راپۆرتی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی 2022


رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان
امریکی(NED)بەهاوکاری رێکخراوی



راپۆرتی چاودێری جێبەجێکردنی
یاسای( بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی)
هەرێمی کوردستان-عیراق

 2022 -2023


ئامادەرکردنی
ستافی پرۆژە

ناوەڕۆک

  پێشەکی – 
- گرنگترین ئەنجامە بەدەست هاتووەکان لەچوارچێوەی پرۆژەی
(چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرنگاربوونەوەی توەندووتیژی خێزانی) و راپۆرتە ئامادەکراوەکانمان،لە چەند ساڵی رابردوودا.

  یەکەم/ پارێزگای هەولێر
  1- پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و خێزان و پەرلەمانی کوردستان.  
  چاوپێکەوتنە کەسیەکان..2
   
دووەم/ پارێزگای سلێمانی
  
 لیژنەی ئاشتەوایی وکێشەکانی بەردەم لیژنەکەو ئەندامانی..1
2.هۆبەی لیژنەی ئاشتەوایی.
  ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوایی و سەرنج و بۆچوونەکانیان..3
4. رۆڵی راگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی .
 
 

سێیەم/ پارێزگای دهۆک
   1.دادگای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و خێزان.
2- سەنتەری راوێژکاری خێزانی.
- قەزای زاخۆ
 دادگای لێکۆڵینەوەی توندووتیژی خێزانی..1 
دادگای باری کەسێتی..2
-قەزای سیمیل
1.دادگای باری کەسێتی.
2.نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی .
-قەزای ئاکرێ
دادگای بەرایی ئاکرێ


چوارەم/ پارێزگای هەڵەبجە
 دادگای لێکۆڵینەوەی توندووتیژی خێزانی..1
2.توندووتیژی خێزانی لە روانگەی شەریعەتی ئیسلامی.
 3.رۆڵی داواکاری گشتی لە جێبەجێکردنی یاساکە.  
  رۆڵی وەزارەتی تەندروستی و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە..4
 





پێنجەم / ئیدارەی راپەرین 
1.دادگای توندووتیژی خێزانی.
2.چیرۆکی سەرکەوتن.
3.رۆڵی یاساکە لە پاراستنی منداڵ لە توندووتیژی خێزانی.
4.رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە جێبەجێکردنی یاساکە.

شەشەم/ ئیدارەی گەرمیان.
1.سەنتەری راوێژکاری خێزانی.
2.نووسینگەی کفری.
.

 ئامارەکارن......
. راپرسی.....
 راسپاردە. ...








پێشەکی
وەکو رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان ،هەر  لەسەرەتای دەرچوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانییەوە ،ئەرکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاساکەمان  لە ئەستۆ گرتووە بە هاوکاری رێکخراوی  (NED)ی ئەمریکی،لەبەر گرنگی و پێداویستی یاساکە بۆ کۆمەڵگای کوردی،لەسەرەتای چاودێرییەکانماندا ،بایەخمان دابوو بەناو پارێزگاکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەڵام دوای تێپەربوونی چەندین ساڵ بەسەردەرچوونی یاساکە و بڵاوکردنەوەی چەندین راپۆرتمان لەسەر چاودێریکردنی یاساکە،هەوڵمان داوە سنوری چاودێرییەکانمان فراوانتر بکەین،ئەو ناوچانەش بەسەربکەینەوە کەتاکو ئێستا چاودێریمان نەکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش لەم راپۆرتەماندا زۆرێک لە قەزاکانی سەر بە پارێزگاکانمان بەسەرکردۆتەوە و چاودێری جێبەجێکردنی یاساکەمان کردووە ،تاوەکو بزانین ئاستی جێبەجێکردنی یاساکە لەو ناوچانەش چۆنن؟لە چی ئاستێکدان؟
لەم راپۆرتەدا تیشکی تەواومان خستۆتە سەر تازەترین ئەو پرۆژە یاسایەی کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان لەساڵی 2021 خوێندنەوەی یەکەمی بۆکرا، مەبەستی روونکردنەوەی ئەوەی تا چەند ئەم پرۆژە یاسایە لە کاتی ئیستادا گرنگە؟ وە تاچەند دەتوانێت کێشەو گرفتەکانی یاسا کۆنەکە چارەسەربکەن؟
هەروەها دەستنیشانکردنی سەرجەم گرفت و رێگرییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە لەو ناوچەو شوێنانەی چاودێرییەکە گرتوویەتێوە،لەرێگەی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانەی کە پەیوەندیدارن بە جێبەجێکردنی یاساکە.
لەگەڵ خستنەرووی ئاماری سەرجەم ئەو شوێن و لایەنانەی کە چاودێریمان کردوون..
لە وانەش گرنگتر توانیومانە لەم راپۆرتەماندا  راپرسییەکی سەرتاسەری ئەنجام بدەین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ،لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ئەدائی کاروبارەکانی لیژنەو دادگاکانی توندووتیژی خێزانی،تاوەکو بزانین دوای تێپەربوونی چەندین ساڵ بەسەردەرچوونی یاساکە ،هاوڵاتیان تاچەند شارەزاییان لەسەر یاساکە هەیە؟ تاچەند پێویستە بایەخ بەبڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی بدرێت؟ قوربانیانی دەستی توندوتیژی خێزانی تاچەند رەزامەندن لەکاروبارەکانی دادگاکانی توندووتیژی خێزانی؟ و لیژنەکانی ئاشتەوایی.
لە کۆتایدا ،لەدەرئەنجامی ئەو گرفت و رێگرییانەی بۆمان ئاشکرابوو لەکاتی چاودێریکردنی یاساکە لەناوچە جیاوازەکان هەوڵمان داوە چەندین راسپاردەو پێشنیاری گرنگ بخەینەروو بە لایەنە پەیوەندی دارەکان،بەو ئومێدەی بتوانرێت سودی لێوەربگیریتَ و کاری لەسەر بکرێت تاکو بتوانین گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردن و بەرەو پێشچوونی یاساکە چارەسەر بکەین و یاخود کەمی بکەینەوە ،تاکو یاساکە بتوانێ ئەو رۆڵەگرنگەی خۆی ببینێت کە هەیەتی.







گرنگترین ئەنجامە بەدەست هاتووەکان لەچوارچێوەی پرۆژەی
(چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی) و راپۆرتە ئامادەکراوەکانمان،لە چەند ساڵی رابردوودا.
دوای ئەوەی رێکخراو چەندین چالاکی، کۆبوونەوە ، ۆرک شۆپ ،کۆنفرانس و سەردانی مەیدانی ئەنجامدا لە ساڵانی رابردوو وە چەندین راپۆرتی لەسەر چاودێری جێبەجێکردنی یاساکە ئەنجامدا و راسپاردە و پێشنیاری تایبەتمان خستەبەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتەوایی و جێبەحێکردنی یاساکە، توانی چەندین دەستکەوتی گرنگ بەدەست بهێنێت  لە گرنگترینیشیان بریتی بوون لە:

1-کردنەوە و دامەزراندنی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/ هەڵەبجە.
2-بە بابەتکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی لەناو کۆلێژەکانی یاسادا.
3-کردنەوەی دادگای کەتنی تایبەت بە کێشە خێزانیەکان لەناو دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی.
4-دەرچوونی بریاری تایبەت لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی توندووتیژی خێزانی /سلێمانی بەوەی کە کەیسەکانی توندووتیژی دەبێت سەرەتا رەوانەی لیژنەی ئاشتەوایی بکرێن پێش هەواڵەکردنیان بۆ دادگا، کە ئەمە رۆڵی گرنگی دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەخێزانیەکان و بەدیهێنانی ئاشتەوایی وە ئەزموونێکی سەرکەوتوو دەبێت بۆ گواستنەوەی بۆ ناو دادگای شارەکانی دیکە، کە ئەمەش یەکێکە لەو داواکاریانەی کە پێویستە لە هەمواری یاساکە کاری لەسەر بکرێت.
5-کۆبوونەوەی تایبەت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بارەدۆخی خانەکانی داڵدەدان(شەڵتەرەکان) و تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆیان.
6-رێکخستنەوە و پێداچوونەوە بە کاروباری لیژنەکانی ئاشتەوایی لەرێگەی دیاریکردنی میکانزمێکی یەکانگیر و گشتگیر بۆ کاروباری لیژنەکانی ئاشتەوایی لە رێگەی ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوەی راوێژکاری لەگەڵ ئەندامانی لیژنەکان و  لایەنە پەیوەندیدارەکان.
7-دەرکردنی بریاری تایبەت بە دامەزارندنی دادگای تایبەتمەند بە توندووتیژی و کێشەکانی ژنان لەلایەت حکومەتی هەرێمی کوردستان.










کێشە خێزانیەکان و کوشتنی ژنان وەک هەرەشەیەکی مەترسیدار!

کاتێک باس لە کێشە خێزانیەکان دەکەینەوە راستەوخۆ بیر لە توندوتیژی دەرونی و جەستەیی وسێکسی دەکرێتەوە لە کاتێکدا زۆرترین حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لەناو خیزانەکاندا رودەدات و لەلایەن کەسە نزیکەکانەوە روبەروی توندوتیژی ئەبنەوە  وەک (باوک،برا، هاوسەر ، ...)بۆیە سکاڵا تۆمارکردن و هەواڵدان لەسەر تاوانەکان نابێت و کۆکردنەوەی بەلگەو ئامادەنەبونی شاهید دەبێتە هۆی دواکەوتنی کەیسەکان و یەکلایی کردنەوەی دۆسیەکان لەناو دادگاکان .
هەرچەندە وەک رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بەردەوام لەریی راپۆرتەکانمانەوە ئاماژەمان بە هەبونی مەترسی کردووە لەسەر زۆربونی کێسە خێزانیەکان  و گرفتە کۆمەلایەتیەکان بەڵام هیچ کات بەهەند وەرنەگیراون.
ئەگەر تەنها سەیری ئامارەکانی ٦ مانگی سالی ٢٠٢٢ بکەین دەبینین بێ ژیاوازی لە هەموو ساروشارۆجکەکانی کوردستان رۆژەنە هەواڵی کوشتنی ژنانمان بیستووە بە پێی ئامارە نافەرمیەکان تا ئێستا زیاتر لە (22) ژن کوژراوە .
بۆ  ئەم مەبەستە کۆمەڵێک  پێشنیارمان خستۆتە بەردەم لایەنەپەیوەندیدارەکان، حکومەت، پەرلەمان، قۆنسووڵخانە ەو دیپلۆماتکارەکان تا پێکەوە بەشداربین لە کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانی  کوشتنی ژنان بە بیانوی شەرەف و کێشەی کۆمەلایەتی.







یاداشت بۆلایەنە پەیوەندیدارەکان لە پێناو چارەسەرکردنی کوشتنی ژنان 
 بەرێز :سەرۆکایەتی هەرێم
بەریز :سەرۆکایەتی پەرلەمان
بەریز :سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
بەرێز : جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
بەرێز:ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان.
بەرێز: ئەنجومەنی دادوەری
لە پێناو کەمکردنەوەی کوشتنی ژنان و بە سزاگەیاندنی ژن کوژان و تاوانبارانی کوشتنی ژنان بە پاساوی شەرەف، پێویستە هەنگاوی جدی بدرێت تا بە زوترین کات دۆسیەکانی پرسی ژنان یەکلایی بکرێتەوە لە رێی یاسا و دادگاوە .هەر وەک دەزا نین و ئامارەکان  پێمان دەڵێن سالانە بە لایەنی کەمەوە( ٥٠ )ژن دەکوژرێت  و تەنها لە ٤ مانگی سەرەتای ئەمسال (٢٠ ) ژن بەهۆکاری جیاواز وبە پاساوی شەرەف کوژراون 
بە پێی بەدواداچونەکانمان لە دادگا ی تاوانەکانی سلێمانی بۆ سالی ٢٠٢١ هیچ دۆسیەیەکی کوشتنی ژنان یەکلایی نە بۆتەوەوە  ئەمە سەرەرای ئەوەی بە پێی ئامارە فەرمیەکان ٤٠ حاڵەتی ژن کوشتن و ٦١ حاڵەتی خۆکوشتن هەبووەلە هەمان سالدا وە لە سالەکانی پێشتریشدا  .  بۆیە پێویستە بەدواداچون بکرێت بۆ ئەم دۆسیانەو هەوڵبدرێت لە کورتترین ماوەدا یەکلایی بکرێتەوەو بگاتە  قۆناغی کۆتایی . لەبەرئەوەی لە کاتی لێکۆڵینەوە کاتێکی زۆری پێدەچیت تا دەگاتە دادگای تاوانەکان ئەمەش وادەکات بەلگەکان وون بن  وە بە هۆی هەبونی ژمارەیەکی زۆر لە کیشەکانی ناو هەمان دادگا جارێکی تر ئەم دۆسیەیانە دوا دەکەوێت بەم شێوەیە هەر دۆسیەیەکی کوشتنی ژنان ٢ سال بۆ ٣ ساڵی پێ دەچیت .

کەواتە رێگە چارە لە ئێستادا چییە ؟ 
١-پێشنیار دەکەین کە بڕیاربدرێت بە دانانی دادگایەکی لێکۆڵینەوەو  تاوانی تایبەت بە کوشتنی ژنان کە کاریان تەنها بینین ولێکۆڵینەوە  و دادگای کردنی کەیسەکانی کوشتنی ژنان بێت، هەفتانە و رۆژانە دادبینی تێدابکرێت، چونکە لە ئێستادا دادوەرانی دادگای تاوانەکان ژمارەیەکی زۆر دۆسیەی تاوانی لایە لە هەریەک لە (کوشتن،دزی،موخەدەرات،مخالەفەی مروری،اغتێاب..........)، بۆیە ناتوانرێت گرنگی تەواو بە دۆسیەکانی ژنان بدرێت وە دواخستنی نێوان هەر دادبینیەک بۆ مانگێک زیاتر دوادەکەوێت، وە زۆر جار نهێنی پارێزی لە کەیسەکاندا نابێت   .                                                              
٢-بوونی دادوەری دادگای تاوانەکان بە رەچاوکردنی بالانسی جەندەری ، کۆمەڵێک لێکۆڵەری دادی و معاون قچائی تایبەت بەو دادگایە کە شارەزابن، بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە کاربکرێت لەسەر وەرگرتنی شاهید وکۆکردنەوەی بەڵگەکان، ئامادەکردنی کەسانی پەیوەندیدار  بە دۆسیەکان، وەهەروەها هەبوونی داواکاری گشتی و چالاکبوونی زیاتری ڕۆڵیان بەدواداچوونی جدی بۆ دۆسیەکان تاوەکو زووتر دۆسیەکانی کوشتنی ژنان یەکلای بکرێتەوە و تاوانباران زوتر حوکم بدرێن و چاو ترسێنێک بۆ کەسانی تر.
٣-چالاک کردن و کاراکردنی بەشی کوشتن لە (نەهێشتنی تاوان) تاکو بە زوترین کات  کەیسەکانی کوشتنی ژنان لێکۆڵینەوەی ووردی تێدا بکرێت و بەڵگەکان ئامادەی هەواڵە بکرێت بۆ دادگای تایبەتمەند .

لەگەل رێزدا
ریکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان
ئایار ٢٠٢٢
 







 
پارێزگای هەولێر

1- پرۆژەیاساى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەت و خێزان
دوای ئەوەی وەکو رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان چەندین ساڵ چاودێری جێبەجێکردنی یاساکەمان کرد و چەندین راسپاردەو و پێشنیارمان بۆ جێبەجێکردن و هەموارکردنی یاساکە خستنەروو، بەڵام پەرلەمانی کوردستان بەبێ لە بەرچاوگرتنیان هەستان بە ئامادەکردنی پرۆژە یاسایەکی تازە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆکرا ، لە پێناو خستنەرووی ئەوەی کە ئایا ئەم پرۆژە یاساکە تاچەند چارەسەری کێشەکانی یاسا کۆنەکە دەکات ؟ ئایا دەکرێت کاری لەسەر بکرێت ؟ لایەنە باش و خراپەکانی چین؟ 
 لەم پێناوەشدا ڕێکخراوى  هاریکارى یاساى ژنان بەهەماهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوى هارتلاند و گلۆباڵ ئەڤرێس و ڕێکخراوى خەڵک بۆ گەشەپێدان کۆبوونەوەیەکى ڕاوێژ کاریان ئەنجامدا.
 بە ئامادەبوونى دادوەرى دادگاى توندوتیژى خێزانی، نوێنەری وەزارەتى داد، مامۆستایانى زانکۆ ، پسسۆرانی یاسا،  نوێنەرى دەستەى مافى مرۆڤ ، کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى، نوێنەرى بەڕێوەبەرایەتى توندوتیژى  و ئەندامانى پەرلەمانى تایبەت لە لیژنەى داکۆکى لە مافى ئافرەت.
ئامانج لە ڕێکخستنى ئەم کۆبوونەوە ڕاوێژکاریە  گفتوگۆ بوو لەسەر ڕەشنووسى یاساى توندوتیژى ئافرەتان وخێزان کەلەلایەن حکومەتەوە پێشکەشى پەرلەمان کرابوو ، لایەنى باشى و لایەنى خراپەکانى و دیارى کردنى کەم و کوڕیەکانى ڕەشنووسەکە.
هەرلەم کۆبوونەوەى ڕاوێژکاریە تواندرا لەگەڵ ئەندام پەرلەمانەکانى ئامادەبوو گفتوگۆیەک بکەن و بەرچاوڕوونى  زیاتریان  پێبدەن بۆ ئەوەى بتواندرێت بەهەماهەنگى لەگەڵ  لایەنى  پەیوەندى دارو بە هاوبەشى ڕێکخراوەکان باشترین یاسا دەربکەن و کەمترین کەم وکوڕى تێدابێت.

بەمەبەستی خستنەرووی زانیاری زیاتر و ئاستی پرۆژە یاساکە بە پێویستمان زانی کە راو بۆچوونی کەسانی شارەزاو پسپۆری لەسەر وەربگرین و لەم راپۆرتەماندا بیخەینەروو.








کۆبوونەوەی راوێژکاری لەسەر پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی.










2- بۆ ئەم مەبەستە چاوپێکەتنمان ئەنجامدا لەگەڵ چەند کەسایەیتی یاسایی و پەیوەنیدار بە بابەتەکە لەوانەش:

# د.هێڤی حسن   ، پسپۆری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و مامۆستای زانکۆ.


پرسیار:ئایا پرۆژە یاساکە یاسایەکى تەواو  جیاوازە لە یاسا کۆنەکە یاخود نا؟
وەڵام:بەپێى ئەو ڕەشنوسەى کەخوێندنەوەى یەکەمى بۆ کراوە ولەژێر ئەو ناونیشانەی سەرەوە ڕەشنوسەکە لەڕووى ناونیشان تاڕادەیەک جیاوازە لەبەر زیاد کردنی دەستەواژەی (ئافرەت) کە ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی چوارچێوەی یاسەکە لە ڕووی ئەوکەسانەی کە بەسەریان جێبەجێً دەبێت، وەگۆڕینی دەستەواژەی (مناهڤە) بە (مکافحە)،  بەڵام لە ڕووى ناوەڕۆکەوە بەشێکى  هەمان یاسا کۆنەکەیە وە بەشەکەی تری تا رادەیەک گۆڕانکاری بەسەر کراوە.

