بهشداریکردنی بهریوهبهری ریکخراو (شۆخان حمهرشید) له پانیلیکی تایبهت به چوارەمین کۆنفرانسی رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی لەمیانی ململانێ چەکدارییەکاندا
19/6/2019 لە تەلاری سەعد عەبدولڵا لە هەولێر، چوارەمین کۆنفرانسی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی لە کاتی ململانییەکاندا لە ژێر دروشمی نێودەوڵەتی "گرنگی ئاراستەکانی بایەخدان بە رزگاربووان" و دروشمی نیشتمانی "کچان و ژنانی رفێنراو و ڕزگاربوو لە پێشنیەی ئەرکەکانماندایە، دەستدرێژی سێکسی لە کاتی جەنگدا راگرن" #EndRapeInWar سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو. کۆنفرانسەکە لەلایەن بەرێز ئەمەل جلال بەڕێوەچوو، سەرەتا خاتوو پەخشان زەنگنە / ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان وتەی دەستپێک و بەخێرهاتنی پێشەکەش کرد پاشان همیار عهبدولموغنی، وتەی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشکەشکرد. پانێڵی یەکەم کە لەلایەن بەرێز کۆسار کریم بەڕێوەچوو: تایبەت بوو بەو کارو چالاکییانەی سەبارەت بە نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی لە کاتی ململانیەکاندا، ئەنجامدراون بە بەشداری بەