رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لە بەرواری 11/6/2019،هەستا بە ئەنجامدانی (کۆڕبەندێکی ژنان ) لە پارێزگای هەڵەبجە دەربارەی (بەشداریکردنی ژنان لە دیاریکردنی کێشەکانی ژنان و وپێداویستیەکانیان لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت و دیزاین کردنی لە بودجەی گشتی).
ئامانج لە کۆربەندەکە بەشداریکردنی ژنان بوو لە پارێزگاکە لە دیاریکردنی ئەو کێشە خزمەتگوزاری و ئیدارییانەی کە رووبەرووی ژنان دەبێتەوە بەتایبەت لە رووی (ئاو و ئاوەرۆ و کارەبا ......). بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی راگەیاندن و رێکخراوەکان و ژنانی پارێزگاکە و چەند بەرێزێک وەکو لایەنی پەیوەنیدار بە بابەتەکەوە ئەوانیش:
کوێستان اکرم فرج/ (سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە)
امل جلال/ (ئەجوومەنی باڵای کاروباری خانمان)
رنگین سلام محمود/(چالاکوانی مدنی)
م.ایراد منوچر/ ( چالاکوانی مدنی و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی)
د.هەتاو حمەێالح/ (بەشی جێندەر، زانکۆی هەڵەبجە).
لە کۆتایی کۆربەندەکەدا لەلایەن بەشداربووانەوە پێشنیار و راسپاردەی پێویست خرانەروو،بۆ چارەسەرکردن و بەرەو پێشچوونی کێشەکان لە پارێزگاکە و گەیاندنی بەلایەنی پەیوەندیدار.
ئەمەش یەکێکیکە لەو چالاکیانەی کە رێکخراو بە پاڵپشتی ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) لە چوارچێوەی پرۆژەی (التکامل) جێبەجێی دەکات.