پرسیار: دەتوانین بڵین پرۆژە یاساکە ئەو کێشانەى چارسەر کردووە کە  لە یاسا کۆنەکە هەبوو ؟
وەڵام: بەشێک لە گرفتەکانى چارەسەر کردووە کە گرنگترینیان بابەتی (دیاری کردنی تاوانەکان بە شێوەی (حێر) نەک نمونە بەڵام ئەوەش خۆی لەخۆیدا کێشەی تر دروست دەکات چونکە هەندێک تاوانی ئاماژە پێنەکردوە کە لە راستیدا دەبوایە یاسایەکی وەکو ئەمە جێگای بۆبکاتەوە،وەهەروەها لابردنی دەستەواژەی (النوع الاجتماعی) لە پێناسەی توندوتیژی خێزانی کە ئەمەش لە چوارچێوەی دادگاکانی کوردستان چەندەها کێشەی دروست کردبوو...هتد).  بەڵام پڕۆژە یاساکەش کۆمەڵێک کەموکوڕى تێدایە پێموایە ئەگەر ببێت بە یاسا  کێشەى زۆر و ئاستەنگی تر دروست دەکات لە کاتى جێبەجێکردن ،بەشێک لە و کەم کوڕیانەى لە پڕۆژە یاساکەدا هەیە هەمان کەم وکوڕى و گرفتە کە لە یاسا کۆنەکەدا  هەیە، بەڵام زیاد کردنى هەندێک ماددە و  گۆڕانکارى  بۆتە هۆى ئەوەى یاساکە فراوانتربێت، وەک ئەو ئافرەتانەش بگرێتەوە کە لە دەرەوەى سنوورى خێزان ڕووبەوڕووى توندوتیژى دەبنەوە کە لە یاسا کۆنەکەدا  دادگاکانى توندوتیژى خێزانی چوارچێوەی جێبەجێ کردنیان سنوردار بوو بە پەیوەندیە خێزانیەکانی هاوسەرگیری وخزمایەتی تا پلەى چوار و ئەو مندالانەی بەپێی یاسا هاتونەتە ناو خێزان کێشە خێزانیەکانیان دەبینى، جگە لەو کێشانەى ئاماژەی پێکرا لە تایبەتمەندیەتى دادگاکانى توندوتیژى خێزانی بەدەربوو، هەروەها لە پڕۆژە یاسا تازەکەدا (نوعى اجتماعى) پەیوەست کراوە بە ئافرەت  لەسەر بنەماى جۆرى کۆمەڵایەتى.
یەکێکى تر لە کەم وکوڕیەکانى پڕۆژە یاساکە ئەوەیە کۆمەڵێک تاوانى ژماردوە  کەچى سزاى بۆ دیارى نەکردوون، پێموایە ئەمەش کێشە دروست دەکات بۆ دادوەرەکان لە ڕووی ئەستەم کردنی کارەکانیان چونکە دەبێت بۆ سزا بگەڕێنەوە بۆ یاسا بەرکارەکانى تر.

پرسیار:بەیەکەوە هاتنى ناوى خێزان و ئافرەت لە پڕۆژە یاسایەکدا  تاچەند گونجاوە؟

وەڵام:بە بۆچوونى من بەیەکەوە هاتنى ناوى ئافرەت و خێزان لە جێبەجێکردن کێشە درووست دەکات و پێویستە جیا بکرێنەوە لەیەکتر بەلایەنی کەمەوە دەبێت هەریەکەیان دادگاى تایبەتمەندیان هەبێت لەبەر ئەوەى لە ڕاستیدا خێزان و ئافرەت دوو چینی جیان  ومەرج نیە ئافرەت تەنها لە ناو خێزان توندوتیژى بەرامبەر بکرێت، هەروەها لە هەندێک بڕگەدا لە پڕۆژە یاساکەدا  ناوى یاساکە لەگەڵ ناوى خێزان  ناگونجێت، چونکە وەک زانراوە  خێزان هەموو تاکێکى خێزان دەگرێتەوە بە ژن وپیاو و منداڵ و بەتەمەن، بەڵام ئەگەر سەیرى هەندێک تاوان بکەین کە لە یاساکەدا هەیە  لەهەمان کاتدا کەلە ڕەشنوسەکەو یاسا کۆنەکەدا هەیە  پەیوەستکراوە بە کەسێکی دیاری کراو یان دووکەس  لە خێزان وەک تەنیا (منداڵ یان ئافرەت یان تەنیا لە نێوان ژن و مێرد)ە ، بۆ نموونە ئەگەر پیاو ژنى خۆى (اجبار)کرد لەسەر کردنى  کارى بەدڕەوشتى ، ئەوا تاوانە یاساى توندوتیژى خێزانى دەیگرێتەوە ، بەڵام ئەى ئەگەر هەمان تاوان لەلایەن باوک یان برا  یان هەرکەسێکى تر  ئەنجامدرا ؟!.
ئەوا ئەم حالەتەی کۆتایی لەم یاسایە باسى نەکردووە کەوا بێ لەدوا جار لە چوار چێوەی یاساى توندوتیژى خێزانى دەچێتە دەرەوە.
هەروەها لە یەکێکى ترى ماددەکانى ئەم پڕۆژە یاسایە و یاسا کۆنەکەش هاتووە کە ناچارکردنى منداڵە بۆ کارکردن  یاخود سواڵ کردن  لەم یاسایە بە تاوان هەژمار کراوە ئەگەر لەنێوان تاوانبارو تاوانلێکراو یەکێک لەو پەیوەندیە خێزانیانە هەبووکە ئەم یاسایە دیاری کردوە و دەبێت یاساى توندوتیژى  خێزانى لەسەریان جێبەجێ بکرێ، بەڵام  ڕەنگە جگە لە منداڵ  گەورەکانى ئەندامانى ئەم خێزانە تووشى  ئەم توندوتیژیە ببێتەوە  یاخود هەر یەکێکى تر لە ئەندامانى  ئەم خێزانە ئەو کات دیسانەوە ناتوانین پەنا بۆ ئەم یاسایە بەرین.
هەروەها لەم ڕەشنوسە و لە یاسا کۆنەکەشدا تاوانەکان لە کەتن ( جنح) تێناپەڕن ئەگەر هاتوو تاوانێک ڕووبدات (جینایات ) بێت واتا لەتاوانە گەورەکان بێت  ئەوا دادگاکان بەتایبەت دادگای لێکۆلینەوە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ یاسابەرکارەکانى تر و کەیسەکەش بنێردرێت بۆ دادگاکانی تری بەدەر لە دادگاکانی توندوتیژی خێزانی.
لەکۆتایی ووتەکانیشم دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە تێبینیەکانمان لەو چەند خاڵە خۆی کۆناکاتەوە بەڵکو دەیان تێبینی ترمان هەیە لەسەر ئەم ڕەشنوسە کە داواکارین لەلایەنی پەیوەندی دار پەلە نەکا لە دەرکردن وبەرکارکردنی ئەم ڕەشنوسە چونکە لە دوا جار دووبارە توشی رەخنەی زۆریان دەکات و دادگاکانیش بەردەوام کیشە جێبەجێکردنەکانیان  لە زیادبوون دەبێت، و لەهەمووشی گرنگتر توندوتیژییەکان ڕوو لە کەم بونەوە ناکەن.
   2 چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخراو لەگەڵ د.هێڤی



# شادی نوزاد  جێگری سەرۆکی لیژنەی ژنان لە پەرلەمانی کوردستان.

ئەم ڕەشنووسە لەلایەن ئەندامانى پەرلەمان بەتایبەتى لەلایەن سەرۆکى لێژنەى داکۆکى کردن لە مافى ئافرەت  پێشکەش کراوە بە واژووکردنى بەشێکى زۆر لە فراکسیۆنە جیاوازەکان، ئەم یاسایە پێک هاتووە لە 12 ماددە ، ئەم یاسایە پێش ئەوەى خوێندنەوەى یەکەمى بۆ بکرێت ئاڕاستەى حکومەت کراوە بۆ ئەوەى ( ابعادى مالى ) هەبێت پێویستە حکومەت ڕەزامەندى لەسەر بدات ،خۆش بەختانە حکومەتى هەرێم ڕەزامەنى لەسەر داوە وگەڕایەوە ، لەپەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەمى بۆکراوە و دواى خوێندنەوەى یەکەم لەلایەن سەرۆکى پەرلەمان ئاراستەى لیژنەى تایبەت مەند کراوە کە لیژنەى داکۆکى کردن لە مافى ئافرەت و لیژنەى یاساییە ، هەموو پڕۆژەیاسایەک پێشکەش بە لیژنەى یاساى دەکرێت بەڵام ئەم پڕۆژەیاسایە وەکو تایبەتمەندى لەتایبەتمەندى لیژنەى ئێمەیە وەکو لیژنەى داکۆکى کردن لە مافى ئافرەت ئێمە وەک لیژنە هەر لەو ڕۆژەوەى دەستمان کردووە بە ئیشکردن لەسەر ئەم پڕۆژە یاسایە وە بەردەوامین لەبەر ئەوەى بتوانین  زۆرترین ئەو خاڵانەى کە لە ناو پڕۆژە یاساکە نین و پێویستن جێیان بکەینەوە .

پرسیار:ئایە ئەم پڕۆژەیاسایە جیایە لە یاساى پێشووتر ، یاخود هەریاسا کۆنەکە یە بە گۆڕان کاریەوە ؟
وەڵام: ناتوانین دوویاسا بۆ هەمان بابەت دەر بکەین کە هەندێک خاڵیان لەیەک نەچێت ، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت لەیاسا کۆنەکەوە وەرگیراوە چونکە ئەم پڕۆژە یاسایەو  ئەم یاسایەى ئێستا بەرکارە بۆ هەمان بابەت کاردەکات و بنەماى کارکردنین هەمان بنەمایە ، بۆیە هەندێک خاڵى لێک چوون لە نێوانیاندا هەیە  وە خاڵى جیاوازیشیان هەیە، بۆ نموونە  یاساکۆنەکە  (حێر) توندوتیژى کردووە لە چوارچێوەى خێزاندا  ئەم پڕۆژە یاسایە حێر نەکردووە  لە ناو خێزاندا بەڵکو ناوى ئافرەتیش هاتووە لە پاڵ خێزان و ئەو کێشانەش دەگرێتەوە کە ئافرەت  ڕووبەڕووى دەبێتەوە  لەدەرەوەى خێزان  ئەوە یەکێکە لەو شتانەى کە پڕۆژە یاساکە جیاواز دەکات لە یاسا کۆنەکە.
 وە خاڵێکى تر کە زۆر ئەرێنیە لەم پڕۆژە یاسایە بوونى (هەواڵدان) ە ، واتا هەرکەسێک پێبزانێت توندوتیژى کراوە بەرامبەر بە ژنێک لە هەر شوێنکێ بێت دەتوانێت دەسەڵاتى لێ ئاگادار بکاتەوە چونکە لە یاسا  کۆنەکە حێری کردبوو هەر کەسێک توندوتیژى بەرامبەر بکرێت دەبێت خۆى داواکار بێت (مدعى) بەڵام لەم پڕۆژە یاسایە حێر نەکراوە.  

پرسیار: ئایا ناوى ئافرەت لە پاڵ ناوى خێزان  گونجاوە بەیەکەوە ؟
وەڵام : بەو شێوەیەی کە لە ناو ئەم پڕۆژەیاسایەدا هاتووە  نەخێر لەبەر ئەوەى پرۆژە یاساکە  تەفاسیلی نەداوە  بەمافى ئافرەت تەنها ناوى هێناوە ناوهێنانەکەى  بە توچیح و توچیفی ئەوە نەبووە مافى ئافرەت لە چوارچێوەى ئەم یاسایە بپارێزێت کە دەبوو زۆر ڕوونکردنەوەى زیاتر بدرێت و باسکردنى مافى ئافرەت لە ناو پڕۆژە یاسایەکە وەک پێویست نیە ئەگەر بمانەوێت ناوى ئافرەت بمێنێت لە ناو یاسایەکە لە چوار چێوەى توندوتیژى خێزانى نەبێت دەبێت روونکردنەوەی زۆر    بدەین بە بابەتى ژن لە ناو یاسایەکە  مافەکانى ژن چین وە چۆن یاساکە بتوانێت پارێزگارى لە مافى ژن بکات ؟وە  توندوتیژى چیە کە لەبەرامبەر ژن ئەنجامدەدرێت  ئەو تونوتیژیانەى کەلەناو پرۆژە یاساکە باسکراوە ئەمەجارێکى تر دەمان باتەوە بۆ ئەو کێشەى کە لە یاسا بەر کارەکانى کە ئێستا هەمانە ئەمەش ئەوەیە جۆرەکانى توندوتیژى لەو جۆرانە حێر دەکرێت کە لەیاساکە ناویان هاتووە بۆ نموونە چواردە پانزە  جۆر توندوتیژى لە یاسا کۆنەکەدا هاتووە  (على سبیل میپال) ناویان هاتووە بەڵام حاکمەکان یاخود تحقیق  هەمووکات (على سبیل حێر)ئیش لەسەر ئەم جۆرانەى توندوتیژى دەکەن  بۆیە پێویست بوو یاسا کۆنەکە جۆرەکانى توندوتیژى حێر نەکات  ، لەبەر ئەوەى نیەتى مشرع ئەوە نەبووە حێرى بکات لەم چەند جۆرەدا  نیەتى مشرع  (على سبیل میپال) وە ئەگەر بچینەوە بۆ پڕۆتۆکۆڵەکانى پەرلەمان بۆ دەرکردنى یاساکۆنەکە ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە کە حێر نیە (على سبیل میپال)ه، بەڵام  ئێستا وا مامەڵەى لەگەڵ ناکرێت بۆیە ناکرێت لەم یاسا نوێە هەمان هەڵەى پێشوو دووبارە بکەینەوە لەبەر ئەوەى ئێمە جۆرەها توندوتیژمان هەیە بەرامبەر بە ژن یان چینى بێ دەسەڵات  لەناو خێزاندا دەکرێت بۆیە ئێمە ناکرێت بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ ناوى ژن یاخود خێزان بکرێت ئەگەر بمانەوێت یاسایەکى گشت گیرو پڕ بە پێست بێت و دەنگ و ڕەنگى ژن بێت.  
پرسیار :ئایە بوونى یەک دادگا کافیە بۆ بینینى کەیسى خێزانى و ئافرەت ؟

وەڵام: نەخێر ،من لەگەڵ جۆرى زۆرى دادگاکانم لەبەر ئەوەى بوونى جۆرى زۆرى دادگاکان وادەکات کەیسەکان زوتر ببیندرێن ڕۆتینى زۆرى دادگاکان زووتر تەواو بێت گرنگى زیاتر و تەواوبدرێت بە کەیسەکان و دادوەرەکان  وەکو کەیس سەیرى  بکەن نەوە وەک پەڕاو لەبەر ئەوەى ئەم کەیسانە زۆر هەستیار ترن  لە کەیسى تر چونکە کەیسى خێزانى و کەیسى ئافرەت مەترسى زیاتریان لەسەرە  ڕەنگە ئافرەت ڕووبەرووى کوشتن بێتەوە بەهۆى دواکەوتنى کەیسەکەى یاخوود منداڵى ئەو خێزانە چارەنووسیان نادیاربێت یاخود ێارەنووسیان پەیوەست بێت بەیەکلاى بوونەوەى کەیسەکە ، بۆیە من پێم وایە هەبوونى زۆرى جۆرى دادگاکان پێویستە.  
پرسیار: لە یاسا کۆنەکە دادگاى  توندوتیژى خێزانى تەنها ئەو کەیسانەى دەبیینى کە تاکو پلەى چوار بوو  ، بەڵام بە پێى پڕۆژە یاساکە بێت پلەى دیار نەکردووە هەموو ئەو کەیسانەش دەگرێتەوە کە ئافرەت لەدەرەوەى خێزانى خۆى ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لەدەرەوەى خێزان ئایە فراوان کردنى یاساکە نابێتە کێشەو زەختى زۆر لەسەر دادوەرى توندوتیژى ؟
وەڵام : لە یاسا کۆنەکە کە کێشەکان تاوەکوو پلەى چوار دەبیندرا زەختى زۆریان لەسەر بوو ، هەبوونى یەک دادوەر بۆ ئەو کێشەیە بەس نیە بەتایبەتى ئەگەر ئەم پڕۆژەیاسایە ببێت بەیاسا چونکە زۆر فراوانتر دەبێت بۆیە پێویستە دادگاى تایبەت مەند دابمەزرێت  و دادوەرى زیاتر هەبێت بۆ بینینى کێشەکە. 
پرسیار : ئەگەر ئەم پرۆژەیاسایە ببێت بەیاسا چارەسەرى هەموو ئەم  کێشانە دەکات کە لەیاسا کۆنەکە هەیە ؟
وەڵام :ئەگەر باسى ئەم پڕۆژەیاسایە بکەین نەخێر، لەبەر ئەوەى ئەم ڕەشنووسە کەموکوڕى زۆرى تێدایە بۆ نموونە یاساکە  ( موادى جزائى ) تێدانیە ، کە ئەمە یەکێکە لە ئەساسیەکان  لەبەر ئەوەى دیارى کردووە ئەمە جینایاتە و  ئەمە جونحە  بەڵام سزاى بۆ دیارى نەکردووە دەبێت بگەرێینەوە سەر یاسا بەر کارەکان ، بۆیە پێویستە ئەم یاسایە نوێیە سزا دیارى بکات بۆئەوەى نەگەڕێینەوە بۆ یاساکانى تر  ، وەهەروەها خاڵێکى تر دیارى کردنى کەسەکانە بۆ نموونە ئیجبار کردنى ژنە لەلایەن پیاوەوە بۆ کارى لەشفرۆشى  ، ئەم دیارى کردنە لە یاسا کۆنەکەو نوێیەکەش هەیە ، ئێمە پێمان وایە نابێت کەسەکان دیارى بکرێت لەبەر ئەوەى ڕەنگە باوک کچى ئیجبار بکات بۆ کارى لەش فرۆشى  ئەگەر بە پێى یاساکۆنەکەو پڕۆژە یاسایەکە بێت ئەمە حێر کراوە لەسەر ژن و مێرد ، بۆیە پێویستە حێر کردن نەمێنیێت ، هەموو ئەو کەسانە بگرێتەوە کە لەناو خێزان ئیجبار دەکرێن بۆ کارى لەشفرۆشى، بەڵام لەگەڵ ئەوەى پرۆژە یاساکە کەم و کوڕى زۆرى تێدایە بەڵام ئێمە وەک لیژنە پلانى تۆکمە و بە هێزمان هەیە بەبەشدارى زۆرێک لەلایەنە پەیوەندى دارەکان گفتوگۆى زۆر باش دەکەین بە هەماهەنگى هەموو لایەنەکان بۆئەوەى بتوانین باشترین و بەهێزترین یاسا دەربکەین بەکەمترین کەمو کوڕى  تاکو بتوانێت  باشترین خزمەت پێشکەشى ئەم چینە بکات کەیاساکە دەیان گرێتەوە. 
 























پارێزگای سلێمانی 

وکو ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان لە درێژەی کارەکانمان لە چاودێری جێبەجێ کردنی یاسای  بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بە پێویستمان زانی تیشکبخەینە سەر کێشە و گرفتەکانی لیژنەکانی ئاشتەوای و دیاریکردنی میکانزمێکی گشتگیر و یەکانگیر بۆ کارکردنی سەرجەم لیژنەکانی ئاشتەوای لە هەرێمی کوردستان لەبەر ئەوەی لیژنەکانی ئاشتەوای دەورێکی گرنگ و کاریگەردەبینن لە ئاشتەوایی نێوان خێزانەکاندا بۆیە بە پێویست و گرنگمان زانی کە تیشک بخاینە سەر ئەم لایەنە:-
1- کاروباری لیژنەی ئاشتەوای و کێشە و گرفتەکانی بەردەم لیژنەکە و ئەندامانی:

سەبارەت بەم بابەتە، بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی ئاماژەی بەوەکرد زۆرجار لایەنەکان دۆسیەیان هەیە و دێنەلام و بە ٢٠ خولەک دایان دەنیشێنم و قسەیان بۆدەکەم زۆربەی کاتەکان ئاشتدەبنەوە و دۆسیەکە کۆتایپێ هاتووە وە وتیشی من پێم باشە کە هەر لەسەرەتاوە کە سکالاکان ئەچێتە نوسینگەکان و کارمەندەکانیان وەکو لیژنەی ئاشتەوای ڕۆڵیان هەبێت لە ئاشتەوای وە ئەگەر لە نوسینگەکاندا لیژنەیەکی (٣) کەسی هەبێت وەکو ئێشکگری شتێکی زۆر باشە و کەیسەکانیش کەم ئەبێت و دۆسیەکانیش کەڵەکە نابێت.
وەکو لیژنەی ئاشتەوای ئەزانم کێشە و گرفتیان زۆرە و بەخۆبەخشی کار دەکەن و جێگای دەستخۆشین بەڵام من هەندێک تێبینیم هەیە ئەویش ئەوەیە کە لە لیژنەکاندا بەبەردەوامی هەر سێ ئەندامەکە دابنیشن و کەیسەکان ببین و ئەندامەکان هەر تێبینی و کێشەیەکیان هەییە بە ڕاپۆرت بۆم بنوسن وە زۆر جار ئەندامێک یان دوو ئەندام کەیسەکان دەبینن خۆی گرنگە هەر سێ ئەندامەکان کەیسەکان ببینن ئەمە بکرێت زۆربەی زۆری کەسەکان بەرەو ئاشتەوای دەڕۆن وە  ناگاتە ئەوەی هاواڵەی دادگای تایبەتمەند بکرێتب و دادگاش پێوەی سەرقاڵ نابێت.

