كۆبوونەوەی دەستەی بۆرد و دەستەی کارگێری, رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان
ئەمڕۆ بەرواری 23/7/2022
بە ئامادەبوونی دەستەی بۆرد و دەستەی کارگێری, رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەرکارو چالاکیەکانی رێکخراو لە ماوەی ساڵی رابردوو هەوەها خستنەروی پلان و پرۆژەکانی رێکخراو بۆ ساڵی داهاتوو.
لە هەمانکاتدا ستافی پڕۆژەی (چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگابوونەوەی توندووتیژی خێزانی) و چاودێرەکانمان لەشارە جیاوازەکان، بە شێوازی سەر هێڵ کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا و گفتوگۆکرا لەسەر کار و چالاکیەکانی پڕۆژەکە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو،
کە ئەمەش یەکێکە لە و پڕۆژانەی کە ڕێکخراو بە سوپاسەو بۆ ماوەی دووساڵی داهاتوو بە هاوکاری رێکخراوی NDE ئەمریکی ئەنجامی دەدات.
|