هەواڵ و چالاکی
ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌ی راویژکاری جه‌ماوه‌ری له‌ ناحیه‌ی سیروان
رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لە بەرواری 20/6/2019،هەستا بە ئەنجامدانی ( کۆبوونەوەی راویژکاری جەماوەری ) له‌ناحیه‌ی سیروان دەربارەی ( گفتووگۆکردن لەسەر کێشەکانی هاوڵاتیان و و وپێداویستیەکانیان لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت و دیزاین کردنی لە بودجەی گشتی). 
ئامانج لە کۆبوونەوەکە بەشداریکردنی هاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بوو لە ناحیه‌که‌ لە دیاریکردنی ئەو کێشە خزمەتگوزاری و ئیدارییانەی کە رووبەرووی هاوڵاتیان دەبێتەوە بەتایبەت لە رووی (ئاو و ئاوەرۆ و کارەبا ......). بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی راگەیاندن و رێکخراوەکان و کابانی ماڵ و کاسبکاران و کەسانی ئیداری و سیاسی و و چەند بەرێزێک وەکو لایەنی پەیوەنیدار بە بابەتەکەوە ئەوانیش:
نوێنەری ناحیه‌.
نوێنەری بەرێوەبەرایەتی ئاو.
نوێنەری بەرێوەبەرایەتی کارەبا.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا لەلایەن بەشداربووانەوە پێشنیار و راسپاردەی پێویست خرانەروو،بۆ چارەسەرکردن و بەرەو پێشچوونی کێشەکان لە پارێزگاکە و گەیاندنی بەلایەنی پەیوەندیدار.
ئەمەش یەکێکیکە لەو چالاکیانەی کە رێکخراو بە پاڵپشتی ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) لە چوارچێوەی پرۆژەی (التکامل) جێبەجێی دەکات

1692 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/22/2019 3:39:39 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top