رێکخراوی WOLA یەکەمین راپۆرتی چاودێریکردنی یاسای توندوتیژی خێزانی بۆ ساڵی ٢٠١٨بڵاودەکاتەوە
رۆژی چوارشەممە به‌رواری ٧/٣/٢٠١٨ لە قەزای کەلار، رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، به ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كه‌سانی به‌رپرس و رێكخراوه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، یه‌كه‌مین راپۆرتی خۆی بۆ ساڵی 2018 تایبەت بە چاودێری جێبەجێکردنی یاسای به‌ره‌نگارربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خێزانی خستەروو.
لە راپۆرتەکەدا سه‌رجه‌م رێگری و گرفته‌كانی به‌رده‌م جێبەجێکردنی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له ئیداره‌ی گرمیان خرانه‌ڕوو.
ئەم راپۆرتە (١١) یەمین راپۆرتی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنانە، کە لەساڵی (٢٠١٢)ەوە هەر (٦) مانگ جارێک له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی (چاودێری جێبه‌جێکردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خێزانی) به‌هاوكاری رێكخراوی NED امریكی بڵاوی دەکاتەوە.
|