پێشەکی
ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ خستنەڕووی کێشە و گرفتەکانی بەردەم جێ بەجێ کردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی تەندوتیژی خێزانی کە ئەمەش بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە ماندوو نەناسانە لە خەمی تاکەکانی کۆمەڵگا و خێزاندا کار بکات بە ئامانجی پێکەوە ژیان و دووربوونی تاکەکانی خێزان لە توندوتیژی وەکو ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان هەمیشە هەوڵمانداوە بۆ باشتر کردنی ڕەوشی خێزانەکان لە ڕووی یاسای و کۆمەڵایەتی و دەروونی و کەمکردنەوەی توندوتیژیەکان وە خستنەڕووی کێشي و گیروگرفتەکانی بەردەم یاسای پەیوەندی دار بە خێزانەوە وە ئەو لایەنانەی کە تایبەتمەندن بە جێ بەجێکردنی ئەم یاسایە.
بۆ ئەم مەبەستەش هەر لەسەرەتای دەرچوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانییەوە ،ئەرکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاساکەمان لە ئەستۆ گرتووە بە هاوکاری رێکخراوی نید ی ئەمریکی،لەبەر گرنگی و پێداویستی یاساکە بۆ کۆمەڵگەی کوردی،لەسەرەتای چاودێرییەکانماندا ،بایەخمان دابوو بەناو پارێزگاکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەڵام دوای تێپەربوونی چەندین ساڵ بەسەردەرچوونی یاساکە و بڵاوکردنەوەی چەندین راپۆرتمان لەسەر چاودێریکردنی یاساکە،هەوڵمان داوە سنوری چاودێرییەکانمان فراوانتر بکەین،ئەو ناوچانەش بەسەربکەینەوە کەتاکو ئێستە چاودێریمان نەکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش لەم راپۆرتەماندا زورێک لە قەزاکانی سەر بە پارێزگاکانمان بەسەرکردۆتەوە و چاودێری جێبەجێکردنی یاساکەمان کردووە ،تاوەکو بزانین ئاستی جێبەجێکردنی یاساکە لەو ناوچانەش چۆنن؟لە چی ئاستێکدان؟.
هەروەها دەستنیشانکردنی سەرجەم گرفت و رێگرییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە لەو ناوچەو شوێنانەی چاودێرییەکە گرتوویەتێوە،لەرێگەی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانەی کە پەیوەندیدارن بە جێبەجێکردنی یاساکە.
لەگەڵ خستنەرووی ئاماری سەرجەم ئەو شوێن و لایەنانەی کە چاودێرییکەمان گرتونێتێوە.
لە وانەش گرنگتر توانیومانە لەم راپۆرتەماندا راپرسییەکی سەرتاسەری ئەنجام بدەین لە زوربەی ناوچەکانی هەرێم ،لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ئەدائی کاروبارەکانی لیژنەو دادگاکانی توندووتیژی خێزانی،تاوەکو بزانین دوای تێپەربوونی چەندین ساڵ بەسەردەرچوونی یاساکە ،هاوڵاتیان تاچەند شارەزاییان لەسەر یاساکە هەیە؟ تاچەند پێویستە بایەخ بەبڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی بدرێت؟ قوربانیانی دەستی توندوتیژی خێزانی تاچەند رەزامەندن لەکاروبارەکانی دادگاکانی توندووتیژی خێزانی؟ و لیژنەکانی ئاشتەوایی.
لە کۆتایدا ،لەدەرئەنجامی ئەو گرفت و رێگرییانەی بۆمان ئاشکرابوو لەکاتی چاودێریکردنی یاساکە لەناوچە جیاوازەکان هەوڵمان داوە چەندین راسپاردەو پێشنیاری گرنگ بخەینەروو بە لایەنە پەیوەندی دارەکان،بەو ئومێدەی بتوانرێت سودی لێوەربگیریتَ و کاری لەسەر بکرێت تاکو بتوانین گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردن و بەرەو پێشچوونی یاساکە چارەسەر بکەین و یاخود کەمی بکەینەوە ،تاکو یاساکە بتوانێ ئەو رۆڵەگرنگەی خۆی ببینێت کە هەیەتی.
ناوەرۆك
پارێزگای سلێمانی
1- پەرلەمانی کوردستان و مێژووی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی.
2- لایەنە بەهێز ولاوازەكانی یاساكە لە بۆچوونی دادوەرانی دادگای توندوتیژی خێزانی.
3- لایەنە بەهێز ولاوازەكانی یاساكە لە بۆچوونی دادوەرانی دادگای توندوتیژی خێزانی.
4- مێژووی دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی خێزانی و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوایژی خێزانی.
5--نوسینگەكان و رێگری و كێشەكانی بەردەم كاركردنیان.
پارێزگای هەولێر
1-لیژنەی ئاشتەوایی.
2-وەزارەتی ئەوقاف و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی
پارێزگای دهۆك
1--دەزگاكانی راگەیاندن و رۆڵیان لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری یاسایی و كلتوری ناتوندووتیژی.
2-- مالی دالدەدانی ژنانی هەرەشەلێكراو (شەڵتەرەكان).
3-كێشەو گرفتەكانی شەڵتەر لە پارێزگای دهۆك.
پارێزگای هەڵەبجە
1-لیژنەی ئاشتەوایی
2-یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و كۆلێژی یاسا لە زانكۆی هەڵەبجە.
3-بەشێك لە وێنەی چالاكیەكانی ساڵی ( 2023 ) لەلایەن ئەندامانی ڕێكخراو
ئیدارەی راپەرین
1-نووسینگەی رانیە
2- رێكارەكانی تۆماركردنی سكاڵأ لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتيژى خێزانى.
3-چیرۆكی سەركەوتن.
ئیدارەی گەرمیان
1-رێگرییەكانی بەردەم تۆماركردنی سكاڵا.
2-هۆكارەكانی گۆرینی بیروڕای خەڵك بەرامبەر نوسینگەكانی توندوتێی خێزانی و دادگاداكان.
3-دادگاكانی ژێر دەسەڵاتی حوكمەتی عێراق و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی.
3- فرەژنی و پەیوەندی بە كێشە خێزانیەكان .
4-بۆچوونی مامۆستایانی ئاینی لەسەر فرەژنی و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی.
5- بەرزبوونەوەی رێژەی لەنێوان هاوسەران بەهۆكاری هێنانی ژنی دووەم.
پارێزگای سلێمانی
1- پەرلەمانی کوردستان و مێژووی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی.
لەیەكێك لە دانیشتنەكانمان وەكو رێكخراو سەبارەت بەم یاسایە، ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان باسی لە هەوڵەكانیان و هۆكارەكانی دەرچوونی یاساكە كرد ووتی :
کە چوینە خولی سێی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکەم کار کە دەستمان دایە دەرکردنی ئەم یاسایە بووە دیارە دەبێت لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەبووە, پێشتر پرۆژەکە هەبوو وە ڕێکخراوەکان کاریان لەسەرکردبوو لە خولی دووەمی پەرلەمانی بەڵام نەببوو بە یاسا، ئێمە هاتین بەردەوام بووین لەوەی پرۆژەکە دەوڵەمەند بکەین وپرس و ڕای زیاتر وەربگرین و ورکشۆپ و کۆبونەوە و کۆنفرانس بکەین بۆئەوەی یاساکە باش دەربچێت.
بەڕاستی ئاسان نەبوو کارکردن لەسەر یاساكە وە ئامەژەشی بەوەکرد کە هەموو جارێک ئەڵێم لە هەر خولێکی پەرلەمان یەک یاسا یەک بڕگە هەمووار بکرێ ئەوە کارێکی گەورە کراوە، یانی لە یەک خولدا یەک مادە یان یەک بڕگە هەموار بکرێت بۆیە دەرچونی ئەم یاسایە دەست کەوتێکی گەورە بوو لە ڕوانگەی پرسی تاک وە گرنگی مرۆڤ بوون.
ئەگەر بگەڕێینەوە سەر پڕۆتۆکۆڵەکانی پەرلەمان لەکاتی دەرچونی یاساکەدا کە بۆچونمان ڕەهەندێکی یاسای نیە چونکە ئێستا یاساناسەکان و دادوەرە بەڕێزەکان ئەو ڕەخنەیان هەیە کە ئەوەی لەم یاسایەدا هەیە لە یاسای سزادانیشدا هەیە بۆیە پێویست نەبوو ئەم یاسایە دەربکەین بەڵام ئێمە لە ڕوانگەی ئەوەی کە ئەمە پرسێکی کۆمەڵایەتی و کلتورییە بابەتی توندوتیژی کە بەگشتی بابەتێکی جیهانیە وە لە کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتیەکاندا زیاتر تۆخترە زیاتر گۆڕانکاریە لە هزری تاکی ناو خێزان وە هزری تاکی دەسەڵات داری ناو خێزان کە چۆن کلتوری توندوتیژی بگۆردرێت بۆ نا توندوتیژی کە چۆن سێری تاکەکان وەک مرۆڤ بکات وەک موڵکی خۆی سەیری نەکات .
کارێکی ئاسان نەبوو چونکە هەتا لە ناو پەرلەمانیش یانی ئەو قەناعەتە تەواو نەبوو کە ئەم یاسایە دەرچێ بەڵام بە هەوڵی هەموو ئەندامانی پەرلەمان ئەوانەی کە بڕوایان بەوە هەیە کە پێویستە کلتوری ناتوندوتیژی ڕەنگ بداتەوە لە ناو خێزاندا توانیمان ئەم یاسایە دەربکەین.
2- لایەنە بەهێز ولاوازەكانی یاساكە لە بۆچوونی دادوەرانی دادگای توندوتیژی خێزانی.
لایەنە بەهێزەكان:
1- بوونی ئەم یاسایە لە کاتی ئێستادا بە دڵنیاییەوە پێویستە چونکە شاراوە نیە خێزانەکان لە هەرێمی کوردستان بە ڕاستی لە قەیراندان وە پێویستمان بە یاسایەکی تۆکمە و باش هەیە کە بەرەنگاری هەموو ئەو توندوتیژیانە بکاتەوە کە لەناو خێزانەکاندا.
2-هۆکاری دەرچواندن واتە ئەسبابی موجیبە بەنسبەت ئەم یاسایەوە ئەسبابی موجیبەکەی زیاتر بەلای خێزاندایە و بۆ پاراستنی خێزانە کە ئەوەش شتێکی باشە وە دەرچونی ئەم یاسایە مانای ئەوەیە کە کۆمەڵگای کوردەواری گەشتۆتە ئەو ئاستەی وڵاتان کە بەشێکی زۆر لە شارستانی بڕیوە.
3- شتێکی باشی تری ئەم یاسایە ئەوەیە کە مامەڵە کردن لەگەڵ کەیسی خێزانی بە جیاوازی لە گەڵ کەیسەکانی تردا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ.
لایەنە لاوازەكان:
1-لە یاساکەوە كێشەیەکمان بۆ دروست دەبێت ئەویش ئەوەیە کە مەبەست لێی پاراستنی خێزانە، بەڵام لە لایەکی ترەوە مەبەست لێی پاراستنی ژنانە ئەمەش دوو ڕەهەندی جیاوازە بۆیە لە کاتی جێبەجێکردنی ئاساکە توشی کێشە دەبین.
