رێکخراوی هاریکاری یاسایی زنان خولێکی راهێنانی ئەنجامدا بۆ ئەندامان و چاودێرەکانی ريكخراو لەسەرجەم پارێزگاکان و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین، کە تایبەت بوو بە شێوازی نووسینی راپۆرت ،
خولەکە لەلایەن بەرێز (بەختیار عبدالله) راوێژکاری رێکخراوی NED و مامۆستای زانکۆ وترایەوە ، کە تیایدا جۆرەکانی راپۆرت و چۆنیەتی ئامادەکردنی راپۆرتی کاریگەر روونکرایەوە،
بەو ئامانجەی بتوانین کە راپۆرتی دەوڵەمەنترو کاریگەرتر ئامادەبکەین بەشێوەیەکی گشتی و بەتایبەت لەسەر چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی.
بەناوی رێکخراوەوە سوپاس و پێزانیمان بۆ بەرێز (بەختیار عبدالله) بۆ کات و زانیارییە گرنگەکانیان.