هەواڵ و چالاکی
رێکخراوی WOLA کارده‌کات له‌ پیناو به‌ بابه‌تکردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خیزانی له‌ناو زانکۆکان.
🔶 هه‌ریه‌ك له‌ به‌ریوه‌به‌ر و پاریزه‌ری ریكخراو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خویندنی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ریمی كوردستان،یان كرد به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پرۆپۆزه‌لیكی تایبه‌ت به‌(به‌بابه‌تكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خیزانی له‌ناو كۆلیژه‌كانی یاسادا ) كه‌ تیایدا راسپارده‌و پیشنیاری هه‌ر 3 وۆرك شۆپی له‌ خۆگرتبوو كه‌ ریكخراو له‌ سالانی 2018 و 2019 له‌ هه‌ریمی كوردستان له‌و پیناوه‌ندا ئه‌نجامی دابوو .
🔷له‌ نزیكه‌وه‌ چاویان كه‌وت به‌ به‌ریز (دهام سمكو ) ئه‌مینداری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت و (ئه‌مه‌ل علی) راویژكاری یاسایی ،لای خۆیانه‌وه‌ به‌لینیاندا به‌وه‌ی كه‌وا كاری جدی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پرۆپۆزه‌ل و راسپارده‌كان به‌وجۆره‌ی كه‌ جیی خۆی بگریت و گه‌یاندنی به‌ لیژنه‌ی بالای دانانی پرۆگرام و پلانی سیسته‌می پینج ساله‌ی خویندنی یاسا.
🔷به‌ناوی ریكخراوه‌وه‌ سوپاسی تایبه‌تمان بۆ به‌ریز (ئه‌مه‌ل علی)كه‌ به‌رده‌وام وه‌كو نوینه‌ری وه‌زاره‌ت هاوكارو پشتیوانمان بوون
83 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/2/2019 8:07:21 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top