- سەبارەت بە شێواز و میکانیزم بۆ ئاشتەوای:

 ئاماژەی بەوەکرد لەبەرئەوەی لە یاساکەدا باسی هیچ ڕێگایەکی نەکردووە بۆ ئاشتەوای کەواتە ئەو ڕێگایانەی کە دەگیرێتە بەر هەمووی دروستە بەڵام دروستی ئەوەیە کە ئەو لیژنانە هەم پسپۆڕی یاسای و پسپۆری دەروونی و کۆمەڵایەتی و لایەنی تریشی تیابێت وە هەندێک کەیس هەییە کە ئەگەر بەدەست دادوەربێت ئاشتەوای تیا نەکرێت و نەنێردرێت بۆ لیژنەی ئاشتەوای چونکە کەیس هەیە کە بە بەردەوامی لێی دەدرێت و ئاسەواری لێدان بەجەستەوەیەتی بۆیە یاساکە دەڵێت بەرەنگاربونەوە ئێمە ئەگەر هەموو کەیسێک کە یەت بۆ لامان ئاشتەوای تیا بکرێت کەواتە بەرەنگاری نەبوینەوە چونکە هەندێک کەیس هەیە ئەگەر ئەشتەوای تیابکرێت کەسی تۆمەتار لەوانەیە بەردەوامبێت لەسەر توندوتیژی بۆیە ئەو کەیسانەی کە مەترسی تیایە پێویستە لە یاساکەدا ئاماژەی پێبدرێت کە نەنێردرێت بۆ لیژنەی ئاشتەوای بەڵکو هەواڵەی دادگا بکرێت وە نەتوارێت جارێکی تر توندوتیژی بکەن وە لە یاساکەدا باسی تەمەنی ئەندامانی لیژنەی نەکردووە ئەمەش پێویستە بەڵام لەوانەیە کەسێک تەمەنیشی زۆر نەبێت بەڵام لە قسەکردندا زۆر لێزان و زیرەک بێت و بتوانێت ئاشتەوای بکات.

- سەبارەت بە ئامادەبون  و ئامادەنەبوونی سکاڵا کار کە ئەگەر سکاڵا کار ٢ بۆ ٣ جار ئامادە نەبوو ئەوا وای دەگەیەنێت کە وازی لە سکاڵاکەی هێناوە ودوای (٣) مانگ دۆسیەکە دادەخرێت؟
 لە وەڵامدا وتی ئەوە بۆچوونی جاران وابوو بە ڵام ئێستا بۆچونی دادگا دەڵێت ئامادەنەبونی سکاڵاکار ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە بێبەشی بکەی لەو سکاڵایەی بەرزی کردۆتەوە وە وتیشی زۆر جار کە لە ڕاپۆرتەکانی لیژنەی ئاشتەوای ئاماژەی پێدەدەن کە ئاگادار نەکرداوەتەوە لایەنێکیان ئەمە شتێکی زۆر باشە بۆ دادگا بۆ ئەوەی دادگا بتوانێت ئاگاداری (تبلیغ) ی بکات بە شێوەی فەرمی ئەمەش کێشە بۆ نوسینگەکان دروست داکات بەهۆی نەبوونی کارمەندی پێڕاگەیاندن (تبلیغات) کە ناتوانن ئاگادارنامەکە بنێرن بۆ ئەوەی لیژنەکە ئیشی خۆی بکات.

- سەبارەت بەوەی کە دۆسیەکان لە کاتی خۆیدا بگاتە دەستی لیژنەکە:

 بەرێز دادوە ئاماژەی بەوەکرد کە خۆی پێویستە ئەگەر لە کاتی خۆیدا دۆسیەکان نەگەشتنە بەردەم ئەندامانی لیژنەکە بەلایەنی کەمەوە وتەی سکاڵاکار و تۆمەتبار کۆپی بکرێت لەلایەن لێکۆڵەر و بنێردرێت بۆ لیژنەکە بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر ئەوە ئاشتەوای بکەن وە دەربارەی ئەو لایەنانەی کە زیاتر لە دۆسیەیەکیان هەییە پێویستە بخرێتە ناو یەک فایلەوە و لە یەک بەرواردا هەمان لیژنە بیبینێت بۆ ئەوەی بتوانن بە یەکجار ڕاپۆتی بخەنە ناو هەردوو دۆسیەکەوە وە زۆر جاریش سکاڵاکار هاتووە و وتویەتی من چومەتە بەردەم لیژنەکە و بەڵام کەس بانگی نەکردووم وە وتیشی سەیری پێشنیار و ڕاپۆرتی لیژنە دەکەم وە ئەگەر پێشنیاریان کرد بینێرمەوە ئەوا دەینێرمەوە بەردەم لیژنەکە و ئەگەر پێشنیاریانکرد نەینێرمەوە ئەوا جارێکیتر ناینێرمەوە بەردەم لیژنەکە.

- سەبارەت بە ئامادەبون و ئامادە نەبوونی ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوای:

 بەڕێزیان ئاماژەیان بەوەکرد کە داوایان لە بەرپرسی هۆبە کردووە ڕاپۆرتێکیان بۆ بنوسن دەربارەی ئەو ئەندامانەی ناویان تۆمارە بەڵام تاوەکو ئێستا ئامادە نەبوون بۆ ئەوەی لەژێر ڕۆشنای ئەوە ناوەکانیان بسڕینەوە وە سەبارەت بەو کەسانەی کە زیاتر لە دۆسیەیەکیان هەیە ئاماژەی بەوە کرد کە لێکۆڵەرەکان دادگا ئاگادار بکەوە و ڕابگەیەنن وە ئەو دۆسیانەی تریش بنێرنن بۆ لیژنەی ئاشتەوای وە وتیشی کە لە ڕاسپاردەکان بنوسرێت کە سکالای تریشیان هەییە وتیشی ئەوانەی دۆسیەکان دەهێنن بۆ دادگا ئەوان شارەزان و ئەوان ئاگادار بکەنەوە وە دیاریکردنی بەروارەکان لە سیستەدا ئاماژەی پێناکەین بەڵکو ئەو فەرمانبەرەی تایبەتە بەو کارە خۆی بەپێی خشتەی ڕۆژی بۆ دیاری دەکات وە ئاماژەی بەوەش کرد کە زۆرجار لایەنەکان داواکاری پێشکەش دەکەن کە بەرواری لیژنەی ئاشتەوایان بۆ پێشبخرێت ئێمەش داواکارەکە وەردەگرین و ئەگەر پێویستبێ پێشی دەخەین وە ئاماژەی بەوەکرد کە واباشترە لە نوسینگەکان ئەو لیژنانە ڕۆژانە (٣) کەسیان لەوێ بن زۆر باش دەبێت و ئیشەکان خێراتر دەبن وە لە مانگی یەک جار یان دوو جار لە بەروارێک بە یەک رۆژ (٣) بۆ (٥) لیژنە دابنیشن زۆر باستر دەبێت کە زۆربەی دۆسیەکان ببینرێت وە بەڕێزیان ئاماژەیان بەوەدا لە کەمی پێڕاگەیەندراوە سەبارەت بە نەهاتنی سکاڵاکار و لایەنەکان ئەوە لە یاساکەدا هاتووە لە دەسەڵاتی دادوەر نییە ئەگەر پێشتر ئاگادارکرابێتەوە و نەهات و سکاڵاشی هەبێت ئەوا یاساکە پێویستی کردووە لەسەر دادوەر کە بینێرێت بۆ لیژنەکە وە سەبارەت بەو کەسانەی دەرەوەی دۆسیەکە کە کاریگەریان هەیە لەسەر لایەنەکان تاچەند ئەندامانی لیژنەکە دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە ئەو کەسانە کەسانی نزیکی لایەنەکان بانگبکرێت بۆ لیژنەکە بەڕێزیان وتیان لەوانەیە داخل بکرێت بگونجێت وە لەوانەشە نەگونجێت بەڵام بەپێی یاسا تەنیا دەبێت لایەنەکانی دۆسیەکە بن، لەسەر فەرمانی پاراستن ئاماژی بەوەکرد کە لەسەر ئەساسی ئەوەی تاچەند هەڕەشەی لەسەرە و شوێنی تری نیە بۆ ئەوەی تیایا بژی وە هەڕەشەی فعلی لەسەرە وە ترسی کوشتنی ژنەکە هەبێت بەڵام ئەگەر کیشەیەکیان هەبێت و هەڕەشەنەبێت ئەوا فەرمانی پاراستن دەرناکەم وە سەبارەت بە ئاگادارکردنەوەی لایەنەکان ئاماژەی بەوەکرد زۆرجار ئاگادار دەکرێن و نایەن لیژنەکە دەبێت هەردوو لا ئاگادار بکاتەوە ئەگەر تۆماتبار ئامادەبێت و سکاڵاکار ئامادە نەبێت و ئاگادارکرابێت و پێشتر وتبێتی سکاڵام هەیە ئەمە پێویست ناکات و نەنێردرێت بۆ لیژنەکە بەڵام جاریوایە تۆمەتبار ئاگادار نەکراوەتەوە دووبارە دەبێت ئاگادار بکرێتەوە، وە ئاماژەی بەوەکرد ئەو ئەندامانەی کە یاساین لە لیژنەکەدا لەکاتی گفتوگۆکردنیان لەگەڵ لایەناکان ئەگەر تۆمەتباربوو چاوترسێن بکرێت و سزای یاسای بۆ ڕوونبکرێتەوە وە  پێیبوترێت کە کێشەی بۆ دروست دەبێت لەلای خزم و کەس و کارەوە وە سکاڵاکاریش بۆی ڕوون بکەنەوە کە شیرازەی خێزان تێک نەچێت وە لەڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتیەوە ئەندامان بۆیان ڕوون بکەنەوە.

 
کۆبوونەوەی راوێژکاری هەرێمی لەسەر کاروبارەکانی لیژنەکانی ئاشتەوایی




2- هۆبەی لیژنەی ئاشتەوایی

بەرپرسی هۆبەک ئاماژەی بەوە کرد کە پێشتر مانگی جارێک کۆبونەوەمان دەکرد لەسەر بابەتی فکری و یاسای و کۆمەڵایەتی و چەند بابەتی تر بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کاریگەری لەسەر لیژنەکەی ئێمەش هەبووە و دۆخەکە لەدەستی کەسدا نەبووە وە لەو کاتەی کە لیژنەکە گەڕاوەتەوە ناو بەڕیوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی کەم تەرخەمی نەکراوە کاری لیژنەکە نەوەستاوە و زۆر زۆر ڕەچاوی بارودۆخی ئەو کەسانەمان کردووە کە لە دەرەوەن وە لەسەر خواستی خۆیان مانگی (١) جارێکمان بۆ داناون بابێ هیچ جیاوازیەک تێبینی دەکەین کە بەشێک لە ئەندامان ڕۆژانە ئامادە نابن ناکرێت ئامادەی کۆبونەوەکانیش نابن بەهەرپاساوێک بێت وە ئێمە دەبێت لە خۆمانەوە دەستپێبکەین وە رۆژانە خەڵکانێک ەیە تێبینی دەدات بەڵام کە دێتە سەر بابەتە جدییەکان ئامادە نابن وە هەندێک لە کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی کە ئەندامی لیژنەکە دەوریان هەبووە لەوەی کە نەیانهێشتووە کاری لیژنەکە بوەستێت کە لەسەر میلاکی هۆبەکەن، بەڵام کەم و کورتی هەیە بەپلەی یەکەم ئیش لەسەر لیژنەکە و توانای ئەندامان بکەین وە جاریوا هەیە کە لەگەڵ ئەندامان دادەنیشین لایەنەکانی دۆسیەکە زۆر بەهێترن لە ئەندامەکان چونکە یەک قسە و یەک توانج و تعلیق دۆخەکە بەرەو خراپتر دەبات وەک لەوەی ئاشتەوای بکرێت وە ئاماژەی بەوەکرد کە بە بۆچونی ئێمە (١٠ بۆ ١٥) کەس میلاکانی بخرێتە سەر هۆبەی ئاشتەوای زۆر باشترە کە بەبەردەوامی ڕاهێنانیان پێبکرێت و ئەو ژمارەیە تایبەت بکرێن و دۆسیەکانیان بۆ بنێرن هەم فێری ئەوەش دەبن کە هونەری قسەکردن لەگەڵ بەرامبەر چۆن بێت ئەمە یەکێکە لە ئەگەرەکان.

لەڕووی بەخشینی پێناسی شارەزا ئەمە  لە دەسەڵاتی دادگایە بەڵام ڕێکخستنی کاروبارەکان ئیشی ئێمەیە بۆیە لەمەودوا ئەگەر ئەندامێک دووجار ئامادە نەبێت لە لیستی ئەندامان دەکرێتە دەرەوە ئەمەش وەکو سزایەک نییە چونکە هەموان گلەیان هەیە کە زۆر جار یەک ئەندام ئامادە دەبێت وتیشی ژمارەیەکی زۆر لەڕێگای دادگاوە ناسنامەی شارەزایان پێدراوە بەڵام ئێمە تا ئێستا نەمان بینیوە بۆیە کەس هەیە کە شایستەی ئەوەن ناسنامەی شارەزاییان پێ بدرێت بەڵام بەهۆی زۆری کەسانی ترەوە کە شوێنیان گرتووە و ئامادەش نابن و دادگاش وادەزانێت کە خزمەت پێشکەش دەکەن بەڵام واش نییە.

 سەبارەت بە خشتەی ئامادەبوون و دانانی کەیسەکان بە سوپاسەوە  دادگای لێکۆڵینەوەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی  ڕێکی دەخات و دەکرێت ئەو کەسانەی کە زیاتر لە کەیسێکیان هەیە ئاماژەی پێبدرێت یان میکانزمێک بدۆزنەوە چونکە بەڕاستی نوسینگەکان ئەرکێکی زۆریان لەسەرە جاریوا هەیە سکاڵایەکیان لە نوسینگەیەکە و سکاڵایەکی تریان لە نوسینگەیەکی ترە وە پەیوەندیش نییە لە نێوان نوسینگەکان هەتا لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی بۆیە دەکرێت دادگا لە خشتەکەدا ئاماژەی بۆ بکەن کە لەیەک ڕۆژدا هەدوو دۆسیەکە لیژنەی ئاشتەوای ببینن چونکە ئێمە پەڕاوی ئاشتەوای نەوجەوانان و پەڕاوی دادگای دەرەوەی شاریشمان بۆیەت.

 وە ئاماژەی بەوەش کرد کە پاکتاوکردنی ئەندامانی لیژنەکە ئەرکێکی ئیداری و ئەخلاقیمانە وە زۆر سوپاسی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی توندوتیژی دەکەین کە هەموو کات دەرگای کراوەیە بۆمان وە سەبارەت بە بەشداریکردنی ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوی لە خولەکان وتی بە هیواین کە ئامادەبن بەڵام کە نایەن بۆ لیژنەکە ۆن ئامادە دەبن بۆ خولەکان بەڵام لەمەودوا ئاگاداریان دەکەینەوە وە وتیشی پرۆژەیەکمان پێشکەشی یەکێک لە ڕێکخراوەکان کردووە بۆ ماوەی (٢) ساڵ یەکێک لە سێکتەرە گرینگەکان هەموو مانگێک کرێی هاتوچۆ و بەشداربوون و خەرجی ڕاهێنانی زۆر بۆ لیژنەی ئاشتەوای لە ڕێگای کۆمەڵێک دادوەر و مامۆستایی زانکۆ کە ئەم لیژنەی ئاشتەوایە بەووردی لەژێر ڕاهێناندایە.


3- ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوای و سەرنج و بۆچوونەکانیان

بە پێویستمان زانی بۆچوونی ئەندامانی لیژنەکە وەربگرین و یەکێک لە ئەندامانی لیژنەکە ئاماژەی بەوەدا کە گرینگە مانگی جارێک کۆبونەوە ئەنجام بدرێت، وە ڕۆژانە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە دەبینەوە بەڵام تاوەکو ئێستا نەمانهێشتووە کاری لیژنەکە بووەستێت بەڵام کەیس هەییە یەتە لای ئێمە لە ٢٠١٩ پەرواوی هەییە و لە ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ هەر بەردەوامە وە دەرکەوتوە کە هیچ چارەسەرێکی ئاشتەوای لە دۆسیەدا نابینرێت یاخود جیابونەتەوە لە یەکتری یا ئافرەتەکە هاوسەرگیری کردۆتەوە یا پیاوەکە هاوسەرگیری کردۆتەوە   بەڵام ئەم دۆسیەیە هەر ماوەتەوە ئەمەش کێشەیەکی ترە کە لەیاساکەدا هەیە و باسی نەکردووە خۆی بەپێی کاتی ڕووداوەکەیە و ژن و مێرد بوون بەڵام وتی من لەگەڵ ئەوەدا نیم بەڵکو وەکو داوای جیابونەوە دادگا نەی نێرێت بۆ توێژەری کۆمەلایەتی پێش ئەوەی ڕێکارەکان ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بزانێت کێشەکانیان چییە وە یاساکە ئاماژەی بەوەدا کە پێش ئەوەی هەواڵی دۆسیەکە بکرێت بۆیە پێویستە لیژنەی ئاشتەوای لە سەرەتادا بێت وە وتیشی دۆسیەکان لە کاتی خۆیدا ناگاتە بەردەم لیژنەکە وە جاری وایە سکاڵاکار و تۆمەتبار ئامادە دەبن بەڵام بە پاساوی ئەوەی دۆسیەکە لە دادگایە نەهاتووە بۆیە جاری واهەیە چاوەڕێ دەکەن لەو ڕۆژەدا تا دۆسیەکان دەگاتە بەردەمان.

وە ئەندامێکی تری لیژنەکە چەند بابەتێکی کە باسە لەوە کرد کە بوونی چەند سکاڵایەک لەنێوان دوو کەسدا جاری وایە کە قەناعەت بە سکاڵاکار دەکەین کە ئاشتەوای بکات بەڵام کە تۆمەتبار یەت کە سکاڵاکارە لە دۆسیەکی تر کێشەکە ئەوەیە هەردوو دۆسیەکە پێکەوە لە یەک کاتدا بێتەوە بەردەممان.

وە هەروەها ئەندامێکی تر کە توێژەر دەروونیە وتی:

 پێشنیارێک دەکەم لە کاتی کۆبونەوەکاندا پێشنیارەکان بنوسرێت تاوەکو کۆبوونەوەی داهاتوو بزانین چەندی جێبەجێ کراوە وە وتیشی کە بەڕێوبەرایەتی ئیشی باشیان کردووە بەڵام ئەوەی کە بابەتی جەوهەریە ئێمە ئاشتەوای دەکەین و مامەڵە لەگەڵ مرۆڤ دەکەین مامەڵەش لەگەڵ مرۆڤ ئاسان  نییە کە بتوانین بە ئاسانی قەناعەتی پێ بکەین ئەمەش پێویستی بە توانایەکی باش هەییە کە چۆن بتوانین ئیشی باش و خزمەتی باش بکەین وە یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە کە کاتێک ئەم دۆسیانە و ئەو کەسانە دەگەنە لای ئێمە زۆر شت ڕویداوە وە لە نێوان خێزانەکان ، بێڕێزی کراوە ئەمەش کارێکی ئاسان نییە وە ئەگەر ئیش لەسەر ئەوە بکرایە کە پێش ئەوەی سکاڵاکە تۆمار دەکات بە هەموارکردنی یاسا و بەدەرکردنی ڕێنمای بە هەرجۆرێک بێت چارەسەر بکرێت وە سەبارەت بەو کەسانەی کە زیاتر لە دۆسیەیەکیان هەییە زۆربەی زۆریان دەڵێن ئەگەر بەرامبەرمان ئاشت ببنەوە منیش ئاشت دەبینەوە ئێمە ناتوانین بۆیە دەکرێت هەدوو دۆسیەکە لە یەک ڕۆژ و یەک لیژنە بیبینێت وە بابتێکی تری ئاماژە پێدا کە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیە لەسەر  ئەم بابەتە وە زۆر خاڵک سەدی لەم سوینە بینیوە بەڵام نەمان توانیوە سوودی لێ ببینین لە کاتێکدا زانیاریە ورد و ڕاستەکە لای ئێمەیە نەک ئەوەی کە لەدەرەوەیە وە وتیشی من لەگەڵ ئەوەدا نیم کە چەند ئەندامێک دابنرێت بەڵکو لیژنەیەی تایبەتمەند دابندرێت بە کۆمەڵێک مەرج کە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و ڕاهێنانیان پێ بکرێت وە اماە بوە کد کە باوەڕهێنان بە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ کە دەبێت هەموان باوەڕیان پێی هەبێت.
سەبارەت بە ئەزموونی ئەندامان پێویست ناکات لە ١٠ ساڵ کەمتر نەبێت چونکە دەکرێت کەسێک هەبێت بەتوانابێت و تەمەنیشی کەم بێت، وە ئەندامێکی تر لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوە کرد پێویستە دادگا چاوبخشێنێتەوە بەو ناوانەی کە ناسنامەی شارەزایان پێدراوە ئەگەر ئامادە نەبن ناسنامەکانیان لێ وەربگیرێنەوە، وە سەبارەت بە مەرجەکانی بە ئەندام بوون لە لیژنەی ئاشتەوای دەڵێت ئەزموونی لە بوارەکەی خۆیدا لە ١٠نساڵ کەمتر نەبێت کە ئەمە جۆرێکە لە توندوتیژی بەرامبەر بە ئەندامان کە دەڵێت هاوسەرگیری کردبێت و ناو و ناوبانگی باش بێت لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە کە دەڵێت هاوسەرگیری کردبێت ئەمە جۆرێکە لە توندوتیژی کە ناکرێت ئەوە بکرێت بە مەرج کە هاوسەرگیری کردبێت کە کاریگەری هەبێت لەسەر ئەوەی ئیش کردن وە باسی لەوە کرد کە ئەو کەسانەی کە (٢ بۆ ٣ جار ) هاتوون بۆ لیژنەکە پرسیاری ئەوە دەکەن بۆ ئەوە تەنازول ناکەین و پێیان وتوین با پەراوێکتان هەبێت لە توندوتیژی ئەمەش ئەرکێک زیاتر دەکات.

