هەواڵ و چالاکی
رێکخراو کۆتایی هێنا بە چالاکیەکانی لە پارێزگای سلێمانی لە چوارچێوەی پرۆژەی (التکامل) بە پاڵپشتی (USAID) .
رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان کۆتایی هێنا بە چالاکیەکانی لە پارێزگای سليَماني لە چوارچێوەی پرۆژەی (التکامل) ، کە بە پاڵپشتی ئاژانسی امریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) ئەنجامیدا، چالاکییەکان پێکهاتبوون لە:
1-ئەنجامدانی دووکۆربەندی ژنان لە پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەی سیروان.
2-ئەنجامدانی دووکۆبوونەوەی راوێژکاری جەماوەری .
بە ئامانجی دەست نیشانکردنی کێشەو گرفتەکانی ژنان و هاوڵاتیان لەو ناوچانە لە رووی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و دیزاینکردنی لە چوارچێوەی بودجەی گشتی.
لە کۆتایدا بەرێوەبەر و ستافی رێکخراو سەردانی لایەنەپیەوەنیدارەکانیان کرد له‌وانه‌ش (ئه‌نجوومه‌نی بالای كاروباری خانمان و ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای سلیمانی) بەمەبەستی پێگەیاندنی کێشەوگرفتەکانی هاوڵاتیان و هەروەها پێشکەشکردنی راسپاردەو پێشنیار بۆ چارەسەرکردنیان کە سەرجەمیان لە رێگەی کۆربەندوو کۆبوونەوەکانەوە بەدەست هاتبوون،بەو ئومێدەی کاریان لەسەر بکرێت بەمەبەستی کەمکردنەوەی کێشە خزمەتگوزارییەکانی ژنان و هاوڵاتیان،
هەروها پێشکەشەکردنی سوپاسنامە بەسەرجەم ئەو کەسایەتی و لایەنانەی کە بەشداربوون لە پانێڵەکانماندا،
لەکۆتایدا بەناوی بەرێوەبەر و ستافی رێکخراو ،سوپاس و پێزانینمان بۆ سەرجەم ئەو لایەن و کەسایەتیانە کە هاوکار و یارمەتیدەرمان بوون، هه‌روه‌ها کە بەشداری چالاکیەکانمان بوون

1840 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/16/2019 7:48:01 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top