چالاكیهكانی 25 نۆفمبهر 2020
لەچوارچێوەی چالاکیەکانی 16رۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان،رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لە چوارچێوەی گروپی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی لەسەر بنەمای جێندەری (GBVWG) کە ئەم گروپە پێکهاتووە لە ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ،بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی،وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ،وەزارەتی تەندروستی و لەگەڵ هەردوو سەنتەری جێندەر زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی و بەسەرپەرشتی رێکخراوی (PDO) و (UNFPA) ،ڤیستیڤاڵی فیلم و سپۆتی رێکخراوەکانیان ئەنجامدا.
کە تیایدا رێکخراوەکان چەندین کورتە فیلمیان خستەروو ، کە دەربرینێک بوو بۆ سەرجەم ئەو توندووتیژیانەی کە رووبەرووی ژنان و مناڵان و کۆمەڵگای هاورەگەزخوازان دەبێتەوە.لە کۆتایی ڤیستڤاڵەکەدا دیبەیتێک بەرێوەچوو بۆ بەرپرسانی رێکخراوەکان کە تیایدا ئامانجی کورتە ڤیدیۆکانیان روونکردەوە و دووپاتیان کردوە کە هەموو پێکەوە بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە پێناو بە دیهێنانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی توندووتیژییەکان.
|