  ئەندامێکی تری لیژنەکە کە پارێزەرە  وتی :
 وەکو پارێزەرێک کە دۆسیەکان دەبینم کۆمەڵێک شتی نایاسای دەبینم لە دۆسیەکەدا من دەتوانم پێشنیاری خۆم بکەم کە ئیشی من بەس ئاشیەوایە یان نا؟ بۆنمونە پەراوێک هەیە لا (٢٠١٤) وە ماوەی ئاگاداریەکانی تەواو نەبوە وە لایەنەکەی تر وتی کە شوبراکەم لە ئێرانە و ئەوەش ناونیشانەکەیە دەبوایە ئاگادار بکرێت کە (٣) یەمین جارە بدرێت بە لیژنە وە وتیشی ئێمە تەنیا ئەندامێکی لیژنەکەین ناکرێت سزا بدرێت.
وە پارێزەرێکی تر کە ئەندامی لیژنەکەیە ئاماژەی بەوە کرد کە لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە هاوسەرگیری کردبێت  من زۆر بێلایەنتر ئیش دەکەم لەوانەیە ئەو کەسانە خۆیان بەسەریاندا هاتبێت کە هاوسەرگیریان کردبێت و باسی ئەزمونی (١٠) ساڵ دەکات ئێمە تاوەکو ئێستا خزمەت (خدمە) و شارەزای (خبرە) لە یەک جیانەکردۆتەوە لەوانەیە کەسک بە (٢) ساڵ بگاتە هەمان شارەزای بەڵام لەوانەیە کەسێکیتر بە (١٠) ساڵ پێی بگات ئەمەش دەکەوێتە سەر کەسەکە.
وە ئەندامێکی تری لیژنەکە کە توێژەری دەروونیە لە هۆبەی خزمەتگوزاری و دەروونی و کۆمەڵایەتی لە نوسینگەی ڕۆژئاوا ئیش لەسەر ئەو کەسانە دەکەین کە نایەوێت سکاڵا تۆماربکەن یا سکاڵایان کردووە ئەیانەوێت ئاشتەوای بۆ بکەن.

 
کۆبوونەوەی ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوایی لە پارێزگای سلێمانی





















4- ڕۆڵی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا لە هۆشیاری یاسایی لەسەر یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی :
بەپێویستمان زانی وەکو ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان لەم ڕاپۆرتەماندا تیشک بخەینە سەر بواری ڕاگەیاندن و ڕۆڵیان لە بڵاوکردمەوەی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی و هۆشیاری یاسای کە بێگومان ڕاگەیاندن   ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەم بوارەدا بۆیە بە پێویستمانزانی کە ئەم لایەنەش فەرامۆش نەکەین و یەکێک لە پێشکەشکارەکانی کەناڵێکی ڕاگەیاندن لەسەر ئەم بابەتە ئاماژەی بەوە کرد :- 
بەبۆچوونی من کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دوو جەمسەرن، جەمسەرێکیان هەیە کار بۆ خراپی شیرازەی کۆمەڵایەتی و کار بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان ئەکەن و لایەنێکی تریش هەیە کار بۆ هۆشیارکردنەوەیان ئەکەن،
وە وتیشی بە بۆچونی من هەر میدیایە هۆکاری توندوتیژییە، چونکە زۆرێک لە زنجیرە دۆبلاژکراوەکان و ئەو کەسانەی کە مۆدێلن ئێستا لە ناو شاشە و کەناڵەکان دەردەکەون هۆکارە بۆ تێکچوونی ڕەوشت و پەروەردەی کۆمەڵگا بەرەو پرسیار و ئاقارێکی خراپ بردبێ، وە هەندێکیش لە کەناڵەکان کاریان بۆ لایەنی پەروەردەی کردووە وە وتیشی ئەگەردانپیانانێکی  تاڵ بکەم کە من لە کەناڵێکی ترم بەڵام کەناڵە سۆشیال میدیاکان پشکێکی باشیان بەرئەکەوێت لەبەر ئەوەی زۆری پڕۆگرام و بەرنامکانیان تەرخانکردووە بە بابەتی هۆشیاری و کۆمەڵایەتی و پەروەردەی کۆمەڵایەتی بەڵام لەپاڵ ئەمەشدا کەناڵەکانی تری وەکو کەناڵی کوردسات و کەناڵی گەلی کوردستان کەم تەرخەمیان نەکردووە لەوەی کۆمەڵێک کادری باش پەروەردە بکەن بۆئەوەی لەسەر پەروەردەی خێزانی و تێکنەچوونی شیرازەی خێزانی ئیش بکەن ئەمە جگە لەوەی کە من چەند ساڵێکە پرۆگرامێک پێشکەش دەکەم کە تەیبەتە بە پرسەکانی ( کۆمەڵایەتی، پەروەردەی، دەروونی) وە بەشێکی زۆری بەرنامەکان ئەتوانم بڵێم (٪٥٠) ی بەرنامەکان تایبەت بووە بە ڕێنمای پەروەردەی خێزانی بۆ ئەوەی شیرازەی خێزانەکان تێک نەچێت، یاخود کارکردن بۆ دروستبوونی نەوەیەکی تەندروست و خێزانێکی دوور لە ئاژاوە و کێشە و هەم جیابوونەوەی نێوان هاوسەرەکان، هەم لە جۆرەها توندوتیژی بەڵام هەندێک کەناڵ هەییە هەر لە دروستبوونیەوەی شیرازەی خێزانیان بە تەواوەتی تێکداوە، شتی زۆر ناشرینیان هێناوەتە ناو کۆمەڵگاوە، وە وتیشی ئەو بەرنامەیەی من پێشکەشی دەکەم لە سەرەتای بیرۆکەی دروستبوونی بەرنامەکەوە هەستم بەوەکرد کە بۆشایەکی کۆمەڵایەتی هەیە ( بۆشای کۆمەڵایەتی و میدیای هەییە) کە هیچ میدیایەک نەبوو کار لەسەر پەروەردە وهۆشیاری خێزانی و کۆمەڵایەتی هەبێت بۆیە بەرنامەکەم تەرخان کرد بۆ سێ تەوەر و وتیشی توانیومە بەشێکە زۆری بەرنامەکان لە بواری یاسای بێت وە سەبارەت بە هۆشیاری یاسای وتی بەڕاستی وا هەستەکەم کە ئەم هۆشیارییە یاسایە لە کەناڵەکان تەڕادەیەک لاوازبێت ئەگەر هەشبێت زۆر زۆر بە لاوازی ئیشەکات وە سەبارەت بە بونی راوێژکاری یاسایی لە کەناڵەکان ئاماژەی بەوەکرد کە ساڵی (٢٠١٤) لە خولێکی ڕاگەیاندنی ئەکادمی ئەم پرسیارەم ئاڕاستەی دکتۆر سامان فەوزی و هەڤاڵ ئەبوبەکرد کرد کە ڕاوێژکاری یاسای پێویستە لە هەموو دام و دەزگایەکی نوسراو بینرا و بیستراو هەبێ چونکە ئەو پرۆگرامانەی کە پەخش ئەکرێت یاسای نییە یاخود لە ڕووی یاسای میدیاکانەوە زۆر جار ڕێگرن لەوەی ئەو پرۆگرامانە پەخش بن، بەڕاستی ڕاوێژکاری یاسایی زۆرپێویستە لە هەموو کەناڵ و ناوەندێکی ڕاگەیاندن هەبێت.
سەبارەت بە توندوتیژی خێزانی من ئەگەر بۆچونی خۆمت پێبڵێم لە (٤) شت دا ئەیبینم، یەکێک لەو توندوتیژیانەی کە لە کۆمەڵگا هەییە بەبڕوای من یاسایە،  کە زۆر جار ژنێک ئەتوانێت هەموو نادادپەروەریەک قبوڵ بکات هەموو خراپەیەکی پیاوەکەی قبوڵ بکات لەبەر ئەوەی دڵنیایە کە یاسایەک نیە پشتی بگرێت، چونکە ئەوەندە بەدواداچوون بۆ ئەوە ئەکەن و ئەوەندە فەرمانگە و هاتووچۆی پێ ئەکەن لە کۆتایشدا مافەکەی بۆ وەرناگرنەوە وە بە زۆرترین زیان لە پرۆسەکە ئەچێتە دەرەوە.بۆیە بە بۆچوونی من یاسا هۆکارێکە بۆ ئەوەی کە زۆر جار توندوتیژی زیادبێ لەبەرئەوەی یاساکە ئەوەندە قورس نیە خەڵک ئەوەندە ناترسێت کە توندوتیژی ڕابگرێ بەشێکمان هەییە توندوتیژی جەستەی و دەروونی ( جەستەی ئەوەیە کە هێرش کردنە سەر ژنان و لێدان و سوکایەتی پێکردن ئەمانە هەییە) و بەشێکی زۆر هەییە کە قسەپێوتن و ئازاردانی دەروونی کە زۆر جار ئەوە ئەبینی کە پیاوەکە توندوتیژی دەروونی بەرامبەر ژن و خوشک و خێزانی ئەکات کە ئەمەش بە جۆرێک لە توندوتیژی هەژمار ئەکرێت ئەمانە کۆمەڵێک هۆکارن کە ئەبنە هۆی توندوتیژی وە لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەکرد کە بەبۆچونی من گرنگە کە میدیاکان و سۆشیال میدیا سانسۆری هەبێت یان فلتەری هەبێ لەسەر میدیا بۆ ئەوەی کە نەتوانن هەموو شتێ بڵاوبکەوە و نەتوانن هەموو شتێ باس بکەن لە ناومیدیادا چونکە شاشە ئەوە نییە کە هاموو شتی تیا باس بکرێ چونکە مناڵ و گەنج و پیاوی بەتەمەن سەیری دەکات بۆیە ئەمە پێویستە هەموویان فلتەر و سانسۆرێکی لەسەر هەبێ.
 
بەشداریکردنی نوێنەری رێکخراو لە پرۆگرامە میدیاییەکان لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی






- لێپرسراوی پەیوەندیەکانی کەناڵی Knn  دوای ئەوەی کە گفتوگۆیەکمان لەگەڵ ئەنجامدا کە وەکو ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان ئاماژەیان بەوەدا کە:

 بابەتی کۆمەڵایەتی و کەیسی ژنان تەنیا دیوە کۆمەڵایەتیەکەی لێک دەدەنەوە یان لەگەڵ ئەوەشدا گرنگی بە لایەنە یاسایەکەی دەدەن؟ وە لەپاڵ ئەوەشدا هۆشیاری یاسای بڵاو دەکەنەوە یا هیچ بۆردێکی یاسایتان هەییە یان دەروونی و کۆمەڵایەتی لەناو کەناڵەکەتان هەییە کە پرس و ڕاوێژیان پێبکەن  کە ئەمانە تاچەند کاریگەری دەکاتە سەر خێزانەکان و تاک، یان تەنیا بابەتێک بێت زۆرترین بینەر و ڤیووی هەبێت؟   

 لەوەڵامدا بەرێزیان ئاماژەیان بەوە کرد ئێمە بۆردمان هەییە هەموو بەشەکان ئێمە رۆژانە (٢) کۆونەوەمان هەییە بەرپرسی بەشەکان لەگەل بەڕێوبەردە ڕۆژانە بەڕێوبەر سەعات( ١١)ی بەیانی و (٥) ئێوارە کە پلانی ڕۆژ دادەنێین بەنمونە ئەمشەو ڕووداوێک ڕووئەیات ئەبێت بەیانی بەرنامە بکەی وە سەعات ٥  کۆبونەوە ئەکەین دەربارەی ئەو شتانەی کە ڕوویداوە لە ڕۆژەکەیا واتا لە ڕۆژێکدا (٢) جار کۆ ئەبینەوە وە ئێمە وەکو بەرنامە (١٤) بەرنامەمان هەییە بەرنامەیەکمان هەییە بەیانیان ٨ بۆ ٩ ی بەیانیە ئەم بەرنامەیە بابەتی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و یاسایی لە خۆدەگرێت وە بەرنامەشمان هەییە کە هەر رۆژە و بابەتێک باسدەکرێت ئەمە جگە لەوەی کە بەرنامەی ڕادیۆیمان هەییە کە بابەتێکی یاسای لە خۆدەگرێت وە بەرنامەی ترمان هەییە کە گشتیە کە بابەتی ژنان و کۆمەڵایەتی و پرسی تر و بابەتی سیاسیش وە بەڕێزیان باسیان لە پەیجەکەیان کرد کە زۆرترین لایکی هەییە وە هەگیز کارناکەن بۆ زیادبوونی لایک و کۆمێنت وە ڤیدیۆ هەبووە کە نەمانهێشتووە لەوێ دابەزێت.

- وە پرسیارێک لە بەڕێزیان ئەگەر پەیامی هۆشیاری تایبەت بە خێزان هەبێت ئێوە ئامادەن بڵا وی بکەنەوە؟
 لە وەڵامدا وتی ئێمە لە کەناڵ و پەیجەکەش ئامادەین بڵاوی بکەینەوە بێ بەرامبەر وە سەبارەت بە هەڵسەنگاندن بۆ ئیش و کارەکانیان ئاماژەی بەوەکرد کە رۆژانە هەڵسەنگاندن بۆ بەرنامەکان و ئیش و کارەکان دەکەین وە ئاماژەی بەوەکرد کە زۆر گرنگی بە بابەتی ژنان ئەدەین وە ژنان لە بەرنامەکانیاندا زۆر بەشدار ئەبن وە ئاماژەی بەوەکرد وە زۆرترین کارمەندی ژنیان هەییە کە کاردەکەن وە ئاماژەیان بەوەکرد کە بابەتی ژنان زۆرتر ئەوروژێنن بەوجۆرەی بەلایەنی باشتر بڕوات وە پرسیارێک لە بەڕێزیان کە ئایا ڕاوێژکاری یاسایان هەییە بۆ بەرنامەکانیان بۆ ئیش و کارەکانیان لە وەڵامدا وتی بەڵێ کەسانی یاسایمان هەییە کە ڕاوێژی یاسایان لێ وەردەگرین و ئیش و کارە یاسایەکان جێ بەجێ دەکەن وە سەبارەت بەوەی هیچ پەیوەندیەکیان هەیە لەگەڵ کەناڵەکانی تر؟  لە وەڵامدا وتی بەڵێ بە دڵنیایەوە بەڵام هەندێک کەناڵ هەییە ئێمە پەوەندی و هەماهەنگی دروست دەکەین بەڵام ئەو دروستی ناکات وە سەبارەت بەوەی ئەگەر بمانەوێت کۆبونەوە بکەین لەگەڵ بەرپرسی کەناڵەکان بۆ ئەوەی هەندێک بابەت گفتوگۆ بکەین چونکە زۆربەی جار کەسی بەرپرسی یەکەمی کەناڵەکان نایەن بەڵام ئێمە دەمانەوێت کەسی بڕیاردەربێت قسەی لەگەڵ بکەین لە لایەن یاسای و کۆمەڵایەتی و خێزانی لە وەڵامدا بەڕێزیان وتیان کە پێیان باشە کە ئەوە بکەن یەک بابەت زۆر گرنگە ئەویش ئاشتی کۆمەڵایەتی و شیرازەی کۆمەڵگا ئەمە زۆر گرنگە کە میدیا دەوری خۆی دەبینێت لە تێکچوونی شیرازەی کۆمەڵایەتی چونکە بەرنامە و دراما هەییە کە هەندیک کەناڵ پەخشی دەکات کە کاریگەی خراپ دەکاتە سەر تاکەکان، وە ئاماژەی بەوەکرد کە ئەگەر دیبەیتێک سازبکەن لەگەڵ کەناڵەکان ئەتوانن کۆمەڵێک هۆشیاری باش بدەن بە کەناڵەکان وە سەردانی هەموو کەناڵەکان بکەن ئینجا بانگهێشتیان بکەن وە باشترە کەناڵەکان فیدباکی ئۆنلاین بکەن وە خەڵک بۆچونی خۆی بڵێت یان بۆ داهاتوو چی بکەن وە کردنەوەی خولی هۆشیاری یاسای بۆ ستافی کەناڵەکان زۆر گرنگە وەکو رێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان ئێمە لە پلانماندایە وە لە ساڵانی پێشتر خولی وامان کردووە هۆشیاری ڕاگەیاندن بۆ میدیا کاران.





















پارێزگای دهۆک
1-دادگای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی
لەدادگای لێکولینەوەی توندوتیژی ھەردوو جوری کەیس بەرێوەدەبەن کەیسەکانی تایبەت بەتوندوتیژی دژی ئافرەت وھەروەھا کەیسەخێزانیەکانیش دادوەری لێکولینەوە راگەیاند ئەمەدەبێتە ھوی گرانبونی کارەکەمان وبونی زووری کەیسەکان ، بەلام پێمان وایەئەمە باشترە چونکە کەیسەخێزانیەکان کەئافرەت قوربانیه‌ لەکومەلگای ئێمەدا جوان نییەئافرەت لەبەرێوبەرایەتی وفەرمانگه‌ی پولیسیەکان ببینرێت،  زوو جارپاراستنی نهینی لەکەیسەکاندا  پێویستە لەبەر پاراستنی ژیانی ئافرەته‌کان چونکه‌ لە دەزگاوبەرێوبەرایەتی پولیس ھەمووشتێک بە ئاشکرای ئەنجام دەدرێت وئەمەش دە بێتە ھوی مەترسی لەسەر ژیانی ئافرەت لەھەندێ کات دا،سەبارەت لەکاتی ھەبونی فایروسی کورونا دادادوەر راگەیاند کە ھەمیشە لەپەیوەندی دابوون لەگەل سەنتەر ونوسینگاکانی توندوتیژی ھەروەھا وھەفتانە دوو روژیش دەوامیان دەکرد بوبەرێوەبردنی کەیسەکان.
سەبارەت بەکێشەکانی کەیسەکان دەدوەر راگەیاند لەئێستادا زووربەی زووری کێشەکان بەھوی خراپی باری دارایی خێزانەوەن،وھەروەھا پەیوەندی ناشەرعی لەنێوان کچ وکور و ناپاکی هاوسه‌ری و    وبەکارھێنانی ئامێرە ئەلکترونیەکانه‌  ،ئاماژەی بەوەشکرد کە٧٠-٧٥٪‏  که‌یسه‌کان به‌ ئاشته‌وایی یاخود  پیبژاردن کۆتایی دیت.   ،سەبارەت ئەو ئافرەتانەی مەترسیی ھەیە لەسەر ژیانیان ئێمە (تعهد)لەلایەنی تروەردەگرین بوئەوەی زیان نەگەیێنێت بەئافرەتەکە یانیش ئافرەت دەنێردرێتە سەنتەری نەوا لەدھۆک بو پاراستنی ژیانی.
دەربارەی یاسای توندوتیژی خێزانی دادوەر پێی وا بوکەزوور پێویستە یاساکە ھەمواربکرێتەوەوئێمەناتوانین لەخومانەوە گورانکاری تێدابکەین یاساکە ھاتووە وئێمە دەبێت پەیرەوی کەین ئەمە بوبەرژەوەندی خەلک دەبێت بکرێت ئەگەر ئێمە خومان یاساکە پەیرەو دەکەین زەرەرمان نیە،یاساکە دەمێکێ زوور نییە ھاتووە لەفەرمانگاکان و دادگادا پەیرەودەکرێت لای ئێمە روون بوتەوە بەلام لای خەلک بەشێوەکی باش رون نەبوتەوە ھەندێک بەباش وھەندێک بەخراپ لەیاساکە تێگەیشتوون ئەمەش بەھوی گرنگی پێنەدانی دەزگایەکانی راگەیاندن وپەیوەندی دارەکان کەدەبێت چالاکی زوور بکرێتەوە بوخەلک بو زورترتێگەیشتن لەیاساکە









2-سەنتەری راوێژکاری خێزانی

سەبارەت بە کاروبار و رێککارەکانی سەنتەری راوێژکاری خێزانی ئەندامێکی سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەکرد:
 کە یه که م جار که سی سکاڵاکه ر ئه گه ر ویستی داوا تومار بکا ت وه له کاتی ده وامی فه رمی بوو ئه وا پیویسته بروات بو دادگا و داوا تومار بکات، و دادوه ر به پیی شوێنی جوگرافی ره وانه ی نوسینگه ی تایبەتمەندی ده کات.  
بەڵام ئه گه ر کاتی ده وامی فه رمی نه بوو ئه وا له به رێوه به رایه تی ئه فسه ری نوبه دار و ستاف هه مو ئاماده ن وه سکالا له لایه ن ئه فسه ری ئیشکگیر تومار ده کریت و بریاری دادوه ری تایبه تمه ند وه رده گیریت به ته له فون (قرار هاتفی )و اجرائات بەرێوەدەچێت  له لایه ن ئه فسه ری ئیشکگیر بەپێی ئه وه بریاره ی دادوه ر.
دوا تر له کاتی ده وام جاریکی تر که سی سکاڵا که ر ئاماده ده بێت له نوسینگه تایبەتەکە  داواکەی رەوانەی دادوەر دەکرێت.لەم کاتەدا ئەگەر دادەوەر لایەنەکان رەوانەی لیژنەی ئاشتەوایی دەکات بەمەبەستی بەدیهێنانی ئاشتەوایی خێزانی،ئێمەش لێرە هەموو هەوڵێکی خومان دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین ئاشتەوایی لەنێوان لایەنەکان بکەین پێش گەورەبوونی کێشەکان .
 
