🔷 ریکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یک له کۆلیژی یاسای زانکۆ حکومی و تایبه‌ته‌کان له هه‌ریمی کوردستان،هه‌روه‌ها ژماره‌یک له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان به جیبه‌جیکردنی یاساکه وۆرک شۆپیکی هه‌ریمی ئه‌نجامدا له پیناو به‌بابه‌تکردنی یاساکه له کۆلیژه‌کانی یاسادا ،ئامانجی وۆرک شۆپه‌که بریتی بوو له :
🔻 خستنەروووی گرنگی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی و چۆنیەتی جێبەجێکردنی لەناو دادگاکان.
🔻 وەرگرتنی راوبۆچوونی کەسانی شارەزاو پسپۆر لە خستنەرووی گرنگی خوێندنی یاساکە لەناو کۆلیژەکانی یاسادا.
🔻وەرگرتنی بۆچون و رای کەسانی پسپۆر لە ( یاسا ناسان ،مامۆستایانی زانکۆ ، لایه‌نه په‌یوه‌نیدیداره‌کان به جیبه‌جیکردنی یاساکه)بەمەبەستی دۆزینەوە و دیاریکردنی باشترین میکانزم تاکو بتوانین لەرێگەیەوە یاساکە بکەین بە یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی کۆلیژی یاسا.
🔷 که تیایدا به‌ریوه‌به‌ری پرۆژه -نوینه‌ری وه‌زاره‌تی خویندنی بالا و نوینه‌ری ئه‌نجوومه‌نی بالای کاروباری خانمان ووته‌یان پیشکه‌ش کرد و پلان و کاره‌کانیان له‌م پیناوه‌دا روونکرده‌وه ،دواتر به‌شداربووان راوبۆچونه‌کانی خۆیان خسته‌روو له چوارچیه‌ی کاری گرووپدا ،دواتر ریکخراو سه‌رجه‌م راسپارده‌کان له چوارچیوه‌ی پرۆپۆزه‌لیک پیشکه‌ش به وه‌زاره‌تی خویندنی بالا ده‌کات،به‌و مه‌به‌سته‌ی کاری له‌سه‌ربکریت و یاساکه بکریت بابه‌تیک که له‌ناو کولیژی یاساکان بخوینریت به باشترین میکانیزم.
🔷ئه‌مه‌ش یه‌کیک بوو له‌و چالاکیانه‌ی ریکخراو به هاوبه‌شی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی خویندنی بالا و تویژینه‌وه‌ی زانستی حکومه‌تی هه‌ریم و به هاوکاری ریکخراوی NED امریکی ئه‌نجامی دا.
🔷به‌نای ریکخراوه‌وه سوپاس و پیزانینمان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و کۆلیژ و که‌سایه‌تی و لایه‌نانه‌ی که هاوکارو به‌شداربوون له‌گه‌لمان.