2- کاتێک منداڵ بۆ ئێمە دەهێنن بۆئەوەی شوێنیان نیە چۆن لە یاساکەدا جێی بکەمەوەو چی لێ بکەم وە بابەتە دەرونیەکان هەندێکیان کەیسن کەیسێکی ناراست دروست دەکەن چونکە نەخۆشخانەکان بە بڕیاری دادگا کەیس وەردەگرن ئەمەش یەکێکە لە کێشەکان .
3-هەندێک حاڵەت دێتە پێشەوە خۆشمان نازانین چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین لەبەرئەوە زیاتر کێشەکان جیاوازی بۆچونەکانی دادگای تاوانەکان بە سیفەتی پێداچونەوەو وە دادگای تێهەڵچونەوەیە کاتێک کەیسێک لە اختيصاصی ئێمەیا نەبێت و بێتە دادگای ئێمە ئەبێت ئێمە بیخەینە بەردەم دادگای تاوانەکان بە سیفەتی پێداچونەوە بزانین چی دادگایەک تایبەتمەندە بە بینینی ئەو کەیسەوە وە دادگای تاوانەکان بەسیفەتی پێداچونەوە وتاوانەکە کەتن بێت یان تاوانەکان بێت ئەنێرێتەوە بۆ دادگای توندوتیژی وە ئێمە ئەینێرین (هەواڵە/بۆ دادگای توندوتیژی خێزانی ئەوانیش ڕازی نین دەستێوەردان لە بڕیارەکەی ئێمە دەکەن
چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكخراو لەگەڵ دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی
چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكخراو لەگەڵ دادوەری دادگای باری كەسێتی
3- لایەنە بەهێز ولاوازەكانی یاساكە لە بۆچوونی ئەندامانی داواكاری گشتی.
گومانی تێدا نیە کە ئەندامانی داواکاری گشتی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە جێ بەجێ کردنی یاساکەدا
یەکێک لە ئەندامانی داواکاری گشتی کە لە دادگای لێکۆلینەوەی توندوتیژی خێزانی لە ساڵی ٢٠١٩ وە وەکو ئەندامی داواکاری گشتی کاردەکات لەو دادگایە باس لە خاڵە بەهێز و لاوازەكانی یاساكە دەكات :
لایەنە بەهێزەكانی یاساكە:
- 1-ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و دادگایی کردن لە کێشە خێزانییەکان نهێنییە وە ئەمەش وا دەکات کە بابەتی خێزانییەکان پارێزراوبن وا ئەکات خێزانەکان متمانە بە دادگا بکەن.
- 2-دادگایەکی تایبەتمەند بۆ کێشە خێزانییەکان دروست بووە و دادگای لێکۆڵینەوە دادوەرێک بەڕێوەی دەبات و بڕیارەکانی یەک ئیتیجا وەردەگرێت لە هەموو بڕیارەکاندا، وە بڕیاری جۆراو جۆر نیە بەحەکیمانە مامەڵە لەگەڵ کێشەکان دەکرێت وە یاسا بەدەق جێ بەجێ ناکرێت چونکە زیاتر کار بۆ یەک خستنەوەی خێزان و بەدەست هێنانی مافەکان بکەین کەواتە دادپەروەریمان پێش جێ بەجێ کردنی یاساکە خستوە.
- 3-لیژنەیەک هەیە بۆ ئاشتەوایی ئەگەر چی دەتوانین کاری باشتر لەم لیژنانە بکەین وە خاڵێکی تری گرنگی یاساکە ئەوەیە کە وازارەتی ناوخۆ ڕەگەزی مێی لە نوسینگەکان داناوە وە ئەو بەشانەی مانەوەی ئافرەتی تێدایە داوامان کردووە بدرێتەوە دەست لێکۆڵەری ژن و کەسی زۆر بە توانامان هەیە لە ژنان کە کاری باش دەکەن.
- 4-یاساکە پێویستی کردووە کە ماڵێک هەبێت بۆ پاراستنی قوربانییەکان کە ئێستا ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێکراو هەیە کە ئەوەش لایەنێکی باشە.
- 5-خاڵێکی تر ئەوەییە کە وەزارەتی ناوخۆ ڕیکلام بکات بۆ نەهێشتنی توندوتیژی ئەمەش لەڕێگای ڕاگەیاندن و ڕێگاگانی تر وەک وەزارەتی ئەوقاف و قوتابخانەکان.
لایەنە لاوازەكانی یاساكە:
- 1-شیلتەر کە بە ڕێنمایی چۆنیەتی وەرگرتن و دەرکردنی کەسێک لە شیلتەر کەمن پێموایە پێویستە بە یاسا بکرێت نەک بە ڕێنمایی چونکە ڕێنمایی هێزی یاسایی نیە.
- 2-ماددەی(٥) ی یاساکە پێویستە هەموار بکرێتەوە کە پەیوەستە بە لیژنەی ئاشتەوایی کە ئاشتەواییان تیا دەکرێ کەپێم وایە ئەمە هیچی زیاد نەکردووە چونکە هەموو کێشەکان ئاشتەواییان تیا دەکرێ.
- 3-کە تاوانە ئابوورییەکان لە چوارچێوەی یاساکەدا جێی نەبۆتەوە بۆ نموونە دزی ، فێڵ ....
- 4-کێشەیەکی تری جەوهەری بابەتی کوشتنی ژنان کەهەتا ئێستا یەک لا نەبووینەتەوە کە ئایا ئەم تاوانە لە چوارچێوەی خێزان دەکرێ وە بە پێی یاسای توندوتیژی رێکاری یاسایی بکەین یان نا کەواتە ئەو تاوانانەی کە سزاکانیان لە (٥) ساڵ زیاترە یەکلایی نەکراوەتەوە لە کام دادگا ببینرێ دادگای تایبەت بە کێشە خیزانەکان یان دادگای تاوانەکان (جنایات).
4-مێژووی دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی خێزانی و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوایژی خێزانی.
بەڕێوەبەری ئەم بەڕێوەبەرایەتییە ئاماژەی بەوە کرد کە کێشەیەکی زۆری توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان کەڵەکە بوو بوو لەسەرووی هەموویانەوە کوشتنی ژنان کە بە شێوازێکی زۆردرندانە هەموو ئەمانە بوونە هۆی ئەوەی کە ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکەوانانی ژنان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بوونی گروپێکی فشار لەسەر دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستی بەو بەپرسیاریەتیە ئیداری و ئەخلاقی و سیاسییە کرد کە دەبێت وەڵامێکی بابەتیانەی هەبێت بۆیە بڕیار درا بە دروستکردنی ئەم دامەزراوەیە.
پێشتر بەدواداچونمان کرد بۆ کەیسەکانی ژنان هەستمان کرد تاوان بارێکی زۆر لەسەر کەیسەکان کوشتنی ژنان لەسەر شەقامەکان دەسوڕانەوە و دەستگیر نەدەکران بۆیە دروست کردنی ئەم دامەزراوەیە بازدانێکی گەورە بوو وە زۆرێک لەودۆسیانە چارەسەر کران دواتر وەک کارگێڕی ئەمڕۆ شانازی بەوە دەکەین کە دەتوانین بڵین یەک بکوژی ژن لە دەستی یاسا دەرناچن وە لەدوای دەرچونی ئەم یاسایە لە ساڵی ٢٠١١کە دەست خۆشیم هەیە بۆ ئەوانەی کە ڕۆڵیان هەبووە لە دەرچواندنی یاساکە کە ڕاستە لە ساڵی ٢٠١١ یاساکە دەرچوو بەڵام وەک پڕاکتیزەکردن ئێمە لە ساڵی ٢٠١٣ توانیمان یاساکە جێبەجێ بکەین چونکە لەگەڵیدا هاتبوو کە دەبێت وەزارەتی ناوخۆ بەشێکی تایبەت بکاتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو کەیسانە بۆیە هەستاین بە کردنەوەی نوسینگەکان و لێکۆڵینەوە لەو کەیسانەوە لە ئێستادا (٣) نوسینگەمان هەیە لە ناو سلێمانی ( ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، بەکرەجۆ)
لە دەرەوەی سلێمانی لە دەرباندیخان ، چەمچەماڵ، دوکان، سەیدسادق، نوسینگەمان کردۆتەوە بۆ هەمان بابەت.
5-نوسینگەكان و رێگری و كێشەكانی بەردەم كاركردنیان.
سەرەرای گرنگی نووسینگەكان و رۆڵ و ئەركیان لە پاراستنی ئاشتەوایی خێزانی تاوەكو ئیستە چەندین گرفتی جەوهەری هەیە كە ماوەی چەندین ساڵە رێگری دەكات لەبەردەم كارەكانیان لەوانەش:
- 1-ناوی یاساکە و ناوی بەڕێوبەرایەتیەکەیان کێشەی بۆ دروست کردوون چونکە ئەو ئافرەتانەی لە دەرەوەی خێزانن و توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت کە دێنە لای ئێمە بەپێی یاساکە ناتوانین ئیشیان بۆ بکەین چونکە ئێمە بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی و ئافرەتانین بەڵام یاساکە بۆ خێزانە.
- 2-وە لەبابەتی تاوانی ئەلەکترۆنی ئێمە ناتوانین هیچ ئیشی تیا بکەین چونکە موستەلزەماتی ئەوەمان نییە .
- 3-نووسینگەی بەکرەجۆ باسیان لەوەكرد چەند کابینەیەکمان هەیە کە شوێنەکە یان زۆر نەگونجاوە بۆ بینینی کەیسەکانی ناو خێزان چونکە بەناو بنکەی پۆلیسدا دەبێت هاتوچۆ بكەن، لەكاتێكدا پێویستە كەیسەكانی خێزانی زۆر نهێنی بن.
- 4-كەمی ژمارەی كارمەند لەناو سەرجەم نویسنگەكان بە تایبەت نووسینگەی بەكرەجۆ.
سەردانی نوێنەری رێكخراو بۆ نووسینگەی رۆژئاوا
سەردانی نوێنەری رێكخراو بۆ نووسینگەی بەكرەجۆ
پارێزگای هەولێر
1-لیژنەی ئاشتەوایی
سەبارەت بە كاروبارەكانی لیژنەی ئاشتەوایی، رۆڵ و رێگرییەكانی بەردەمیان و چاوپێكەوتنمان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوایی ئەتجامدا و باسی چەند خاڵێكی گرنگی كرد لەوانە:
1- ئەم لیژنەیە گرنگیەكی زۆری هەیە لەناو یاساكەدا لیژنەی ئاشتەوایی ڕیژەیەكی زۆری لە كێشە خێزانیەكان چارەسەركردوە هاوسەرەكان گەراونەتەوە ماڵی هاوسەری خۆیان.بەلام زۆر جاریش كیشەكان گەورەن پیمان و پێویستە رەوانەی داداگا بكرێن .
2-لەروی تواناوە پیویستە پەرە بەئاستی ئەندامەكان بدرێت و خولی تایبەتیان بۆ بكریتەوە لەسەر ئاستی نیودەولەتی،لەرووی دەسەلاتەوە پیویستە دەسەڵاتی زیاترمان هەبیت بتوانین راپورت دەربارەی ئاشتەوایەكە بنویسن تا ئیستا ئەم لژنەیە بە ئاشت بونەوە یا ئاشت نەبونەوە بەبی راپۆرت دەگەریتەوە دادگا، وە لە روی كاتەوە تارادەیەك خراپ نیە بە ڵام لەروی شوینەوە پیویستە شوینەكە تایبەت بیت بە ئاشتەوایی سیمای خیزانی تەبای تیدابیت .
