خستنهرووی راپۆرتی تایبهت لهسهر (چاودێری جێبهجێكردنی یاسای بهرهنگاربوونهوهی توندووتیژی خێزانی)
بەرواری 21/6/2021 لە ساڵیادی دەرچوونی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندووتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستان ،بە ئامادەبوونی بەشێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و پارێزەران و دەزگاکانی راگەیاندن ،رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان،تازەترین راپۆرتی خۆی لە ژێر ناونیشانی (چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی) بۆ رای گشتی و دەزگاکانی راگەیاندن خستەروو خستەروو.
راپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو کێشەو رێگرییانەی کە هەن لە بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە ، هەروەها ئامار و راپرسی تایبەت بە یاساکە و کێشە خێزانیەکان لە هەرێمی کوردستان دەخاتەروو.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئەنجامدرا کە تیایدا گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە و ئامار و راپرسی تایبەت بە یاساکە خرانەروو،
دواتر بە گفتووگۆیەکی کراوە بەشداربووان بۆچوون و رای خۆیان لەسەر راپۆرتەکە خستەروو،وە بە پێشنیارەکانیان راپۆرتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
ئەمەش یەکێکە لەو چالاکیانەی کە ساڵانە رێکخراو بە هاوکاری رێکخراوی NED امریکی ئەنجامی دەدات.
بەناوی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنانە و سوپاس و پێزانینمان بوسەرجەم ئەو لایەن و رێکخراوو کەسایەتیانەی کە لەگەڵمان بەشداربوون.
|