ئەندامێکی لیژنەی ئاشتەوایی لە پارێزگای دهۆک :
سەبارەت بە کاروباری لیژنەکەیان بەرێزیان باسیان لەوەکرد کە هەوڵی تەواودەدەین بۆ بەدیهێنانی ئاشتەوایی لەنێوان لایەنەکان ، ئەگەر کێشەکە چارەسەر بوو ئەوا داواکە دادەخرێت ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەبوو ئەوا رەوانە ئەکرێت بو دادگای تایبەتمەند. بەڵام زوربەی کێشەکان لە لایەن ئێمەوە چارەسەر ئەکرێن نەک تەنیا لە کاتەکانی دەوامی فەرمی ئەگەر لە دەرەوەی کاتی دەوام داوای یارمەتیمان لێکرا ئەوا ئێمە هاوکارین بەرێگەی تەلەفۆن یان بە شێوەیەکی کەسی چونکە ئێمە کومەڵگایەکی عەشایەرین و کەسانی پایە بەرز ئامادە دەبن بو چارەسەرکردنی کێشەکان، وە زوربەی کێشەکان لەنێوان هاوسەرەکاندا و چارەسەر نەبوونیان ئەگەری خێزانەکانیانە بەتایبەتی دایک هەروەها روشنبیری ولێکتێنەگەیشتن وکومەلگای تێکەڵاو و جیاوازی سروشتی هاوسەرەکان کێشەیەکی گەورەیە هەروەها سوشیال میدیا .







 3-خانەی داڵدەدانی ژنانی هەرەشەلێکراو (شەڵتەر).
بەرپرسی سەنتەری نەوا باسی لەوەکرد کە : شەڵتەر ئەو شوێنەیە کە وا ئافرەتانێک کە هەست بە مەترسی دەکەن لەسەر ژیانیان یاخود رووبەرووی هەرەشە دەبنە رووی تێدەکەن، 
بۆ ئەوەی ژنێک یاخود کچێکیش بێتە شەڵتەر ئەوا پێویستە رەزانەندی دادەری توندووتیژی وەر بگرێت و مەترسی راستەخۆ لەسەر ژیانی هەبێت.
بەشێوەیەکی گشتی لە چەند حاڵەتێک دادەوەر ئەو بریارە دەدات لەوانەش:     
1- ئەگەر ئافرەتەکە رووبەرووی توندووتیژی ببێتەوە لەلایەن ئەندامانی تری خێزانەکەی.
2-   ئەگەر ئافرەتەکە رووبەرووی هەرەشە ببێتەوە لەلایەن ئەندامانی تری خێزانەکەی.   
3- لە کاتی بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوان خێزانەکان.

مانەوەش لە شەڵتەر  بۆ ماوەیەکی کاتیە تا ئەو کاتەی ئافرەتەکە کێشەکانی چارەسەر دەکرێن و دڵنیادەبیتەوە کە مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە ئەوکات دەگەرێتەوە ناو خووزانەکەی.
بەڵام یەکێک لە کێشانەی ژنان رووبەرووی دەبنەوە لەناو شەڵتەرەکان ئەوەیە کە زۆرجار کێشەکەی بە ئاسانی چارەسەر نابێت بە هۆی ئەوەی کە ناتوانێت دەستی بە دادەوەران و پارێزەران بگات، وە ئەگەر بتوانێت پارێزەریش دابین بکات قورسە بتوانێت وەکو پێویست مامەڵەی لەگەڵ بکات، وە نەبوونی کرێ پارێزەرایەتیش یەکێکە لەو کیشانەی رووبەرووی ژنانی ناو شەڵتەرکان دەبێتەوە کە ناتوانن کرێی پارێزەر دابین بکەن.













قەزای زاخۆ



1-دادگای لێکۆڵینەوەی توندووتیژی خێزانی:
 
دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی زاخۆ ئاماژەی بەوەکرد کە زور پێویستە دادگای سەربەخۆ هەبێت بۆ توندوتیژی خێزانی و ژووری پێنووسی تایبەتی هەبێت بە توندوتیژی خێزانی کە بەو شێوەیە نهێنی زیاتر دەبێت چونکە یەکێک لە بنەماکانی ئەم داوایانە نهێنیە. زاخۆ زور کێشەی هەیە و رۆژانە ژمارەیەکی زور داوای توندوتیژی خێزانی وەردەگرین و زۆربەی داواکان کاتیان پێویستەو و زوو تەواونابن وەکو داواکانی پەیوەندیدار بە هۆکارەکانی پەیوەندیکردن  و دۆسیەکانی لێدان.
دەتوانین بڵێین کە لە  80% کێشەکان لە ئیستادا بەهۆی خراپ بەکارهێنانی سۆشیال مێدیاوە روودەدەن،زۆر جار سۆشیاڵ میدیا بوەتە هۆکاری خیانەتی هاوسەریگیری لە نێوان ژن و مێردەکان و کە دەرئەنجام بە توندووتیژی و جیابوونەوە کۆتایی دێت.بۆیە پێوویستە سانسۆرێک هەبێت بۆ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و هەروەها هۆشیاری تەواو بڵاوبکرێتەوە بۆ خێزانەکان و بەتایبەت مناڵان و هەرزەکاران ،چونکە خراپی لە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و تەکنەلۆژیا کێشەی گەروەی خێزانی دروست کردووە ، زۆرێک لە گەنجان تووشی خووگرتن بوون بە سایتە نەشیاوەکان کە بە نەتیجە کاریگەری خراپی لەسەر هەڵسووکەووت و کەسایەتیان دروستکردووە کە چەندین مناڵ و هەرزەکار لە کاتی ئیستادا توندووتیژ دژی دایک و باوکیان بەکاردێنن و روودەکەنە دادگاکان.  
هەروەها خواردنەوەی کحولی و ماددە بێهوشکەرەکان یەکێکی ترن لە هۆکارە گرنگەکانی کێشە و توندووتیژی لە زاخۆ، و زۆربەی ئەو کچ و کورانەشی خواردنەوەی کحولی یان بێهوشکەر بەکار ئەهێنن تەمەنەکانیان لەنێوان سالی 1990 بو 2001 دایە.
 

















 2-دادگای باری کەسێتی .
 دادوەری دادگای باری کەسێتی زاخۆ ووتی: پێم وایە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی پێویستی بە  هەموارکردنەوەیە  چونکە کەمووکورتیەکی زۆری  تێدایە و روون نیە وە زۆرێک لە مادەکان وا دەرەدەکەون کە هاندانی جیابوونەوەبن.  
سەبارەت بە جۆر و هۆکاری کێشەکان باسی لەوەکرد کە خوگرتن بە مادە هۆشبەرەکان و سایتە نەشیواوەکان لە لایەن هەرزەکاران و گەنجانەوە هۆکارێکی سەرەکین، لەزاخو لە تەمەنی 15 ساڵیەوە منداڵ بۆ ماددە هوشبەرەکان و خواردنەوە کحوولیەکان ئەروات.
وە کەمبوونەوەی پەروەردە لە لایەن قوتابخانە و مامۆساتایان و دایک و باوکانەوە یەکێکی ترە لە هۆکارەکان بە هۆی سەرقاڵییان بە بابەتەکانی سۆشیاڵ میدیا. 
هەروەها بیکاریش هۆکارێکی ترە کە هانی گەنجان دەدات بۆ توندووتیژی. 
 .











قەزای سیمیل

1- دادگای  باری کەسێتی  .

دادوەری دادگاکە باسی لەوەکرد کە لە دادگای سیمیل دادوەری لێکوڵینەوەی تایبەت بە کێشەی خێزانمان نیە هەروەها لێکۆڵەری تایبەتمان بەم جورە داوایانە نیە بۆیە بیگومان زۆر پێویستە دادگای تایبەت هەبێت بۆ توندوتیژی خێزانی کە هاوکاردەبێت لە پاراستنی نهێنی کەیسەکان و هەروەها کەمبوونەوەی ئەو زەختە زۆرەی لەسەر دادگاکەمان هەیە.  
 سەبارەت بە هۆکاری کێشەکان باسی لەوەکرد کە زۆر هۆکار هەن بونەتە هۆی زیادبوونی کێشەی خێزانی و زیادبوونی جیابوونەوە، بونمونە نەبوونی لێکتێکەیشتن لەنێوان هاوسەردا کە پێویستیان بە هوشیارکردنەوە هەیە لە ماوەی دەزگیرانداریدا، هەروەها زور جار کێشەی ئابووریە ، هەروەها زور جار ئەگەری کێشەکە خێزانی هەردوو لایانە، بۆ نموونە دایکی کچەکە یان کورەکە یان خوشکەکانیان دەبنە هوکاری زیادبوونی کێشە لە نێوانیان کە دەبێتە هوکار جیابوونەوە.  






2-نووسینگەی توندووتیژی خێزانی 
لێپرسراوی نووسینگەکە باسی لەوەکرد ،کە چەندین کێشەو کەمووکورتیان هەیە، کە پێوویستە لایەنەی پەیوەنیدار لە بەرێوەبەرایەتی و وەزارەتی ناوخۆ لەبەرچاوی بگرن و هەوڵی چارەسەرکردنی بدەن تاکو بە باشی بتوانن ئەو بەرپرسیارێتیە جێبەجێ بکەن کەلەسەر شانیانە لەوانەش:
1- تاوەکو ئێستە نووسینگەکەمان بینای تایبەتی خۆی نیە ،بەڵکو لە کرێدان کە ئەمەش وادەکات زو زو ناونیشانی نووسیتگەکەیان بگۆرێت و هەروەها لە رووی رێکخستنیشەوە قورسایی و کێشە بۆ نووسینگەکە دروست دەکات لە کاتێکدا پێویستە تەرکیز بکەنە سەرکارەکانیان بەڵام دەبێت بەردەوام مەشغوڵی گواستنەوەی نووسینگەکە بن.
سەرەرای ئەوەش کە بیناکە کرێیە بەڵام زۆر بچووکەو بوەتە هۆی ئەوەی نەتوانین نهێنی کەیسەکان وەکو پێویست بپارێزین،لە کاتێکدا یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی یاساکە پاراستنی نهێنی کەیسەکانە.
2- کەمی ژمارەی میلاک یەکێکی ترە لە کێشە سەرەکیەکانی نووسینگەی سیمێل،بەتایبەت پۆلیس،کە ئەمەش رێگری گەورەی بۆ دروستکردووین بە تایبەت لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر و فەرمانی پاراستن و هەروەها جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن.
3- کەمی ئامێر و ئۆتۆمبێل یەکێکیترە لە کێشەکان ،سنوری نووسینگەکەی ئێمە زۆر فراوانە سەرەرای ئەووە تەنها یەک ئۆتۆمبێلمان هەیە کە ئەمە رێگریەو کێشەی گەورەی بۆ دروست کردووین.
4- نەبوونی دادەرودادگای تایبەت بە کەیسە خێزانییەکان یەکێکی ترە لە کێشەکان ، سەرەای زۆری کێشەکان ئێمە تەنها یەک دادوەرمان هەیە کە کار لەسەر هەموو کەیسەکان دەکات تەنانەت لەدەوەری خێزانیش، ئەمەش وا دەکات کەیسەکان درێژە بکێشن و نەتوانن وەکو پێویست چارەسەر بکرێن ، لە کاتێکدا کوێشە خێزانییەکان پێویستە بە زووترین کان یەکلای بکرێنەوە.
بۆ نموونە ،ئێمە رۆژانە بەلایەنی کەمەوە 10 حاڵەت رەوانەی دادگا دەکەین بەڵام بەهۆی نەبوونی دادوەری تایبەتمەند ئێستە ناچارین رۆژنا رۆژێک کەیسەکان رەوانەی دادگا بکەین.
 













قەزای ئاکرێ

1-دادگای بەرایی ئاکرێ.

داوەری دادگاکە باسی لەوەکرد کە ،زۆر گرینگە ئێمە دادگایەکی تایبەتمان هەبێت بو توندوتیژی خێزانی کە بەخێرا داواکان رایی ئەکرێن و کاری دادگاش ئاسان تر ئەبێت. دادگاکەمان پێویستی بە دادوەر هەیە کە ئەمە لە دادگای ئاکرێ تەنیا دوو دادوەرین زور پەستانمان لەسەرە داواکان زور دوادەکەون.
لەم دواکەوتنەش بێگومان باشی وخراپی هەیە، لەهەندێک لە داواکان ئەگەر دواکەوێت وەک لە داوای جیابوونەوە ئەوا لایەنەکان پێک دێنەوە بەلام زور جار بەعەکسەوە کە کێشەکان گەورەتر دەبن.
بەپێی یاساکە ئێمە ناتوانین سەرەتا لایەنەکانی داوای توندووتیژی رەوانەی لیژنەی ئاشتەوایی بکەین ،دەبێت سەرەتا رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوە بکرێن، بەڵام باشترە سەرەتا لایەنەکان رەوانەی لیژنەی ئاشتەوایی بکرێن نەک دادگا لەم کاتەدا ئەگەری ئاشتەوایی زۆر زیاترە.بۆیە گرنگە لە هەمواری یاساکە ئەم بابەتە چارەسەر بکرێت. 
بونمونە کاتێ داوا ئەکرێت دەست بەجێ بو دادگای لێکولینەوە رەوانە ئەکرێت وپیاوەکە توقیف دەکرێت کە دەبێتە هۆی هەستکردنی بە ئیهانە و ئافرەتەکە گلاق ئەدات، لەوانەیە ئەم شتە رووی نەدات ئەگەر سەرەتا رەوانەی لیژنەی ئاشتەاویی بکرێن.




توێژەۆێکی دادگای بەرایی ئاکرێ باسی لەوەکرد کە دادگاکەمان زور کێشەی هەیە، بونمونە پێویستیمان بە دادوەر و فەرمانبەر لە دادگا هەیە. لە دادگای بەرایی ئاکرێ تەنیا دوو دادوەرمان هەیە، دادوەری باری کەسی کە داواکانی باری کەسی وهەروەها لەهەمان کاتتدا دادوەری لێکولینەوەیە. ودادوەری دادگای بەرایی کار لەسەر داواکانی مەدەنی و کەتن دەکاتوە داواکانی تاوان بو دادگای دهوک رەوانە دەکرێن لەبەر نەبوونی دادگای تاوان. ئێمە دادووری لێکوڵینەوەی تایبەت بە توندوتیژی خێزانیمان نیە کە زور گرنگە هەمانبێت لەبەر نهێنی داواکان و خێرایی بەرێوەبردنیان و کوتا پێهێنانیان کە لە دادگاکەمان زور گیرو دەبن لەبەر نەبوونی دادوەر. 
بۆنموونە داوایەکی جیابوونەوەمان هەبوو کە بە دوو ساڵ تەواو بوو، هەروەها زور جار کە بو مارەبرین تا نیوەرو لە دادگا ئەمێننەوە و داوای بینینی مندال تا سێ مانگ ئەخایەنێت کە دەبێ ئەم جورە داوایانە بە زوترین کات یەکلا بکرێنەوە.
 هەروەها لەبارەی کارمەندانەوە زور ژمارەیان کەمە.
 بۆنموونە لە دادگای شرعی تەنیا یەک کارمەندمان هەیە وە لە بەشی لێکولینەوە تەنیا دوو کارمەندی پیاو هەیە. دوو لێکۆڵەری ئافرەتمان هەیە بەلام کارەکانیان ئەنجام نادەن بەس لە شوێنیان دادەنیشن وەک فەرمانبەر  وزور جار ئەم بابەتەمان وەک سکالا گەیاندوەتە سەروکی دادگای ئاکرێ بەلام بێ ئەنجام بووە.

وەلە بونیاتدا زور گرنگە کە لێکولەرێکی ئافرەتمان هەبێت بو لێکولینەوەو داوای توندوتیژی چونکە کاتێ کە ئافرەت ئامادە ئەبێت لە بەرامبەر لێکولەر  وئەو لێکولەرە ئافرەت نەبێت هەموو شتێکی ناڵێت چونکە شەرم ئەکات لەبەر نهێنی خێزانی. 
ئێمە وەک فەرمانبەرانی دادگا لەبەر نەبوو نی فەرمانبەر تەنیا کاری خۆمان ناکەین بەڵکو چەندین کاری تریش دەکەین لەناو دادگا. بونمونە من وەک توێژەری کومەلایەتی وئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی هەروەها مارەبرینەکان تومار ئەکەم. 
بەرێوەبەری کارگێری کارەکەی دەکات وهەروەها نوسەری داواکانە و بریارەکانیش ئەنوسێتەوە وکوپیان ئەکات. ئەگەری سەرەکی کە کارەکانمان بە باشی رایی ئەکرێت ئەوەیە کە ئێمە هاوکاری یەکتری دەکەین وکارەکان ئەنجام ئەدەین.
بۆیە زور پێویستە دادوەر زیاد بکرێت لە دادگاکەمان و داوا زوو رایی بکرێن و تاخیر نەبن چونکە زۆرجار دواکەوتنی داواکان دەرئەنجامی زۆر خراپی دەبێت و دەبێتە هۆی توندووتیژی زیاتر، بونمونە ئەگەر یەک دادوەر مولەت وەربگرێت ئەوا هەموو داواکان دوا دەخرێن و رادەوەستن



هەروەها لێکۆڵەرێکی دادوەری لە دادگاکە ووتی:
لە دادگا تەنیا 4 لێکولەرمان هەیە و  فەرمانبەرەکانمان بە گشتی زور کەمن و ئێمە پێویستیمان بە فەرمانبەر هەیە وە بێگومان پێویستیمان بە لێکولەری ئافرەتیش هەیە بەلام دەبێت ئەو لێکولەرە بەتەمەن بێت خبرەی هەبیت .وە ئێمە لێکولینەوە لەگەل ئافرەتان ئەکەین کە زەحمەتە قسە بکات بویە ئێمە قسەی لەگەل ئەکەین و پێی ئەلێین ئەگەر هەموو قسەیێک بکات ئەوا لەبەرژەوەندی ئەو دایە.
وە ئەو یاسایەی ئێستە هەیە پێویستی بەهەموارکردنەوەیە وە لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هۆشیاری تەواو لەسەر یاساکە بڵاو بکرێتەوە چونکە زۆرێک لەو کەسانەی سەردانمان دەکەن و سکاڵا تۆمار دەکەن هەڵە لە یاساکە تێگەشتوون.