3-لەلای ئێمە زیاتر لایەنی دینی كاریگەری زیاتری هەیە بۆ بەدیهێنانەوەی ئاشتەوایی لەنێوان خێزانەكان..
4-تارادەیەك هە ماهەنگی هەیە لەنیوان لیژنەكانی ئاشتەوایی لە شارەجیاوازەكان.
5-زۆرینەی ئەو كێشە خێزانیانەی دیتەلای ئێمە توندوتیژی و ئابوری مادەی هۆشبەرن.
2-وەزارەتی ئەوقاف و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی
سەبارەت بە رۆڵی وەزارەتی ئەوقاف و مامۆستایانی ئاینی لە بەدیهنانی ئاشتەوایی خێزانی، چاوێكەوتنمان لەگەڵ مامۆستایەكی ئاینی ئەنجامدا و ووتی:
1-ئێمە مانگی جاریك وتاری هەینیمان لەسەر توندوو تیژی و لێبوردەیی نیوان هاوسەرەكان و ریزوخوشەویستی و ئاشتەواییە.
2- پلانمان هەیە بۆ زیادكردنی وتاری هەینی لە سەر كەمكردنەوەی توندوتیژی كە مامۆستای ئاینی كارەگەری زۆری لەسەر كۆمەلگا هەیە بەتایبەتی پیاوان.
3- پێشنیار دەكەم كە گرنگیەكی تەواو بە لیژنەی ئاشتەوایی بدریت دعمی مادی و معنوی بكریت چونكە دەتوانن رۆڵی گرنگ ببینن لە بەدیهێنانی ئاشتەوایی خێزانی.
پارێزگای دهۆك
1-دەزگاكانی راگەیاندن و رۆڵیان لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری یاسایی و كلتوری ناتوندووتیژی.
وەكو دەزانین دەزگاكانی راگەیاندن رۆڵی گرنگ دەبینین لە بڵاوگردنەوەی هۆشیاری یاسایی و هەروەها دەتوانن رۆڵی گرنگ ببینین لە كەمكردنەوەی توندوتیژی، بۆیە لە پارێزگای دهۆك لەم راپۆرتەماندا هەوڵمان داوە كاربكەین لەسەر ئەوەی تاچەند دەزگاكانی راگەیاندن رۆڵیان بینیوە لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و كەلتوری ناتوندوتیژی خێزانی.
بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی پارێزەری دەزگا و ناوەندێكی راگەیاندمان كرد كە ئەویش نـاوەنـدی خـانـیە كە نـاوەنـدەكی رەوشـەنبیـری و راگەیـانـدنە، بەرێزیان باسیان لەچەند خاڵێكی گرنگ كرد لەوانە:
- 1-بە گشتی ئەو دەزگا راگەیاندنانەی كە لەناوەندی خانی كاردەكەن، كاردەكەن لەسەر بەرنامەی یاسایی تایبەت بە هوشیاری یاسایی، بونمونە پەخشی بەرنامەیەكی یاسایی هەیە كە لەتلەفزیونی خوجێیی ( Duhok tv ) پیشان دەدرێت، جگە لە بەلاوكرندنەوەی بابەت و راپورتی یاسایی كە لە روژنامەی ئەڤرو روژانەدا بەلاو دەكرێتەوە، هەروەها راپورت و بابەتەكان لە ( ئاژانسی خانی – Xani Agency )دا بەلاو دەكرێتەوە، هەروەها لە رادیویی دهوك و گوڤاری مەتین دا.
- 2-سەبارەت بە بابەتەكانی پەیوەست بە توندوتیژی خێزانی، گرنگیەكی تایبەت بەم لایەنە هەیە، جا ئەوەی لە رێگەی بەرنامەی یاساییەوە لە كەنالی دهوك تیڤی پێشكێش دەكرێت یان ئەو چیروك و راپورتانەی كە لە لاپەری ( كومەلگە و یاسا ) لە روژنامەی ئەڤرو دا بلاو دەكرێنەوە.
- 3-ناوەندی خانی بەشی گەشەپێدان و راهێنان هەیە، لەم بەشە خولی وەرزی لەسەر بابەتەكانی جوراوجور بو كارمەندان دەكەنەوە، لەوانەش یاسایی.
- 4-پەیوەندی پتەوە هەیە لە نێوان ئێمە و لایەنە پەیوەندی دارەكان، وەك بەریوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی دژی ژنان و خێزان، سەبارەت بە هوشیاری بەرەنگاربونەوەی توند و تیژی خێزانی ،بەتایبەتی لەوەرزی چالاكیەكانی پەیوەست بە ژنان، بۆنە و چالاكیی هاوبەش لە نێوان ناوەندی خانی و دامەزراوەكانی تر دا رێكدەخرێت، لەوانەش یەكێتی ژنانی كوردستان، هەروەها بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توند و تیژی دژی ژنان و خێزان.
- 5-بوچونێكی شەخسی لە زوربەی دام و دەزگاكانی راگەیاندن، هەولەكان بو بلاوكردنەوەی هوشیاری یاسایی هەیە، بەلام رێژەیین پێویستیان بە بەدەست پێشخەری فراوانتر و بوێرتر هەیە وە هەولدان بو گەیاندنی دەنگی ژنان بو جەماوەر، مەبەستم بە تایبەتی جەماوەری ژنان.
2- مالی دالدەدانی ژنانی هەرەشەلێكراو (شەڵتەرەكان).
شوێنی دالدەدانی ژنانی توندوتیژلێكراو یەكیكە لە ئامرازە گرنگەكان بو بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، وەیاسادانەر لە هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی گرنگ ناوە كاتیك لە ماددەی سێی یاسای ژمارە 8ی سالی 2011 دا پیویستی دابینكردی شوێنی دالدەدان بو قوربانیانی توندوتیژی خێزانی دانرا.بویە بەشێك لە پلانی ئەم راپورتە سەرەدانی شێلتەرەكان بوو هەروەها ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لەگەل بەرپرسی شەڵتەرەكان بۆ خستنەرووی پێداویستیەكانیان و ئەو كێشە و ئاستەنگانەی رووبە رووی دەبنەوە،و لای خۆیانەوە چەند خاڵێكی گرنگیان خستەروو لەوانەش:
كێن ئەو ژنانەی دەتوانن بچنە شەڵتەرەكان و مەرجەكانیان چین:
1-ژنانی توندوتیژلێكراو لە لایەن خێزانەكانیان.
2-ژنانی هەرەشەلێكراو لە لایەن ئەندامانی تری خێزانەكانیان: یاخود ئەو ژنانەی كە ژیان و سەلامەتیان لە مەترسی دایە لەبەر كێشەیەكی كومەلایەتی یان لەبەر توشبونیان بەرەشبگیری ئەلكترونی لە لایەن كەسەكی ترەوە.
3-مندالانی ئەو ژنانەی كە توندوتیژیان بەرامبەركراوە تاكو تەمەن 6 سال لەگەل دایكیان وەردەگرێن.
4-ژنانی بی مال و حال ( بێ پەناگە )،هەرچەندە بەپێ رێنماییەكان ئێمە دەسەلاتمان نییە بو دالدەدان ( وەرگرتن )ی ژنانی بی مال و حال، بەلام ئێمەوەردەگرین.
5- بە شێوەكی كاتی شوێنی حەوانەوە و پاراستن و خزمەتگوزاری هوشیاری و دەروونی و تەندروستی و یاسایی بویان دابین دەكات، هەروەها پێداویستییەكانی روژانە لە خوراك و جل و بەرگ... هتد، تاكو كێشەكانیان بە شێوەكی یاسایی و عەشائری ( كومەلایەتی ) چارەسەر دەكرێت و دەگەریتەوە بو ژیانی ئاسایی خویان.
6- بەهاوكاری رێخراوەكانی كومەلگای مەدەنی، خولی دورین و كاری دەستی و جوانكاری و وەرزش... بویان دەكاتەوە.
7-لەبەر ئەوەی ژنە توندوتیژلێكراو تاوانبارنیە كە زیندانی بكرێت، هەربوویە ئامانجی شێلتەر تەنها پاراستنی ژنە توندوتیژلێكراو نیە، بەلكو لەوە زیادتریش دەروات كە بریتیە لە دوبارە تێكەلكردنی ژنە توندوتیژلێكراوە كە بو ناو كومەلگا و بەهێزكردنی لە رووی دەروونی و پیشەیی یەوە.
8- بەپێی رینماییەكان هیچ ماوەیەكی دیاركراو بو حەوانەوەی ژنانی توندوتیژلێكراو نیە، بەلكو تا كێشەكەی چارەسەر دەبێت لەروی یاسایی و كومەلایەتی یەوە، بۆیە لەوانەیە لە ماوەی هەفتەیەكدا كێشەكە چارەسەر ببیت یان مانگێك، 6 مانگ یان زیاتر...، كەیسێكمان هەبوو ژنە توندوتیژلێكراو تەنها یەك روژ لە شێلتەر ماوە و كێشەكەی چارەسەر بووە، كەیسێكی ترمان ژنە توندوتیژلێكراو 2سال و 4 مانگ ماوەتەوە.
9-بۆ دەركردنی ژنان لە شەڵتەر پێویستی بە پێشكەشكردنی بەلێنە لە لایەن خێزانی ژنە توندوتیژلێكراوەكە، كە توندوتیژی بەرامبەر ژنە كە بەكار نەهێنن و ژیانی پاراستی بیت.
3-كێشەو گرفتەكانی شەڵتەر لە پارێزگای دهۆك
- 1-ئامیرەكان و شتومەكانی ناو ژوورەكانی نووستن نیمانە وەك سپلیت و موكیت ...هتد، دەتوانین بلێن بەشێك لە ژورەكانی نووستن چۆڵن.
- 2-بودجەی تەرخانكراو بو شێلتەر زور كەمە، لەبەر ئەوەی شەلتەر بەریوەبەرایەتیەكی سەربەخۆ نیە، بەلكو سەر بە بەرێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كومەلایەتی یە، بوویە داوامان لە رێخراوەكانی كومەلگای مەدەنی هاوكارمان بن لەو بوارەدا.
- 3-بۆ دەركردنی ژنان لە شەڵتەر پێویستی بە پێشكەشكردنی بەلێنە لە لایەن خێزانی ژنە توندوتیژلێكراوەكە، كە توندوتیژی بەرامبەر ژنە كە بەكار نەهێنن و ژیانی پاراستی بیت،بەڵام بەلێننامەیەك بە تەنیا بەس نییە، بەلكو دەبێت بە دواداچوون بو ماوەی 6 مانگ ( بەلایەنی كەم ) بوژنە توندوتیژلێكراوەكە بكرێت دوای شێلتەر بەجێدێلێت، هەروەها دەبێت بە دواداچوون لە لایەن لیژنەیەك ئەنجام بدرێت، كەلە سی كەس پێكهاتبێت ( كارمەندێكی شێلتەر – كارمەندێكی دادگا – كارمەندێكی بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان ).
- 4-سنوری ئیدارەی زاخو گەورەیە بەڵام هیچ شەڵتەرێكی لێ نیە ، بۆ نموونە لەئێستادا دوو كەیسی زاخو لە لامانە، كاتێك كاتی دانیشتنی دادگا دێت، ژنە توندوتیژلێكراو ناچار دەبێت بروتە زاخو بو ئامادەبوون لە دانیشتنی دادگا لە دادگای زاخو، و هەندیكجاریش فریای دانیشتنی دادگا نابن ناچاردەبن لە چاكسازی زاخو بمێنن تا روژی دواتر بو ئەوەی ئامادەی دانیشتنی دادگابن و دواتر دەگەرێنەوە بو دهوك ( بو شێلتەر ).
5- كەمی كارمەند كە هەر كارمەندێك زیاتر لە دوو كار ئەنجام دەدات.
پارێزگای هەڵەبجە
1-لیژنەی ئاشتەوایی
وەك ڕێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان / نوسینگەی هەڵەبجە لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی خێزان لە توندوتیژی بەپێویستمان زانی بەدواداچونێك بۆ كاروبارەكانی لیژنەی ئاشتەوایی لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە بكەین وەك چۆن لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی كوردستان مادەی ( 5 ) دادگاكانی لێكۆڵینەوەی پابەند كردووە بە ئاڕاستەكردنی لایەنەكانی سكاڵا بۆ بەردەم لیژنەیەك كە پێكهاتبن لە كەسانی شارەزاو پسپۆڕ بەمەبەستی ئەنجامدانی ئاشتەوایی نێوانیان، بۆ ئەم مەبەستە هەستاین بە ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لەگەڵ یەكێك لە ئەندامە كاراو دیارەكانی لیژنەی ئاشتەوایی لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە باسی لە چەند خاڵێكی گرنگ كرد،لەوانە:
1- لیژنەكەمان لە چوار ئەندام پێك هاتوین سێ پارێزەرو توێژەرێكی كۆمەڵایەتی كە سەرجەممان بە خۆبەخش ئەو كارەمان گرتۆتە ئەستۆ .
2- ناردنی تەواوی ئەو كەیسانەی كە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە ناردنیان بۆ لیژنەكەمان إجباریە لەبەرئەوەی بەپێی یاسای ناوبراو مادەی ( 5 ) دادگاكانی لێكۆڵینەوەی پابەندكردووە بە ناردنی لایەنەكانی سكاڵا بۆ بەردەم لیژنەی ئاشتەوایی بەمەبەستی ئەنجام دانی ئاشتەوایی لەنێوان لایەنەكانی سكاڵا .
3-لایەنەكان پاش ئەنجامدانی ڕێكارەكانی لێكۆڵینەوە وەك وەرگرتنی ووتەی سكاڵاكارو تۆمەتبارو ووتەی شایەتەكان پاشان پێش ئەوەی هەواڵەی دادگای تایبەتمەند بكرێن هەواڵەی لیژنەی ئاشتەوایی دەكرێن .
4- لە ئەنجامدانی كارەكانماندا ڕێكارێكی دیاری كراو نیە بیگرینە بەر بەڵكو بەپێی كەیسەكان وە جۆری كێشەكە وە ئەو بارودۆخەی كە لایەنەكانی تیادایە كارەكانمان ئەنجام دەدەین، وە شێوازی گرتنەبەری ڕێكارەكان ئەگەڕێتەوە بۆ تواناو لێهاتوویی و پسپۆڕی ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوایی، وە ئەمەوێت ئەوە بڵێم یاسای ناوبراویش ڕێكارێكی دیاری كراوی دانەناوە تا ئەندامانی لیژنە پێوەی پابەند بن و بیكەنە بنەمای ئیش و كاریان .
5- چەندین كەیس هەیە پاش گفتوگۆو هەوڵەكانمان لەبەردەم لیژنەكەمان تنازلی كردووەو كێشەكەمان چارەسەر كردووە، وە چەند جار ڕووی داوە لایەنەكانی سكاڵا هاوسەر بوون و سكاڵاكار تنازلی كردووەو دواتر سەرەڕای داخستنی كەیسەكە ئاشتەوایی خێزانی بەدوادا هاتووە .
6-دادگاو بنكەكانی پۆلیس زۆر هاوكارمانن لە هەركاتێكدا پێویستمان بە پۆلیس هەبووبێت لە بنكەی پۆلیسی دادگای هەڵەبجە هەر زوو هاتوون بە دەممانەوە و كارئاسانیان بۆ كردووین .
7-لە كاتی دانیشتنی لیژنەكە پێویستە هەردولا ئامادەبن وە هەردولا ئاگادار ئەكرێنەوە بە ئامادەبونیان لەكات و ڕۆژی دیاری كراو لەبەردەم لیژنەكەمان، وە بەنیسبەت لایەنەكانەوە سكاڵاكار پابەندە كە ئامادەبێت لەبەرئەوەی داخستنی یان هەواڵەكردنی دۆسیەكە پەیوەندی بە سكاڵاكارەوە هەیە، بەڵام بە نسیبەت تۆمەتبارەوە گەر ئامادە نەبێت ئێمە ڕێكاری خۆمان ئەگرینە بەر، گەر سكاڵاكار بەردەوام بوو لە سكاڵاكەی ڕاپۆرتی خۆمان پێشكەشی دادگای لێكۆڵینەوە ئەكەین و ئاماژە ئەدەین بەوەی سكاڵاكار تەنازولی نەكردووەو پاشان بەڕێز دادوەر بڕیاری هەواڵەكردنی دۆسیەكە ئەدات بۆ دادگای تایبەتمەند .
8- بەداخەوە هەندێك جار ڕووئەدات لەلایەن لایەنەكانی سكاڵاوە ئەڵێن خۆ ئێوە دادوەر نین و گوێتان بۆ ناگرین و قسەتان لەگەڵدا ناكەین، بەڵام لە بەرامبەردا ئێمە بۆیان ڕوون ئەكەینەوە كە بە فەرمانی دادوەر دانراوین بەمەبەستی گفتوگۆو ئەنجام دانی ئاشتەوایی نێوانیان وە بۆیان ڕوون ئەكەینەوە ڕاپۆرتی ئێمە گرنگە بەمەبەستی یەكلابوونەوەی كەیسەكەتان، وە كێشەی دیكە بەنمونە ڕووئەدات لەبەردەم لیژنەكەمان لایەنەكانی سكاڵا ئەبێتە شەڕو دەمەقاڵەیان و دواتر لەكاتی تۆماركردنی سكاڵادا ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوایی وەك شایەت ئەنوسن و وە دواتر لەلایەن بنكەكانی پۆلیسەوە وەك شایەت بانگ ئەكرێین .
چاوپێكەوتنی پارێزەری ڕێكخراو لەگەڵ ئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە
|
2-یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و كۆلێژی یاسا لە زانكۆی هەڵەبجە:
پاش ئەوەی ساڵانێكە ڕێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای ناوبراودا هەوڵەكانی خستووەتەگەڕ بەچەندین چالاكی جۆراو جۆرو دیمانەو داواكاری بەمەبەستی بەبابەتكردنی یاسای ناوبراو لەناو كۆلێژەكانی یاسادا بۆیە خۆشبەختانە لە ئێستادا ئەم یاسایە لەناو كۆلێژەكانی یاسا ئەوترێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە وەك ڕێكخراو چاوپێكەوتنمان ئەنجامدا لەگەڵ مامۆستایەكی زانكۆی هەڵەبجە / بەشی یاسا كە یاسای ناوبراو ئەڵێتەوە بە قۆناغی پێنجی یاسا بەڕێزیان چەند خاڵێكی گرنگیان خستەروو لەوانە:
- 1-یاساكە وەك وانەیەكی سەرەكی ناخوێنرێت بەڵكو كۆلێژەكانی یاسا تشریعاتی تەواوكەرمان هەیە كە چوار بابەتی تایبەت دیاری كراوە یەكێك لەو بابەتانە یاسای ناوبراوە وە ( 25 ) بیست و پێنج نمرەی لەسەرە وە خوێندكار سەبارەت بە كەوتن یان دەرچوونی لەم وانەیە ڕێكاری تایبەت بەخۆی هەیە .
- 2-ماوەی چوار ساڵە یاسای ناوبراو لە زانكۆی هەڵەبجە / بەشی یاسا ئەوترێتەوە كە من لە ئێستادا مامۆستای ئەو وانەیەم .
- 3-خوێندكاران حەزێكی تایبەتیان هەیە بۆ ئەم یاسایەو گرنگی زۆری پێ ئەدەن چونكە ئەم یاسایە پەیوەندی بە سەرجەم ئەندامانی خێزانەوە هەیە، وە خوێندكاران زۆریان پێ خۆشە كە بزانن لە یاسادا چۆن چارەسەری بابەتە خێزانیەكان ئەكرێت و ڕێكارە یاساییەكان لەكاتی بوونی سكاڵادا چین كە پێویستە بگیرێنە بەر .
- 4-وەك دیارە ئەركی سەرەكی زانكۆكان ووتنەوەی بابەتە نەزەریەكانە نەك لایەنە پراكتیكیەكان وە لە ئێستادا دەرفەتێكی وا بوونی نیە كە زۆر گرنگی بە بابەتە پراكتیكیەكان بدرێت بەتایبەت بەهۆی ئەو بارودۆخەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە وای لێ هاتووە كە فریای وانە نەزەریەكانیش ناكەوین، وە بە دڵنیاییەوە زۆر پێویستە خوێندكاران سەردانی دادگاكانیان پێ بكرێت تا لە نزیكەوە شارەزای ڕێكارە یاساییەكان بن بەڵام لە پارێزگای هەڵەبجە نە دادگای لێكۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی نە دادگای كەتنی خێزانی بونی نیە بەڵكو لە سێ پارێزگاكەی دیكەی هەرێم بونی هەیە كە لەم بارودۆخەدا بردنیان بۆ ئەو شوێنانە ئاسان نیەو توشی ماندوبون و ئاڵنگاری زۆر ئەبینەوە بە ئومێدین لە داهاتوودا ئەو دەرفەتەش بۆ خوێندكاران بڕەخسێنین .
- 5-یاسای ناوبراو زۆر پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە هەرچەندە لە ڕابردوودا چەند هەوڵێك درا بۆ هەمواری یاساكە بەڵام بەداخەوە هەموارەكە بەو شێوازە نەبوو گەر لە پەرلەمان تێپەڕێنرایە پێم وایە كێشەكانی نێو خێزانی زیاتر ئەكرد لەبری چارەسەری كەم و كورتیەكان.
3-ئەمانەو بەشداری چەند جۆرە چالاكی دیكەی جیاواز .
بەشێك لە وێنەی چالاكیەكانی ساڵی ( 2023 ) لەلایەن ئەندامانی ڕێكخراو
ئیدارەی ڕاپەڕین
1-نووسینگەی رانیە
رێككارەكانی تۆماركردنی داوا لە نوسینگەی رانیە:
1-سەرەتا ئەو کەسە عەریزەیەک دەنووسێت و داواکاریەک پێشکەش بە دادگا دەکات.
