هەواڵ و چالاکی
رێکخراوی WOLA بەهاوکاری چەند رێکخراوێک هەڵمەتی ١٦ رۆژەی دژی توندوتیژی دەستپێدەکات

رۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٥ی نۆڤەمبەر رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بەهاوکاری گروپی ژیان و کۆمەڵێک لە ریکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پارێزگای سلێمانی، چالاکییەکانی هەڵمەتی شانزە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دی ژنانیان دەست پێکرد.

ئەم هەڵمەتە ساڵانە لە زۆربەی وڵاتان  لە ٢٥ی نۆڤەمبەر تا ١١ی دیسێمبەر بۆ ماوەی ١٦ رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان.
جێگەی باسە رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان  بەردەوام چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام دەدات، بە هاوکاری رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و بەرێوەبەرایەتییەکانی توندوتیژی دژی ژنان لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان، بۆ نەمانی کردەوە و بیری توندوتیژی لەناو کۆمەڵگەدا.

532 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/26/2018 5:56:22 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top