رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان
ئەمریکی(NED)بەهاوکاری رێکخراوی
راپۆرتی چاودێری جێبەجێکردنی
یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی
هەرێمی کوردستان-عیراق
2020
ئامادەکردنى
ستافــــى پـــڕۆژە
ناوەڕۆک
پێشەکی
رێککارەکانی تۆمارکردنی داوا لەلایەن قوربانیانی دەستی توندووتیژی خێزانی.
یەکەم/ پارێزگای سلێمانی.
1 وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و خانەکانی داڵدەدان لە هەرێمی کوردستان
2 - بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی لە سلێمانی وماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێکراو لە سلێمانی.
3-بۆچوونی پارێزەران لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی خێزانی
4-لیژنەى ئاشتەوایی و ئەندامێتی پارێزەران:
5-دادگای لێکۆڵینەوەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی خێزانی
دووەم/ پارێزگای هەولێر
1-نەخۆشخانەی دەروونی تایبەت بە قوربانیانی دەستی توندووتیژی.
2-قەزای شەقڵاوە
(نووسنگەی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی خێزان و ئافرەتان)
3- قەزای کۆیە
*نووسینگەی کۆیە
* دادگای لێکۆڵینەوەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی خێزانی.
*لیژنەی ئاشتەوایی.
سێهەم/ پارێزگای هەڵەبجە
1- هاوسەرگیری.
2-هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هاوسەرگیری.
3-بەشێک لە چالاکیەکانی رێکخراو لە پارێزگای هەڵەبجە.
چوارەم/ پارێزگای دهۆک
1-بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان.
2-نووسینگەی دهۆک.
3-نووسینگەی نزارکێ.
4- دادگای لێکۆڵینەوەی توندووتیژی خێزانی و یاسای بەرەنگاربونەوەی توندووتیژی خێزانی.
5-قەزای زاخۆ
( نووسیگەی زاخۆ).
پێنجەم / ئیدارەی گەرمیان.
1- بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان.
2-رێگرییەکاین بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە.
3نوووسینگەی کەلار.
4- شەڵتەر.
5-دادگای لێکۆڵینەوەی توندووتیژی خێزانی.
6- سەنتەری راوێژکاری خێزانی.
7 -نووسینگەی کفری.
شەشەم/ ئیدارەی راپەرین:
1- نووسینگەی رانیە.
2- شەڵتەر.
3- هێڵی گەرم.
4-دادگای لێکۆڵینەوە.
حەوتەم/ راپرسی
هەشتەم/ ئامارەکان.....
نۆیەم/ خستنەڕووی راسپاردە....
پێشەکی
وەکو رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان ،هەر لەسەرەتای دەرچوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانییەوە ،ئەرکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاساکەمان لە ئەستۆ گرتووە بە هاوکاری رێکخراوی (NED)ی ئەمریکی،لەبەر گرنگی و پێداویستی یاساکە بۆ کۆمەڵگەی کوردی،لەسەرەتای چاودێریییەکانماندا ،بایەخمان دابوو بەناو پارێزگاکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەڵام دوای تێپەربوونی چەندین ساڵ بەسەردەرچوونی یاساکە و بڵاوکردنەوەی چەندین راپۆرتمان لەسەر چاودێریکردنی یاساکە،هەوڵمان داوە سنوری چاودێرییەکانمان فراوانتر بکەین،ئەو ناوچانەش بەسەربکەینەوە کەتاکو ئێستە چاودێریمان نەکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش لەم راپۆرتەماندا زورێک لە قەزاکانی سەر بە پارێزگاکانمان بەسەرکردۆتەوە و چاودێری جێبەجێکردنی یاساکەمان کردووە ،تاوەکو بزانین ئاستی جێبەجێکردنی یاساکە لەو ناوچانەش چۆنن؟لە چی ئاستێکدان؟.
هەروەها دەستنیشانکردنی سەرجەم گرفت و رێگرییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە لەو ناوچەو شوێنانەی چاودێرییەکە گرتوویەتێوە،
لەگەڵ خستنەرووی ئاماری سەرجەم ئەو شوێن و لایەنانەی کە چاودێرییکەمان گرتوێتیوە.
لە هەموو گرنگنتر لەم راپۆرتەماندا،توانیومانە راپرسییەکی سەرتاسەری ئەنجام بدەین لە زوربەی ناوچەکانی هەرێم ،لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ئەدائی کاروبارەکانی لیژنەو دادگاکانی توندووتیژی خێزانی،تاوەکو بزانین دوای تێپەربوونی چەندین ساڵ بەسەردەرچوونی یاساکە هاوڵاتیان تاچەند شارەزاییان لەسەر یاساکە هەیە؟ تاچەند پێویستە بایەخ بەبڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی بدرێت؟ قوربانیانی دەستی توندوتیژی خێزانی تاچەند رەزامەندن لەکاروبارەکانی دادگاکانی توندووتیژی خێزانی؟ و لیژنەکانی ئاشتەوایی.
لە کۆتایدا ،لەدەرئەنجامی ئەو گرفت و رێگرییانەی بۆمان ئاشکرابوو لەکاتی چاودێریکردنی یاساکە لەناوچە جیاوازەکان هەوڵمان داوە چەندین راسپاردەو پێشنیاری گرنگ بخەینەروو بە لایەنە پەیوەندی دارەکان،بەو ئومێدەی بتوانرێت سودی لێوەربگیریتَ و کاری لەسەر بکرێت تاکو بتوانین گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردن و بەرەو پێشچوونی یاساکە چارەسەر بکەین و یاخود کەمی بکەینەوە ،تاکو یاساکە بتوانێ ئەو گرنگیەیە خۆی هەبێ کەهەیەتی.
رێککارەکاتی تۆمارکردنی داوا بۆ قوربانیانی توندووتیژی خێزانی:
-کاتێک کەسێک رووبەرووی توندووتیژی خێزانی دەبێتەوەو دەیەوێت ساکاڵا تۆمار بکات دەبێت کۆمەلێک رێککار بگریتە بەر بەم شێوەی خوارەوە:
1-سەرەتا کەسەکە سکاڵایەک دەنووسێت و دەچێتە یەکێک لە نوسینگەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان و خێزان،کە لەوێش هۆبەى خزمەتگوزارى(یاسای، کۆمەڵایەتى، دەروونى) هەیە سەرەتا کێشەکە ڕەوانەى ئەو هۆبەیە دەکرێت و لەوێ بەگوێرەى گرفتى کەسەکە ڕێنمایی دەکرێت،کەسى پسپۆرى لێیە، ئەگەر کەسەکە گرفتى یاسایی هەبوو رێنمایی یاسایی دەکرێت، ئەگەر گرفتى دەروونى هەبێت ڕێنمایی دەروونى دەکرێت، ئەگەر کێشەى کۆمەڵایەتى بێت بەهەمان شێوە.
2-ئەو کەسەى شکاتەکە دەکات لێى دەپرسن ئایا دەیەوێت کێشەکەى ڕەوانەى دادگا بکرێت یان نا.بەگوێرەى ویستى کەسەکە ئەگەر پێى خۆش نەبێت بچێتە دادگا ئەوا ئیحالەى سوڵحى دەکەن، بەپێى یاسا هەوڵى چارەسەر کردنى کێشەکەیان دەدەن.زۆرجار نووسینگەکان یاخود بەرێوەبەرایەتیەکان پەیوەندى دەکەین بەو کەسەى کە تۆمەتبارە و ساکاڵای لەسەر کراوە ئەگەر ئامادە بوو دانیشێت ئەوا هەوڵى لێک نزیک کردنەوەیان دەدەن زۆر جار هەر لێرە کۆتایی دێت و کێشەکە چارەسەر دەکرێت بە ڕاپۆرتێک بەڕێوەبەرایەتى ئاگادار دەکەنەوە، بەڵام ئەگەر چارەسەرنەکرا یان ئەگەر هەر یەک لە لایەنەکانى کێشەکە ڕازى نەبوو بە دانیشتن ئەوا ئیحالەى دادگا دەکرێت .
4-دواتر هەموو ئەو کێشانەى مادەى 7 خێزانین بە بڕیارى دادگا ڕەوانەى لیژنەى ئاشتەواى دەکرێت. بەمەبەستی بەدیهێنانی ئاشتەوایی و چارەسەکردنی کێشەکان.لەو لیژنانەش توێژەرى دەروونى و کۆمەڵایەتى و پارێزەر و مامۆستای ئاینی تیادایە کە بەپێی شارەکان دەگۆرێت،ئەم لیژنەیە هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکان و بەدیهێنانی ئاشتەوایی دەدەن.
5-ئەگەر لیژنەکە توانیان ئاشتەوایی بکەن ئەوا داواکە دادەخرێت ،وە ئەگەر نەیانتوانی ئەو راپۆرتی خۆیان پێشکەش بە دادگا دەکەن کە ناتوانن چارسەری کێشەکەیان بکرێت.
6-دواتر دادگا دەست دەکات بە رێکاری لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی بەڵگەکان لەوانەش (شاهید) ئەگەر هاتوو بەڵگەی پێویست هەبوو ئەوا داواکە رەوانەی دادگای کەتن دەکرێت بەمەبەستی دادگایکردن و بە سزاگەیاندنی تۆمەتبار.
7-ئەگەر لە دادگای کەتن سکاڵاکار توانی داواکەی بسەلمێنێت ئەوە تاوەنبار سزا دەدرێت بە حپسکردن بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێت لە 6 مانگ و زیاتر نەبێت لە 3 ساڵ و بە بژاردن کەمتر نەبێت لە 1 ملێون دینار و زیاتر نەبێت لە 5 ملێون دینار یان بە یەکێک لەو دوو سزایە.
پارێزگای سلێمانی
1-وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و خانەکانی داڵدەدان لە هەرێمی کوردستان:
وەکو ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان سەردانی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیمان کرد لەگەڵ بەڕێزیانە دانیشتنێکمان ساز کرد وگفتوگۆمان کرد لەسەر چەند بابەتێک وکاروچالاکی ڕێکخراومان بۆ ڕوون کردەوە کە بە هاوکاری ڕێکخراوی (NED) ی ئەمریکی پرۆژەیەکمان هەیە لەسەر چۆنێتی جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەى توندووتیژی خێزانی کە ئێمە وەکو ڕێکخراوەکەمان دەمانەوێت لە ڕێگەى ئەم پرۆژەیەوە کەمو کورتیەکان دەستنیشان بکەین وبیگەیەنینە لایەنی پەیوەندیدار بە مەبەستی چارەسەرکردن و بە بەڕێزیانمان ڕاگەیاند کە ئێمە دەمانەوێت ئیش لەسەر ئەوە بکەین کە شوێنێکی یا ماڵێکی (شیلتەرێکی)ی تایبەت بە کێشە خێزانیەکان بوونی هەبێت نەک بەو شێوەى ئێستا،
لە وەڵامدا وتی کێشەکە ئەوەیە کە هەموو ژنێک دەخرێتە ئەو شوێنەوە وە ئاماژەى بەوە کرد کە سەردانی شیلتەری گەرمیانی کردووە بەڵام خراپ بوەو شیلتەری سلێمانی یەک بە یەک لەگەڵ کەیسەکان گفتوگۆی کردوەو ئەوانیش تەنها کێشەى یاساییان هەیە. وشیلتەری هەولێر کێشەى شوێنیان هەیەو شوێنەکەیان بچوکە وبیناکەیان لەتەنیشت سەنتەری ئۆتیزمەوەیە وە شیلتەری دهۆکیش بینایەکی زۆر باش و ڕێکخراوە کە ئەمەش پەیوەندی بە ئیدارەکەیانەوە هەیە ونەسریەى شیڵتەرەکان زۆر کەمە، وە ئاماژەى بەوە کرد کە ئیش کردن لەگەڵ ڕێکخراوەکان زۆر گرنگە و هەندێک لە ڕێکخراوەکان یارمەتی دارایی شیلتەرەکان دەدەن. وە پێمان ڕاگەیاند کە ئیش کردن لەسەر نەخۆشخانەى سۆزی دەروونی گرنگەو ئەوەى دەچێتە نەخۆشخانەى سۆزی دەروونی دەبێت مرافقی هەبێت بەڵام ژن هەیە لە شیلتەر پێویستی بە نەخۆشخانەى سۆزی دەروونی بێت بەڵام مرافقی نییە ئەمەش تێکەڵەیەکە لە کێشەکان وە ئاماژەى بەوە کرد کە لە ناو شیلتەری سلێمانی دەتوانیت شوێنێک جیا بکەینەوە تەنها بۆ کێشە خێزانیەکان بەڵام ئەگەر تێکەڵ بن کاریگەری خراپی هەیەو پێشمان ڕاگەیاند کە لەبەرنامەماندایە کەمپینێک بکەین بۆ ئەوەى شیلتەرێکی تایبەت بە کێشە خێزانیەکانمان هەیە، بەڕێزیان پێیان باش بوو بە گرنگیان زانی.
چاوپێکەوتنی بەرێوەبەر و ستافی رێکخراو لەگەڵ وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حککومەتی هەرێمی کوردستان.
-2بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی لە سلێمانی وماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێکراو لە سلێمانی:
بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ کارێکی فراوان و ئەنجامدانی کەمپینێک لە پێناو باشترکردنی دۆخی شەلتەرەکان وزانینی کێشەو گرفتەکان سەردانی بەڕێوبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی وبەڕێوبەری ماڵی داڵدەدانی ژنانمان کرد لە سلێمانی.
سەرەتا بەمەبەستی سەردانی کردنی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێکراو نوسراومان ئاڕاستەى بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی کرد بە مەبەستی نیشاندانی ڕەزامەندی بۆ سەردانی کردنی شەلتەر و پێدانی خزمەتگوزاری یاسایی بە شوێنی ناوبراو دوای گفتو گۆکردن لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی و پێڕاگەیاندنی بەڕێزیان بە کار و چالاکی ڕێکخراوەکەمان وپرۆژەکەمان بەهاوکاری ڕێکخراوی (ned)ی ئەمریکی بەڕێزیان هاوکاری وهەماهەنگی خۆیانی بۆ دەربڕین وە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەردانی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراومان کرد لە سلێمانی، بەڕێوبەری ئەم ماڵە ئاماژەى بەوە کرد کە بە پێی پێداویستی پەیوەندی بە ڕێکخراوەکانەوە دەکەین کە خزمەتگوزاری یاسایی پێویست بێت. هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە ژن هەیە ڕوودەکاتە شەلتەر بەڵام نەخۆشی دەروونی هەیە کە دەبێت لە نەخۆشخانەى سۆزی دەرونی بێت بەڵام ڕێگرن لەبەردەم کەیسەکە بە بیانووی ئەوەى کە کەسو کاری نییە بەڵام ئێمە وەکو شیلتەر توێژەری کۆمەڵایەتیمان هەیە ئەیاننێرین لەگەڵیان بەڵام ئەوان ڕێگرن، و وتی بۆچی ئێمە کەیسێک وەر ئەگرین لێپرسینەوەمان لەگەڵ ئەکرێت؟ بەڵام نەخۆشخانەى سۆزی دەروونی لێپرسینەوەیان لەگەڵ ناکرێت وە زیاتر ڕوونی کردەوەو وتی: ئەو ژنەى کە نەخۆشیەکی دەروونی هەیە یەکەم جار بە بڕیاری دادوەر کە لیژنەى پزیشکی بیبینێت دواتر لیژنەکە دەخرێتە بەردەم دادوەر کە بڕیار دەدات کە ببرێت بۆ نەخۆشخانەى سۆزی دەروونی بەڵام جێبەجێی ناکەن.
سەبارەت بە جیاکردنەوەى بەشێک لە شیلتەر بۆ کێشە خێزانیەکان وتی: هەیکەلیەتی شیلتەر وایە ناتوانین جیای بکەینەوە لەبەر ئەوەى تێچوویەکی زۆری تێ ئەچێت وە هەوڵماندا بەڵام سەرکەوتوو نەبووین.
وە وتیشی: یەکێک لە کێشەکانمان کەمی چاودێرە دوای هەوڵدانێکی زۆر توانیمان ژمارەى چاودێرەکانمان زیاد بکەین ولە هێزەکانی پێشمەرگەى ژنان کە دەورەیەکی (4) ڕۆژیمان بۆ کردنەوە لە بارەى چۆنێتی مامەڵە کردن لەگەڵ کەیس و وبردنە دەرەوەى نهێنی ولادانی یاساکە کە ڕووبەڕووی چی دەبنەوەو وە سەبارەت فریاگوزاری وە ئاماژەى بەوە کرد کە دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی خێزانی هاوکارێکی باشمانەو سەردانی کردووین.
ئاماژەى بەوەشکرد کەگرفتی ئەوەمان هەیە کە بێ ئەوەى یەکلا بێتەوە کەیسەکە دادەخرێت بۆیە ئەو ژنەى کە کەیسەکەى داخراوە بۆچوونە دەرەوە نازانێت داواکاری (گلب) ی پێشکەشی کێ بکات بۆ نمونە ئەگەر تنازل بکات دادەخرێت بەڵام بێ ئەوەى چارەنوسی کەیسەکە یەکلا بکرێتەوە ئەمەش یەکێکە لە کێشەکانمان بۆ ئەمە سەردانی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەى ناوچەى سلێمانیمان کرد کە داوامان کرد پێش ئەوەى چارەنوسی کەیسەکە یەکلابێتەوە کەیسەکە دانەخرێت وبەڕێزتان نوسراو بکەن بۆدادگاکانی دەرەوەو وە دادوەرەکانی تریش هاوکارمان بن.
وە ئاماژەى بەوە کرد کە کەیسی دەروونیمان هەبووە هەواڵەى نەخۆشخانەى سۆزی دەروونیمان کردوەو کەیسی بێ لانەمان نەماوە تەنها یەک کەیس نەبێت کە نەخۆشی شیزۆفلۆنیان هەیە و کەسێکی زۆر بێدەنگ و بێ کێشەیە وە لە ئێستادا نزیکەى (25) کەیسمان هەیە. وە ئاماژەى بەوە کرد کە کار لەسەر دەرماڵەى مەترسی بکرێت بۆ کارمەندانی ئەم شوێنە کە ئەمەش یەکێکە لە کێشەکان وە هەروەها ئاماژەى بەوە کرد کە پێشکەشکردنی سیمینار بۆ کەیسەکان زۆر پێویستە کە هۆشیاری یاسایی و دەرونی وکۆمەڵایەتیان هەبێت وکە چۆنێتی ڕەفتار وگفتوگۆو هەڵسوکەوتیان لە کاتی ئامادەبوونیان لەبەردەم دادگادا ئێمەش وەکو ڕێکخراوی (wola) ئامادەى خۆمان دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی ئەو سیمیناراتانە بە کەیسەکانی شیلتەر و بە کارمەندانی ئەم شوێنە.
بۆیە وەکو ڕێکخراو بڕیارماندا کە خولی هۆشیاری یاسایی بکەینەوە بۆ کەیسەکان سەبارەت بە چوونە بەردەم دادگاو ئامادەبوون و وەڵامدانەوەى پرسیارەکانی دادگا.
چاوپێکەوتنی بەرێوەبەر و ستافی رێکخراو لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی وماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێکراو لە سلێمانی:
3-بۆچوونی پارێزەران لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی خێزانی
وەکو ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بە پێویستمان زانی بۆچونی پارێزەران لە بارەى یاسای بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی خێزانی وکەموکوریەکانی ئەم یاسایە و پێشنیارەکانیان وەربگرین لە پێناو باشتر جێبەجێکردنی یاساکە لەبەر ئەوەى پارێزەران ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لەناو دادگاکان و یەکلایی کردنەوەى کەیسەکان وئیش کردن لەسەر یاساکان و درک بە کەموکوریەکانی یاساکەو تیشک خستنە سەر کەموکوریەکان وچارەسەرکردنیان بۆیە بۆچونی پارێزەرانمان بە گرنگ زانی:
* سەرەتاش دەستمان پێکردن بە وەرگرتنی لێدوانی پارێزەرێکی ژن کە کاری پارێزەرایەتی دەکات لەناو دادگاى سلێمانی:
ئاماژەى بەوە کرد کە یاسای بەرەنگابوونەوەى توندوتیژی خێزانی یاسایەکی پێویستە بۆ کۆمەڵگای ئێمەو لە کاتی خۆی زۆر باش بووە بەڵام هەروەک یاساکانی تر پێویستی بە هەموارکردن هەیە لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵگا. بەڵام ئەم یاسایە لەبەر ئەوەى لە نێوان چوارچێوەى خێزاندایە زیاتر خێزان لای ئێمە بە پێوەری کۆمەڵایەتی و پەروەردەى کۆمەڵگا بەڕێوەدەچێت واتا جێبەجێکردنی یاساکە ڕێگری زۆری دێتە ڕێگا لەبەر ئەوە قبوڵکردنی ئەم یاسایەو جێبەجێکردنی کەمێک قورسە بۆ هەندێک لە خێزانەکان و کۆمەڵگا بە گشتی.
لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەموار بکرێتەوە بە شێوەیەک کەموکوریەکانی کە لەکاتی جێبەجێکردنی دا دێتە بەردەم نەمێنێت وهەوڵ بدرێت بە یاسا پەیوەندییە خێزانیەکان ڕێک بخرێت.
سەبارەت بە کەموکورتی و بۆشایی کە لە یاسادا هەیە وتی بەم چەند خاڵە دەیخەمە ڕوو:
تاوانەکان بە شێوەى نمونە باسی کردووە زۆر مگاگى باسی کردوەو سلگه ى تەقدیری دادوەر زۆرە لە کاتی حکوم.
تاوانەکان تەنها جنحەیەو جنایات جێگای نابێتەوە.
یاساکە بە ناو بۆ ئافرەتانە بەڵام هەر ئافرەتێک کە سکاڵای لەسەر پیاوێک هەبێت جێگای نابێتەوە لەم یاسایە ئەوتاوانەى باسی کردووە بە نمونە پیاویش بەرامبەر بە ژن یا دایک یا خوشک بەکار ئەهێنێت و لێرەدا لە زەرەری ژنان بەکاردێت کە ئەم یاسایە تشریع کراوە بۆ مافی ژنان و پاراستنی مافی کچان و ژنان بە دەرەجەى یەک مناڵیش.
هەروەها ڕێکارەکان مشکلی زۆر تێدایە کاتێک تاکێک لە خێزانێک نمونە (ژن) کە لە چوارچێوەى خێزان شکات لە پیاو بکات چۆن بیسەلمێنێت کە مێردی یان ماڵی (خەزور) باوکی مێرد تاوانی بەرامبەر دەکەن کێ دەبێت بە شاهید بەتایبەت لە حاڵەتە دەرونییەکان.
تاوانەکان توندوتیژی سێکسی زۆر قورس دەسەلمێنرێت.
تاوان بەرامبەر منداڵ چۆن بسەلمێنرێت کاتێک منداڵ لە خێزان توندوتیژی بەرامبەر بکرێت کێ ئەبێت بە سکاڵاکار ئەگەر تەمەنی منداڵ خوار 16 ساڵ بوو چۆن ئەبێ بە سکاڵاکار کاتێک باوک یان دایک یان هەردووکیان خراپ مامەڵە یان توندوتیژی یان بەزۆر (زواج) کردن کە لێرەدا گوێ لە دایک و باوک ئەگیرێت زیاتر لەمنداڵ ومتابعە ناکرێ.
لەکاتی جێبەجێکردن یان فرمانی مافی پاراستن کێشەى زۆر بۆ خێزان دروست کردووە ئەگەر پیاو تاوان بار بێـ دوای مافی پاراستن دەتوانێت بڕواتە ماڵ دووبارە کێشەکە دروست دەبێتەوە یان ئەگەر جێگەى نەبوو کەسی نەبوو بڕوات ئەگەر ژن بێت چۆن چارەسەر دەکرێت، لێرەدا کێشەکە زۆر گەورەترە ئەگەر مناڵ شکات لە باوک یان دایک بکات یان بە پێچەوانەوە حسابی بۆ نەکراوە.
پێویستە لیژنەى ئاشتەوایی لە یاساکە باس بکرایە کە لەگەڵ سکاڵا کردن بە تایبەت بۆ ئەو کێشانەى تەنها شەڕی نێوانیان زۆر گەورە نییە و مجالی ئاشت بوونەوەیان هەیە.
چارەسەری بۆ هاوسەرگیری دووەم وسێیەم نەکردووە وە چارەسەری تاوانی نا پاکی هاوسەری (زنا زوجیە) بە تایبەت لە سوشیاڵ میدیا نەکردووە.
کە باسی پلە چوار دەکات لە خزمایەتی زۆر فراوانە ماناکەى.
لەواقعدا یاساکە چۆن جێبەجێ دەکرێت؟
سەبارەت بە جێبەجێکردنی لەواقعدا وتی لە واقعدا یاساکە دەردەکەوێت لە زەرەری ژن زیاترەو لە جێبەجێکردنیدا ستافی نوسینگەکانی توندوتیژی ئەبوو وەک نەخۆشخانە وا بوونایە و دامەزراوەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەى خێزان بە بەردەوامی جیاواز لە دادگا چارەسەری بۆ کێشە بکردایە واتە هەوڵی چارەسەر بدرێت ئەو کاتەى کە لە چارەسەرکردن دەرچوو سکاڵا بکرێت و بخرێتە بەردەم دادگا بۆ حکوم دان، بەڵام کێشەکە گەورە بوو ئەگەر سکاڵاکاریش تنازلی کرد سزاى خۆی وەردەگرێت بە غرامەش بێت بە نمونە وەک غرامەى هاتووچۆ.
پێشنیاری ئێوەى پارێزەران بۆ باشتر جێبەجێکردنی یاساکە:
ئاماژەى بەوە کرد کە پێشنیار زۆرە بەڵام پێشنیار بۆ حکومەت وپەرلەمان ئەوەیە کاتێک پرۆژەى هەمواری هەر یاسایەک دادەنرێت لە دادگاکان و ڕێکخراوەکان سەرچاوەو چارەسەر وەربگیرێت ئینجا بۆ پەرلەمان نەوەکو لە پەرلەمان دیاری بکرێت ودوایی دادگا بەس جێبەجێی بکات وە هەروەها لیژنەى ئاشتەوایی لە پێشدا بێت وە بۆ هەندێ لە تاوانەکان هەر نەبێت. وە خەتەنەکردنی کچان بە یەک ماددە باس بکرێت وە یاساکەو ماددەو تاوان وسزاکانی هەروەک یاسایی تاوانەکان یان یاساکانی تر هەر مادەو تاوانێک سزای خۆی جیاواز بێت وە کاتێک مافی پاراستن وەردەگیرێت شوێنێکیش بۆ ئەو کەسە دیاری بکرێت لە هەمان بەروار وەک بڕیاری دادگا واتە بانگ کردنی تاوانبار و کەسوکاری ودیاریکردنی شوێن وکاتی گەڕانەوەى بۆ ماڵ و ڕای هەردوولای لەسەر وەربگیرێت وکردنەوەى دامەزراوەى حکومی بۆ سەرپەرشتی کردنی منداڵ ئەگەر کاتیش بێت وبەرپرسیارێتی حکومەت بۆ پاراستنی تاکەکانی خێزان ومنداڵ زۆربەى کێشەکان چارەسەر دەکات.