2- دوای ئەوەی کە دادوەری لێکۆڵینەوە هامشی( لەسەری دەنووسێت) دەکات دوای ئەوە دەیهێنێت بۆ لای ئێمە. یاخود زۆرجار کەیسەکە ڕاستەوخۆ دێتە ئێرە و ئێمەش بۆئەوەی کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان بکەین لەبەرئەوەی محکمە دوورە نایانێرینەوە ئەوێ، ڕاستەوخۆ داواکەی بۆ دەجوڵێنین و سکاڵاکەی بۆ تەقدیم دەکەین، لەبەرئەوەی ئێمەش ئەندامی( ضبطي قضائي) ئەو دەسەڵاتەمان هەیە و ئەمەش بۆ هاوکاری کردنی خەڵکی و کار ئاسانییە ئەمە دەکەین.
*کاتێک ئافرەتێک توندوتیژی بەرامبەر کراوە و ژیانی لە مەترسیدایە سەردانی ئێوە دەکات ڕێکارەکان چین و چی بۆ دەکەن؟
سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە بەداخەوە ئێمە لێرە شەڵتەرمان نیە و بەحوکمی ئەوەی کە شەڵتەر تەنها لە هەولێر و سڵێمانی و دهۆک هەیە و لە ئیدارە سەربەخۆکان نیە. بۆیە کاتێک ئەو کەسەی ژیانی لە مەترسیدایە و دوای ئەوەی خۆی ڕەزامەندی لەسەر بوو و بەویستی خۆی ئەو کاتە( أیداع) دەکرێت بەشێوەیەکی مؤقت( کاتی) لە سجن، کە لەوێ ژورێک جیا کراوەتەوە بۆئەوەی کە جیا بێت لە سجنەکان. لەوێ دەبێت تا ئەو کاتەی ئەگەر زانیمان کێشەکەی حل بووە دەگەڕێنرێتەوە ناو کەس و کاری بەرامبەر بە بەڵێننامەیەک ئەو کەسەی کە وەریدەگرێتەوە، ئەگەر کێشەکەشی چارەسەر نەبوو تاوەکو ئەوکاتەی داواکەی لە محکمە یەکلای دەبێتەوە ئەوا دەنێردرێت بۆ شەڵتەری سلێمانی.
*تا چەندە بوونی شەڵتەر گرنگە لە ئیدارەی ڕاپەڕین؟
بوونی شەڵتەر بەدڵنیایەوە گرنگە ئێمە ناکرێت بڵێین لەبەرئەوەی لێرە پێگەی عەشایری بەقوتە کەواتە بوونی شەڵتەر گرنگ نیە. تا ئێستا بەشێکی زۆری خەڵکی لەوانەیە نەزانێت شەڵتەر چییە و بۆچییە و ئیشی چییە.زۆرجار تێبینی ئەوەم کردووە کە تەنانەت خەڵک هەیە تا ئێستا نازانێ یاسایەک هەیە بەناوی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، وا دەزانن ئەو یاسایە تایبەتە بە ئافرەت.
کەیسمان هەبووە کە ئافرەتەکە حملی هەبووە و ژیانی لە مەترسی دابووە و ناردومانە بۆ شەڵتەر لەوێ دواتر منداڵەکەشیان بۆ بەخێو کردووە پێداویستیەکانیان بۆ دابین کردووە بەدڵنیایەوە ئەوە باشترە لە شڵتەر بێت و ژیانی پارێزراو بێت یانیش لەدەرەوە بێت و لەسەر جادە و بێ شوێن بێت.
بۆیە ناکرێ بڵێین شەڵتەر پێویست نیە هەموو شتێک دەکەوێتەوە سەر خودی کۆمەڵگا و بیر کردنەوەی خەڵکەکە.
*ئایا پێتان وایە کە پێویستە کار بکرێت لەسەر هۆشیار کردنەوەی خەڵکی پێش دامەزراندی شەڵتەر؟
بەدڵنیایەوە هۆشیار کردنەوەی خەڵکی پێویستە، هەموو فکرەیەک لەسەرەتادا قوربانی دانی دەوێت و کاتی دەوێت تا لای خەڵکی قبوڵکراو دەبێت، شەڵتەریش هەروایە.بۆنمونە ئەو بەڕێوەبەرایەتیە سەرەتا لای زۆربەی خەڵکی قبوڵکراو نەبوو. کەیسمان هەبووە دوای ئەوەی کە کێشەکامان بۆ چارەسەر کردووە وتوویەتی من پێم وابووە کە هەر کەسێک بێتە ئەو دائیرە کەسێکی خراپە بەڵام ئێستا دەزانم کە وانیە. ئەوە مانای ئەوەیە کە زۆربەی خەڵکی لەدوورەوە بڕیار دەدەن. بۆنمونە ئافرەتێک دێت و سکاڵاکارە و هەڕشە لەسەر ژیانیەتی گوناهی چییە کە دەبێ بیبەین بۆ سجن و لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی تۆمەتبار بمێنێتەوە لەوێ، بۆ ئێمە شەڵتەرێکمان نەبێ کە توێژەری دەروونی و کۆمەڵایەتی و یاساناسی لێبێ و ڕێنمایی بکەن و کێشەکەی بۆ چارەسەر بکەن.
*ئایا ڕێژەی توندوتیژی چۆنە بە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو؟ زیاتر چ جۆرە توندوتیژیەک زیادی کردوە؟
دەتوانین بڵێین کێشە خێزانیەکان ساڵانە دەگۆڕێن و جیاوازیان هەیە، بۆنمونە ئەوەی کە ئێستا زیاتر هەیە و دەیبینین تەداخول کردنی تەرەفی سێیەمە ئەوەی کە کەسێک دێت و تەداخولی ژیانی ژن و مێردەکە دەکات بەمەش کێشەیان بۆ دروست دەکات.
بۆنمونە ماوەیەک ئەوەی کە زۆر باو بوو کێشەی سۆشیاڵ میدیا بوو بەحوکمی ئەوەی خەڵک بێ ئیش بوو کاتی زۆری هەبوو ئەوا وای دەکرد هەستێ بە خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زیاتر توندوتیژیەکان ئەوە بوون بەڵام ئێستا زۆربەی کێشەکان ئەوەیە کە ژن و مێردەکە کێشەیان نیە و خێزانی هەردوو لا تەداخولی ژیانیان دەکەن و کێشەیان بۆ دروست دەکەن
*کێشەو گیروگرفتەکانتان چین لە نوسینگەی ڕانیە؟
1- بەدەست کەمی کارمەند دەناڵێنین، بۆنمونە دوای نیوەڕۆیان لێرە تەنها دوو کارمەند و پاسەوانێکی لێیە و ئەگەر دەرچوونێکمان هەبێ ئەوا زۆر زەحمەت دەبێ بۆمان.
2-یەکێکی تر لە گیروگرفتەکان دەکرێ بڵێین نەبوونی محکمەی مختص( دادگای تایبەتمەند) بە کێشە خێزانیەکان چونکە کێشە خێزانیەکان هەستیارن و پێویستە زوو یەکلای بکرێنەوە و بۆیە پێویستی بە حاکمی مختص هەیە، هیوادارین لە داهاتوودا دادگایەکی تایبەت بە کێشە خێزانیەکان هەبێ.
چاوپێکەوتنی نوێنەری ڕێکخراو لەگەڵ بەڕێز لێپرسراوی نوسینگەی ڕانیە.
2-رێكارەكانی تۆماركردنی سكاڵأ لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتيژى خێزانى:
1-ئەگەر كەسە بیەوێت سكاڵا تۆماربكات ،ئێمە ئاڕاستەى نوسينگەى ڕانيەى دەكەين و كە لەوێ سكاڵاكەى تۆمار دەكات و ووتەكانى لێوەردەگيرێت و دواى ئەوە دەنێردرێتە دادگا و بەم شێوەیە رێككارەكان بەردەوام دەبێت.
2- ئەگەر كەسەكە نەیەوێ سكاڵا تۆمار بكات و ئامانجى ئاشت بوونەوەبێت ئێمە سەنتەرى ڕاویژكارى خێزانيمان هەيە و كە پێكهاتووە لە كەسانى شارەزا و ياساناس و دەرووناس و توێژەرى کۆمەڵايەتى و مامۆستاى ئاينى، كە لەوێ دادەنيشن لەگەڵيان و هەوڵدەدرێ
چاوپێکەوتنی نوێنەری ڕێکخراو لەگەڵ ئەندامی هۆبەی جولان و بەدواداچون
چاوپێکەوتنی نوێنەری ڕێکخراو لەگەڵ ئەندامی هۆبەی جولان و بەدواداچون
چیرۆکی سەرکەوتن
(س.م) یەكێک بوو لە قوربانیانی توندوتیژی خێزانی دوای ئەوەی کە هاوسەرەکەی توندوتیژی بەرامبەر ئەنجام دابوو لێی دابوو، جنێوی پێ وتبوو و لە ماڵ دەریکردبوو بۆخۆی و منداڵە دوو ساڵانەکەی، دوای ئەوەی کە ڕۆژێک هات بۆ دادگا و چاوی بە پارێزەری ڕێکخراو کەوت و باسی لەوە کرد کە لەبەرئەوەی باری دارایی باش نیە ناتوانێت پارێزەر بگرێت، دڵخۆش بوو بەوەی کە وەکو پارێزەری ڕێکخراو بێ بەرامبەر کارە یاساییەکانی بۆ ئەنجام دەدەین.
ناوبراو باسی لە کێشەکانی خۆی کرد وتی کە سکاڵای تۆمار کردوە لەسەر هاوسەرەکەی و باسی لەوە کرد کە نزیکەی ساڵێکە هاوسەری دەری کردوە لە ماڵ و هەروەها هیچ بژێویەکی خۆی و منداڵەکەی نەکێشاوە، بۆیە وەکو پارێزەری ڕێکخراو ڕاوێژی یاسایی تەواوم پێشکەش کرد و هەروەها داوایەکی بژێومان تۆمار کرد بۆی، کە لە ئێستادا داواکەی لە دادگایە.
ئیدارەی گەرمیان
1-رێگرییەكانی بەردەم تۆماركردنی سكاڵا:
- هەمیشە وشەی عەیبە بوونی هەیە كە ئەمە تاڕادەیەك ڕێگرە لەوەی ژنان لە كاتی هەبوونی هەر جۆرە توندوتێژیەك كە بەرامبەریان دەكرێت بچنە نوسینەگەكانی بەرەنگاربونەوەی توندوتێژی خێزانی بۆ داواكردنی مافەكانیان،كەواتە هەبوونی یاسایەك بەس نیە و نەبوەتە فریاد ڕەسی كچان و ژنان.
- بونی ئەو عورف و عاداتەی كە باوە هۆكارە كە ئەندامانی خێزانەكان بە تایبەت ژنان دەستە وەسانن بۆ دەنگ بەرزكردنەوە لە پێناو وەرگرتنی مافەكانیان
2-هۆكارەكانی گۆرینی بیروڕای خەڵك بەرامبەر نوسینگەكانی توندوتێی خێزانی و دادگادا ژنێك یاخود كچێك سكاڵای تۆماركرد بە كەسێكی خراپ ناو نەبرێت:
1-داوام وایە لەهەموو ڕێكخراوەكان و نوسینەگەكانی توندوتێژی خێزانی كەسانی پسپۆڕ ببەنە ناوندەكانی خوێندن بە زانكۆو پەیمانگانیشەوە لە هەموو شوێنێك یاساكە شی بكرێتەوە بۆ هەموو كەس تاوەك بگات بە هەموو خەڵك و لەلایانیش ئاسای بێتەوە.
