ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی سەردانی رێکخراوی WOLA دەکەن
بە مەبەستی هەماهەنگی و دەستکردن بە کاری مەیدانی لەگەڵ رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان(WOLA)، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی کاری کۆمەڵایەتی زانکۆی سلێمانی سەردانی ئۆفیسی سەرەکی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنانیان کرد لە شاری سلێمانی.
بۆ ماوەی ٥ مانگ کە لە لایەن توێژەری کۆمەڵایەتی و توێژەری دەرونی رێکخراوەوە سەرپەرشتی دەکرێن و تیای دا خوێنکارەکان ئاشنا ئەکرێن بە کاری پراکتیکی و کاری رێکخراوەیی.
|