*بۆچوونی پارێزەرێکی تر کە لەناو دادگای سلێمانی کاری پارێزەرایەتی دەکات وتی:
یاسای بەرەنگاربوونەوەى تونوتیژی خێزانی لەگەڵ ئەوەى تا ڕادەیەک چارەسەری هەندێک لە کێشەکانی کردووە کە لەنێوان خێزانەکاندا ڕوودەدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یاساکە دوور نییە لە کەموکورتی کەمێک دژیەکی، لەگەڵ ئەوەى یاساکە باس لەتوندوتیژی خێزانی دەکات بەڵام تاوەکو ئێستا لە تەتبیقاتدا داواکاری پێدەکرێت کەوا یاسایەک بێت لەسەر بنەمای جێندەری وتایبەت بە ئافرەتان بێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تا ڕادەیەک یاسایەکی باشە کە زۆرێک لەوڵاتانی ناوچەکە نیانە بە حکومەتی عێراقیشەوە. وکەموکورتی ئەم یاسایە لە لایەن دادوەرانی دادگای لێکۆڵینەوەکان درکی پێ دەکرێت کە بەردەوام لە تەتبیقاتی دان بەڵام ڕای ئێمە وایە کە یاساکە جگە لەوەى ناوی توندوتیژی خێزانیە بەڵام چەند جۆرە تاوانێکی بەنمونە هێناوەتەوە کە زۆربەى تایبەتن بە خێزان، هەروەها چارەسەری کێشەى نێوان دووژنی یەک پیاوی نەکردووە کە توندوتیژی لەنێوانیاندا ڕووبدات ئایە ئەچێتە چوارچێوەى خێزانەوە یاخود نا؟ لە ئێستادا توندوتیژیەکانی ناوخێزان زۆرن لەسەردەمی کرانەوە وتێکەڵ بوون بە کلتوری خۆرئاوا بەهۆی کاریگەری میدیاو سۆشیاڵ میدیاوە ناپاکی هاوسەری زۆر زۆرەو هۆکارە بۆ توندوتیژی وهەندێک جار کوشتن وە ڕێژەى جیابوونەوەو لێک هەڵوەشاندنی خێزانەکان.
هەروەها ئاماژەى بەوە کرد لەگەڵ ئەوەى لە تفسیری یاساکەداو ماددەى (1)ی بڕگەى (3) لە یاساکە باس لە توندوتیژی دەروونی دەکات و ئەم جۆرە تاوانە کە ناپاکیە (خیانەت) ئەچێتە ئەو بوارە بەپێی مفسرینی قچاء بەڵام ئەوە پێویستی بەوەیە بە تایبەتی تر بڕگەیەکی بۆ دیاری بکرێت لەگەڵ دیاریکردنی ڕێژەکەى کە خیانەتە چەندێک گەورەیە یان بچوک و چی دەچێتە قاڵبی خیانەتەوە. وەه ەندێک تاوان لەم یاسایەدا هاتووە کەوا لە یاسای سزادانی عێراقیشدا هەیەو سزای توندتری بۆدانراوە، بەڵام لەجیاتی ئەو جۆرانە چەندین تاوانی جۆراوجۆری تر هەیە کە پێویست بوو ئاماژەى پێ بکرایە.
وە هەروەها لەم یاسایەدا لەماددەى (2)ی بڕگەى (5) باس لە قگع ێلە الارحام (بچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی) دەکات تەنها بەوەندە ناوی بردووە لە کاتێکدا پێویستی بە ڕوونکردنەوەیەکیش هەیە کەوا هەندێک دابڕان لە یەکتر چۆنیەتیەکەى ئەبێتە قگع ێلە الارحام وە ئەگەر بە پێی یاساکە بێت کە تا پلە چوار دیاری کراوە، ئایا لە بوونی کێشەى نێوان دوو کوڕە مامداو پەیوەندی دابڕین هەر تاوانە؟ ئایە ئەکرێت کەس ئیجبار بکرێت لە بوونی پەیوەندی لەگەڵ خزمی خۆیدا؟!
و ئەگەر ژن و مێردێک شەڕیان بوو بە پێی ماددەى (4)ی بڕگەى (1) کە باس لە فرمانی پاراستن دەکات ئەو فرمانی پاراستنە دانراوە بۆ پیاوەکە کە نابێت ژنەکە بچێتەوە ماڵەوە بۆ ماوەیەک ئایە لەو ماوەیەدا ئەو ژنە بۆ کوێ بچێت ئەگەر کەسی نەبوو؟ و ئایە ئەگەر شوێن هەبوو بۆی بچێت بەڵام منداڵی هەبوو لە لای هاوسەرەکەى بوو ئایا ئەو ماوەیە نابێتە پێچەوانەى ماددەى (2)ی بڕگەى (5) کە قگع ێلە الارحام ه؟
وە هەروەها لە ماددەى (4)ی بڕگەى (4)ی هەمان یاسا باس لە شکاندنی فەرمانی پاراستن دەکات و سەرپێچی کار ڕادەگیرێت کە لە 48 کاتژمێر زیاتر نەبێت یاخود غرامەیەک کە لە (300000) سێ سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت، ئایا ئەگەر دایکێک لە منداڵەکانی دابڕێنرابوو و ئەو فرمانی پاراستنەى شکاند لە پێناو بینینی منداڵەکان ئایا ئەو ئەبێت سزا بدرێت؟ ئەگەر سزا دراو دووبارەى کردەوە ئەکرێ سزا بدرێتەوە؟ بێگومان نەخێر.
4-لیژنەى ئاشتەوایی و ئەندامێتی پارێزەران:
پارێزەرێک ئەندامی لیژنەى ئاشتەوییە ئاماژەى بەوە کرد کە ماددەى (5) لە یاساکە باس لە ناردنی لایەنەکانی سکاڵا دەکات بۆ لیژی ئاشتەوایی پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە پێش هەواڵەکردنی بۆ دادگای تایبەتمەند، ئەمەش سودێکی ئەوتۆی نابێت هەرچەندە بوونی لیژنەى ئاشتەوایی بەسودە بەڵام پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە ئەوە لایەنەکان زیاتر لە یەک توڕەن وبەڵگەیان دژی یەکتر پێشکەشی دادگا کردووە بۆ لیژنەى ئاشتەوایی ئەو ئامانجە ناپێکێت لەو کاتەدا. وە لە واقعدا وتی: ئەوەندەى من ئاگادارم لە شاری ساێمانی بەهۆی بوونی دادوەرێکی دڵسۆز و خەمخۆری یاساو خێزان یاساکە هەوڵداروە سەرەڕای کەموکورتیەکانی بە شێوەیەکی باش ودیوێکی باشدا جێبەجێ بکرێت و تا ڕادەیەک سەقامگیری لە یاسا کەدا بەدی دەکرێ لەلای بەڕێزیان بە هەوڵ وماندوو بوونەکانی.
و هەر سەبارەت بە لیژنەى ئاشتەوایی وتی: کە من وەکو پارێزەرێک کە ئەندامی لیژنەى ئاشتەواییم لەناو بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی خێزانی سەر بە دادگای لێکۆڵینەوەى توندوتیژی خێزانی کارەکانی ئەم لیژنەیە بە باشی دەکرێ و ڕادەپەڕێنرێت لە لایەن سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەڵام سەرەڕای هەوڵی زۆری ئەندامانی لیژنەکە لەگەڵ لایەنەکانی دۆسیەکان بەڵام ئامانج ناپێکێت، زۆر کات بەهۆی ئەوەى دۆسیەکە یان ماوەیەکی زۆری هێڵدراوەتەوە لە نێو دادگاو نوسینگەکانی توندوتیژیداو کێشەکان گەورەتر بوونەوەو لایەنەکان ئامادەى ئاشتەوایی کردن نابن، یاخود بەهۆی ئەوى پێڕاگەیاندن (تبلیغات) لە ڕێگەى تەلەفونەوە دەکرێت زۆر کات لایەنێک ئامادە دەبێت ولایەنەکەى تر بەهۆی داخراوی ژمارەى موبایلەکەى یاخود گۆڕینی ژمارەکەى ئامادە نابێت و ئەمە وادەکات چەند جارێکی تر بەهەمان شێوە لایەنەکەى تر ئامادە ببێت و لایەنێک ئامادە نەبێت کە خۆی لە ناوەڕۆکدا ئەو پێڕاگەیاندنە بە پێی یاسا بە پوچەڵ دادەنرێت، بۆیە پێشنیار دەکەم لە بابەتی لیژنەکەدا پێش ئەوەى سکاڵا بەرز بکرێتەوە یاخود پێش دەستپێکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە بخرێتە بەردەم لیژنەى ئاشتەوایی ئەوکات زیاتر ئامانج دەپێکێت، ئەمەش بە هەموارکردن لە یاساکەدا کە ماددەى (5) باسی کردووە. هەروەها بەهۆی دووری شوێنی لیژنەکە لە ناوەندی شارەوە ئەوەش بارگرانیەکی ترە کە دروست دەبێ لە بەردەم لایەنەکانی دۆسییەک وادەکات زۆرکات ئامادە نەبن لەبەردەم لیژنەکە.
5-دادگای لێکۆڵینەوەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی خێزانی:
دوای سەردانی کردنی دادوەری دادگاى توندو تیژی خێزانی وە گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگ کە پلانمانە لەداهاتوودا کۆمەڵێک چالاکی ئەنجام بدەین یەکێک لە چالاکیەکانمان ئیشکردن لەسەر شیلتەرێکی تایبەت بە کێشە خێزانیەکان، لە بارەی ئەم بابەتە وتی:
بە پێی ئەو ڕێنماییە کە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەرچووە ئەو شوێنە تایبەتە بەو ئافرەتانەى کە هەڕەشەیان لەسەرە تا کێشەکانیان چارەسەر دەبێت دەیاننێرین بۆ ئەم شوێنە ئەمە مەهامی سەرەکی شیلتەرە، بەڵام وەکو دادوەر کاتێک ئافرەتێکی بێ لانە یەت لەم کاتەداو دەبێت دادوەر حەکیمانە بڕیار بدات، ئەگەر بنێردرێتە سەرجادە تووشی تەحەروش ئەبێت بۆیە زەخت لە خۆمان دەکەین کە بینێرینە شیلتەر لە پێناو بەرژەوەندی ئافرەتەکە کە مەهامی شیلتەر پاراستنی ئافرەتە. وە ئاماژەى بەوە کرد کە دەبێت لە نێوان سێ شت یەکلا بینەوە ئەو کەیسانەى کە دادگان وهەڕەشەیان لەسەرە و ئەوانەى کە بێ لانەن و ئەوانەى نەخۆشی دەروونیان هەیە، حاڵەتە ئیستسنائەکان پەیوەندی بە دادوەرەوە هەیە دوای ڕێکخستنی ئیش و کارەکان بۆیە پێویستمان بە ڕێنماییە بۆ ڕێکخستن ئەمەو سەبارەت بەکەیسی دەرونی ئاماژەى بەوە کرد کە کەیسی دەروونیان نیەو لیژنەى پزیشکی کە جۆری نەخۆشی دیار دەکەن و ئایا پێویست دەکات داخڵی بکەین لە نەخۆشخانەى دەروونی بۆیە لەسەر تەوسیەى ئەوان ئەینێرین و بڕیارەکانمان جێبەجێ دەکەن وە ئاماژەى بەوە کرد کە ئەوانەى کە هەڕەشەیان لەسەر بێت لە لایک بن و ئەوانەى کە بێ لانەن لە لایەک بن و بابەتێکی تر کە مناڵەو هەڕەشەى لەسەرە لەخوار 18 ساڵ ئەینێرین بۆخانەى کچان ئەگەر کچ بێت و بە نیسبەت تەمەنی منداڵ کە چی تەمەنێک لەگەڵ دایکی دەبێت ولەناو شیلتەر بە پێی ڕێنمایەکە شیلتەر بەس بۆ ژنی هەڕەشە لێکراوە بەڵام ئەگەر مناڵی لەگەڵ بێت ئەمە لە ڕێنماییا نیەو وتی پێم باش نییە کە لەناو شیلتەر بژی لەگەڵ دایکی بۆیە تا تەمەنی شیرەخۆر لەگەڵ دایکیدا دەبێت بەڵام دوای ئەو تەمەنە، ئەگەر کچ بوو منداڵەکە ئەنێرین بۆخانەى کچان و ئەگەر کوڕ بوو ئەینێرین بۆ خانەى کوڕان بەڵام تا ئێستا کەیسێکی ئاوا بەرچاو دیارمان نەبووە وە ئاماژەى بەوە کرد کە کەیسێکیان هەبووە فەرمانی پاراستنی بۆ پیاوەکە کردوەو ژنەکە کە لە ماڵەکە چۆتە دەرەوە ئەویش کەیسێک بووە پیاوێکە کەم ئەندام بووە بە دارشەق ئەڕۆشت لەماڵەوە لەسەر خەرجی لەگەڵ خێزانەکەى (هاوسەر)ی بووە بەشەڕیان ژنەکەش لە پیاوەکەى دابوو، پیاوەکەش داواى فەرمانی پاراستنی کردبوو منیش بڕیارم دا بە فەرمانی پاراستن بۆ پیاوەکە ئەوەش یەکەم جار بوو لە ژیانی دادوەریم بڕیارێکی وا بدەن لە بابەتێکی وادا.
چاوپێکەوتنی بەرێوەبەر و ستافی رێکخراو لەگەڵ دادوەری دادگای لکۆڵینەوەی ێبەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی.
پارێزگای هەولێر
1-نەخۆشخانەی دەروونی تایبەت بە قوربانیانی دەستی توندووتیژی.