2-وتیشی پێویست دەكات گرنگی زیاتر بدرێت بە هەبوونی كارمەندی ئافرەت لە تەواوی نوسینەگانی توندوتێژی خێزانی ئەگەر زیاتر نەبێت لە پیاوان بایەكسان بن ،تاوەك و خەڵكیش ئەو فكرەیەیی بگۆرێت كە نوسینەگەكان هەموویان پیاون و قسە و قسەڵۆك دەخرێتە شوێنی ئەو ئافرەتە لە كۆمەڵگادا.
چاو پێكەوتنی نوێنەری ڕێكخراو لە گەڵ ئەندامی ڕێكخراوی وادی ئەڵمانی توێژەری دەروونی(خەڵات ساڵح)
3_دادگاكانی ژێر دەسەڵاتی حوكمەتی عێراق و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی:
لەگەرمیان تا دێت كێشە خێزانیەكان لە زیادبونایە بە هۆكاری هێنانی ژنی دوهەم و سێیەم لەلایەن پیاوانەوە،یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتێژی خێزانیش هیچی پێ ناكرێت!! وەكو ڕێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنانیش هەوڵمانداوە وردەكاری چۆنیەتی بە یاسایی بونی مامەڵەی هێنانی ژنی دووهەم و سێیەم لەلایەن پیاوانەوە لە دادگاكانی ژێر دەسەڵاتی حوكمەتی عێراقی ڕوون بكەینەوە:
*بۆ ئەم مەبەستە نوێنەری ڕێكخراو چاوپێكەوتنی لەگەڵ پارێزەرێك ئەنجامدا و لە ئەنجامدا چەند خاڵیكی گرنكی خسنەروو:
1- بە پێی هەموارەكەی كوردستان هیچ پیاوێك بۆی نیە زیاتر لە ژنێك بهێنێت مەگەر ئەوەی كە ژنی یەكەم نەخۆش بێت یان نەزۆك بێت و پیاو توانای دارایی هەبێت و بەڵێنی دادپەروەری بدات لە نێوانیان و لەسەرووی هەموو شێوە دەبێت ژنی یەكەم ڕازی بێت بۆیە ئەگەر ئەو هۆكارانە هەبێت و ژنی یەكەمی ڕازی نەبێت ئەوا هێشتا پیاو ناتوانێت ژنی دووەم بینێت.
2- بەپێی یاسای عێراقیش هاوسەرگیری دەرەوەی دادگا تاوانە،بەڵام بە كردەیی لە هەموو ئەو دادگایانە سزای ئەو تاوانە بە غەرامەیەكی زۆر كەم كۆتای دێت یان بە ڕاگرتنی سزا(ایقاف تنفیچ) ی پیاوەكە یان بە شێوەیەكی زۆریش لە ئاستی واقیعدا بەهۆی هەموو ئەو ڕەوایەتیدانەی لە عێراق بە هێنانی ژنی دووەم دراوە ئەوا بەشی زۆری ئەو دۆسیەیانە ی كراونەتەوە ئاسانكاری زۆری یاسایی و نایاسایی دەكرێت بۆ داخستنیان.
3- ئەگەر هاتوو پیاوێك لە دەرەوەی دادگا ژنی دووەم و زیاتری هێنا و گرێبەستی دەرەكی كرد ،هێشتا ناتوانێت لە دادگاكانی هەرێم داوای پەسەندكردنی ئەو گرێبەستە دەرەكیە بكات ،چونكە بە پێی یاسا مارەكردنی دەرەوەی دادگا تاوانە و لەكاتی ڕەوانەكردنی ئەو ژن و مێردە بۆ دادگای لیكۆڵینەوە، سزاكەی بە پێی هەمان هەموار لە بڕگەی پێنجەمی ماددەی 7 كە سزاكەی پێكدێت لە دەستگیر كردن لە نێوان سێ تاوەك و پێنج ساڵ غەرامە كردن.
4-ئەو هەموارەی لە یاسای باری كەسی كراوە لە هەرێمی كوردستان بۆ رێگری لە هێنانی ژنی دووەم هێزی یاسایی زۆر لەوە كەمترە بتوانێت كۆمەلێك بابەت یەكلای بكاتەوە،
بۆنمونە:هەموارەكە بە هیچ شێوەیەك ئاماژە بەوە ناكات كە ئایا پیاوانی نیشتەجێی هەمیشەیی هەرێم دەتوانن لە دادگاكانی باشور گرێبەستی هاوسەرگیری بكەن یان نا،هاوكات هەموارەكە هیچ كات توانا و هێزی ئەوەی نیە كە دادگاكانی سەر بە عێراق جێبەجێ بكەن ،بەهیچ شێوەیەكیش ناوی گرێبەستی هاوسەرگیری لەبەردەم دادگاری عێراق دا نەهێناوە .هەموارەكە باسی ئەوەشی نەكردوە كە ئەو پیاوانەی ژنی دووەم دەهێنێت ئەو ژنی دووەمە بە ڕەگەزنامە بە شوێنی نیشتە جێبونی خەڵكی ناوچەكانی باشوری عێراقە،چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت،ئەمانەو چەندین نمونە ی تر كە ئێستا سەریان هەڵداوە و هەموارەكەی هەرێم و لەبەردەمیدا دەستەوەسانە و جێگای ئەو نمونانەی تێدا نابیتەوە.
4- فرەژنی و پەیوەندی بە كێشە خێزانیەكان :
بۆچی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتێژی خێزانی هیچی پێناكرێت خۆ هەر چەندە ئەمە جۆرێكە لە توندوتێژی بەرامبەر ژنی یەكەم دەكرێت لە چوارچێوەی خێزاندا ؟
لەوەڵامدا لێپسراوی نوسینیگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتێژی خێزانی لە ڕزگاری وتی:
1- هەر كەیسێك هاتبێتە لای ئێمە ئافرەتێك سكاڵای كردبێت لە مێردەكەی بە هۆكاری هێنانی ژنی دووەم ئەوا بە پێی یاسای باری كەسَێتی اجراتمان دەست پێكردوە ناردومانە بۆ دادگای لێكوڵینەوە بەڵام كاتێك پیاوەكە گرێبەستێكی هاوسەرگیری یاسای بۆمان هێنابێت با لە دادگای دەرەوەی هەرێم بێت بەڵام لەم حاڵەتادا ئێمە ناتوانێین هیچ اجراتێكی یاسای بكەین چونكە گرێبەستەكەی دان پێنردراوە وە هەروەها لەدادگاكان دەرەوە لە كاتی تەسدیق كردنی گرێبەستی هاوسەرگیری دەرەكی سزای خۆی وەرگرتوە ئێمە ناتوانین سزای بدەین چونكە هیچ كەسێك لەسەر یەك تاوان دوو جار سزا نادرێت.
2- ئەمە چەندین جۆری كێشەی خێزانی دروستكردوە كە لە ئەنجامی دروستبونی خێزانێكی نوێی بچوك بوەتە هۆی هەڵوەشانەوەی خێزانێكی گەورە چونكە زۆربەی جار ژنی یەكەم بەئاشكرابونی هاوسەرگیری دووەمی مێردەكەی جیابێتەوە كە دەبێتە هۆی سەرگەرداربونی مناڵەكانی نێوانیان كە زۆرینەی جار هەردوو هاوسەر منداڵەكان دەكەنە قوربانی ئەو رق و كینەیەی لە نێوان ژن و پیاوەكە هەیە.
3-جگە لەوەی چەندین جار كێشە و شەڕ و توندوتێژی و پەلاماردان لەنێوان منداڵەكان بۆ باوك و یاخود ژن و پیاوەكە بۆیەكتری كە هۆكارەكەی هێنانی ژنی دووەمی پاوەكەیە،ئەمە جگە لەوەی ئێمە چەندین كەیس مان لایە كە پیاوەكە ژنی دووەمی هێناوە ئەو هۆكارە وای كردوە كە پیاوەكە بە هەموو شێوەیەك خێزانی یەكەمی ئیهمال كردوە لە ڕووی پێدانی سۆز و خۆشەویستیوە نەكێشانی نەفەقەی ژن و منداڵەكانی.
چاوپێكەوتنی نوێنەری ڕێكخراو لەگەڵ (عادل حمە ساڵح قادر)ل نوسینگەی توندوتێژی ڕزگاری
4-بۆچوونی مامۆستایانی ئاینی لەسەر فرەژنی و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی:
پێش نوێژو وتاربێژی مزگەوتی مەحوی سەبارەت بە فرە ژنی لە شەریعەتی ئیسلامی دەلێت"،خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ڕبَگەی بە فرەژنی داوە بەڵام بە هەبونی مەرجی دادپەروەری خۆئەگەر نەتوانن دادپەروەر بن هەر یەك ژن بێت گەر هێنانی ژنی دووەم لە حاڵەتێكدا كە كێشەی خێزانی دروست كرد نەهێنانەكەی باشترە،خۆ ئەگەر پیاوەكە بە دزی ژنەكەی ژنی دووەمی هێنا ئەوا یاسا هەیە و ژنەكە دەتوانێت بە پێی یاسا مافی خۆی وەرگرێت،پێغەمبەرمان (محمد دخ ) دەفەرموێت باشترین كەس بن بۆ ماڵ و منداڵەكانتان چونكە منیش باشترین كەسم بۆ ماڵ و منداڵەكەی خۆم.
*چیرۆكی ژنێكی قوربانی كە مێردەكەی بە نهێنی ژنی دووەمی هێناوە:
ی.خان ژنێكی دانشتوی گەرمیانە خاوەنی 6 منداڵە 2 منداڵی ژیانی هاوسەرگیری ئەنجام داوە ،مێردەكەی ژنی دوەمی هێناوە لە دادگای خانەقین بۆ ماوەی دوو ساڵ بە نهێنی مابوەوە دواتر ئاشكرا بوو،وتی كە ژنە تازەكەی دور لە من و منداڵەكان دەژێت و خانوی خۆی هەیە ئێستا منداڵیشی هەیە ،مێردەكەم باری مادی زۆر باشە بۆیە ئەو مافەی بە خۆی داوە بێ پرسی من و كچەكانی ژن بهێنێت ،بەڵام من و منداڵەكان هەر ڕازی بوین و دانشتین ،مێردەكەم لەسەروی ئەوەشەوە زۆر ئێمەی ئیهمال كردوە بە هیچ جۆرێك نایەت بۆلای من و منداڵەكان بۆ هیچ شوێنكمان نابات كچەكانی گەورەن زۆر حەزیان بە دەرچونە بەڵام من ناتوانم بە تەنیا سەیارەم نیە تا بیان بەم،تەنانەت نەفەقەی من و منداڵەكان زۆر كەمەو هەموی بە دكتۆرا سەرف ئەكەین كچێكم نەخۆشە هیچ لێمان ناپرسێتەوە بەو جۆرە شەڕ و ناخۆشی خستەتە نێوان خێزانەكەم كچەكانم زۆر خەفەت دەخۆن،وتیشی چومەتە توندوتێژی خێزانی سكاڵام كردوە كە بژێویمان دابین ناكات كەچی ڕۆشتوە لە دادگا داوای جیابونەوەی لەسەرم تۆمار كردوە وتێتی مادەم چوە شكاتی كردوە لێم ئیتر بە ژنی خۆم قبوڵت ناكەم،ئێستا كێشەكەم لەدادگایە.
