) لە مادەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، هەر ئەندامێک، مافی هەیە لە ماوەیەک کە لە (10) دە خولەک تێپەڕ نەکات، بیرۆکەیەک بخاتەڕوو لەم وەرزەدا ئەم بیرۆکانە خراونەتەڕوو
ژ ناوی پەرلەمانتار فراکسیۆن مێژوو بابەت
1 هێڤیدار ئەحمەد سلمان پارتی دیموکرات 17/9/2019 ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان
2 جوان یونس رۆژبەیانی پارتی دیموکرات 13/11/2019 دووبارە تەعریبکردن و مەترسی هەموارکردنەوەی ماددەی (140)ی دەستووری عێراق
3 کاروان عەبدالرحمن عەبدوڵا یەکێتی نیشتیمانی 13/11/2019 چۆنیەتی شەفافکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان
4 لەنجە ئیبراهیم عبدولڕەحمان پارتی دیموکرات 4/12/2019 بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیى قوربانیانی جینۆساید
5 مەم بورهان قانع نەوەى نوێ 24/12/2019 سیاسەتى بەگەڕخستنی داهاتەکان
6 د. گەلاوێژ عوبێد عوسمان پارتی دیموکرات 23/1/2020 دامەزراندنی سەنتەرى ڕاوێژکاریى بۆماوەیی نیشتیمانی لەبەر زۆربوونی ڕێژەی منداڵی ناکام و نەخۆشییە بۆماوەییەکان














3005 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/18/2020 4:24:10 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top