دوای ئەوەی وەکو بەرێوەبەر و بەشێک لە ستافی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان سەردانی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان/خێزان.مانکرد و لە نزیکەوە لەگەڵ بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیەکە و هەریەک لە لێپرسراوانی نووسینگەکانی قەڵا ، منارە و خەبات کۆبووینەوە بەمەبەستی قسەکردن لەسەر تازەترین گۆرانکارییەکان لەبەردەم جێبەجێکردنی یاساکە و رێگرییەکان و دۆخی قوربانیانی توندووتیژی خێزانی ،گرنگترین خاڵ کە روونبویەوە نەبوونی نەخۆشخانەیەکی دەروونیە بۆ قوربانیەکان کە هەموو کۆکبوون لەسەر ئەوەی نەبوونی ئەم نەخۆشخانەیە لە پارێزگای هەولێر کێشەیەکی گەروەی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و خودی قوربانیەکانیش دروست کردووە،
بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیەکە باسی لەوەکرد کە زۆجار کەیسەکان پیویستیان بە نەخۆشخانەی دەروونی هەیە و ئەمان نازانن کەوا رەوانەی چی شوینێکی بکەن بۆ مانەوە و چارەسەر ،ئەمەش وا ئەکات کە زۆرجار بخرێنە خانەکانی داڵدەدان(شەڵتەر) کە ئەمەش کێشەی گەورە بۆ کارمەندەکان و کەیسەکانی ناو شەڵتەر دروست دەکات،باسی لەوەکرد کە نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی لەسلێمانی تایبەتە بەم حاڵەتە بەڵام ئەویش توانایەکی سنورداری هەیە و هەموو کەیسێک وەرناگرن،
بۆیە کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی دەروونی گەورە یەکێکە لەهەرە پێویستیەکان کە دەبێت کاری لەسەربکرێت .
چاوپێکەوتنی بەرێوەبەر و بەشێک لە ستافی ریکخراو لەگەڵ بەرێوەبەر و لێپرسراوانی بەرێوەبەرایەتی و نووسنگەکانی هەولێر و خەبات.
قهزای شهقلاوه
*نوسینگەی بهرهنگاربوونهوهی توندووتیژی دژی ئافرهتان و خیزان :
لیپرسراوی نووسینگهکه ئاماژهی بهوهکرد که نوسینگەکەمان پێک دێت لە (27) کارمەند و بەڕێوەبەرێک لە نوسینگەی شەقڵاوە چوار هۆبە هەیە :
هۆبەی خزمەتگوزاری دەرونی یاسایی
هۆبەی جولانەوە
کارگێری
ئامار
ئێمە وەکو نوسینگەی شەقڵاوە بەردهوام خزمەت پێشکەش بەو کەسانە دەکەین کە ڕوولە نوسینگەکەمان دەکەن بەهۆی ئەو پێکهاتە جوگرافیەی شەقڵاوە هەیەتی زۆرێک لە ناوچەکانی دەوروبەری کە سنورێکی فراوانی هەیە سەر بە شەقڵاوەن وەکو باسرمە، هەریر و مەسیف،
ئێمە لەکەمپی باسرمە مۆبایل تیمان هەیە لە چوار کەس پێک هاتوون لە سەرپەرشتیاری تیم و توێژەرێک و یاساییەک و لێکۆلەرێک ،کاری ئەم تیمە پێدانی هۆشیارییە لەناو کەمپی باسرمە کە تایبەتە بە ئاوارە سوریەکان تێدان زانیاری و کارئاسانی و احالەکردنی کەیسە بۆ نوسینگەکەمان.
*سهبارهت به کیشهو ریگرییهکانی بهردهمیان لیپرسراوی نووسینگهکه ووتی:
1- یەکێک لە کیشه سەرەکیەکانی ئێمە کەمی بودجە و کەمی کارمەندە، کە ڕێگرە لە باشتر گەیاندنی خزمەتگوزاریەکانمان بە شوێنە دوورە دەستەکانی سنوری شەقڵاوە ئەگەر کارمەندی زیاترمان هەبێت و بودجەی پێویست هەبێت ئێمە دەتوانین هۆبەیەک لە مەسیف و هۆبەیەک لە هەریر بکەینەوە بۆ کەیسی تایبەت بە توند و تیژی خێزانی و ئافرەتان ، بهلام لەبەر نەبوونی هۆبە و دوری ڕێگا کەسیەکان تایبەت بە توند و تیژی خێزانی و ئافرەتان ناچارن کەیسەکانیان ببەن بۆ بنکەی پۆلیس و دادگا کە خۆیان له تایبەتمهندی نوسینگەکانی توندوتیژین و لە تایبەتمەندی بنکەی پۆلیس نییە.
یهکیکی تر له کیشهکانمان نهبوونی خانهی دالدهدانه(شهلتهر) ئهمهش وایکردوه که چهندین کهیسمان بووهته قوربانی ،جاری وا هەیە شەوان درەنگ کەیسی وامان بۆ دێت ئێمە لەبەر نەبوونی خانهی دالدەدان (شهلتهر) ناچارین کەیسەکە ڕەوانەی خانهی دالدەدانی هەولێر بکەین بەوکاتە درەنگە و بەیانی کەسەکە بهێنیەوە بۆ تەواوکردنی رێکاری پەڕاو و لێکۆڵینەوە ئەمەش ئەرکێکی زۆر قورسە و لەرووی ئەمنی گونجاو نییە .
چاوپیکهوتنی نوینهری ریکخراو لهگهل لیپرسراوی نووسینگهی شهقلاوه
قهزای کۆیه
1-نوسینگەی کۆیە
لیپرسراوی نوسینگەی کۆیە ئاماژهی بهوهکرد که نووسنگهکهمان پێک دێت لە بەڕێوەبەر و (٣٤) کارمەند وە هەروەها تەق تەق سەر بە قەزای کۆیەیە ئێمە وەکو نوسینگەی کۆیه هۆبەیەکمان هەیە لە کۆیە لە (٨) کارمەند پێک هاتووە،
*سهبارهت به کیشهو ریگرییهکانی بهردهمیان لیپرسراوی نووسینگهکه ووتی:
1-ئێمە وەکو نوسینگەی کۆیە کێشەی کەمی کارمەندمان نییە بەڵام لە ڕووی بینایە کێشەمان هەیە لەبەر ئەوەی لە خانوویەکی کرێ داین هەرکاتێک ساحێب خانوو پێویستی پێ بێت دەبێت ئێمە نوسینگەکەمان بگوازینەوە.
2- لەڕووی یاساییەوە یاسای توندوتیژی کەم و کوری زۆری تێدایە بەڵام سەرەڕای هەبوونی کەم و کوڕی ئێمە تاکو ئێستا توانیومانە ئەو کێشانەی دێتە نوسینگەکەمان بەپێ یاسا چارەسەریان بکەین تاکو هەموارکردنەوەی یاسایەکە.
3-هیچ خانهیهکی دالدهدان (شهلتهر)یک له سنورهکهمان بوونی نیه که پیویسته ههبیت بهلام لهگهل ئهوهشدا ئیمه ههولمانداوه چارهسهری حالهتهکان بکهین بهوهی که ئەگەر کاتەکە گونجاو بێت ئێمە لەگەل شهلتهری هەولێر هەماهەنگیەکی باشمان هەیە کەیسەکانمان ڕەوانەی شهلتهری هەولێر دەکەین، وە ئەگەر لە درەنگانی شەو کەسێکمان هەبێت و نەتوانین بینێرین بۆ دالدەی هەولێر لەگرتووخانەی کۆیە ژورێک هەیە بۆ کارمەندان کارمەندەکان وەکو یارمەتی و ئاسانکاری ئەو ژورەیان داوە بە ئێمە بۆ کاتە پێویستیەکان ئێمە کەیسەکانمان دەبەین بۆ ئەوێ و لەوێ دالدەی دەدەین تاکو ڕێکاری پەڕاوەکە تەواو دەکەین ئینجا دوای تەواو بوونی ڕێکارە یاساییەکان کەیسەکە دەگوازینەوە بۆ دالدەی هەولێر.
2-دادگای لیکۆلینهوهی توندووتیژی خیزانی
لیپرسراوی نوسینگەی کۆیە ئاماژهی بهوهکرد که پەیوەندی باشمان هەیە لەگەڵ دادوەری دادگای کۆیە زۆر هاوکارمانە بەڵام لەبەر ئەوەی کۆیە یەک دادوەری هەیە بۆ هەموو کەیسەکان و دادگایهکی تایبهتی نیه به کیشه خیزانییهکان ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی دادوەری کۆیە ئەرکی زۆر قورسە بێت بەهۆی زۆری کەیسهکان،
بۆیە پێویستە لە سنوری قەزای کۆیە دادوەرێکی تایبەت هەبێت بە توندوتیژی خێزانی و ئافرەت تاکو ئیشەکان خێراتر بڕۆن و کهیسهکان به زوترین کات یهکلایی ببنهوه.
3-لیژنهی ئاشتهوایی
لیپرسراوی نوسینگەی کۆیە ئاماژهی بهوهکرد که ئێمە لە نوسینگەکەمان بەپێی بڕیاری دادوەر لە ساڵی (2007) لیژنەی ئاشتەوایمان پێک هێناوە لیژنەکە پێک دێت لە شەش کەس :
نوێنەری وەزارەتی ئاوقاف و یەکێتی زانایان
نوێنەری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی
نوێنەری سەندیکای پارێزەران
توێژەری کۆمەڵایەتی
نوێنەری دەروونی
خۆم وەکولیپرسراوی نوسینگە لەزۆربەی کەیسەکان لەگەڵیانم و سەرپەرشتی لیژنەکە دەکەم وەهەروەها نوسینگەی کۆیە تیمێکی گەڕۆکی هەیە لەگەڵ ڕێکخەری ( UNHCR ) بەبەردەوام بە ناو کەمپەکان و شوێنە دوورەدەستەکاندا دەگەرێت هۆشیاری بڵاو دەکەنەوە و یارمەتی پێشکەش بەو کەسانە دەکەن کە کێشەیان هەیە و ڕێنمونیان دەکەن و ڕێکارەکانیان پێ ئاشنا دەکەن.
چاوپیکهوتنی نوینهری ریکخراو لهگهل لیپرسراوی نووسینگهی کۆیه
پارێزگای هەڵەبجە
1-هاوسەرگیری
پرۆسەی هاوسەرگیری هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ پێک هێنانی خێزانێکی بەختەوەر ئەم پڕۆسەیە قۆناغى سەرەتای ژیانی هەر مرۆڤێکە بۆ چونە نێو ژیانێکی نوێ، لەبەرئەوەی ئەم پرۆسەیە بە شێوازێکی تەندروست ئەنجام بدرێت و پاش ئەنجامدانی هاوسەرگیری بتوانن بە ئاسودەی بژین پێویستە کچ و کوڕ لەسەرەتادا ئاشنابکرێن بەبنەما سەرەکیەکانی هاوسەرگیری وە هەروەها هاوسەرەکان لەماوەی ژیانی هاوسەرێتیدا ڕێز لە بنەماکانی هاوسەرگیری بگرن و هەستی بەرپرسیارێتی و دروست کردنی خێزان تیایاندا بەرجەستەبێت ، هەروەها لە سەرەکی ترین بنەماکانی هاوسەرگیری ئەوەیە کە هەردوو هاوسەرەکە هاوکاری یەک بن لە سەرجەم کایەکانی ژیانیان دا لەخۆشی و لەناخۆشیدا وە هەروەها وەک دوو هاوڕێ مامەڵە لەگەڵ یەکتری بکەن نەک بەترس و دڵە ڕاوکێ ژیانیان بەڕێ بکەن، وە هەروەها هەوڵ بدەن دوربکەونەوە لە وتووێژێک کە سودی بۆیان نیە، یاخود گومان ئەکەن کە ئەنجامەکە سەبارەت بە پەیوەندی نێوانیان باش نابێت ، لەهەمان کات دا هەرچەندە هاوسەرەکان بەهۆی سەرقاڵ بوون بەئیش و کاری ڕۆژانەوە ماندووبن بەڵام ئەبێت بایەخ دانیان بەیەک لە پێشەنگی کارەکانیان بێت. وە هەروەها تۆوی متمانە لە ناخیاندا بڕوێنن بەرامبەر بەیەک هەرگیز هەوڵ نەدەن کە لەپێناو بەدەست هێنانی بەرژەوەندیەکدا شتێکی ناڕاست بەیەکتری بڵێن ، وە لەهەمان کات دا سەرەڕای سەرقاڵ بوون بەکار و باری ڕۆژانەوە پێویستە کاتێکی تایبەتیش دابنرێت بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و ڕاوێژ ، ئەمانە و چەندین ڕێگای دیکە هەن کەوادەکەن هاوسەرەکان یەکیان خۆش بوێت وە تێپەڕینی ساتەکان خۆشەویستی نێوانیان کاڵ نەکاتەوە بەڵکو بەپێچەوانەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خۆشەویستیان زیادبکات و ژیانیان ئاسودەتر بەڕێ بکەن .
کەم بوونەوەی ڕێژەی هاوسەرگیری:
سەرەڕای گرنگی پرۆسەی هاوسەرگیری کە بنەمایەکە بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی تەندرووست ، بەڵام بەداخەوە چەندین ناوچە لەهەرێمی کوردستان ساڵانە پرۆسەی هاوسەرگیری تیایدا بەرە و کەمبوونەوە ئەچێت کە ئەمەش مەترسیەکی گەورەیە و پێوویستە کاری جدی لەسەر بکرێت وە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو هۆکارانە بدرێت کە بوەتە هۆی کەمبوونەوەی ئەم پرۆسەیە .