 




پێشکەشکردنی راوئژکارى یاسایی بۆ ئه و ئافره تانه ى روبه روى توندو تیژى بونه ته وه  و به رگرى کردن له مافه کانیان  له دادگه کانى تایبه تمه ندا
 













پارێزگای هەڵەبجە

توندوتیژى خێزانى دیاردەیەکى نوێ نیە و لەمێژووى دروست بوونى بەشەریەتەوە ئەم دیاردەیە بوونى هەبووە بەڵام جیاوازى کلتور و سەقافەت و ئاین کاریگەرى هەبوە لەسەر ڕێژە و جۆرى ئەم توندوتیژى یە، بەدڵنیاییەوە کۆمەڵگەى کوردیش بەدەرنیە لەم دیاردەیە بەردەوام ئامارەکان پێمان ئەڵێن ئەنجام دانى توندوتیژى لەنێو خێزان دا ڕووى لەزیادبوونە هەربۆیە یاسادانەرانى هەرێمى کوردستان هەستان بەدەرکردنى یاساى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى لەساڵى 2011 بە ئامانجى نەهێشتن یان کەم کردنەوەى ئەم دیاردەیە. یاساى ناوبراویش چەند لایەنێکى ڕاسپاردووە بەجێ بەجێ کردنى بڕگە و مادەکانى ئەم یاسایە بۆیە لێرەدا وەک ڕێکخراوى هاریکارى یاساى ژنان هەستاوین بەئەنجام دانى چاوپێکەوتن و دانیشتن لەگەڵ چەند لایەنێک دا کە ڕۆڵى کاریگەریان هەیە بەئاڕاستەى جێبەجێکردنى یاساى ناوبراو لەوانەش هەریەک لەبەڕێزان دادوەرى دادگاى لێکۆڵینەوەى هەڵەبجە و بەرپرسى بەشى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى پارێزگاى هەڵەبجە و سەرۆکى فەرمانگەى داواکارى گشتى و هەروەها وتاربێژێکى دیارى پارێزگاى هەڵەبجە هەرچەندە یاساى ناوبراو هیچ بڕگە و ماددەیەکى تایبەت بەمامۆستایانى ئاینى تیادا نیە بەڵام مامۆستایانى ئاینى لەڕووى کۆمەڵایەتییەوە کاریگەرى ئەرێنى یان هەیە و هەردەم جێدەستیان دیاربوە لەزۆربەى بوارەکان دا.
بەشێک لەو چاوپێکەوتنانەى کە نوێنەرى ڕێکخراو لەپارێزگاى هەڵەبجە ئەنجامى داون لەگەڵ ئەم کەسایەتیانەى خوارەوەدابوون:

1- دادوەرى دادگاى لێکۆڵینەوەى هەڵەبجە

ئایا ڕێژەى توندوتیژى خێزانى لەپارێزگاى هەڵەبجە لە چ ئاستێک دایە؟
ئایا ئەتوانین بڵێین توندوتیژى خێزانى لەم پارێزگایە ڕووى لەزیادبوونە؟

  لەبەرئەوەى لەپارێزگاى هەڵەبجە دادگاى تایبەت بەتوندوتیژى خێزانى تیادانیە هەربۆیە ناتوانین بەدیارى کراوى بڵێین ڕووى لەزیادبوونە یان نا بەڵام ئەوەى بینراوە بەگشتى توندوتیژى خێزانى ڕووى لەزیادبوونە وە هەروەها بەڕێزیان وتیان کە پارێزگاى هەڵەبجە بەبەراورد بەپارێزگاکانى دیکەى هەرێم کەیسى تایبەت بە توندوتیژى خێزانى کەمن و هۆکارەکەشى گەڕاندەوە بۆ بوونى پێگە و گرنگى دانى تایبەت بەئافرەت لەم پارێزگایە.
پاشان پرسیار ئاراستەى بەڕێزیان کرا ئایا زیاتر توندوتیژى لەلایەن کام ڕەگەزەوە ئەنجام دەدرێت وە ئایا ڕووى داوە پیاوان توندوتیژیان بەرامبەر ئەنجام درابێت و بوبێتە سکاڵا لەدادگاى بەڕێزتان؟

بەڕێزیان وتیان بەپێ ى ئەوەى کە رەگەزى نێر لەڕووى تواناى جەستەیى و هێزەوە بەتواناترە بۆیە ئەنجام دانى توندوتیژى لەلایەن ڕەگەزى نێرەوە زیاتر ئەنجام دەدرێت وە هەروەها وتى بەڵێ چەندین حاڵەت ڕووى داوە کەپیاوان توندوتیژیان بەرامبەر ئەنجام دراوە لەلایەن رەگەزى مێ وە سکاڵاشیان تۆمارکردووە.

- پاشان پرسیار ئاراستەى بەڕێزیان کرا کەئایا لەکاتى ئەنجام دانى ڕێکارە یاساییەکان لە کەیسە خێزانیەکان دا هیچ جیاکارى و تایبەتمەندییەک ئەکرێ وەک ئەوەى کە یاساکە پێویستى کردوە ڕێکارەکان دەبێت نهێنى بن؟ ئایا ئەو نهێنى پارێزیە هاتۆتە دى؟ 

بەڕێزیان وتیان بەدڵنیاییەوە جیاکارى لە ئەنجام دانى ڕێکارەکان لە کەیسە خێزانیەکان دا ئەکرێت وە سەبارەت بەنهێنى پارێزى تەواوى ڕێکارەکانى لێکۆڵینەوە پێویستە نهێنى بن بەڵام گەر بمانەوێت ئەو نهێنى پارێزیە بەتەواوى جێ بەجێ بکرێت پێویستە نوسینگەى تایبەت بە کێشە خێزانیەکان بوونى هەبێت کە تا ئەم ساتەش لەپارێزگاى هەڵەبجە بونى نیە.

- ئایا گەر قوربانیەکى توندوتیژى خێزانى مەترسى لەسەر ژیانى هەبوو دادگاى بەڕێزتان ڕێکارێک ئەگرێتەبەر لەکاتێک دا خانەى داڵدەدان لەم پارێزگایە بوونى نیە؟

لە وەڵام دا وتیان بەداخەوە لەپارێزگاى هەڵەبجە خانەى داڵدەدان بوونى نیە وە زۆرجار قوربانى لاى کەسێکى نزیکى دانراوە و هەندێک جاریش هەواڵەى خانەى داڵدەدانمان کردوون لەپارێزگاى سلێمانى.

- ئایا لەسنورى دادگاکەتان لیژنەى ئاشتەوایى بوونى هەیە؟ گەر بوونى هەیە هیچ کاریگەریەکیان هەبوە لە ئەنجام دانى ئاشتەوایى لەنێوان لایەنەکانى سکاڵا؟

 بەڵێ بوونى هەیە و سەرجەم کەیسەکان هەواڵەى ئەو لیژنەیە ئەکرێن وە کاریگەرى ئەرێنى یان هەبوە و چەندین کەیس بەهەوڵەکانى ئەو لیژنەیە ئاشتەوایى یان تیادا ئەنجام دراوە بەڵام بەداخەوە هیچ گرنگییەک بەو لیژنەیە نادرێت و هیچ هاندانێکیشیان پێ نادرێت.

- ئایا کردنەوەى دادگاى تایبەت بە کێشە خێزانییەکان لەسنورى پارێزگاى هەڵەبجە بە پێویست ئەزانن؟

بەدڵنیاییەوە دادگاى تایبەت بە کێشە خێزانییەکان لە پێویستە هەنووکەییەکانە لەبەرئەوەى کەیسە خێزانییەکان پێویستە مامەڵەى تایبەت و جیاوازیان لەگەڵ دا بکرێت  بەمەبەستى پاراستنى شیرازەى خێزان.

- ئایا لەسنورى دادگاى لێکۆڵینەوەى هەڵەبجە هیچ کێشەیەک یاخود ڕێگریەک هەیە کە ئاستەنگ بێت لەبەردەم جێ بەجێ کردنى یاساى ناوبراو؟

  هیچ کارێک بەبێ ئاستەنگ و ڕێگرى نابێت وە لەبەرئەوەى یاساى ناوبراو بۆ ئێمە یاسایەکى نوێ بوو وە لەکاتى دەرچونیشى هەندێک کەم و کوڕى هەبوو بۆیە نەک لەدادگاى لێکۆڵینەوەى هەڵەبجە بەڵکو لەسەرجەم دادگاکان کێشە لەجێ بەجێ کردنى دا هەبوە وە لەپارێزگاى هەڵەبجە نەبونى دادگاى تایبەت بە کێشە خێزانیەکان وە نەبوونى بەڕێوەبەرایەتى و نوسینگەى تایبەت بە کێشە خێزانییەکان لە دیارترین ڕێگرى و ئاستەنگەکانن لەبەردەم جێ بەجێ کردنى یاساى ناوبراو.






























2- توندووتیژی لە روانگەی شەریعیەتی ئیسلامەوە

 نوێنەرى ڕێکخراو و چاوپێکەوتنى ئەنجام دا لەگەڵ پێش نوێژ و وتارخوێنى مزگەوتى نور لەپارێزگاى هەڵەبجە و بەڕێزیان لەوەڵامى چەند پرسیارێک تایبەت بەتوندوتیژى خێزانى بەم شێوازە دوان:-

- ئایا ئاینى پیرۆزى ئیسلام ڕێگاى بە ئەنجام دانى توندوتیژى داوە لەنێو تاکەکانى خێزان؟

وەڵام/ دینى پیرۆزى ئیسلام ڕێزێکى زۆر و لەڕادەبەدەرى داناوە بۆ ئافرەتان تا ئەو ڕادەیەى پێشەواى مرۆڤایەتى (محمد) ێلى الله علیە وسلم کۆتا وشەى لەحەجى ماڵئاوایى ئامۆژگارى پیاوان ئەکات کە ڕێز لەئافرەتان بگرن و ڕەفتارتان لەگەڵیان دا جوان بێت وە پارێزگارى لەنوێژەکانتان بکەن وە لە فەرمودەیەکى دیکەدا پێشەوامان ئەفەرموێت (لا تڤرب إماءَ الله) واتە هەرگیز لەئافرەتان مەدەن بۆیە ئەوەى کە گرنگە پێویستە ئێمە رەفتار و کردەوەمان جوان بێت لەگەڵ ئافرەتان و ئەو ئەرکەى لەسەر شانمانە بەرامبەریان بۆیان ئەنجام بدەین و مافیان پێ بدەین.

- ئایا مامۆستایانى ئاینى ڕۆڵیان هەبوە لەچارەسەرى کێشە خێزانییەکان و هەوڵ دان بۆ کەم کردنەوەى توندوتیژى؟

وەڵام/ ئێمە وەک مامۆستایانى ئاینى لەڕێ ى مینبەرەکانمانەوە بەردەوام هەوڵى ئاشتەوایى خێزانیمان داوە و ڕۆڵى ئیجابیمان هەبوە، لە ساڵێک دا دوو هەفتە دانراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى بەڵام مامۆستایانى ئاینى لەتەواوى ڕۆژەکان دا لەمینبەرەکانەوە ئەو ئایەتە پیرۆزەیان بە گوێ ى پیاوان دا داوە (وعاشروهن بالمعروف) لەگەڵ ئافرەتان دا رەفتارتان جوان بێت و ڕێزیان بگرن.

- ئایا بەپێ ى شەریعەتى ئیسلام ڕێگەدراوە بە ژن بەژن یان بەزۆر بەشودان یان ژن بە شودان لەبرى خوێن؟

وەڵام/ نەخێر دینى پیرۆزى ئیسلام نەهى کردوە لە ژن بە ژن وەک سەروەرمان (محمد) ێلى الله علیە وسلم ئەفەرموێت: (لا شغار فی الاسلام) شغار واتە ژن بە ژن تەنانەت گەر مارەیشییان دیارى کرابێت لەدینى پیرۆزى ئیسلام دا ڕێگەى پێ نادرێت.
وە هەروەها سەبارەت بە ژن بە شودان لەبرى خوێن دینى پیرۆزى ئیسلام نەهى لێ کردووە بەڵکو ئەوە نەریتێکى کۆنى جاهیلییە وە ئافرەت بەشودان بە زۆر ئەمەش دیسان نەهى لێ کراوە وە تەنانەت سەروەرمان ئەفەرموێت: باوک پێویستە ڕاوێژ بە هاوسەرەکەى بکات لەکاتى کچ بەشودان دا، ئافرەتێک هاتبویە خزمەتى پێغەمبەر (ێلى الله علیە وسلم) پێ ى وتبوو کە باوکم بە زۆر منى داوە بە برازاکەى منیش بەدڵم نیە پێغەمبەر (ێلى الله علیە وسلم) ناردبوى بە شوێن باوکى دا پێ ى فەرمووبوو بە هیچ شێوەیەک ڕێگەت پێ نادەم ئەم کچە بدەى بە برازاکەت کچەکەش لەویادا کە هەڵوێستى جوانى پێغەمبەرى بینى بوو پێ ى وتبوو من رازیم تەنها ویستومە بۆ ئافرەتانى دونیاى بسەلمێنم کە باوک ناتوانێ بە زۆر کچەکەى بدات بەشوو ئەمەیە بەرنامەى دینى پیرۆزى ئیسلام سەبارەت بە ژن بە ژن یان ژن بەشودان لەبرى خوێن یان بەزۆر بەشودان کە نەهى لەهەمویان کراوە.

پ/ ئایا بە پێ ى شەریعەتى ئیسلام لەباربردنى منداڵ دروستە؟
لەپاش (42) چل و دوو ڕۆژ کە رۆح ئەکرێت بەبەرى منداڵ دا گەر لەبارببرێت قەتلە تەنها لە یەک حاڵەت دروستە پاش (42) ڕۆژ منداڵ لەبارببرێت گەر هاتوو مەترسى لەسەر ژیانى دایک دروست کرد لەم حاڵەتەدا ئەتوانرێ لەبارببرێت لەبەرئەوەى ژیانى دایکەکە لەپێش ترە.
- ئامۆژگارى جەنابتان چیە بۆ ئەو پیاوانەى کە توندوتیژى ئەنجام ئەدەن بەرامبەر خێزان و منداڵەکانیان؟

وەڵام/ من داوا ئەکەم لەپیاوان کە ئەم فەرمودەیەى سەروەرمان (محمد) ێلى الله علیە وسلم بکەنە ڕێچکەى ژیانیان کە حەق وایە ئەم فەرمودەیە بە ئاوى ئاڵتون بنوسرێتەوە (باشترینتان ئەوەتانە بۆ خێزانەکەى باش بێت ) وە من باشترین پیاوم بۆ خێزانەکانم وە لەسەر هەموومان واجبە کە ئەو ڕێچکەیەى سەروەرمان بگرینەبەر و لەڕێگا و ڕێبازە جوانەکەى لانەدەین.





















3- رۆڵی داواکارى گشتى

وەک نوێنەرى ڕێکخراو چاوپێکەوتنمان ئەنجام دا لەگەڵ سەرۆکى فەرمانگەى داواکارى گشتى کە چەند پرسیارێک دەربارەى ڕۆڵى داواکارى گشتى تایبەت بە کێشە خێزانییەکان ئاراستەى بەڕێزیان کرد بەم شێوازە:-

- ئایا ڕۆڵى داواکارى گشتى چیە لەکێشەکانى تایبەت بەتوندوتیژى خێزانى؟

یاساى داواکارى گشتى ژمارە (159) ساڵى (1979) ڕۆڵى داواکارى گشتى لەقۆناغى لێکۆڵینەوە لەداواى سزاى دیارى کردوە کە ڕۆڵى چاودێرى بڕیارەکانى دادوەرى دەکات وە هەروەها سەرپەرشتى کارى لێکۆڵەرەکان دەکات لەکاتى لێکۆڵینەوەدا وە لەبەرئەوەى ئەو تاوانانەى کە یاساى بەرەنگاربوونەوەى خێزان لە توندوتیژى یان بەسەردا جێ بەجێ ئەبێت  لەتاوانەکانى مافى کەسین بۆیە تەنها زەرەرمەند لە تاوانەکە ئەتوانن سکاڵا تۆماربکەن واتە داواکارى گشتى بەسەربەخۆى مافى تۆمارکردنى سکاڵاى لەکێشە خێزانییەکان دا نیە بەڵکو پاش تۆمارکردنى سکاڵا ڕۆڵى چاودێرى ئەبینێت.

- ئایا هەماهەنگى لەنێوان فەرمانگەى داواکارى گشتى و بنکەکانى تەندروستى بەتایبەت بەشى فریاگوزارى هەیە لەکاتى بونى قوربانى توندوتیژى خێزانى؟

بەداخەوە تا ئێستا هەماهەنگییەکى بەرچاو نەبوە کە شیاوى باس کردن بێت.

- ئایا ئەندامانى داواکارى گشتى مافى ئەوەیان هەیە سەربەخۆ تانە لەبڕیارى دادوەرى دادگاى کەتن و لێکۆڵینەوە بدەن لەحاڵەتى بونى کەم و کوڕى لەبڕیارى دادوەر؟

بەڵێ داواکارى گشتى سەرەڕاى ئەوەى ڕۆڵى چاودێرى ئەبینێت لەسەر بڕیارى دادوەرى دادگاى کەتن و لێکۆڵینەوە لەهەمان کات دا گەر هەڵەیەکى یاسایى لەبڕیارى دادوەر بەدى کرد سەربەخۆ بەبێ وەرگرتنى رەزامەندى لایەنەکان تانە لەبڕیارەکە ئەدات.

- ئایا ئەو تاوانانەى ئەچنە چوارچێوەى یاساى ناوبراو تاوانى مافى کەسین یاخود مافى گشتین؟

  بەپێ ى یاساى ناوبراو ئەو تاوانانەى کە ئەم یاسایە ئەیان گرێتەوە تاوانى مافى کەسین هەرچەندە هەندێک تاوانى تیادایە کەناکرێت بڵێین تاوانى مافى کەسین.
وەک هاوسەرگیرى بەزۆر وە تەڵاق بەزۆر وە زۆر لێکردنى پیاو کە هاوسەرەکەى کارى لەشفرۆشى بکات لەبەرئەوەى ئەم تاوانانە زیان بە کۆمەڵگا ئەگەیەنن ناکرێت بە مافى کەسى ئەژمار بکرێن بەڵام بەداخەوە بەپێ ى ئەم یاسایە تاوانى مافى کەسى. 










 









4-رۆڵی وەزارەتی تەندروستی و نەخۆشخانەى فریاکەوتنى هەڵەبجە

  وەک نوێنەرى ڕێکخراو چاوپێکەوتنمان ئەنجام دا لەگەڵ بەرپرسى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى هەڵەبجە   و چەند پرسیارێکمان ئاڕاستەى جەنابیان کرد لەوانەش:-

ــ ئایا ڕۆڵى نەخۆشخانەکەتان لە چارەسەرى قوربانیانى توندوتیژى خێزانى چیە؟

لە وەڵامدا وتیان نەخۆشخانەى  فریاکەوتنى هەڵەبجە بەپلەى یەکەم ڕۆڵى چارەسەرى قوربانیانى توندوتیژیە وە پاشان ڕاستەوخۆ بنکەى پۆلیس ئاگادار دەکەینەوە لە بونى قوربانى توندوتیژى و پاشان راپۆرتێک بەوردى سەبارەت بە جۆرى توندوتیژیەکەو ڕێژەکەى ئەنووسین و ئاراستەى بنکەى پۆلیسى ئەکەین  وە هەرزانیاریەک کە پەیوەندى بە ئێمەوە بێت و داوامان لێ بکرێت بە وردى وەڵامى ئەدەینەوە.

ــ ئایا وەک نەخۆشخانەى فریاکەوتنى هەڵەبجە پەیوەندى ڕاستەوخۆتان هەیە لەگەڵ دادگاى لێکۆڵینەوەى هەڵەبجە یان لایەنێکى دیکەى پەیوەندى دار تایبەت بە قوربانیانى توندوتیژى خێزانى؟

ئێمە وەک نەخۆشخانەى فریاکەوتن ڕۆڵى سەرەکیمان چارەسەرى بەپەلەى قوربانیانە و پەیوەندى ڕاستەوخۆمان لەگەڵ دادگا یان لایەنێکى دیکەدا نیە بەڵام هەماهەنگى بەردەواممان هەیەچەندین جار دادگاى لێکۆڵینەوەى هەڵەبجە داواى ڕاپۆرتى سەرەتایى تایبەت بە قوربانیانى توندوتیژى یاخود کۆتایى ئەکەن و ئێمەش بە ئەرکى سەرشانمان هەستاوین و وەڵاممان داونەتەوە و زانیارى وردمان بۆ ناردوون.

