هەواڵ و چالاکی
ستافی WOLA بەشداری لە خولێکی رێکخراوی OXFAM دەکات

جمعیەی امل و رێکخراوی OXFAM خولێکی یەک روژەی لە شاری بغداد ئەنجام دا دەربارەی (هەڵمەتی ڕوو بە ڕوو بونەوەی توندوتیژی سێکسی) بۆ هاوبەشەکانی اوکسفام لە عێراق و هەرێمی کوردستان، پارێزەر شاز نورالدين محیەدین وەک نوێنەری ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان(WOLA ) لە سەر پرۆژەی اوکسفام لەسلێمانی بەشدار بوو لە خولەکەدا.
لە خولەکەدا باس  لەپڕۆژە یاسای توندوتیژی خێزانی لە پەرلەمانی عراقی کرا کە تا ئێستا دوو خوێندنەوەی بۆ کراوە و چۆنیەتی کارکردن بۆ بە یاسایی کردنی پرۆژە وەک هەڵمەتێکی ڕوو بە ڕوو بونەوەی توندو تیژی بەگشتیی و ڕوو بە ڕوو بونەوەی توندو تیژی سیکسی بە تایبەتی.

776 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/13/2017 12:27:48 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top