ئەم خاتونە بۆ پرسیار و ڕاوێژكردن پەیوەندی بە ئێمەوە كرد و وەك نوێنەی ڕێكخراوی هاریكاری یاسای ژنان خۆبەخشانە بەڵێنی هەموو هاوكاریەكمان پێی داو لە گفتو گۆكردن و ڕاوێژ كردن لە ئێستایە لە گەڵ پارێزەری مێردەكەی لە گفتوگۆیان بۆ چارەسەری كێشەكەی.
5- بەرزبوونەوەی رێژەی جیابوونەوە لەنێوان هاوسەران بەهۆكاری هێنانی ژنی دووەم:
ئامارەكانی مامەڵەكردنی تلاق و جیابونەوە لەگەرمیان زیاترە بەبەراورد بە ساڵی 2022 بە جۆرێكە كە لە ساڵی 2023 كە 1352 كەس داواكاری پێش كەش كردوە. لە بەرامبەردا 2618 كەس مارەبڕینی ئەنجام داوە لە دادگاكانی سەر بە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی كەركوك /گەرمیان،كە بەبەراورد بە ساڵی پار 56 مامەڵەی جیابونەوە زیادی كردوە ،كەواتە دەتوانین بڵێن ئەوەندە خێزان بونەتە دژی یەك كە ئەمەخێزان و كۆمەڵگەیەكی كێشاوی و ئاژەوە بنیات دەنێێت، زۆرینەی جار پیاوان بەبێ ئاگاداری و ڕەزامەندی هاوسەری لە دەرەوەی دادگا و بە ئامادەكردنی دوو شایەت تەڵاقی دەدات كە دواجار دادگا ناچار پەسەندی تەلاقە دەركیەكە دەكات كە لە دەروەی دادگا كراوە كە ئەمە خۆی جۆرێكی تری توندوتێژیە كە بەرامبەر خێزان دەكرێت هیچ ڕەزامەندی ئەندامانی خێزانەكەی نیە و تەنها پیاوەكە_باوكەكە ئەم بریارە دەدات.
پارێزگای هەڵەبجە
چاوپێكەوتنی نوێنەری ڕێكخراو لەگەڵ ئەفسەری لێكۆڵینەوە (جێگر حمید محمد امین)
ئامارەكان
بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی دژی ئافرەتان و خێزان
ساڵی2023
|
ب.هەولێر
|
ب.سلێمانی
|
ب.دهۆك
|
ب.گەرمیان
|
ب.راپەرین
|
ب.سۆران
|
ب.زاخۆ
|
كۆی گشتی
|
سكاڵا
|
3786
|
3418
|
3611
|
909
|
833
|
363
|
569
|
13489
|
سێكسی
|
25
|
2
|
35
|
5
|
2
|
3
|
18
|
90
|
سەنتەری راوێژكاری خێزانی | 2023
هەولێر
|
دهۆك
|
سلێمانی
|
گەرمیان
|
راپەرین
|
سۆران
|
كۆی گشتی
|
754
|
642
|
181
|
62
|
13
|
283
|
1935
|
پارێزگای هەڵەبجە
ئامارەكانی توندوتیژی خێزانی و بەراوردێك لەنێوان ساڵانی ( 2022 – 2023 )
پارێزگای هەڵەبجە
|
سالَى ( 2022 )
|
سالَى ( 2023 )
|
لێدان
|
29
|
19
|
هەرەشە
|
13
|
10
|
پەلاماردان
|
|
1
|
هەوڵدان بۆ كوشتن
|
3
|
1
|
بێزاركردن
|
|
5
|
جنێودان
|
6
|
2
|
خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن
|
|
1
|
تۆمەت دروستكردن
|
2
|
1
|
خۆسوتاندن
|
3
|
1
|
لێسەندنەوەی منداڵ
|
1
|
1
|
دەركردن لە ماڵ
|
2
|
5
|
ئیهانەكردن
|
4
|
16
|
نەدانی نەفەقە
|
|
1
|
مەسرەف نەكردن
|
|
1
|
شەركردن
|
1
|
1
|
هەڵخەلەتاندن
|
1
|
2
|
خۆ برينداركردن
|
5
|
1
|
ناوزرِاندن
|
|
|
ناپاكی هاوسەری
|
2
|
|
زەوتكردنی بەڵگەنامەو پێداویستی
|
1
|
|
هەوڵدان بۆ بەدرەوشتی
|
1
|
|
كۆی گشتی
|
74
|
69
|
ئیدارەی گەرمیان
(2023)
تەڵاق و جیابوونەوە
|
مارەبرین
|
ناوى دادگا
|
ژ
|
819
|
1198
|
دادگای باری كەسێتی كەلار
|
1-
|
155
|
510
|
دادگای باری كەسێتی كفری
|
2-
|
137
|
455
|
دادگای باری كەسێتی رزگاری
|
3-
|
206
|
416
|
دادگای باری كەسێتی دەربەندیخان
|
4-
|
|
35
|
39
|
دادگای باری كەسێتی خانەقین\ قورەتو
|
5-
|
|
1352
|
2618
|
كۆی گشتی
|
|
|
ئاماری توندوتێژی دژی ئافرەتان و خێزان لە / گەرمیان
بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتێژی دژی ئافرەتان و خێزان\گەرمیان
12 مانگی ساڵی (2023)
كۆى گشتى
|
سكاڵا
|
سێكسى
|
خۆسوتان
|
سوتان
|
خۆكوشتن
|
كوشتن
|
مانگ
|
مردوة
|
ماوة
|
مردوە
|
ماوە
|
59
|
58
|
1
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
1
|
51
|
51
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
2
|
67
|
66
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
1
|
-
|
3
|
62
|
62
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
_
|
-
|
4
|
96
|
95
|
1
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
5
|
80
|
80
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
6
|
122
|
122
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
7
|
97
|
96
|
-
|
-
|
1
|
-
|
-
|
-
|
-
|
8
|
52
|
51
|
-
|
-
|
-
|
-
|
1
|
-
|
-
|
9
|
97
|
97
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
10
|
76
|
72
|
3
|
-
|
1
|
-
|
-
|
-
|
-
|
11
|
59
|
59
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
-
|
12
|
918
|
909
|
5
|
_
|
2
|
_
|
1
|
1
|
_
|
كوَى گشتى
|
دەرئەنجامی راپرسی
تەمەنی بەشداربوو
|
16 - 60
|
رەگەزی بەشداربوو
|
مىَ \نێر
|
ئاستی خوێندەواری
|
خوێندەوار و نەخوێندەوار
|
شوێنی بەشداربوو
|
هەرێمی كوردستان
|
|
|
پ / تا چەند هەبوونی دادگای توندوتیژی خێزانی بە گرنگ دەزانیت ؟
هیچ
|
تارادەیەك
|
زۆر
|
89
|
80
|
144
|
28%
|
25%
|
46 %
|
پ / ئایا هەبوونی لیژنەی ئاشتەوایی گرنگە بۆ كێشە خێزانیەكان ؟
بەڵێ
|
نەخێر
|
181
|
47
|
79%
|
20%
|
لەمەوە بۆمان دەردەكەوێت كە زۆرینەی بەشداربوان بوونی لیژنەی ئاشتەوایی لە كێشە خێزانیەكان بە پێویست ئەزانن ئەمەش هۆكارەكەی ئەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و ماندووبونی رێككخراوەكان و لایەنەپەیوەندیدارەكان و ئەندامانی ئەم لیژنەیە كە رۆڵی گرنگیان بینیوە لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و بەدیهێنانی ئاشتەوایی لەنێوان كەیسەكاندا .
پ / چ جۆرە توندوتیژیەك زیاترە لەناو خێزانەكاندا ؟
دەروونی
|
جەستی
|
جنسی
|
دارایی
|
190
|
72
|
71
|
94
|
50%
|
19%
|
%4
|
25%
|
لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت كە زۆرینەی توندوتیژیەكانی نێو خێزان توندوتیژی دەرونین وەك ئازاردانی دەرونی و ئیهانەكردن و سوكایەتی پێ كردن كە ئازارەكەی كەمتر نیە لە توندوتیژی جەستەیی.
پ / تا چەند لایەنە پەیوەندی دارەكان هاوكارن لە چارەسەركردنی كێشە خێزانیەكاندا ؟
هیچ
|
تارادەیەك
|
زۆر
|
93
|
108
|
27
|
40%
|
47%
|
11%
|
لەم ئەنجامەوەبۆمان دەردەكەوێت كە زۆرێك لەوانەی ڕوو لە دادگاكان ئەكەن ڕەزامەند نین لە ڕێكارە یاساییەكان و هاوكاری لایەنە پەیوەندی دارەكان ئەمەش ئەتوانین بڵێین نەبونی دادگای تایبەتمەند بۆ یەكلاكردنەوەی كەیسەكان وە هەروەها زۆری كەیس و كەمی دادوەرو فەرمانبەرانی دادگاكان و كەمی كارمەندی پۆلیس هۆكار گەلێكن كە كەیسەكان ماوەیەكی زۆری پێ ئەچێت تا یەكلائەبێتەوە ئەمەش ئەبێتە هۆكاری ئەوەی هاوڵاتیان ڕەزامەند نەبن لە بەڕێوەبردنی كەیسەكەیان .
پ / ئایا ڕێكارەكانی لێكۆڵینەوە لە دادگاكان نهێنیە ؟
بەڵێ
|
نەخێر
|
179
|
49
|
78%
|
21%
|
لەم ئەنجامەوە بۆمان دەردەكەوێت كە زۆرینە پێیان وایە ڕێكارەكانی لێكۆڵینەوە نهێنیە، كە یەكێكە لە ئامانجە گرنگەكانی یاساكە كە مایەی خۆشحاڵییە، بەڵام لە هەمان كاتدا پێویستە ئەو ڕێژەیەش بەكەم نەزانین كە پێیان وایە ڕێكارەكان نهێنی نین، بۆیە پێویستە هەوڵی زیاترو جدی بدرێت بەمەبەستی پاراستنی نهێنی لە كەیسە خێزانیەكان.
پ / زیاتر لەلایەن چ كەسێكەوە توندوتیژی ئەنجام ئەدرێت لەنێو خێزاندا ؟
مێرد
|
ژن
|
برا
|
باوك
|
دايك
|
خوشك
|
كەسانی پلە 4
|
185
|
32
|
43
|
56
|
20
|
9
|
18
|
50%
|
8%
|
11%
|
15%
|
5%
|
2%
|
%4
|
لەمەوە بۆمان دەردەكەوێت كە زۆرینەی توندوتیژییەكان لەناو خێزانەكاندا لەلایەن رەگەزی نێرینەوە ئەنجام دەدرێت.سەرەرای ئەوەی ژنانیش بەدوور نین لە ئەنجامدانی توندوتیژی بەڵام ل رێژەیەكی زۆر كەمتر.