ــ ئایا ڕێژەى قوربانیانى توندوتیژى کە ڕوو لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى هەڵەبجە ئەکەن لە چ ئاستێک دایە وە ئایا ڕێژەى برینداریى قوربانیەکان چەندە؟

لەوەڵامدا بەڕێزیان وتیان ئەگەر بەراودێک لەنێوان نەخۆشخانەى ناوچەکانى دیکەى هەرێم و نەخۆشخانەى فریاکەوتنى هەڵەبجە بکەین ڕێژەى قوربانى توندوتیژى کە ڕوو لەم نەخۆشخانەیە ئەکەن زۆر کەم ترە لە تەواوى ناوچەکانى دیکە وە بەڕاى من چەند هۆکارێک هەیە بۆ ئەمە کە بەشێکى بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە، لە بنەمادا ئەنجام دانى توندوتیژى لەم ناوچەیەدا کەم ترەو کەسانى ئەم سنورە زیاتر کەسانى هادئ و لەسەرخۆن وە هۆکارێکى دیکەش هەندێ جار بۆ لایەنە کۆمەڵایەتیەکەى ئەگەڕێتەوە کە قوربانى توندوتیژى نایەوێت هۆکارى برینداریەکەى بڵێت و ڕاستى بابەتەکە ئەشارێتەوە.
وە سەبارەت بە ڕێژەى بریندارى قوربانیانى توندوتیژى کە ڕوو لەم نەخۆشخانەیە دەکەن زۆربەیان بریندارى ئاسایى بوون وەک ڕوشاوى  یان برینێکى سوک.













ئامارەکانی توندووتیژی لە پارێزگای هەڵەبجە

 







ئیدارەی راپەرین

1- دادگاى توندووتیژی خێزانی
کێشەى سەرەکى لە دادگاى بەرایی ڕانیە نەبوونى دادگایەکى تایبەتمەند  بە کێشە خێزانیەکان، سەڕەڕاى ئەوەى کە یاسای بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى بەپێویستى زانیوە کە لەهەر ناوچەیەک دادگایەکى تایبەتمەند هەبێ بۆ کێشە خێزانیەکان بەڵام دواى چەندین ساڵ لە دەرچوونى یاسای ناوبراو تا ئێستا هیچ هەولێکى جددى نەدراوە بۆ کردنەوەى دادگاى تایبەتمەند بە کێشە خێزانیەکان.
دادگاى لێکۆڵینەوەى ڕانیە کە تەنها یەک دادوەرى هەیە و سەرەڕاى ئەوەى کە چەندین بنکەى پۆلیس سەر بەو دادگایەن کە ئەمەش واى کردووە بارگرانیەکى زۆر بۆ ئەم دادگایە دروست ببێت، سەرەڕاى ئەمەش کە تەواوى کەیسە خێزانیەکان هەر لەم دادگایە دەبینرێن کە ئەمەش بەهۆى نەبوونى دادگاى توندوتیژى خێزانى لە قەزاى ڕانیە، کە ئەمەش واى کردوە کەیسە خێزانیەکان درەنگ یەکلایی بکرێنەوە و کاتى زیاترى بوێت.
لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە کێشەى سەرەکى نەبوونى دادگایەکى تایبەتمەندە بە کێشە خێزانیەکان،. وە هۆکارى نەبوونى دادگاى ناوبراو پاش بەدواداچوون بۆمان دەرکەوت کە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونى هەوڵى جددى لە لایەن حوکمەت و لایەنى پەیوەندیدار ، وە نەبوونى بودجە.
کاریگەرى نەبوونى دادگای تایبەتمەند بە کێشە خێزانیەکان واى کردووە دۆسیەکانى تایبەت بە کێشەى خێزانیەکان کاتێکى زۆرى بوێت و درەنگ چارەسەر بکرێن و یەکلایی ببنەوە.





2-چیرۆکى سەرکەوتن:
یەکێک لە قوربانیەکانى دەستى توندوتیژى خێزانى ئافرەتێک بوو بەناوى ( خ. ڕ) کە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە توندوتیژى بەرامبەر کرابوو، هاوسەرەکەى لێى دابوو و سوکایەتى زۆرى پێ کردبوو و دواى ئەوەى کە لە ماڵ ڕاى کردبوو لەبەرئەوەى مەترسى لەسەر ژیانى هەبوو، دواى ئەوەى کە هاوسەرەکەى ڕاگیرابوو( توقیف) کرابوو، ناوبراو ئاماژەى بەوە کرد کە بۆیە تنازول لە سکاڵاکەى ناکات لەبەرئەوەى هاوسەرەکەى هەڕەشەى ئەوەى لێ کردووە کە ئەگەر بێتە دەرێ لە بەندیخانە ئەوە دەیکوژێت، وتى کە مەترسى لەسەر ژیانم هەیە بۆیە ناتوانم تنازول بکەم لە سکاڵاکەم.وە ئاماژەى بەوە کرد کە تا ئێستا کێشەکەى لە دادگا بەردەوامە.
دواى ئەوەى کە ڕێکخراوى هاریکارى یاسایی خۆمان پێناساندن و دەستمانکردن بە هاوکاریکردنی لە رووی یاساییەوە     لە کاتی ئێستادا کارەکانی بەشێوەیەکی زۆر باش دەچنە پێشەوە وئەمەش بوتە هۆکاری دڵخۆشی کەیسکە لە رووی کومەڵایەتی و دەروونی و یاساییەوە. 



3-پاراستنی مافەکانی مناڵ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی  
دیاریدەى توندوتیژى خێزانى یەکیکە لەو دیاریدە ترسناکانەى کە لە هەموو کۆمەڵگا و کلتورە جیاوەزەکاندا هەیە،هەروەها دەبێتە هۆى خراپى ڕەوشى خێزان لەڕووى دەروونى و کۆمەڵایەتى و جەستەییەوە.
توندوتیژى خێزانى وەک دیاریدەیەکى کۆمەڵایەتى لە ڕۆژگارى ئەمڕۆماندا خاوەنى کۆمەڵێک سیما و پێکهاتە و ڕەهەندە،توندوتیژى جەستەیی دژ بە ئافرەت و دژ بە منداڵ لەناو کۆمەڵگادا بەشێوەیەکى بەرفراوان بەرقەرارە. بەتایبەتیش توندوتیژى دەروونى، سێکسى، جەستەیی دژ بە ئافرەتان زیاتر بەربڵاوە لە کۆمەڵگەدا.
جا ئەگەر بێت و باس لە جۆرەکانى توندوتیژى خێزانى بکەین، دەتوانین بڵێن چەند جۆرێکە، لەوانە:-
توندوتیژى خێزانى بەرامبەر بە منداڵ :
دەتوانین بڵێین لە کۆمەڵگاى کوردیدا توندوتیژى خێزانى بەرامبەر بە منداڵ دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارى پەروەردەیی. بەجۆرێک کە بەشێکى زۆر لە خێزانەکان بڕوایان بە بەکارهێنانى توندوتیژى هەیە لە پەروەردە کردنى منداڵەکانیان. سەبارەت بەو جۆرە توندوتیژیە کە دایک و باوک بەکارى دەهێنێت بەرامبەر بە منداڵ دەکرێ بڵێین بەهۆى خۆشەویستیانەوەیە بۆ منداڵەکەیان،واتە بۆ نمونە دایک و باوکەکە منداڵى خۆیان خۆشدەوێت بۆیە لێی دەدەن، بەمەبەستى دوورخستنەوەیان لەکارى خراپ  و نادروست.ئەوان بێ ئاگان لەوەى کە زیانێکى گەورە بە منداڵەکانیان دەگەێنن بەهۆى بەکارهێنانى توندوتیژى بەرامبەریان .
دەتوانین زیانەکانى بەکارهێنانى توندوتیژى بەرامبەر بە منداڵ لە چەند خاڵێکدا بخەینە ڕوو:
بەکارهێنانى توندوتیژى دەبێتە هۆى لاواز بوونى کەسایەتى منداڵ.
باوەڕى بەخۆى نامێنێت.
هەمیشە لە دڵەراوکێ و ترسدا دەژى.ناتوانى بڕیار بدات لەسەر چارەنووس و شێوازى ژیانى.
پەیوەندى کۆمەڵایەتى لاواز دەبێت.
فێرى بەکارهێنانى توندوتیژى دەبێت


دواى ئەوەى وەکو نوێنەرى ڕێکخراوى هاریکارى یاسایی ژنان بەدواداچوونم کرد بۆ کەیسێک کە بریتیى بوو لە بەکارهێنانى توندوتیژى بەرامبەر بە منداڵ،کە باوکى منداڵى ناوبراو بەناوى(د.م.ع) کە هات بۆ لام و باسى کێشەکەى خۆى کرد و کە کێشەکەیان لە دادگا بوو، خێزانى ناوبراو کە ماڵى بەجێ هێشتبوو و داواى بژێوی لەسەر ناوبراو نووسى بوو. کە لەهەمان کاتدا هەستابوو بە بەکارهینانى توندوتیژى جەستەیی بەرامبەر بە کچە چوار ساڵانەکەیان و لێى دابوو و کە بە جۆرێک دواى نزیکەى چەند هەفتەیەک لە ڕووداوەکە هێشتا شوێنەوارى لێدان لەسەر جەستەى منداڵەکەیان مابوو.دواى ئەوەى وەکو نوێنەرى ڕێکخراو باسى ئیش و کارەکانى ڕێکخراوى هاریکارى یاسایی ژنانم بۆ کرد و ڕاوێژى یاساییم پێشکەش کرد و زۆر خۆشحاڵ بوو و لە ئێستادا کێشەکەیان لە دادگایە و بەردەوامە.
















4-بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان و خێزان/ڕاپەڕین:-
سەنتەرى ڕاویژکارى خێزانى:
  لێپرسراوى سەنتەرى ڕاوێژکارى خێزانى هەستان بە ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ڕێکخراوەکان بەمەبەستى دانانى پلانى کارکردن بۆ کەمکردنەوەى توندوتیژى خێزانى و بەتایبەت توندوتیژى دژى ئافرەتان.
لەم کۆبوونەوەیە باس لەوە کرا کە ئایا هۆکارەکانى زیاد بوونى ڕێژەى توندوتیژى چییە لە دەڤەرى ڕاپەڕین.هەروەها زیادبوونى کێشە خێزانیەکان و چۆنیەتى چارەسەرکردنیان هەروەها توندوتۆڵ کردنى پەیوەندى و هەماهەنگى زیاتر لەنێوان ڕێکخراوەکان و سەنتەرى ڕاوێژکارى خێزانى.
یەکێک لە جۆرەکانى توندوتیژى کە بوونى هەیە هەتا ئیستاش بریتییە لە خەتەنەکردنى مێینە و کە ئەوە یەکێکە لەجۆرەکانى توندوتیژى و بە پێی یاسای بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى بە تاوان دانراوە. کە هەتا ئێستاش بوونى هەیە لە بەشێک لە گوندەکانى دەوروبەرى ڕانیە.
دەکرێ بڵێین کە بەشێک لە کێشە خێزانیەکان بەهۆى ئەوەوە ڕوودەدات کە ئافرەت پێشتر خەتەنە کراوە و ئێستا ناتوانێ بەشێوەیەکى پێویست ئەرکى ژن و مێردایەتى بەجێ بهێنێت.هەروەها ئەوە هۆکارێکە بۆئەوەى کە پیاوان ژنى دووەم دێنن.
خەتەنەکردنى مێینە ڕاستەڕێژەکەى  کەمى کردووە بەتایبەت لەدواى ئەوەى کە یاساى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى دەرچوو لە ساڵى(2011) بەڵام هێشا هەر ماوە و پێویستە ئیش لەسەر ئەوە بکرێ کە بەیەکجارى نەمێنێ.چونکە ئەم دیاریدەیە تەها عورف و عادەتێکە کە ماوەتەوە.
ڕاستە لە ڕێگەى کۆڕ و سیمیناراتەوە دەکرێت خەڵکى هۆشیار بکرێتەوە لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام لەبەرئەوەى کۆمەڵگەى ئێمە زیاتر دین بەسەریدا زاڵە دەکرێ لەڕێگاى مامۆستایانى ئاینى ئەم کارە بکرێت، ئەوان بۆ خەڵکى ڕوون بکەنەوە و خەڵکى هۆشیار بکەنەوە لە زیانەکانى خەتەنەکردن و باس لەوە بکەن کە ئەم دیاریدەیە لەهیچ دەقێکى دینیدا نەهاتووە.

یەکێکتر لەو جۆرە توندوتیژیانەى کە ڕوو لە زیاد بوونە بریتیە لە توندوتیژى بەرامبەر بە منداڵ.بەتایبەت گێچەڵى سێکسى بەرامبەر بە منداڵ،کە ئەمە بابەتێکى هەستیارە و پێویستە خەڵک هۆشیار بکرێتەوە لەسەر ئەم بابەتە.
بەشێکى زۆرى ئەو کەیسانەى کە بوونیان هەیە و دێنە بەڕێوەبەرایەتى توندوتیژى خێزانى بریتین لە گێچەڵى سێکسى بەرامبەر بە منداڵ.کە دایک و باوکى منداڵەکە باس لەوە دەکەن کە شوێنەوەرى شین بوونەوە و برین هەیە لەسەر جەستەى منداڵەکانیان.
یەکێک لەو کەیسانەى کە لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوو هاتۆتە سەنتەرى ڕاوێژکاری خێزانى ئەوە بووە کە دایک و باوکێک کچە بچووکەکەى خۆیان هێناوە  و باسیان لەوە کردووە کە ماوەى چەند ڕۆژێکە هیچ قسەیەک ناکات و ناچێتە دەرەوە و دەگریات، دواى قسە کردن لەگەڵیدا لە سەنتەرى ڕاوێژکارى خێزانى لە یەکێک لە هۆبەکانى کە بریتیە لە هۆشیارى دەروونى و کۆمەڵایەتى، دواى هەوڵدانێکى زۆر لەگەڵیدا منداڵەکە باسى لەوە کرد کە کاتێک ڕۆیشتووە بۆ مارکێت پەلامار دراوە و دەستدرێژى کراوەتە سەرى لەلایەن خاوەنى مارکێتەکە.










5-رۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لە جێبەجێکردنی یاساکە. 
سەبارەت بە چۆنیەتى ئیش کردنى ڕێکخراوەکان لەسەر کەیسەکانى توندووتیژى خێزانى و بەتایبەت توندووتیژى بەرامبەر بە ئافرەتان،ئەندامی رێکخراوی ( چاوی خەڵک بۆ گەشەپێدان) ئاماژەى بەوە کرد کە کاتێک هەر کەسێک کە تووندووتیژیەکى بەرامبەر دەکرێ و دێت بۆ لامان  ئەوا تەنها ڕێگاى نیشان دەدرێ و هەڵبژاردەکانى دەخریتە بەردەست و ڕێگە دەدەن کە خۆى چى بووێت ئەوە بکات، وتیشى کە ئێمە یارمەتى ئەو ئافرەتانە دەدەین کە توندووتیژیان بەرامبەر کراوە و ئەو مافانەیان بۆ ڕوون دە کەینەوە کە لە یاسایی بەرەنگار بوونەوەى توندووتیژى خیزانیدا هاتووە.بۆئەوەى قبوڵى توندووتیژى نەکات و بزانێت کە یاسایەک هەیە مافى دەپارێزێت و دەتوانێت سکاڵا بکات.
ئایا ئەو توندووتیژیانەى بەرامبەر بە ئافرەت دەکرێ زیاتر چى جۆرێکە؟توندووتیژى جەستەییە، دەروونیە،یان جنسییە؟
سەبارەت بە جۆرەکانى توندووتیژى هەموو جۆرەکان هەیە بەڵام زیاتر لە ئێستادا توندووتیژى دەروونیەکە زیاترە، کە زیاتر بریتییە لە ئیهانە کردن  و قسەى نەشیاو و ئیهانەکردنى کەرامەتى ئەو کەسە.
دواتر دەتوانین بڵیین کە توندووتیژى جەستەیی هەیە.بەڵام دەتوانین بڵێن کە لێدان کەمتر بووە و خەڵک هۆشیارتر بووە و بەمەش واى کردووە کە توندووتیژى جەستەیەکە کەمتر بێ.
 هەروەها توندووتیژى دارایی(ئابوورى) ئەوەشیان زۆرە.بۆنموونە کێشەى ژن و مێرد هەندێک جار لەسەر ئەوە بووە کە پیاوەکە مەسرەفى ماڵ و خێزانەکەى خۆى نەکێشاوە و بەو شێوەیە کێشەیان بۆ درووست بووە.
کەواتە دەکرێ بڵێین کە هەموو جۆرەکانى توندووتیژى هەیە و بەڵام بەشێکیان زۆرترن لە بەشێکى تریان.
سەبارەت بە بوون و گرنگى شەڵتەر لە سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕین: 
بوونى شەڵتەرێک لێرە زۆر گرنگە و پێویستە و چەندین هەوڵ دراوە و کار کراوە بۆ درووست کردنى شەڵتەر بەڵام هیچ ئەنجامێکى 
نەبووە. لایەنە پەیوەندیدارەکان کاتێک باس لە بوونى  شەڵتەر دەکەن باس لە ژینگەى ناوچەکە و ئە عادەت و تەقالیدانە دەکەن کە لە ناوچەکەدا هەیە و وا دەکات درووست کردنى شەڵتەر کارێکى قورس بێت.بەمەش وا دەکات کە لە ڕووى ئەمنیەتەوە پاراستنى قورس بێت.
کاتێک ئافرەتێک مەترسى لەسەر ژیانى بێت هیچ شوێنێک نیە کە گونجاو بێت و تێیدا بپارێزرێت، بۆیە لە سجنى گرتن و گواستنەوە ڕاپەڕین لەگەڵ کەسانى تۆمەتبار ڕادەگیرێ و کە ئەوەش بەهیچ شێوەیەک گونجاو نیە.
ئەگەر شەڵتەر هەبێت ئەوا ئەو ئافرەتانە کە  لە ماڵەوە ئەشکەنجە دەدرێن و ئیهانە دەکرێن دەزانن شوێنێک هەیە کە دەیانپارێزێت بۆیە قبولێ ئەو توندووتیژیە ناکەن کە بەرامبەریان دەکرێ. بەبڵم لە ئێستادا کە دەزانن هیچ شەڵتەرێک نیەبیانپاریزیت بۆیە ئەوانیش قبوڵى ئەو توندووتیژیە دەکەن کە بەرامبەریان دەکرێ.
چى بکرێ بۆ کەم کردنەوەى کێشە خێزانیەکان؟بەتایبەت توندووتیژى بەرامبەر ئافرەتان؟
سەبارەت بە هۆشیارکردنەوەى خەڵکى لەسەر توندووتیژى ئەوە تەنها بە لایەنێک و ڕێکخراوێک ناکرێ. ئێمە سەرەتا دەبێ بگەڕێینەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەى توندووتیژى و هۆکارەکانى دەستنیشان بکەین بۆئەوەى بتوانین چارەسەرى بکەین.
توندووتیژى بووە بە کلتورێک و ڕەگى داکوتاوە  پێویستى بە ئیش کردنى زۆر هەیە بۆ چارەسەرکردنى  بۆنموونە ئێمە ڕۆژانە چەندین کار و کاردانەوە دەکەین کە توندووتیژین بێ ئەوەى هەست بکەین کە ئەوە توندووتیژیە بەرامبەر خەڵکى تر ئەوە هەر لە ناخو ئاگایماندا چەسپاوە.
ئەوەى کە پێویستى بە هۆشیارییە زیاتر پیاوە، چونکە وەکو ئاشکرایە زیاتر پیاوەکە  توندووتیژى بەرامبەر ئافرەتەکە دەکات،ئیمە بۆنموونە زۆربەى جار بتوانین ئافرەتەکە هۆشیار بکەینەوە لەوەى کە توندووتیژى بەرامبەر را چۆن بتوانێ خۆى بپارێزێت.بەڵام ئەوەى پێویستى بەوەیە کەهۆشیار بکرێتەوە لەوەى کە توندووتیژى نەکات، پیاوەکەیە.
خاڵێکى ترى گرنگ ئەوەیە کە لایەنى پەیوەندیدار  وەکو بەڕێوەبەرایەتیەکانى توندووتیژى و نوسینگەکانى توندووتیژى و لایەنە ئەمنیەکان پێویستە زۆر بەشێوەیکى وریا و تایبەت مامەڵە بکەن لەگەڵ ئەو کەسانەى کە توندووتیژیان بەرامبەر کراوە و پێویستە هۆشیاریەکى تایبەتیان هەبێ لەسەر ئەو بابەتە چونکە ئەوان یەکەم کەسن کە بەرکەوتنیان دەبێ لەگەڵ ئەو ئافرەتەى کە توندووتیژى بەرامبەر کراوە.ئەو ئافرەتەى کە توندووتیژى بەرامبەر کراوە و دێت سکاڵا تۆمار بکات هەر خۆى پێویستى بەوەیە کە بەشێوەیەکى تایبەت مامەڵەى لەگەڵ بکرێ .