هۆکارەکانی کەم بوونەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری:
چەندین هۆکاری جیاواز هەن کە بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی ئەنجام دانی پرۆسەی هاوسەرگیری هەرچەندە هۆکارەکان بەپێی ناوچە جیاوازەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت بەڵام لێرەدا چەند هۆکارێکی گشتى ئاماژە پێ دەدەین لەوانەش :-
1- کەمی توانای دارایی لاوەکان :
لە ئێستادا زۆربەی لاوەکان کە گەیشتوونەتە تەمەنێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری توانای داراییان زۆر لاوازە ، ئەمەش بەهۆی نەبوونی دامەزراندن لەکەرتی گشتیدا وە هەروەها نەبوونی هەلی کارلە کەرتی تایبەت دا ، کە ئەمەش ئەرکی لایەنی پەیوەندیدارە کەلانی کەم چینێک لە لاوەکان دابمەزرێنێت
وە هەروەها برەو بەکەرتی تایبەتیش بدات بە چەندین شێوازی جیاواز .
2- زۆری داواکاری کچان:- سەڕەڕای بێ کاری و لاوازی توانای دارای لاوەکانمان بەڵام هێشتا زۆرن ئەو کچانەی کە پێداگیری لە بڕێکی زۆر لە زێڕ و پێداویستی و کەل و پەلی گرانبەهاو چەندین داواکاری دیکە دەکەن ، بێ ئاگا لەوەی کە لە کۆتاییدا زەرەرمەند هەر خۆیانن لە بەر ئەوەی زۆرن ئەو لاوانەی کە بەهۆی زۆری داواکاری کچانەوە پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام نادەن وە بەم هۆیەشەوە کچان تەمەنیان تێپەڕ دەبێت بۆ ئەنجام دانی هاوسەرگیری لە کۆتایی دا ئەنجام دانی هاوسەرگیری ڕێژەکەی دادەبەزێت .
3- نەمانی متمانە:-
بەهۆی ئاسای بوونە وە و زۆربوونی پەیوەندیە نا دروست و ناشەرعیەکان زۆرن ئەو کوڕانەی کە متمانەیان نەماوە بەکچان بەمەبەستی ئەنجام دانی پرۆسەی هاوسەرگیری وە پێچەوانەی ئەمەش ڕاستە زۆرن ئەو کچانەى متمانەیان بە کوڕان نەماوە، کاتێک لاوێک لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەری پەیوەندیی نادرووستی هەیە ، وە چەندین ژوان و وتەی نەشیاو لە نێوانیان ڕووئەدات ئیدی هێدی هێدی متمانە بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیری کەم دەبێتەوە وابیر ئەکاتەوە کە لە داهاتوودا ئەو کەسە ببێتە هاوسەری هەمان ئەو کردارانە یاخود وتانەی کە لەگەڵ ئەم ئەنجامی داون لەگەڵ کەسانی دیکەش ئامادەیی تیادایە ئەنجامیان بدات، وە هەروەها کاتێک کوڕێک لەگەڵ کچێک پەیوەندی نادروستی ئەبێت بەهەمان چاوە وە سەیری هەموو کچانی دیکە دەکات هەر ئەم هۆکارەش ئەبێتە هۆی نەمانی متمانە لای زۆرێک لەلاوەکانمان و لەکۆتای دا کەم بوونەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری بەدوادادێت .
4- ڕێگری کەس و کار لەئەنجام دانی پرۆسەی هاوسەرگیری:
زۆر جار ڕووئەدات کوڕ و کچێک پێکەوە گونجاون وە یەکیان خۆشدەوێت ، ئامادەییان تیایە بۆ چونە نێوژیانی هاوسەرگیری بەڵام بەداخەوە کەس و کاری کچ یاخود کەس و کاری کوڕ ، بەهۆی چەند هۆکارێکی لاوەکیەوە ڕێگری لەو پرۆسەیە ئەکەن و نایەڵن ئەنجام بدرێت وەک جیاوازی تەمەن – یاخوود جیاوازی باری کۆمەڵایەتی بنەماڵەی کوڕ و کچ – یاخوود جیاوازی لایەنی ئابوری یاخود جیاوازی بڕوانامە وە چەندین هۆکاری دیکە کەهیچ کام لەمانە شیاونین ببنە ڕێگر لەئەنجام دانی پڕۆسەی گرنگی هاوسەرگیری .
5- ناڕوونی داهاتووی لاوەکان لەڕووی ئابووریەوە .
بەهۆی ئەو فەوچا سیاسییەی هەرێم و ناوچەکەی گرتوەتەوە کە ڕۆژانە سیستەمی ئابووری یاری پێ دەکرێت گەر ئەمڕۆ داهاتی تاک تا ڕادەیەک باش بێت هیچ گرەنتیەک ناکرێت کە ڕۆژانی دواتر باش بێت ، وە بەهۆی نەبوونی سیستەمێکی ئابووریەوە لاوەکانمان ترسیان هەیە کە نەتوانن لە دوای ئەنجام دانی پرۆسەی هاوسەرگیری ئەو بەرپرسیارێتیە هەڵگرن لە ڕووی مادییەوە چونکە بوونی مادە و هەبوونی توانای دارای بەشێکە لەخێزان چەندین خێزان بەهۆی لاوازی توانای داراییەوە شیرازەیان تێک چووە ، بۆیە پێویستە متمانە بگەڕێنرێتەوە بۆ لاوەکان لەڕووی ئابووریەوە کە ئەمەش زیاتر ئەرکی لایەنی پەیوەندیدارە تا چیدی ئەم هۆکارەش کاریگەری نەبێت لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی گرنگى هاوسەرگیری .
6- جێ هێشتنی نیشتیمان .
هۆکارێکی دیکەى کەم بوونەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری ئەوە کە زۆرێک لە لاوەکانمان نیشتمان جێ ئەهێڵن وە ڕوو لەدەرەوەی وڵات ئەکەن زۆرن ئەو لاوانەی کەلە تەمەنێکی گونجاودان بۆ ئەنجام دانی پرۆسەی هاوسەرگیری بەڵام بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی سیاسی و ئابووری و بێ کاری و نەبوونی ئومێد بە داهاتوو دوا ڕۆژیان ، بەناچاری ئەم
ئەم هەرێمە جێ ئەهێڵن و ڕوو لەدەرەوەی وڵات ئەکەن .
چارەسەر و ڕێنمایی :-
پاش ئەوەی چەندین هۆکارمان باس کرد کە کاریگەری ئەوتۆیان هەیە لەکەم بوونەوەی ئەنجام دانی پرۆسەی هاوسەرگیری لێرەدا چەندین چارەسەر و ڕێنمایی ئەخەینە ڕوو کە جێ بە جێ کردنیان کاریگەری ئەبێت لە زیادبوونی پرۆسەی هاوسەرگیرى لەوانەش:
1- گرنگی دان بە تواناى دارایی لاوەکان:
ڕەخساندنی هەلی کار و برەودان بە کەرتی تایبەت وەک دروست کردنی کارگە و گرنگی دان بەکەرتی کشتوکاڵ وە هەروەها بەکارهێنانی دەستی کار لە ناوخۆدا نەک هێنانى لەدەرەوە وەک ئەبینین زۆربەی لاوەکانمان بێ کارن بەڵام لەهەمان کاتدا زۆرێک لە کۆمپانیاکان دەستی کاری دەرەکی بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانیان بەکار ئەهێنن ئەمەیش ئەرکی لایەنی پەیوەندیدارە کە کار بەسیستەمێک بکات کە هەلی کار بڕەخسێنێت بۆ لاوەکانمان وە پاشان ڕەخساندنی هەلی دامەزراندن لەکەرتی گشتیدا بەتایبەت بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان، وە پاشان بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و درووست کردنی متمانە لەڕووی داراییەوە بۆ هاوڵاتیان تا هێندە ترسیان لەدوا ڕۆژیان نەبێت و بتوانن بڕیاری ئەنجام دانی پرۆسەی هاوسەرگیری بدەن .
2- پێداگری نەکردنی کچان لە داواکارییە زۆرەکانیان:
نابێت کچان هێندە پێداگیری لەداواکارییە قورسەکانیان بکەنەوە، بەڵکو ئەبێت سەیری توانای دارایی ئەو کەسەبکات کە هاوسەرگیری لەگەلڕَ ئەنجام ئەدات لەسەر ئەو بنەمایە داواکارییەکانی بخاتەڕوو کە زۆرن ئەو لاوانەی کە بەهۆکاری داواکاریە زۆرەکانى هاوسەرەکەیەوە ڕووبەڕووی قەرزارییەکی زۆربوون وە دواتر هەر بەم هۆیەوە چێژی هاوسەرگیریشی لەدەست داوە ، بەداخەوە زۆرێک لەکچان هێندە پێداگیری لەداواکارەکانیان دەکەنەوە ئەوەندە پلان بۆ داهاتوو پێک هێنانی خێزانێکی بەختەوەر دانانێت ، هەر چەندە کچان مافی خۆیانە کە داواکاریان جێ بەجێ بکرێت و حەزوو خولیاکانیان بهێنرێتە دی بەڵام بەڕادەیەک نەبێت کە لەگەڵ توانای دارای پیاوان دا نەگونجێت و لەکۆتایدا ببێتەهۆی پەکخستنی پرۆسەکە .
3- گەڕانەوەی متمانەی هەردوو ڕەگەز بەرامبەر بەیەک .
بەچی کوڕان و کچان متمانە ئەگەڕێتەوە بۆیان بۆ ئەوەی پرۆسەیەکی هاوسەرگیری بێ ترس و هەڵقوڵاو لەمتمانەبوون بەرامبەر بەیەک ئەنجام دەن ؟
بەوەی کە دوورکەوتنەوە لەپەیوەندیە نادروست و ناشەرعیەکان ، بەتایبەت ئەو پەیوەندیانەی کە لەڕێ ی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دروست ئەبن زۆرجار لەم ڕێگەیەوە سنورەکانی نێوان دوو ڕەگەز ئەبەزێنرێت و پاشان بێ متمانەیى دروست ئەبێت لەنێوان هەردوو ڕەگەزدا .
بۆیە زۆر گرنگە هەردوو ڕەگەز لەبری دروست کردنی پەیوەندیە ناشەرعیەکان لەهەوڵی پێک هێنانی پرۆسەی پیرۆزى هاوسەرگیریدا بن .
4- ڕێگری نەکردنی کەس و کار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری:
نەنگیە گەر کوڕێک و کچێک یەکیان خۆشبوێت لە ڕووی سروشت و کەسایەتیەوە پێکەوە گونجاو بن، بەڵام بەهۆی چەند هۆکارێکی لاوەکی وەک بنەماڵە و لایەنی ئابووری بڕوات و هۆکاری دیکەی لاوەکی ڕێگری لەئەنجام دانی ئەم پڕۆسەیە بکرێت لێگەڕێن با کچان و کوڕان خۆیان داهاتووی خۆیان دیاری بکەن گەر تەنانەت دیاری کردنەکەشیان سەرکەوتوو نەبوو باشترە لەوەی تۆی دایک یان باوک یان برا ڕێگڕیان لێ بکەیت .
بۆ ئەنجام دانی هاوسەرگیری کەبەداخەوە زۆر جار ڕووی داوە سەرەڕای ڕێگریەکان و پێک هێنانی پرۆسەی هاوسەر گیری لەگەڵ کەسانی دیکەدا بەڵام ئەو پەیوەندیە هەر ماوەتەوە شتی نەخوازراو لەداهاتوودا ڕووی داوە .
بەهەند وەرگرتنی ئەم خاڵانە گرنگە کەلە ڕێگەیەوە پرۆسەی هاوسەرگیری ڕوو لەزیادبوون دەکەن .
جۆری مامەڵە 2018 2019
هاوسەرگیری 814 935
2-هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى هاوسەرگیرى
مەبەست لەهەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى هاوسەرگیرى کۆتایى هێنانە بە پەیوەندى هاوسەرگیرى نێوان هاوسەرەکان.
شێوازەکانى هەڵوەشاندنەوەى پەیوەندى هاوسەرگیرى:
هاوسەرەکان بەچەند شێوازێک ئەتوانن جیابنەوە لە یەک کە بریتین لەمانەى خوارەوە:-
تەڵاق/ بریتى یە لەکۆتایى هێنانى پەیوەندى هاوسەرگیرى و کۆتایى پێ هێنانى لەلایەن پیاو یاخود ژن ئەگەر ئەومافەى پێ درابێت.
جۆرەکانى تەڵاق:
ڕ- تەڵاقى گێڕانەوەیى (رجعى)
لەم جۆرە تەڵاقەدا ڕێگەدراوە بە پیاو کە ژنەکەى بهێنێتەوە لەماوەى عیدەدا بەبێ گرێبەست ومارەیى تازە ئەمەش بەڕەزامەندى هاوسەرەکەى.
ب- تەڵاقى جیاکەرەوەى بچوک (بائنى ێغرى)
لەم جۆرە تەڵاقەدا ڕێگە بە پیاو دراوە هاوسەرگیرى لەگەڵ ژنە تەڵاقدراوەکەى بکاتەوە بەگرێبەست و مارەیى تازە.
ج- تەڵاقى جوداکەرەوەى گەورە
گەر پیاو سێ جار لەسێ کاتى جیاوازدا هاوسەرەکەى تەڵاق دا ئیتر هیچ پاساوێک نامێنێ بۆ گێڕانەوەى و ناتوانێت جارێکى دیکە بیهێنێتەوە مەگەر هاوسەرەکەى لەگەڵ پیاوێکى دیکە هاوسەرگیرى بکات وە پیاوەکەى تەڵاقى بدات یاخود بمرێت لەو کاتەدا پیاوى یەکەم ئەتوانێ بیهێنێتەوە.
