هەواڵ و چالاکی
سیمیناری یاسایی رێکخراوی WOLA بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
لەدرێژەی چالاکییەکانی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، بۆ خوێندکارانی کۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، رۆژی یەکشەممە ٥/٨/٢٠١٨، پارێزەری رێکخراو (نیاز صالح) سیمینارێکی دەربارەی (شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ کەیس و رەچاوکردنی بارودۆخی دەروونی حاڵەتەکان) پێشکەش بە خوێدکارانی بەشداربووی خولەکە کرد.
ئەم خولە هەموو ساڵێک لە پشووی هاویندا رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان   بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بۆ خوێندکارانی بەشی یاسای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامی دەدات کە تایبەتە بە راهێنانی خوێندکاران لەسەر کاروباری پارێزەرایەتی بەشێوەی نەزەری و پراکتیکی.

668 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/17/2018 7:19:12 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top