خوێندکارانی بەشی یاسا سەردانی دادگای سلێمانیان کرد
لەدرێژەی چالاکی خولی هاوینەی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بۆ خوێندکارانی کۆلێژی یاسای زانکۆی سلیمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، رۆژی سێشەممە ٧/٨/٢٠١٨ خوێندکارانی بەشداربوو سەردانی دادگای گومرگییان کرد و بەشداریان کرد لە شێوازی کارو بەرێوەچونی رێکارەکان لەناو ئەودادگایە، کە لەلایەن سەرۆکی دادگاکە رێکارەکانی لێکۆڵینەوە و دادبینی و سزا گومرکییەکان بۆ خوێندکاران روونکرایەوە.
سەردانەکە بەسەرپەرشتی پارێزەری ریكخراو (پێشەنگ محمد) ئەنجام درا.
|