رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان (wola)،wadiوcdo و بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیک لە رێکخراوەکانی تری کۆمەڵگەی مەدەنی زیاتر لە 6000 واژۆیان کۆکردەوە
گەیاندیانە پەرلەمانی کوردستان بەمبەستی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 8 ساڵی 2011(یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی ) بە هۆی ئەو گرنگیەی کە یاساکە هەیەتی لە پاراستنی خێزان و قوربانیانی دەستی توندوتیژی خێزانی، بەداخەوە تا ئێستە هەنگاوی جدی نەنراوە بەرەو ئاراستەی جێبەجێکردنی یاساکەو کەمکردنەوەی کەموو کورتییەکان.
ئەمەش یەکێکە لە کەمپینانەی کە لە رۆژی جیهانی ژنان دەستکراوە بە جێبەجێکردنی.
|