- 27/2/2020 رۆژی دووهمی کۆبوونەوەی راوێژکاری هەرێمی لە نێوان دادوەرانی ژن و ئەندامانی داواکاری گشتی ژن لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و پارێزەران و لایەنەکانی جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوووتیژی خێزانی بەرێوەچوو.
- ئەم کۆبوونەوەیەش یەکێکە لە و چالاکیانەی کە رێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان بە هاوکاری کۆنوسولگەری بەریتانی لە هەرێمی کوردستان ،ئەنجامی دەدات.
ئامانجی ئەم کۆبوونەوە راوێژکارییەش :
1-دروستکردنی پەیوەندیەکی باشترو تێگەشتنێکی زیاتر لە نێوان دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان لە نێوان رێکخراوەکان و لایەنە پەوەندیدارەکان بە جیچبەجێکردنی یاساکان.
2-بەهێزکردنی رۆڵی دادوەرانی ژن لەناو کۆمەڵگا.
3-دیاریکردنی کێشەو گرفتەکان لەناو دادگاکان.
- لەکۆبوونەوەکەدا هەریەک لە بهریزان دادوهر (رحیم العجیلی)، د.چۆمان ههردی و راستی رهنج له زانکۆی ئهمرکی ، لهنجه جمال راهینهری نیودهولهتی،چهند بابهتیکیان پیشکهش کرد