                        
ئیدارەی گەرمیان



1- سەنتەرى ڕاوێژکارى خێزانى گەرمیان.
سەنتەرى ڕاوێژکارى خێزانى گەرمیان ساڵى (2017) دامەزراوە ئەو کەسانەى کێشەیان هەیە و سەردانى ئێرە دەکەن ڕاوێژیان لەگەڵ دەکرێت کێشەکەیان بۆ چارەسەر ئەکرێت وە ئەگەر نەشتوانرا چارەسەر بکرێت ئەوە دواى سکاڵا لەدەرەوە متابەعەى کەیسەکە ئەکرێت وە لێپرسراوى سەنتەرەکە بێت هەرکەسێک پێویستى بە پارێزەر بێت ئێمە پارێزەرى خۆبەخشى بۆ دابین ئەکەین لە ڕێگەى ڕێکخراوەوە وە ئەم سەنتەرە لە چەند هۆبەیەک پێکدێت ئەتوانین :-
1. هۆبەى ئیدارە :- کە کاروبارى  ئیدارەى ناو سەنتەرەکە بەڕێوە ئەبەن .
2. هۆبەى خزمەت گوزارى :- پێکدێت لە هۆبەى (یاسایى و کۆمەڵایەتى و دەروونى ) .
ڕ‌. هۆبەى یاسایى :- ئیشى ئەم هۆبەیە دابین کردنى پارێزەر و استشارەى قانونیە .
ب‌. هۆبەى کۆمەڵایەتى :- خۆى ئەگرێتەوە لە نێوەند گیرى لە نێوان ئەو کێشانەى نایانەوێت لێرەدا بانگى لایەنەکان ئەکرێت لەسەر ڕەزامەندى خۆیان و ڕاوێژیان پێشکەش ئەکەن .
ج. هۆبەى دەروونى :- تەنها ئەو کەیسانە ئەبینرێت کە توشى حاڵتێکى دەروونى بوون ئێمە دەست نیشانى ئەکەین و هەواڵەى سەنتەرى دەروونى ئەکەین کە کۆنتاکتمان هەیە لەگەڵیان بەهەماهەنگ کەیسەکان ئەبینین .
3.  هۆبەى هۆشیارى :-کارمەندى سەنتەرەکە سەرپەرشتى ئەکات ئیشیان لەسەر  وشیار کردنەوەى کۆمەڵایەتیە لە هەموو چین و توێژەکان لە باخچەوە دەستمان پێکردووە تاوەکو خوێندکارانى زانکۆکان شێوازى هۆشیارکردنەوەکانیشمان بە کۆڕ و سیمینار و خول بەردەوامین لەسەرەتاى ساڵەەوە تاکۆتایى بە تایبەت لە کاتى هەڵمەتى بەرەنگاربوونەوەى توند و تیژى دژى ئافرەتان .
4.  هۆبەى لیژنەى ئاشتەواى :- لە ئێستادا ئەم لیژنەیە لە (4) چوار کەس پێکهاتوون (2) دوو پارێزەر و توێژەرێکى کۆمەڵایەتى و توێژەرێکى دەروونى وە لە داهاتوویەکى نزیکدا ئەبن بە (8) هەشت ئەندام ئەویش لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى  گشتى بەرەنگاربوونەوەى توند و تیژى بڕیار هاتووە کەئەبێت ئەندامەکان زیاد بکرێت بۆ (8) هەشت ئەندام وە ئەبێت (7) حەوت ئەندامیان کارمەندى سەنتەرى ڕاوێژکارى بن بە حوکمى ئەوەى ئەوان زیاتر پابەند ئەبن بە کاتى دیارى کراوەوە و خۆیان لەسەنتەرى ڕاوێژکارى خێزانى کارمەندن و لیژنەى ئاشتەوایش لەوێ دائەنیشن هەفتەى (2) دوو ڕۆژئەویش دیارى کراوە .


چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخراو لەگەڵ لێپرسراوی سەنتەری راوێژکاری خێزانی.


2-نووسینگەی کفری
ئەم نوسینگەیە لە ساڵى (2007) فەرمانى دامەزراندنى دەرچووە بەڵام لە (2007) دەستى کرد بە کارى لێکۆڵینەوە و دۆسیە وەرگرتن پێشتر بەس ئیشى بەدواداچوونى ئەکرد ، لێپرسراوى نوسینگەى کفرى ئاماژەى بەوە کرد سنوورى ناحیەکانى (شاکەل و سەیدە و خان و سەرقەڵا و کوڵەجۆ و کۆکس و چەند ناحیەیەکى تر ) سەر بە نوسینگەى کفرین لە کاتى کێشە و گرفتەکانیان کە خیزانین ڕۆژانە دێنە لامان سکاڵا ئەکەن ئێمەش تۆمارى ئەکەین و لێکۆڵینەوەى تێدا ئەکەین ، سەبارەت بە یاسایى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خیزانى لێپرسراوى نوسینگەى کفرى ووتى ئاستى جێ بەجێ کردنى یاساکە باشە بەڵام پێمان باشە کە هەموار بکرێتەوە ، چونکە لە ڕاستیدا کەموکورتى زۆری تێدایە لە هەموو دنیا یاساکە دائەنرێت بێ ڕەچاوى ژیان و گوزەران و عرف بکات کە عرف سەرچاوەى قانوونە وە ئەبێت ئەو لیژنەیەى کە یاساکە دائەنێن ڕەئى چەند حاکم و پڕۆفیسیۆرێک وەربگرن وە یەکێک لە هەڵەگەورەکانى ئەم یاسایە ئەوەیە ئاماژەى بە نمونە نەداوە کە ئەویش لە قانوون نابێت نمونە هەبێت ئەبێت تعبیرێکى گشتى و شامل بێت ، وە ئێمە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى خۆمان کۆبوونەوەمان کردووە لەگەڵ وەزیرى ناوخۆ و یاداشتمان بە کۆمەڵێک ئەندام پەرلەمان داوە و تێیدا داوامان کردووە کە کۆمەڵێک گۆڕانکارى بکەن لە یاساکەدا ، وە لە قەزاى کفریدا سەبارەت بە کێشە خێزانیەکان شەڵتەرى تایبەت بە داڵدەدانى ئافرەت زۆر گرنگە کە بەداخەوە تاوەکو ئێستا شەڵتەرمان نی یە ئەگەر دۆسیەمان هەبێت ناچارین بینێرن بۆ کەلار کە ئەوەش خۆى لە خۆیدا یەکێکە لە کێشە گەورەکان.

چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخراو لەگەڵ ئەفسەری لێکۆڵینەوەی نووسینگەی کفری .

 






             





ئامارەکان


ئاماری کەیسەکانی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان
لە 112022 تاوەکو 3062022

ئاشتەوایی داخراو بەردەوام کۆی گشتی
9 24 76 109 داوا
74 راوێژ


پارێزگای سلێمانی
1- بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سلێمانی 
حاڵەت 2020 2021
کۆی گشتی 2،317 3،805

2-دادگای لێکۆڵینەوەی توندووتیژی خێزانی
2020 2021
بەردەوام 2929 2323
یەکلاکراوە 1646 1785
کۆی گشتی 4،575 4،108

3- دادگای کەتنی توندووتیژی خێزانی
2020 2021
بەردەوام 187 389
یەکلاکراوە 29 156
کۆی گشتی 216 545 








پارێزگای هەولێر

بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و خێزان 
2020 2021
3،010 6،318

پارێزگای دهۆک
2020 2021
11،221 3،269

پارێزگای هەڵەبجە
1-ئامارەکانی تووندووتیژی 
پارێزگای هەڵەبجە 2020 2021 
لێدان 20 27
هەرەشە 4 19
لێسەندنەوەی منداڵ 3   
تۆمەت دروستکردن 2  
دەرکردن لە ماڵ 3  
ناوزراندن   7
ئیهانەکردن 7 5
خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن 1  
جنێودان
خۆسوتاندن 1
خۆکوشتن 1
مەسرەف نەکردن 7
هێنانی ژنی دووەم
ناپاکی هاوسەری 2  
کۆی گشتی 44 76 

لەم ئامارانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە لەساڵى ( 2021 ) بەبەراورد بە ساڵى ( 2020 ) ئەنجام دانى توندوتیژى و تۆمارکردنى سکاڵا ڕووى لە زیادبوون کردووە بەڵام لە هەمان کاتدا پارێزگاى هەڵەبجە سەرەڕاى زیادبوونى ڕێژەى توندوتیژى خێزانى بەبەراورد بە ناوچەکانى دیکەى هەرێمى کوردستان کەمترین ڕێژەى توندوتیژى خێزانى تیادا ئەنجام دراوە.


2- ئامارەکانى هاوسەرگیرى و جیابوونەوە لە ساڵى ( 2020 – 2021 ).

ساڵ هاوسەرگیری جیابوونەوە
2020 958 146
2021 1028 298

لەم ئامارانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەنجامادانى هاوسەرگیرى بەڕێژەیەکى زۆر کەم زیادى کردووە هەروەها جیابوونەوەى هاوسەرى دوو هێندە زیادى کردووە کە زورترین هۆکارەکانیش دەگەرێتەوە بۆ توندووتیژی خێزانی  کە ئەمەش جێ ى هەڵوەستەکردنە بۆیە پێویستە هەمووان کار لەسەر کەم کردنەوەى حاڵەتەکانى لێک جیابوونەوە و تێک نەچوونى شیرازەى خێزان بکەین.










ئیدارەی راپەرین

1-ئاماری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی خێزان و ئافرەتان.

2020 2021
728 888


2-ئامارى هاوسەرگیرى و جیابوونەوە لە دادگاى بەرایی ڕانیە لە ساڵى 2021 
هاوسەرگیرى جیابوونەوە
2020 814 185
2021 1232 262











ئیدارەی گەرمیان
-ئاماری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی خێزان و ئافرەتان.
2020 2021
1045 1124




لەم ئامارانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئامارەکانی توندووتیژی بەشێوەیەکی بەرچاو لە ساڵی 2021 زیادیانکردووە بە بەرارود بە ساڵی 2020 جگە لە پارێزگای دهۆک کە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ باردۆخی پەتای کۆرۆناو راگرتن و نەبوونی دەوامی فەرمی داموودەزگاکان لەساڵی 2020.








دەرئەنجامی راپرسی
تەمەنی بەشداربوو 18-65
رەگەزی بەشداربوو مێ نێر
شوێنی بەشداربوو هەرێمی کوردستان
ئاستی خوێندەواری   خوێندەوار و نەخوێندەوار




پ1/ تا چەند هەبوونی دادگای توتدوتیژی خێزانی بەگرنگ دەزانیت؟
کۆی بەشداربوو 380 کەس.

هیچ تارادەیەک زۆر
36 172 172
9.47% 45.26% 45.26%
ل 


پ2/ ئایا هەبوونی لیژنەی ئاشتەوایی گرنگە بۆ کێشە خێزانییەکان؟
کۆی بەشداربوو 380 کەس.
بەڵێ نەخێر
275 105
72.36% %27.63

لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە زۆرینەى بەشداربووان بوونى لیژنەى ئاشتەوایى بە گرنگ ئەزانن ئەمەش هۆکارەکەى ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو خزمەت و هەوڵ و ماندوبوونەى کە ئەم لیژنەیە لەماوەى ڕابردوودا ئەنجامیان داوە.






پ3/ چ جۆرە توندوتیژیەک زیاترە لەناو خێزانەکاندا؟
کۆی بەشداربوو 497 کەس.
دەروونی جەستەیی جنسى دارایى
229 139 29 100
46.07% 27.96% 5.83% 20.12

لەم ئەنجامەوە بۆمان دەردەکەوێت کە زۆرینەى ئەو توندوتیژیانەى لەنێو خێزانەکاندا ئەنجام دەدرێت توندوتیژى دەرونین  وەک سوکایەتى و ئازاردانى دەرونى کە کاریگەرى نەرێنى ئەبێت لەسەر لایەنى دەرونى ئەندامانى خێزان.
پ4/ تا چەند لایەنە پەیوەندى دارەکان هاوکارن لە چارەسەرکردنى کێشە خێزانیەکان دا؟
کۆی بەشداربوو 379 کەس.
هیچ تارادەیەک زۆر
125 138 116
32.98% 36.41% 30.60

لەم ئەنجامەوە بۆمان دەردەکەوێت هاوڵاتیەکى زۆر لە کارى لایەنە پەیوەندى دارەکانى حکومەت تایبەت بە (کێشە خێزانیەکان) ڕەزامەندنین ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک ئەگەڕێتەوە لەوانەش ئەنجام دانى ڕێکارە یاساییەکان کاتێکى زۆرى پێویستە بەهۆی نەبوونی دادگای تایبەتمەند.

پ 5 / ئایا ڕێکارەکانى لێکۆڵینەوە لە دادگا بەنهێنیە؟
کۆی بەشداربوو 380 کەس.
بەڵێ نەخێر
279 101
73.42% 26.57%

لەم ئەنجامەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە زۆرینە لەگەڵ ئەوەدان ڕێکارەکانى لێکۆڵینەوە نهێنین کە ئەمە مایەی خۆشحالی و دەست خۆشیە بۆ فەرمانبەران و لێکۆڵەران و دادگاکان بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو رێژەیەش کەمنین کە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بە نهێنی نییە، لە کاتێکدا ئامانجی سەرەکی یاساکە پاراستنی نهێنیە بۆیە پێویستە دادگای تایبەتمەند لەسەرجەم شارەکان بکرێنەوە بەجۆرێک پاراستنی نهێنی خێزانەکان و کەیسەکان بگات بە ئاستێکی بەرزتر. 

پ6/ زیاتر لەلایەن چ کەسێکەوە توندوتیژى ئەنجام دەدرێت لەنێو خێزان دا؟
کۆی بەشداربوو 441 کەس.
مێرد ژن برا باوک دایک خوشک        کەسانی پلە چوار
238 42 68 30 20 5 38
53.96% 9.52% 15.41% 6.80% 4.53% 1.13% 8.61%
 
لەمەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە زیاتر لە لایەن پیاوانەوە توندوتیژى ئەنجام دەدرێت بەڵام لە هەمان کاتیش دا سەرەڕاى ئەوەى کە تەواوى بەشداربووانى ئەم ڕاپرسیە ژنن ڕێژەیەکى کەمیشیان ئاماژەیان داوە بەوەى کە لەلایەن ژنانیشەوە توندوتیژى ئەنجام دەدرێت.

پ7/ ئایا بوونى ماڵى داڵدەدان ( شەڵتەرەکان ) گرنگە سەبارەت بە کێشە خێزانیەکان؟
کۆی بەشداربوو 375 کەس.
بەڵێ نەخێر
193 182 
51.46% 48.53%

لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە زۆرینە لەگەڵ بوونى ماڵى داڵدەدان ( شەڵتەرەکان ) دان، بەمەبەستی پاراستنی گیانی ژنانی هەرەشەلێکراو ، لە هەمانکاتدا ئەمە ئاستی هۆشیاری و تێگەشتنی کۆمەڵگامان بۆ دەردەخات لەوەی کە شەڵتەرەکان ماڵیکی ئارامن بۆ پاراستنی ژنان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان و ئاشناکردنەوەیان بە خێزانەکانیان.  








پ8/ چى بکرێت بۆ کەمکردنەوەى توندوتیژى لەنێو خێزان دا؟
کۆی بەشداربوو 424 کەس.
بڵاوکردنەوەی هۆشیارى یاسایى  و کۆمەڵایەتی 158
37.26%
راگەیاندن و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان 76
17.92%
مامۆستایانی ئاینی 102
24.05%
دانانی سەنتەری راوێژکاری خێزان پێش پرۆسەی هاوسەرگیری بە مەرج  88
20.75%

لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە بڵاوکردنەوەی هۆشساری یاسایی و کۆمەڵایەتی کاریگەری گەورەی هەیە بە ئاراستەی نەهێشتن و کەمکردنەوەی توندووتیژی خێزانی ،لە هەمان کاتدا زۆرن ئەوانەی کە پێیان وایە مامۆستایانی ئاینی رۆڵی کاریگەریان هەیە لە کەمکردنەوەی توندووتیژی خێزانی ،لەبەر ئەوەی کۆمەڵگەی ئێمە کۆمەڵگەیەکی موسڵمانن.  

پ9/ لەکاتی توندووتیژی خێزانی چی دەکەیت؟
کۆی بەشداربوو 415 کەس.
پەیوەندی دەکەم بە هێڵی گەرم119  67
16.14%
بێدەنگ دەبم 80
19.27%
پەیوەندی دەکەم بە رێکخراوەکان 84
20.24%
سکاڵا تۆمار دەکەم 184
44.33%


 لەم ئەنجامەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە زۆرینەی بەشداربووان پەنادەبەنە بەر تۆمارکردنی سکالڕ کە ئەمەش بەرزبوونەوەی ئاشتی هۆشیاری و تێگەشتنی کۆمەڵگا پیشان دەدات بەرامبەر بە بەرێوەبەراتی و نووسینگە و دادگامانی توندووتیژی و مایەی خۆشحاڵییە.  


راسپاردە

1-هەمووارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی لەبری هەبوونی پرۆژە یاسای نوێ.
2-کردنەوە و دامەزراندنی دادگای تاوانەکانی تایبەت بە کەیسەکانی کوشتنی ژنان تاکو هاوکاربێت لەبەرەو پێشچوون و زوو یەکلاکردنەوەی کەیسەکانی کوشتنی ژنان کە لەکاتی ئیستاداچەندین ساڵی پێویستە بۆ یەکلاکردنەوەیان.
3-دروستکردنی دادگای تایبەتمەند لە دادگای لێکۆڵینەوە و دادگای کەتن ی تایبەت بە کێشە خێزانیەکان دانانی دادورەی تایبەتمەند لە هەموو قەزاکاندا.
4-دانانی دادگای کەتن تایبەت بە کێشە خێزانیەکان لەسەرجەم پارێزگاکان.
5-لەسەر وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیە کەکاری جدی بکات بۆ کردنەوەی شێڵتەر لە سەرجەم قەزاکان، ئەگەر شێڵتەرێکی کاتیش بن(24 سەعاتی).
6-باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاری ئەو شێڵتەرانەی کە بوونیان هەیە لە پارێزگاکاندا.
7-کردنەوەی شێڵتەری تایبەت بە کەیسەخێزانیەکان و تێکەڵ نەکردنیان بە کەیسەکانی تر.
8-بایەخی زیاتر بدرێت بەلایەنی دەروونی قوربانیانی توندووتیژی خێزانی لە کاتی بەرێوەچوونی سکاڵاکان و لەسەر وەزارەتی تەندروستی و کارو کاروباری کۆمەڵایەتییە کە هەوڵی جدی بدەن بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەی دەروونی تایبەت بە قوربانییەکان.

9-زیادکردن و بەردەوامی دان بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر یاساکە لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.بەتایبەت بۆ کارمەندانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە جێبەجێکردنی یاساکە.

10-زیادکردنی ژمارەی نووسینگەکان لەسەرجەم پارێزگاکان بەمەبەستی ئاسانکاری لە بەرێوەچوونی کەیسەکان و هاوکاریکردنی قوربانییەکان بە هۆی زۆربوونی ژمارەی سکاڵاکان.
11-تەرخانکردنی سەرجەم پێداوویستیەکان بۆ بەرێوەبەرایەتیەکان نووسینگەکان لە پارێزگاو قەزاکان، لە پۆلیس و پاسەوان ئۆتۆمبێل، بۆ ئەوەی بتوانن لە حاڵەتە کتوپڕەکاندا فریای قوربانیەکان بکەون.
 
12-پێویستە دادگاکان یەک بریاری یەکلاکەرەو و هاوشێوەیان هەبێت لەسەر حاڵەتەکان،بۆ ئەوەی کیشە لە کارووباری نووسینگەکان دروست نەبێت و بزانن کە لە سنوری دەسەڵاتی ئەواندایە چی کێشەیەک وەربگرن، نەک شێواوی لە کارو دەسەلاتەکانیان دروست بێت.
13-چالاککردنی بەرێوەبەرایەتییەکی تایبەت بە کێشە خێزانییەکان لە پارێزگای هەڵەبجە.
 




View: 6673 ‌
7/4/2022 5:14:06 PM
Copyright. All Rights Reserved.