هەواڵ و چالاکی
کۆبوونەوەی راوێژکاری هەرێمی
 
~لە درێژەی كارو چالاكیەكانی پرۆژەی (چاودێری جێبەجێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی)
بەھاوکاری NED امریکی .
• رێكخراو دووەمین كۆبوونەوەی راوێژكاری هەرێمی لەژێر ناونیشانی ( یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی و گرنگی بۆ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان) ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا مامۆستایانی كۆلێژەكانی یاسا لە زانكۆ تایبەتەكان و حكومیەکان لەسەرجەم شارە جیاوازەكانی كوردستان ،بەرێوەبەرانی سەنتەری جێندەرەكان لە زانكۆ جیاوازەكان ،بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردستان و عێراق و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون.
~لە كۆبوونەكەدا كورتەیەك لەسەر پرۆژەكەو ئامانجەكانی لەلایەن (بریار محمد) یاریدەدەری پرۆژە پێشكەشكرا و دوو پانێڵی جیاواز بۆ كۆلێژەكانی یاسا و سەنتەری جێندەرەكان لە لایەن خاتوو (رێزان شێخ دلێر) و بەرێوەبەری رێكخراو خاتوو (شۆخان حمەرشید) ئەنجامدرا و لە كۆتایشدا گفتوگۆی كراوە ئەنجامدرا و لەرێگەی كاری گروپەەوە سەرجەم راسپاردەوە پێشنیارەكان خرانەروو.
~وەكو رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان سەرچەم راسپاردەوە و پێشنیاری هەردوو كۆبوونەوە راوێژكارییەكە لە چوارچێوەی پرۆپۆزەڵێكی تایبەت پێشكەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكەین بەو ئومێدەی كاری جدی لەسەر بكرێت.
~بەناوی رێكخراوەوە سوپاس و پێزانینمان بۆسەرجەم ئەو بەرێزانەی لەگەڵمان بەشداربوون
5187 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/2/2022 2:37:41 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top