ریکخراوی WOLA وۆرک شۆپیکی ههریمی له زانکۆی ئهمریکی ئهنجامدا.
🔶 رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی جێندەری/زانکۆی ئەمریکی و بە هاوکاری رێکخراوی NED ئەمریکی وۆرک شۆپێکی هەرێمی ئەنجامدا لە زانکۆی ئەمریکی/سلێمانی.
🔷 لە وۆرک شۆپەکەدا راوێژکاری رێکخراوی NED و نوێنەری ژمارەیەکی زۆر لە سەنتەری جێندەری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە زانکۆ تایبەت و حکومییەکان ئامادەبوون،کە تیایدا هەریەک لە بەرێوەبەری پرۆژە ،سەرۆکی رێکخراو ، د.چۆمان هەردی بەرێوەبەری سەنتەری جێندەر زانکۆی ئەمریکی و د.هەناو حسن بەرێوەبەری سەنتەری جێندەر زانکۆی جیهان سلێمانی ،وتەی خۆیان پێشکەش کرد ، کە تیایدا گرنگی و رۆڵی یاساکە و میکانزمی کارکردنیان لەسەنتەرەکان روونکردەوە،دواتر ئامادەبووان گفتووگۆیەکی کراوەیان ئەنجامدا و راسپاردەو پێشنیاری خۆیان له چوارچیوهی كاری گروپ لەم لایەنەوە خستەروو.
🔷 ئامانج لە وۆرک شۆپەکەش دیاریکردنی باشترین میکانزم بوو بەمەبەستی چۆنیەتی کارکردن لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی لەناو سەنتەری جێندەری زانکۆ تایبەت و حکومییەکان،و دواتر ئامادەکردنی پرۆپۆزەلێکی تایبەت و کۆکردنەوەی راسپاردەکان و گەیاندنی بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی،بەمەبەستی کارکردن لەسەری.
بەناوی رێکخراوەوە سوپاسی تایبەتمان بۆ سەرجەم بەشداربووان و سەنتەری جێندەر /زانکۆی ئەمریکی
|