هەواڵ و چالاکی
كۆبوونەوەی وەرزی لیژنەی ئاشتەوایی.
🔻لەسۆنگەی گرنگی كاروباری لیژنەكانی ئاشتەوایی لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی بە دیهێنانی ئاشتەوایی خێزانی ، رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری راوێژكاری خێزانی\سلێمانی، كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی بەرێزان لە ( دادوەرانی دادگاكانی توندووتیژی خێزانی ،بەرێوەبەرایەتی و نووسینگەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی،سەنتەرەكانی راوێژكاری خێزانی و ئەندامانی لیژنەكانی ئاشتەوایی).
🔷 لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر رێگری و گرفتەكانی بەردەم لیژنەكە و لایەنە پەوەنیدارەكان و هەروەها مادەو برگەكانی تایبەت بە لیژنەكە لە پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە.
🔴 لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان راسپاردەو پێشنیاری خۆیان خستەروو، وە هەروەها هەموو كۆك بوون لەسەر ئەوەی پێویستە كاربكرێت بۆ هێشتنەوەی یاسا كۆنەكە و رێگری كردن لە پرۆژە یاساكە بە هۆی كەمووكورتیە یاساییەكانی.
5712 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/3/2022 7:59:06 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top