2- لێک جیاکردنەوەى دادگایى
بۆهەریەکە لە ژن و مێرد هەیە داواى جیابونەوە بکەن لە دادگا گەر یەکێک لەم هۆکارانە ڕوویان دا:
ڕ- ئەگەر یەکێک لە هاوسەرەکان زیان بەوى دیکە بگەیەنێت.
ب- ئەگەر یەکێک لەهاوسەرەکان ناپاکى هاوسەرى ئەنجام دا.
ج- ئەگەر گرێبەستى هاوسەرى بەزۆرە ملێ ئەنجام درابوو.
د- ئەگەر پیاو ژنێکى دیکەى هێنا.
ه- ئەگەر هاوسەرەکان ناکۆکیان هەبوو توانیان بیسەلمێنن بۆ دادگا کە ناکۆکیان هەیە.
ئەمانە و چەندین هۆکارى دیکە دەبنەهۆى ئەوەى دادگا بڕیاربدات بە جیاکردنەوەى هاوسەرەکان لەیەکدى.
3- جیابونەوەى ئارەزوومەندانە
جیابونەوە بەڕێکەوتنى هەردوو لایەن
بریتى یە لەڕێکەوتن بەویستى هەردوو لایەن لەسەر کۆتایى هێنانى پەیوەندى هاوسەرگیرى بەڵام لەم حاڵەتەدا پێویستە ژن دەست هەڵ بگرێت لەمافەکانى یاخود بەشێک بە ویست و ڕەزامەندى خۆى.
ئامارەکانى جیابونەوە:
ڕۆژ لە دواى ڕۆژ ئامارەکانى جیابونەوە لەهەرێمى کوردستان ڕووى لەهەڵکشانە وە بەهۆى زۆربونى ئەو هۆکارانەى کە کاریگەریان هەیە لە جیابوونەوەى هاوسەرەکان پێشبینى ئەکرێت کە تێک چونى شیرازەى خێزانەکان بەرەو زیادبوون بڕۆن، سەرەڕاى ئەوەى ژن و پیاو هەردوولا زەرەرمەندى گەورەن لەجیابونەوەیان وە ئەستەمە بتوانن لەپاش جیابونەوە پرۆسەیەکى دیکەى هاوسەرگیرى بە سەرکەوتوانە ئەنجام بدەن لەهەمان کاتدا منداڵ گەورەترین قوربانیە لەم نێوەندەدا وە منداڵ لەهەر بارێکدا لاى دایک یاخود باوک بمێنێتەوە لە سۆز و خۆشەویستى لایەنێکیان بێ بەش دەبێت سەرەڕاى ئەوەش ئەستەمە لەفەراغى باوک یان دایک منداڵ پەروەردەیەکى تەندروست بکرێت.
ئامارى جیابونەوە لەپارێزگاى هەڵەبجە
2018 2019
212 269
لێرەدا پارێزگاى هەڵەبجەمان وەک نمونەیەک وەرگرت کە لەنێوان ساڵى 2018-2019 ڕێژەى جیابونەوە (57) حاڵەتى زیادى کردوە وە ئەم ڕێژەیەش ساڵانە لەزیادبوندایە بۆیە شیاوى هەڵوێستەلەسەر کردنە، ئەمە لە کاتێک دایە دانیشتوانى پارێزگاى هەڵەبجە بەجیاوازى لەگەڵ پارێزگاکانى دیکەى هەرێمى کوردستان کەمە.
هۆکارەکانى جیابونەوەى هاوسەرى:
هۆکار گەلێک هەن بۆ ئەم حاڵەتە وە ناتوانرێت هۆکارەکانى جیابونەوە وەک خۆى دیارى بکرێن چونکە چەندین هۆکارى جیاواز هەن بۆ جیابونەوە بەڵام ئەتوانرێت لەئێستادا هۆکارە سەرەکیەکان دیارى بکرێن کە زۆرترین ڕێژەى جیابونەوە بەهۆیانەوە ڕووئەدەن لەوانەش:
ئامێرەکانى پەیوەندى کردن
ئامێرەکانى پەیوەندى کردن بەتایبەت تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەئێستادا بەشێکى گەورەى لەژیانى تاکەکانى کۆمەڵگاى کوردى داگیرکردوە هەرچەندە ئامێرەکانى پەیوەندى کردن لەبنەمادا بۆ خزمەتى مرۆڤایەتى دروست کراون بەڵام بەداخەوە لەئێستادا بونەتە هۆکارى نەمانى پەیوەندى کۆمەڵایەتى و وەتێک دان و لێک ترازانى شیرازەى چەندین خێزان، وەهەروەها بەهۆى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە لەئێستادا تاکەکانى کۆمەڵگەى کوردەوارى لە عورف و عاداتى جوانى باوباپیرانیان لایان داوە و کارە شاز و ناپەسەندەکان ئاسایى بونەتەوە، وە هەر لەڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە چەندین پەیوەندى سۆزدارى دروست بووە پاشان ناپاکى هاوسەرى بەدوادا هاتووە وە پاشان بەم هۆیەوە تێک چونى شیرازەى خێزانى بەدوادا هاتووە، بۆیە زۆر پێویستە کە هاوسەرەکان بەکارهێنانى تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەلایەن خۆیانەوە سنورداربکەن وەبەوریایەوە مامەڵە لەگەڵ ڕەگەزى بەرامبەردا بکەن تا چیدى بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نەبێتە هۆى تێک چونى شیرازەى خێزانەکان.
دراماکان
دراماکان لەئێستادا بەتایبەت لاى خانمان کاریگەریەکى ئەوتۆى هەیە وەبوەتە هۆکارێکى سەرەکى و بەهێزى جیابونەوەى هاوسەران، هەرچەندە دراماکان ڕاستەوخۆ نابنە هۆکارى جیابونەوە بەڵام بەهۆى ئەوەى بینەرى دراماکان زۆرجار ئەوەى لەدراماکان ڕووئەدەن ئەیەوێت لەواقیعى ژیانى خۆى دا دوبارەى کاتەوە کە ئەمەش سروشتى زۆربەى مرۆڤەکان وەهایەکە حەزى بەلاسایى کردنەوە هەیە، بۆیە لەکاتى دوبارەکردنەوەى ئەو هەڵس و کەوتانەى لەدراماکان دا ڕووئەدەن زۆرجار کێشەى گەورە لەنێوان هاوسەرەکان دروست ئەبێت و پاشان جیابونەوەى هاوسەرى بەدوادادێت، ئەمە سەرەڕاى ئەوەى کە لەدراماکان دا پەیوەندى سۆزدارى بەشتێکى ئاسایى سەیر ئەکرێت و چێژى تایبەتى پێ ئەبەخشرێت بەدڵنیاییەوە بینەرى دراماکانیش لەم بارەدا کاریگەرى نەرێنى لەناخیاندا دروست ئەبێت و لەکۆتایى دا جیابونەوەى هاوسەرى لێ دەبێتەوە، بۆیە پێویستە دورکەوینەوە لە سەیرکردنى ئەو درامایانەى کە کاریگەرى نەرێنى هەیە لەسەر هەڵس و کەوتى تاکەکان، وە هەروەها لایەنى پەیوەندى دار ڕێگە بەمیدیاکان نەدەن لەپەخش کردنى ئەو درامایەى کە کاریگەرى نەرێنى یان هەیە لەسەر تاکەکان.
3- نەگونجان:
لەئێستادا هاوسەرەکان هۆشیاریەکى ئەوتۆیان نیە لەکاتى ئەنجام دانى پڕۆسەى هاوسەرگیرى هەر بۆیەش پاش ماوەیەکى کەم لەئەنجام دانى ئەم پڕۆسەیە هاوسەرگیرى یەکەیان ڕوبەڕووى هەڵوەشاندنەوە ئەبێتەوە، گەر هاوسەرەکان بیانەوێ پێکەوە بگونجێن دەبێت هاوکارى یەک بن لەتەواوى ئیش و کارەکانیان دا وە ڕێز و خۆشەویستى بکەنە بنەماى ژیانیان وە هەروەها کارکردنى زۆر و ماندوبوونى ڕۆژانە وایان لێ نەکات کە بایەخ بە یەکترى نەدەن و هەریەکەیان بەرامبەرەکەى لە هەمووشتێک وە هەموو کەسێک بەلاوە گرنگتربێ.
4- کەمى تەمەن:
خەریکە لەئێستادا ببێتە دیاردە ئەوانەى کە هاوسەرگیرى ئەنجام دەدەن چەندین لاویان تیادایە لە تەمەنێکى کەم دایە کە خوارووى (18) ساڵە ئەم تەمەنەش بۆ ئەنجامدانى هاوسەرگیرى نەگونجاوە لەبەرئەوەى لەتەمەنێکى وەهادا تواناى هەڵ گرتنى بەرپرسیارێتى هاوسەرگیرى نیە، وە لەڕاستى دا پڕۆسەى هاوسەرگیرى پڕۆسەیەکى ئاسان نیە بەڵکو بەرپرسیاریەتیەکى گەورەیە کە دەبێت هەردوو هاوسەر لەسەرجەم ڕووەکانى وەک تەمەن- جەستە- عەقڵ کامڵ بن پێش ئەنجام دانى پڕۆسەى هاوسەرگیرى.
5- دەست تێوەردانى دەرەکى:
زۆرجار ڕووئەدات هاوسەرەکان پێکەوە گونجاون و کێشەیەکى ئەوتۆ لەنێوان یان دا بونى نیە بەڵام ماڵە باوان لێ ناگەڕێن کە بەئاسودەیى بژین دەست لە سەرجەم کایەکانى ژیانیان وەرئەدەن بەداخەوە زۆرجار ڕووئەدات کە بەزۆرى ماڵى باوکى یەکێک لەهاوسەرەکان کۆتایى بە ژیانى هاوسەرى هێنراوە.
6- جێ هێشتنى نیشتمان: بەهۆى ناسەقامگیرى دۆخى سیاسى و بونى قەیرانى دارایى و نەبونى تواناى دارایى پیاوان لەبەردەوام بونى پڕۆسەى هاوسەرگیرى چەندین پیاو ماڵ و خێزانى خۆیان جێ هێشتووە و ڕویان لە دەرەوە کردوە بەم هۆیەوە جیابونەوەى هاوسەرى دروست بووە. ئەمانە و چەندین هۆکارى دیکە هەن کاریگەرى ئەوتۆیان هەیە لە جیابونەوەى هاوسەرەکان لەیەکدى.
چارەسەر
پێویستە لەسەر هاوسەرەکان کە ڕێز و خۆشەویستى بکەنە بنەماى هاوسەرگیرییان دوربکەونەوە لەبەکارهێنانى لە ڕادەبەدەرى ئامێرەکانى پەیوەندى بەتایبەت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەبرى مانەوەیەکى زۆر لەسەر تۆڕى کۆمەڵایەتى بایەخ بەیەکتر بدەن و کاتەکان بەیەک ببەخشن، وە هەروەها پێویستە لەسەر ماڵە باوکى هەردوولا چ ژن چ پیاو ڕۆڵەکانیان فێرى ڕێز و خۆشەویستى بەرامبەر بەیەک بکەن لەبرى هەوڵدان بۆ دروست کردنى پیاو سالارى یاخود ژن سالارى، هەروەها پێویستە لەسەر دادگاکان کە ڕێگەنەدەن بە تەمەنى خوار 18 ساڵ بۆ ئەنجام دانى هاوسەرگیرى بەچەند مەرجێکى قورس نەبێت، وە هەروەها پێویستە لەسەر دادگاکان کەبیکەنە مەرج لەکاتى ئەنجام دانى گرێبەستى هاوسەرگیرى بەشدارى خولێکى هۆشیارى ڕاوێژى پێش هاوسەرگیرى بکەن کە تیایدا کەسانى شارەزا و پسپۆڕ هەبن هاوسەرەکان ئاشناکەن بەبنەماکانى خێزانێکى بەختەوەر لەڕووى کۆمەڵایەتى و ئابورى و تەندروستى و پەروەردەییەوە.
3-بەشێک لە چالاکیەکانی رێکخراو لە پارێزگای هەڵەبجە بە وێنە
ئەنجامدانى سیمینار لەلایەن ڕێکخراوەوە سەبارەت بە چۆنیەتى خۆپاراستنى ژنان لەکاتى ڕووبەڕووبوونەوەى توندوتیژى.
کردنەوەى خولى هۆشیارى لەلایەن ڕێکخراوەوە بۆ گوندەکانى دەوروبەرى پارێزگاى هەڵەبجە.
ئەنجامدانى کۆبوونەوەى ڕاوێژکارى جەماوەرى لەلایەن ڕێکخراوەوە سەبارەت بە کێشەکانى هاوڵاتیان لە پارێزگاى هەڵەبجە.
کۆبوونەوەى ڕێکخراو لەگەڵ ڕێکخراوەکانى دیکەى پارێزگاى هەڵەبجە سەبارەت بە کێشەکانى ژنان.