پ / ئایا بوونی ماڵی داڵدەدان ( شەڵتەرەكان ) گرنگە سەبارەت بە كێشە خێزانیەكان ؟
بەڵێ
|
نەخێر
|
193
|
143
|
57%
|
42%
|
لەمەوە بۆمان دەردەكەوێت كە زۆرینە لەگەڵ ئەوەدان ماڵی داڵدەدان ( شەڵتەرەكان ) بونیان هەبێت،كە ئەمەش دەرخەری گرنگی بوونی شەڵتەرەكانە بۆ پاراستنی قوربانیانی توندوتیژی.
پ / چی بكرێت بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی لەنێو خێزاندا ؟
بڵاوكردنەوەی هۆشیاری یاسایی و كۆمەڵایەتی
|
165
43%
|
راگەیاندن و تۆرە كۆمەڵایەتیەكان
|
52
13%
|
مامۆستایانی ئاینی
|
91
23%
|
بوونی سەنتەری راوێژكاری خێزانی پێش پرۆسەی هاوسەرگیری بكرێت بە مەرج
|
72
18%
|
لەمەوە بۆمان دەردرەكەوێت كە سەرجەم رێگاكان ڕۆڵی گەورەو كاریگەریان هەیە لە كەمكردنەوەی توندوتیژی خێزانی بەتایبەت بڵاوكردنەوەی هۆشاری لە رێگە جیاوازەكانەوە. بۆیە سەرجەم لایەنەكان بە تایبەت رێككخراوەكان و لایەنەپەیوەندیدارەكان و وەزارەتی ئەوقاف لە رێگەی مامۆستایانی ئاینی.
پ / لەكاتی توندوتیژی خێزانی چی دەكەیت ؟
پەیوەندی دەكەم بە هێڵی گەرم 119
|
78
24%
|
بێدەنگ دەبم
|
69
21%
|
پەیوەندی دەكەم بە رێكخراوەكان
|
89
27%
|
سكاڵا تۆماردەكەم
|
84
26%
|
راسپاردە و پێشنیار
1-كردنەوەی شەڵتەری تایبەت بە پاراستنی ئەو كەسانەی كە رووبەرووی مەترسی دەبنەوە لە ئیدارەی راپەرین و زاخۆ.
2-لایەنە پەیوەندیدارەكان و وەزارەتی ناوخۆ رۆڵی زیاتر ببینن لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەسەر یاسایی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی.
3-هەمواركردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەجۆرێك كە سەرجەم كەمووكورتیە یاساییەكان و لایەنەكانی جێبەجێكردنی چارەسەر بكات، ئەمەش بە ئامادەمردنی لیژنەی پسپۆر لە كەسانی شارەزا، دادوەران و مامۆستایانی زانكۆ و ئاینی و لایەنەپەیوەندیدارەكان.
4-هەوڵدان بۆ رێكخستنەوەی كاروباری لیژنەكانی ئاشتەوایی لەسەرجەم شارەكان بە جۆرێك یەك میكانزمی دیاریكراو و گشتگیری كاركردنیان هەبێت.
5-بڵأوكردنەوەی هۆشیاری زیاتر لەسەر یاساكە بە شێوەیەكی گشتی و بەتایبەت لە ئیدارەی گەرمیان.
5-هەوڵدان بۆ زیادكردنی ژمارەی كارمەندانی ئافرەت لەناو نووسینگەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە ئیدارەی گەرمیان.
6- هەنگاوی زیاتر بنڕێت بۆ جێ باجێ کردنی ئەوو مادانەی کە تائێستا جێبەجێ نەکراون وەک کردنەوەی دادگایەکی تایبەت مەند بە کێشە خێزانیەکان لە بابەتی ئەو تاوانانەی کە لە (٥) ساڵ زیاترە سزاکانیان وە هەروەها پێکهێنانی لە شارو شارۆچکەکان کە ئەمە کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژی.
7-دابینكردن و پركردنەوەی پێداویستی نووسینگە و بەرێوەبەرایەتیەكان لە كارمەندان و پێداویستیەكانیان تاوەكو بتوانن رۆڵی گرنگی خۆیان ببنین بەو جۆرەی لە یاساكەدا هاتووە.
8-كردنەوەی خولی بەدەوام بۆ ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوایی لەپێناو پێگەیاندنی تواناكانیان.
9-چارەسەركردنی كێشەی نووسینگەكان و دابینكردنی پێداویستیە سەرەكیەكانیان تاوەكو بتوانن ئەو رۆڵەگرنگە ببینین كە پێویستە هەیان بێت.
كاروچالاكیەكانی رێكخراوی هلریكاری یاسایی ژنان لە چوارچێوەی پرۆژەی ( چاودێری جێبەجێكردنی یاسایی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی ) لەبەرواری
1-6-2023 – 31-12-2023
1- بەروای 21/6/2023 لەساڵیادی دەرچوونی یاسایی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی و لە چوارچێوەی پرۆژەی
(چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی )
بە ئامادەبوونی زۆرێک لە دەزگاکانی راگەیاندن، رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان راپۆرتی خۆی لە ژێر ناونیشانی
( چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی ) خستەروو ،
کە تیایدا رێگرییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە،ئامارەکانی توندووتیژی خێزانی،راپرسی تایبەت لەسەر یاساکە و هەروەها راسپاردەی تایبەت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان خرانەروو.
دواتر بە ئامادەبوونی بەشێك لە رێكخراوەكان، پارێزەاران و پەرلەمانتاران گفتوگۆیەكی كراوە ئەنجامدرا لەسەر كارو پلانی داهاتوو لەسەر یاساكە.
2- ستافی پرۆژە بە ئامادەبوونی راوێژكاری رێكخراوی نێد كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداو كارو پلانی داهاتوو لە پێناو بەرەوپێشبردنی یاساكە و گفتگۆلەسەر گۆرانكاری بەشێم لە كارو چالاكییكان..
6-ئەنحلمدانی كەمپینی كردنەوەی دادگای تاوانەكانی تایبەت بە كوشانی ژنان لە ریگەی رێگاكانی راگەیاندن و رای گشتی.
7-پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی بە ڕاگرایەتی و کتێبخانەی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی سلێمانی
8- لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی پرۆژەی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی ،
بەرواری1\11\2023 رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بەهاوكاری كولێژی یاسا -زانكۆی دهۆك و كلینكی یاسایی کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری ئەنجامدا بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان و مامۆستایانی زانكۆ و رێكخراوەكان لە پارێزگای دهۆك.
بەئامانجی خستەرووی کارو بەرنامەی کۆلێژی یاسا لەپێناو بە بابەتکردنی یاساکە و هەروەها دروستکردنی پەیوەنیەکی کاریگەر لەنێوان لایەنە ئەکادیمییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە جێبەجێکردنی یاساکە.
لە کۆبوونەوەکەدا کارو وبەرنامەکان خرانەروو هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر زیادکردنی لایەنە پراکتیەکان بۆ خوێندکارانی کۆلێژی یاسا.
9-پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ٢٠٢٣/١١/١٢ ئەنجامدانی کۆبونەوەی ڕاوێژکای بۆ کۆمەڵێک لە کەسانی شارەزاو ، پەرلەمانتار و دادوەری داواکار گشتی و پارێزەران بۆ گفتووگۆ لەسەر یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی و، ئەو یاسایەنەی ڕۆژانە گرفتیان ھەیە لە کاتی جێبەجێکردن .
سەرەڕایی ئەوەی ئێستا لە بۆشایی یاساییداین لە ھەرێمی کوردستان بەڵام ھەوڵەکان بەردەوامن تا ئامادەکاری بکرێت بۆ کاتی گونجاو .
10-لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی پرۆژەی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی ،
بەرواری16\11\2023 رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بەهاوكاری كولێژی یاسا -زانكۆی راپەرین و بە ئامادەبوونی راوێژكاری رێكخراوی NED کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری ئەنجامدا بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان و مامۆستایانی زانكۆ لە ئیدارەی راپەرین.
.
بەئامانجی خستەرووی کارو بەرنامەی کۆلێژی یاسا لەپێناو بە بابەتکردنی یاساکە و هەروەها دروستکردنی پەیوەنیەکی کاریگەر لەنێوان لایەنە ئەکادیمییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە جێبەجێکردنی یاساکە.
لە کۆبوونەوەکەدا کارو وبەرنامەکان خرانەروو هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر زیادکردنی لایەنە پراکتیەکان بۆ خوێندکارانی کۆلێژی یاسا,
11-کۆبونەوەی بەشێک لە تیمی پڕۆژەی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربونەوە ی توندوتیژی خێزان ، لەگەل راوێژکاری NED بەڕێز د.بەختیار عبداللە
بۆ ھەڵسەنگاندن وبەرەو پێش چوونی پڕۆژەکە .
12-یەکێک لە داواکاریەکانی ڕێکخراو ی wola لە ھەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندەدژی ژنان ، دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بە یەکلایی کردنەوەی دۆسیەکانی کوشتنی ژنان ئەمەش لە چوارجێوەی هەڵمەتی كردنەوەی دادگای تایبەت بە كوشتنی ژنان.
-تا بەزوترین کات تاوانباران سزا بدرێن.
- بەلگەکان وون نەبن .
13-ئەمڕۆ ھەولێر سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی کتێبخانەکان و پێش کەش کردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراو بە بەڕێز (دیار وەستا عزیز)
بەڕێوبەری گشتی بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ڕۆڵی وەزارەتی ڕۆشنبیری لەسەر یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و لە ھەمان کاتدا چۆنیەتی وەرگرتنی ژمارەی پێسپاردن بۆ بڵاوکراوەکانی ڕێکخراو لە داھاتوودا.
14-لەچوارچێوەی پڕۆژەی (چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی)٫
رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بەهاوکاری و هاوبەشی کۆلێژی یاسا وکلینکی یاسایی/ زانکۆی دهۆک و بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی دهۆک کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری ئەنجامدا لە پێناو بەبابەتکردنی یاساکە لەسەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ.
لەکۆبوونەوەکەدا گرنگی بەبابەتکردنی یاساکە روونکرایەوەو و لە کۆتایشدابڕیاردرا بە ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسێکی زانستی گەورە لەداهاتوودا کە سەرجەم بەشەکان بتوانن کار و بەرنامەی خۆیان لە شێوازی خویندنی یاساکە ئامادبکەن و پاش هەڵبژاردنیان پێشکەش بەوەزارەتی خوێندنی باڵا بکرێت .
سوپاس بۆ کۆلێژی یاسا و کلینکی یاسایی و سەرجەم ئەو لایەنانەی هاوکارمان بوون لە بەرێوەچوونی ئەم چالاکییە.
ئەمەش یەکێکە لەو چالاکیانەی کە ساڵانە ڕێکخراو بە هاوکاری رێکخراوی NED ئەمریکی ئەنجامی دەدات.
15-كۆكردنەوەی راوبۆچوونی كەسانی پسپۆرو شارەزا لەسەر یاساكە لە رێگەی چاودێرەكانمان لەسەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان، لە پێناو كوكردنەوەی راو پێشنیارەكان و دواتر پێشكەشكردنی بە لیژنەیەكی دیاریكراو تاوەكو بتوانن هەموارێكی تێرو تەسەل لەسەر یاساكە ئامادەبكرێت و لە لایەن كۆمەڵگاەی قبوڵكراو بێت و پێشكەش بە پەرلەمانی كوردستان بكرێت لە خولی داهاتودا.