هەواڵ و چالاکی
رێکخراوی ئینتەرنیوز خولێک دەربارەی سەلامەتی جەستەیی و ئاسایشی دیجیتاڵیی ئەنجام دەدات

لە چوارچیوەی پرۆژەی دەنگەکانی ژنان، بەرواری ١٢-٢٢ی ئۆکتۆبەر رێکخراوی ئینتەرنیوز خولیکی ١٠ رۆژەی بۆ ژمارەیەک لە چالاکوان و رۆژنامەنووسانی ژن کردەوە.

خولەکە بە ناونیشانی (سەلامەتی جەستەیی و ئاسایشی دیجیتاڵیی) لەلایەن را‌هێنەرانی نێودەوڵەتیەوە بۆ ١٥  چالاکوان ورۆژنامەوان کە نوێنەرایەتی پارێزگا جیاوازەکانی عێراق دەکەن وترایەوە.

ئامانجی رێکخراوی ئینتەرنیوز لەم وۆرکشۆپە بەهێز کردن و وشیارکردنەوەی ژنانی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانە لە دژی ئەو هێرشانەی لەسەر بنەمای جێندەری دەکرێتە سەریان لە رێگەی ئینتەرنێت و تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە یا ئەو هێرشانەی کە لەکاتی کارکردن و  رۆماڵکردندا رووبەروویان دەبیتەوە.

لەم وۆرکشۆپەدا بەشداربووان بەشیوەیەک راهینانیان پێکرا کە بتوانن  هاوشێوەی ئەم را‌هێنانە لە سەرانسەری عێراقدا پێشکەش بە چالاکوانان و رۆژنامەوانانی دیکە بکەن.

جیگەی ئاماژە پێکردنە نوێنەری رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لە پارێزگای هەولێر (جوان جەمیل) وەکو رۆژنامەنووس بەشداری کرد لەم راهێنانەدا.

805 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/29/2018 10:37:01 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top