پارێزگای دھۆک
١-بەرێوبەرایەتی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت وخێزان
ئەم بەرێوبەرایەتی یە لەسالی ٢٠١٣دامەزراوە،لەسەنتەری پارێزگای دھۆک لەناو سەنتەری پارێزگای دھۆک دوو نوسینگە ھەیە نوسینگەی نزارکێ ونوسینگەی دھۆک ولەقەزکانی سەربە پارێزگای دھۆک ٨نوسینگە ھەیە (سێمێل،زاخو،ئاکرێ،بەردەرەش،ئامێدی،شێخان،برایەتی،شنگال)
٢-سەنتەری راوێژکاری خێزانی
سەنتەری راوێژکاری خێزانی لەسالی ٢٠١٣دامەزراوە،لەم سەنتەرە دا ١٨خەبیریان ھەن کەھەموویان کەسانی پسپور وپروفیسۆر وخاوەن بروانامەی بەرزن،روژانە بۆمەبەستی ئاشتەوای لەناوخێزان دا تاکو٣ خەبیر ئامادە دەبن بو گفتوگوکردن لەگەل خاوەن کەیسەکان،لەم سەنتەرەدا روژانە زیاتر لە٣کەیس وەردهگرن و لەگەلیان دادەنیشن بهمهبهستی بهدیهینانی ئاشتهوایی ھەندێ کات ئاشتبوونەوە دروست دەبێت بەلام لەھەندێ حالەت دائاشتبونەوە سەخت دەبێت کێشەکە چارەسەر ناکرێت لەلایەن ئەوان،بەتایبەتی لەوحالەتانەی کە کچ لەتەمەنێکی بچووک دا ھاوسەرگیری ئەنجام دەدات،بەرێوبەری سەنتەرهکه ئاماژهی بهوهکر کە زۆربەی کەیسەکان بەھۆی خیانەتی ھاوسەرگیری ولەیەکتر تێنەگەیشتن وخراپی باری ئابووری ولێدان توماردەکرێت، باسی لهوهشکرد که بهشیک لەکەیسەکان لەلایەن دادگاوە رەوانەی ئێمە دەکرێت و بهلام ھەندێک له کهیسهکان خۆیان دێن بولای ئێمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
بوچوونی بەرێوبەری سەنتەری راوێژکاری سەبارەت بەیاسای توندوتیژی خیزانی ئەوە یەیاسای توندوتیژی یاسایێکی زوور باشە ومافەکانی ئافرەت تێداپارێزراون ولەم سالانە داخەلک زیاتر لەم یاسایە تێگەیشتوون
چاوپیکهوتنی نوینهری ریکخراو لهگهل لیپرسراوی سهنتهری راویژکاری خیزانی
٣-نوسگەی دھۆک
سەبارەت بەکەیسەکان لێپرسراوی نوسینگەکە راگەیاند کەلەم ساڵدا زووربەی کێشەکان لەلایەن خۆیانهوه چارەسەردەکرێن، و لەم نوسینگەیە ھەموو جورە سکاڵایەک تۆماردەکرێت تاکو پلەی چوار ھەموو جۆرە سکالایهک کەپەیوەندی بە ئافرەتەوە ھەبێت لەلایەن ئەوان توماردەکرێت،
لەم نوسینگەیە ٢ ئەفسەری ئافرەت و٣ئەفسەری پیاو ھەن بولێکولینەوە لەگەل خاوەن کەیسەکان،لەسەرەتادا لێپرسراوی نوسینگەکە لهگهل کەیسەکان دادهنیشیت بودیارکردنی جۆری کەیسەکە دوای ئەوەش ئەفسەری لێکولینەوە لێکولینەکە ئەنجام دەدات، لیپرسراوی نوسینگەی دھۆک باسی لهوهکر که بەبەردامی٢٤کاتژمێر لەئامادەباشی دان بوتومارکردن و چارەسەرکردنی کەیسەکان تەنانەت لێپرسراوی نوسینگەکەش لەدوای کاتی دەوام کردنیش بەپەیوەندی یان خودی خوی ئامادەیە بوھەر حالەتێکی نائاسایی.
ئاماژەی بەوەشکرد کەزۆربەی کەیسەکان لەسەر خیانەتی ھاوسەرگیری وجنێودان وخراپی باری ئابوری توماردەکرێت و زووری تریش دەبنە ھوی دروست بونی کێشە،سەبارەت بەوسکالایانەی کەلە نوسینگەکە تومارناکرێن ئەو حالەتانەن کەدوای جیابونەوە(گلاق) کێشە لەنێوان ئافرەت وپیاو دروست دەبێت بەھوی مندال یان ھەر کێشەیەکی تر جگەلە لێدان کەتومار دەکرێت بەلام ئەوانی تر لە مرکزی پولیس توماردەکرێت.
باسی لهوهشکر که د ئەوئافرەتانەی ههرهشهیان لەسەرە لەکاتی تومارکردنی سکالا ئەگەر پێویست کرا لێکولینەوە بەنھێنی لەگەلیان ئەنجام دەدرێت بوئەوی ئافرەت پارێزراو بێت یان بەپێی ویستی ئافرەت وبریاری دادوەری لێکولینەوە رەوانەی سەنتەری نەوا لەدھۆک دەکرێت،نوسینگەی دھۆک پەیوەندیەکی زوورباش وبەردەوام لەگەل دادوەری لێکولینەوە و سەنتەرەکان داھەیه بوئاگاداربوون وچارەسەرکردنی کەیسەکان.
سەبارەت بەیاسای توندوتیژی خێزانی بوچوونی لێپرسراوی نوسینگەکە وابوو کەیاسەکە یاسایهکی زۆر باشە وبەشێوەیەکی زۆر باش کاریپێدەکرێت ،ئەوەشی راگەیاند لەئێستادا خەلک زوور زیاتر لەیاسای توندوتیژی تێگەیشتوون دەزانن چون داوای مافەکانی خویان کەن بەپێی ئەم یاسایەوە بەبەراورد لهگهل لسالانی پێشووتردا کەزۆربەیان پێیان شەرم بو سکالا تومارکەن.
چاوپیکهوتنی نوینهری ریکخراو لهگهل لیپرسراوی نووسینگهی دهۆک
٤-نوسگەی نزارکێ
لێپرسراوی نوسینگەی نزارکێ ئاماژهی بهوهکر کەژمارەی کەیسەکان لەم سالدا زیادی کردووه،و زۆربەی کەیسەکانیش لەلایەن خۆیانەوە چارەسەردەکرێن بەرلەوەی راوانەی دادگا بکرێن،لەم نوسینگەیە ھەموو جورە سکالایێک توماردەکرێت کە پەیوەندی بەئافرەت وخێزانەوە ھەبێت تاوەکو پلەی چوار وئەو کەیسانەی کەسەر بەیاسای توندوتیژی خێزانی نین رهوانهی بنکهکانی پۆلیس دهکرین.
نووسینگهکه باسی لهوهکرد که راگەیاند کاتیک ئافرهتیک ههرهشهی لهسهربیت ئهوه دوای وهرگرتنی
رهزامهندی دادوهر دەگوازرێتەوه سەنتەری نەوا بوپاراستنی ، و تهنها لەو کاتەدا دیچته دهرهوه کە دادوەر بریاردەت یا خود مەترسی لەسەر ژیانی نەمابێت، یانیش ھەندێ جار ئافرەت داوادهکات لەسەر رازەمەندی خوی دەکرێتە دەرەوە،یاخود ھەندێ حالەت ئافرەت رازی نابێت لەسەنتەر بمێنێتەوە ئەمەش لەبەر ئەوەی کومەلگای ئێمە بەچاوی کەم سەیریان دەکرێت و پێیان شەرم دەبێت بمێنەوە ئەو کات ئافرەت لەلای خزمێکی یاخود شوێنێک ئەو داوابکات دادەنرێت وئێمەش (تعھد) لەلایەنی بەرامبەرەوە وەردەگرین بوئەوەی زیان بەخاوەن سکالاکە نەگەینێت بەپێچەوانەش سزادەدرێت.
سەبارەت بەو جورە سکالانەی کەله لەنوسینگەکە توماردەکرێن لێپرسراوی نوسگەکه ئاماژەکرد کە زۆربەی سکالاکان بەهۆی خراب بەکارھێنانی تۆرەکۆمەلایەتیهکان وموبایلهوهیه و ههروها خیانەتی ھاوسەرگیری ولە یەکترتێنەگەیشتن و جنێودان کە زۆر جار پیاو جنێو بەھاوسەرەکەی و خێزانی دەدات ئافرەتەکەش نارازی دەبێت وسکالا توماردەکات.
بەپێی بوچوونی لێپرسراوی نوسگەکە یاسای توندوتیژی خیزانی یاسایهکی زۆر باشە و خێزان دەپارێزێت ومافەکانی ئافرەت تێدا پارێزراون.
چاوپیکهوتنی نوینهری ریکخراو لهگهل لیپرسراوی نووسینگهی نزارکی
5-دادگای لیکۆلینهوهی توندووتیژی خیزانی دھۆک
دادوەری لێکولینەوە رایگەیاند کەژمارەی سکالاکان زیادیانکردووه بەلام ھەندێ جۆری کێشەکان کەم بونەتەوە ئەوەش لەبەر ئەوەی کە تێگەیشتنی خەلک فراوانتربووە بەچاوێکی تر سەیری ژیان وئافرەت دەکەن وزیاتر مافەکانی ئافرەت لهبهرچاو دهگرن ،لەسالانی پێشووتردا سکالا تەنھا لەسەر کێشەی گەورە توماردەکرا چونکە لەکومەلگای ئێمەدا شەرم بوو کەئافرەت لەنوسینگە ودادگا ببنرێت،بەلام لەئێستادا بوکێشە زوور بچوکەکانیش ئافرەت دێت سکالا توماردەکات بونمونە ئافرەت سکالا توماردەکات دەلێت خێزانەکەم رێگا پێنادات ئیش بکەم یان جلوبەرگ بەدلی خوم لەبەرکەم یانیش خێزانەکەم رێگام پینادات لەگەل ھاورێکام بچمەدەرەوە وزۆر کێشەی تریش کەبەم شێوە ھەن،
سەبارەت بەپەیوەندی دادوەر لەگەل نوسینگە وسەنتەرەکاندا باسی لهوهکرد که ئهو بهردهوام له پهیوهندییه له گهلیانداو تهنانهت له دوای دهوامی فهرمیش پهوهیندییان ههیه بۆ به هانهچوونی ههر کهیسیک و قوربانیهک که پیویستی بیت،ھەروەھا ئەو ئافرەتانەی ههرهشهیان لهسهره ئیمه زۆرجار رهوانهی سهنتهری دهکهین بهمهبهستی پاراستنی تا دۆخهکهی ئارام دهبیتهوه ،بهلام ھەندێ حالەت ئافرەت رەتی دەکاتهوه لەسەنتەربمینیتهوه ئەمەش بەھۆی کومەلگا وقسەی خەلک بۆیه لهم حالهتهدا ئێمە(تعھد) لەلایەنهکهی تر وەردەگرین لەکاتی سەرپێچیکردن یاخود زیان بگەینێت بەخاوەن سکالاکە سزادەدرێت وکەسەکە دەتوانرێت سکالایەکی ترلەسەر تومارکات.
سەبارەت بەیاسای توندوتیژی خێزانی باسی لهوهکر که یاساکه یاسایهکی زۆر باشە وبەشێوەیەکی زۆر باش کاریپێدەکرێت بهلام پیویستی بهوهیه جاریکی تر ههمواربکریتهوه و کیشه یاساییهکانی چارهسهر بکرین
چاوپیکهوتنی نوینهری ریکخراوی لهگهل دادوهری دادگای لیکۆلینهوهی سلیمانی .
قهزای زاخۆ
نوسگەی زاخۆ
لێپرسراوی نوسینگەی زاخۆ رباسی لهوهکرد که لەبەر فراوانی سنوری قەزای زاخۆ وبوونی کەمپەکان سکالایەکی زوور لە نوسینگەکە توماردەکرێت ھەروەھا لەھەردوو ناحیەی رزگاری ودەرکار کەسەر بەقەزای زاخۆن سکالاکانیان لە نوسینگەی زاخو توماردەکرێت،ئاماژەی بهوهشکرد ھەموو جورە سکالایێک کەپەیوەندی بەخێزانەوە ھەبێت لەنوسینگەکە توماردەکرێت تاوەکو ئەو سکالا خێزانیانەش کەپەیوەندی بەمال ومولکیەتەوەش ھەبێت.
سەبارەت بەوکێشانەی سکالایان لەسەر توماردەکرێن زووربەیان بەھۆی لەیەکتر تێنەگەیشتنی خێزان وخراب بەکارھێنانی ئامیرەکانی پەیوەندیکردن وتۆرەکومەلایەتییەکانه ئەمانە زووربەی ئەو ھوکارانەن کە سکالایان لەسەر توماردەکرێن،دوای تۆمارکردنی سکالا لێکولینەوە لەگەل کەیسەکان دەکرێت وھەولی ئاشتەوای و چارەسەرکردنی کێشەکە لەلایەن نوسنگەکەیان دەدرێت بێ ئەوەی رەوانەی دادگا بکرێت زۆربەی کێشەکان لەلایەن نووسینگهکان خۆیان چارەسەردەکرێن بەلام له کاتیکدا پێویست بوو رهوانهی دادگای زاخۆ دهکریت ،لەھەندێ حالەتی کەم که پێویست دەبێت سکالا رەوانەی دادگای دهۆک دەکرێت، و بۆئاشتەواییش رەوانەی سەنتەری راوێژکاری دەکرێت لە دھۆک،ئەوحالەتانەی که ههرهشهیان لهسهره بەپێی رازەمەندی کهیسهکه ودادوەری لێکۆلینەوە رەوانەی سەنتەری نەوا دەکرێت لە دھۆک بوپاراستنی ئهمهش له پیناو پاراستنی کهیسهکه تا ئهو کاتهی ههرهشهی لهسهر نامینین یان بەپێی داوکاری ئافرەتهکه خۆی لەسەنتەرەکە دههینریته دەرەوە ئهمهش کاتیک که تهواو دلنیادهبین هیچ مهترسییهک لهسهر ئافرهتهکه نهماوه ،باسی لهوهشکرد کە بەبەردەوامی له پهیوهندییان لەگەل سەنتەرەکان و دادگادا بوبەدواداچونی کهیسەکان.
