هەواڵ و چالاکی
رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بەشداری لە کۆنفراسی کۆتایی هاتنی پرۆگرامی تەساوی کرد

رۆژانی ٢٥تا ٢٧ی ئۆکتۆبەر لەشاری هەولێر رێکخراوی FHI360 ی ئەمەریکی کۆنفراسی کۆتایی پرۆگرامی تەساوی ئەنجامدا،  بەبەشداری ئەو رێکخراوانەی کە بەشدار بوون لە پرۆژەی تەساوی.

پرۆژەی تەساوی پرۆژەیەکی رێکخراوی FHI360ی ئەمەریکییە کە لەرێگەی ژمارەیەک لە رێکخراوی هەندێ لە پارێزگاکانی عێراق  بۆ فێربوونی کۆمپیوتەر و زمانی ئینگلیزی  تایبەت بە کەمینەکان و ئاوارەکان جێبەجیکرا

 رێکخراوی WOLA تاکە رێکخراو بوو کە ئەم پرۆژەیەی لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێکرد، لە بەرواری ٧ی ٢٠١٥ تا ١٥/١٠/٢٠١٧  لە چوار سمستەر ٢٠٥ بەشدار بوو بوونە خاوەنی بروانامە .

رۆژی هەینی کۆتایی بە کۆنفراسەکە هات و جەخت لەوە کرایەوە چۆن رێکخراوەکان بتوانن بەردەوام بن لە هاوکاریکردنی بەشداربووەکان پاش کۆتایی هاتنی پرۆژەکە.

687 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/29/2017 2:13:40 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top