هەواڵ و چالاکی
لە٢٥ی نۆڤەمبەردا رێکخراوی WOLA بەشداری لە چالاکییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات

نووسینگەی  ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لە پارێزگای هەڵەبجە، بەهاوکاری هەریەک لە ڕێکخراوی نوێ و دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ، لە دەستپێکی هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، چالاکییەکی هاوبەشیان لە پارێزگای هەلەبجە ئەنجامدا.

چالاکیەکە بە ڕێپێوانێک دەستی پێکرد بۆ بەردەم پارێزگای هەڵەبجە دواتر یاداشتێکی هاوبەش خوێندرایەوە بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە، کە تیایدا کۆمەڵێک داواکاری خرایەروو بەمەبەستی پاراستن و چەسپاندنی مافەکانی ژنان و جیبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی و بۆ کردنەوەی بەرێوەبەرایەتیەکی تایبەت بەیاساکە، لای خۆشیەوە  پارێزگاری هەڵەبجە بەڵێنی بەدواداچوون و جێبەجیکردنی داواکارییەکانی دا.

438 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/26/2018 5:07:04 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top