لێپرسراوی نوسینگەکە سەبارەت بەیاسای توندوتیژی راگەیاند کە ھەموو کاتێک ئێمە دەلێین باشتردەبێت ئەگەر یاساکە پێداچوونهوهیهکی لەسەر بکرێت و کهمووکورتیه یاساییهکان راست بکرێتەوە بەلام ھیچ لایەنێک گوێ لەم بووچونە ناگرێت .
چاوپیکهوتنی نوینهری ریکخراو لهگهل لیپرسراوی نووسینگهی زاخۆ
ئیدارەی گەرمیان
1-بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان/ گەرمیان
سەبارەت بە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بەڕێوەبەرەکەی ووتی : لەساڵی (2007) وە دامەزراوە سەرەتا بەس ئیشی بەدواداچوون بووە کە یاساکە جێ بەجێ کرا پاشان وای لێهات کەیسەکان ببینێت و لێکۆڵینەوەی تێدا بکات،
سەبارەت بە یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی ووتی:
1-ئەم یاسایە کەم و کورتی تێدایە و پێویستە هەوڵی هەموارکردنەوەی بدرێت بەنسبەتی ئەم یاسایە کە دانراوە وایلێهاتووە ئیشەکان بەقورسی بڕۆن بۆ نمونە ماددەی (7)ـی یاساکە باسی هەندێک شتی ڕۆتینی ئەکات و پەیوەندی بە ڕۆتیناتی ژیانەوە هەیە باسی هەندێک کەیسی وەکو قەتڵ و ئەوانەی لەم حاڵەتەدا ئەبێ لێکۆڵەری نوسینگەی توندوتیژی لێکۆڵینەوەی تێدا نەکات بە فەرمانی دادوەر هەواڵەی بنکەی پۆلیس بکرێت . واتە حاڵەتەکانی ماددەی (7)ـی توندوتیژی تایبەت بە دادگای (کەتن)ە وە نەک دادگای (جنایات) ئێمە لێکۆڵینەوە لەو کەیسانە ئەکەین کە تەنها تایبەتن بە دادگای (جنایات) .
2- یەکێکی لە کەومو کورتیەکانی ئەم یاسایە ئەوەیە باسی ئەو هەڵانەی نەکردووە کە لە ناو خێزاندا ڕوودەدەن دەرهەق بە پیاو بۆ نمونە ژنێک تعدا لە مێردەکەی ئەکات لەم یاسایە بەهیچ شێوەیەک باسی نەکراوە یان باسی خیانەتی بەین ژن و مێرد نەکراوە .
3-یەکێکی تر لە کەمو کورتیەکانی ئەم یاسایە ئەوەیە خۆی ئەبێ کەیسەکان تایبەت بن بە لێکۆڵەرەوەکان واتە لەناو نوسینگەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لێکۆڵینەوەی جنح و جنایات بە جیا بکرێت هەریەکێک بەس حاڵەتەکانی جنح ببینێ و لێکۆڵەرێک بەس جنایات .
چاوپێکەوتنی نوێنەری ریکخراو لەگەلڕَ بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی خێزان/ئافرەتان/گەرمیان
رێگرییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە:
سەبارەت بە کەمووکورتی و کێشەکانی ئەم بەریوەبەرایەتییە بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیەکە باسی لەوەکرد کە وەکو بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان چەند کێشەو گیر و گرفتێک هەیە کە ڕێگرە لەبەردەم جێبەجێکردنی یاساکەدا ئەوانیش:
نەبونی کارمەند و بینای تایبەت .
شەڵتەڕی داڵدەدانی ئافرەتانە لە گەرمیان کە کاتەکەی کەمە و بەگوێرەی پێویست نییە .
نەبونی نەخۆشخانەیەکی دەروونی تایبەت بۆ قوربانیەکانی دەستی توندوتیژی ،.
نەبونی هێڵی گەرم ئێمە هەرچەندە لە نوسینگە ژمارەی تایبەت هەیە بۆ پەیوەندی کردنی خەڵک و ئاگادارکردنەوەمان لە کێشەکانیان بەڵام قراربوو هێلی (119) بەبەردەوامی و بۆ (24) کاتژمێر کاری بکردایە بەڵام تاوکو ئێستا لەم سنوورە ئیشی پێنەکراوە چونکە زیاد لە (20) کارمەندی پێویستە بەڵام خۆشبەختانە هەرکەسێک کێشەیەکی هەبێت یا پێویستی بە کارمەندی ئێمە بێت پەیوەندی پێوەبکات بە هێلی گەرم (119)ـی سلێمانیەوە ئەوانیش ڕاستەوخۆ ئێمەی لێ ئاگادار ئەکەنەوە و یارمەتی ئەدەین .
3-نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە کەلار
لێپرسراوی نوسینگەی کەلار سەبارەت بە یاساکە باسی لەوەکرد کە:
1-ئەم یاسایە لە سەرەتادا و لەو قۆناغەی کە یاسایەکی وەهاو تایبەت بە کێشە خێزانیەکان نەبوو شتێکی باش بوو بەڵام لە ئێستادا لە بواری ئیش کردندا هێواش هێواش لایەنە خراپەکانی دەرئەکەوێت وەکو ئەوەی کە لە یاساکەدا باسی فەرمانی پاراستن کراوە ، من زۆرجار تێبینیم لەسەر ئەو لایەنەی بووە ، خۆی فەرمانی پاراستن زیاتر بۆ ئەوەیە کە بۆ نمونە ژن و مێردێک لە ماڵەوە کێشەیان ئەبێ یان مێردەکە توندوتیژی ئەکا بەرامبەر ژنەکە کە ژنەکە سکاڵای کرد خۆی ئەبێ ژنەکە داوای فەرمانی پاراستن بکا واتا ژنەکە لە ماڵی خۆی بێت و پیاوەکە کە کردارە توندوتیژیەکەی کردووە بۆ ئەوەی لێی دوربخرێتەوە نەک ئەوەی کە ئافرەتەکە دەربکرێ و ببرێت لە شوێنێک بپارێزرێ لەبەرئەوەی لە هەرێمی کوردستاندا کەمتر لە واقعدا ئەو شتە جێ بەجێ ئەکرێ کە بتوانی ڕێگری لەو کەسە بکەی کە توندوتیژی ئەکا نەک لایەنەکەی تر کە ژنەکەیە بخرێتە شەڵتەر و وەکو سجن دابنرێت لەکاتێکدا کە ئەو سکاڵاکارە و توندوتیژی بەرامبەر ئەنجام دراوە ، بەڵام لەبەرئەوەی بەگوێرەی شەرع و یاسا کە ماڵ هی پیاوە هەرچەندە ئافرەتەکە حەقی هەبێ لەو ماڵە و مەسروفی کردبێ لەو ماڵە ، بەڕای من ئەمەیە کێشەکە لەو کەموکورتیە گەورانەی لەم یاسایەدا هەیە .
2- یەکێکی تر لە کەموکورتیەکانی ئەم یاسایە ئەوەیە کە ئەوترێت بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ، خۆی بەرەنگاربوونەوە یەعنی پێش ڕووداوەکە بکەوێت ، ئێمە هیچ ئالیەتێک و دەسەڵاتێک هیچ شتێکمان بۆ دیاری نەکراوە کە پێش ڕووداوەکە بکەوین ، نەک بۆ ئێمە بۆ کەس دیاری نەکراوە پێش ڕووداو چۆن بکەوین لەکاتێدا یەک شت هەیە ئەڵێ ئەنجامدانی کۆڕ و سیمینار و وشیار کردنەوەی هاووڵاتیان سەبارەت بەو کێشە و توندوتیژیانەی کە هەیە چۆن خۆیانی لێ بپارێزن بۆ ئەوەی ئەو حاڵەتە ڕوونەدات ، خۆی لە ڕاستیدا ئێمە لێکۆڵینەوەین لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی یەکێکی تر لە کەموکورتیەکانی یاساکە ئەوەیە هیچ دەسەڵاتێکی تایبەت مەندی نەداوەتە لێکۆڵەرەوان و ئەفسەرانی نوسینگەکان مەرجە ئەمانە هەندێک سێلاحیاتیان هەبێ تاکاری پێ بکەن.
3- لە یاساکەدا هاتووە ئەڵێ چاودێری کۆمەڵایەتی ئەو کەسانە بکرێ کە قوربانی توندوتیژیە ئەبێ بیمەیەکی بێکارییان بۆ ببڕنەوە مانگی (150.000) سەد و پەنجا هەزار کەمتر نەبێ ، بەڵام هیچ جێ بەجێ نەکروە تاوەکو ئێستا واتە کۆمەڵێک شت هەن لە یاساکە جێکراوەتە بەڵام ڕێکاری جێ بەجێ کردنی نەگیراوەتە بەر و ئیشکالاتی هەیە کە ناتوانرێت وەکو خۆی جێ بەجێ بکرێت .
4- یەکێکی تر لە کەموکورتیەکانی ئەم یاسایە ئەوەیە کە تەنها یەک ماددەی یاسایی هەیە بۆ سزادان ئەویش ماددەی (٧)ە لە کاتێکدا (١٣) جۆر تاوانی پێکەوە داناوە کە هەر ئەو سزا ئەیان گرێتەوە ئەمەش تاوانی سووک و قورس بەیەکەوە کە جۆرێک لە نقێ ئەبوایە تێروتەسەل و چڕوپڕ تر دانرایە وەکو یاسای سزادانی عێراقی کە ئەبێ هەرجۆرە تاوانێک سزایەکی تایبەتی خۆی هەبێت نەک بەهەموویانەوە سزایەک .
5- یەکێک لەو کێشانەی تر کە هەیە و لە یاساکەدا ئاماژەی پێ نەدراوە ئەوەیە زۆرجار کێشەیانە هەیە لە دەرەوەی خێزان کێشەکانیشیان گەورەن وەکو تحرش و توندوتیژی سێکسی چەند کێشە و توندوتیژیەک کە بەرامبەریان ئەکرێت ئێمە ڕشکالمان هەیە چونکە ناتوانین ئەو قچیانە ببینین هەرچەندە ئێمە تا پێش هاتنی یاساکە ناوی بەڕێوەبەرایەتیمان بەدواداچوون و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بۆ دژی ژنان دوای هاتنی یاساکە بوو بە دژی ژنان و خێزان وە ئەو کێشانە دەدرێتە بنکەکانی پۆلیس دادوەر نایداتە ئێمە چوونکە لە یاساکەدا نەهاتووە هەرچەندە لای ئێمە سکاڵا بکا دواتر دادوەر هەواڵەی بنکەکانی پۆلیسی ئەکا ئەمەش یەکێکە لە کەموکورتیەکانی یاساکە کە تایبەت مەندی بە ئافرەت نەداوە .
6- یەکێکی تر لە کەمووکورتیەکانی ئەم یاسایە ئەوەیە نابێ لە کاتی لێکۆڵینەوە ئەو کەسانەی شایەتی سەلماندنن ئەێلو فرعی تۆمەتباربن واتا منداڵی تۆمەتبار یا کەس و کاری بێ ئەمەش کێشەیەکی گەورەیە کە تەنها بتوانن شایەتی سەلماندن بن بۆ ئێمە زۆر قورسەبێ چونکە ئێمە هەر ئەندامانی ئەو خیزانەمان دەست ئەکەوێ بۆ شایەتیوەرگرتن وە لەو کاتەش شایەتیەکە هەڵئەوەشێتەوە وە ئەگەر کەسی نزیکی تۆمەتبار بن بۆیە کێشەکانی خێزان بە ئاسانی یەکلا ناکرێتەوە و زۆرجار لەکاتی لێکۆڵینەوە ناگەین بە ئەنجام .
چاوپێکەوتنی نوێنەری ریکخراو لەگەلڕَ لێپرسراوی نووسینگەی کەلار
4-شەڵتەری داڵدەدانی ئافرەتان لە گەرمیان
ئەم شەڵتەرە بۆ ماوەی (4) چوار ساڵ ئەبێت دانراوە شەڵتەرێکی کاتییە کاتەکەی دیاری کراوە کە هەر کەسێک هاتە ئێرە ئەبێت (72) کاتژمێر لێرە بمێنێتەوە بە کاتی ، وە لە هەندێک بارودۆخی تایبەتیدا بە گوێرەی بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی ماوەی مانەوەی بۆ درێژ ئەکەنەوە بەمەرجێک بەڕێوەبەری شەڵتەر ڕەزامەندبێت بە درێژ کردنەوەی مانەوەی ئەو کەیسە .
ئەو کەیسانەی دێنە شەڵتەر زیاتر ئەوانەن کە ئەچنە بنکەکانی توندوتیژی خێزانی یان بنکەی (104) و بنکەکانی ترەوە . هیچ کەسێک لە شەڵتەر وەرناگیرێت بە بێ بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی خێزانی ، کە دادوەر بڕیاری دا کە ئەو کەیسە پێویستە بنێردرێتە شەڵتەر ئیتر لە شەڵتەر نوسراوی وەرگرتنی بۆ دەکرێت و لای خۆیان ئەیهێڵننەوە .
*لە پرسیارێکی نوێنەری ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی (WOLA) سەبارەت بە چۆنیەتی دانانی کەیسەکان ئایا کەیسەکان بە تێکەڵاوی دائەنرێت یان بە جیاجیا دادەنرێت لەناو شەڵتەر ؟
بەڕێوەبەری شەڵتەری کاتی گەرمیان وتی لەبەرنەبوونی چاودێری زۆر و کەمی کارمەند و نەبوونی شوێنی دیاری کراوی تایبەت بە شەڵتەر ناچارین کەیسەکان بە تێکەڵاوی دابنێین و چاودێرییان بکەین هەرچەندە ئێمە لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیەکانەوە ڕێنماییمان بۆ هاتووە کە بە هیچ شێوەیەک کەسی بێلانە (بێ