هەواڵ و چالاکی
دووەمین کۆنفرانسی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان دەربارەی بریارى ١٣٢٥

بەروارى ٢٦\٢\٢٠١٨ رێکخراوى هاریکارى یاسایی ژنان لە شارى هەولێر دووەمین کۆنفرانسى خۆى لەسەر بریارى ١٣٢٥ى ئەنجومەنى ئاسایش سازکرد، کە تایبەتە بە بارودۆخى ژن لە کاتى شەر و ناکۆکى دا.

کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونى نوێنەرى رێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى شارەکانى هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە، ئەنجومەنى بالاى کاروبارى خانمان، ئەنجومەنى دادوەرى، نوێنەرى وەزارەتەکانى داد و پەروەردە و تەندروستى ،تیمى پلانى نیشتیمانى بۆ جێبەجێکردنى بریارى ١٣٢٥، نوێنەرى رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەرێوەچوو.

 لەسەرەتای کۆنفرانسەکەدا شۆخان حەمەرشید بەرێوبەرى رێکخراوی WOLA  کورتەیەکى لەسەر پرۆژەکە و ئامانجى کۆنفرانسەکە باس کرد، پاشان پانێلێک لەسەر کارى وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر بریارى ١٣٢٥ رێکخراو بۆ هەریەک لە بەرێزان "ئەمەل جلال،ئەندامى ئەنجومەنى بالاى کاروبارى خانمان و
حاکم بەدرالدین، سەرۆکى لیژنەى ١٣٢٥ لە وەزارەتى داد،
سۆزان عارف، رێکخەرى تیمى نیشتیمانى بۆ جێبەجێکردنى بریارى ١٣٢٥ لە هەرێمى کوردستان" ئەنجامدرا.
دواتر بەشداربووان بە گفتوگۆ و پرسیار و تێبینیەکانیان بەشدارییان کرد.

 لە کۆتاییدا بەشداربووان بەشێوەى کارى گروپین راسپاردە و پێشنیارەکانیان پێشکەشکرد.

 شایانى باسە ئەم کۆنفرانسە لە چوارچێوەى برۆژەیەکى هاوبەشى رێکخراوىWOLA و OXFAM دا بوو، بەهاوکاری ئەنجومەنى کاروبارى باڵاى خانمان.

684 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/28/2018 3:35:38 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top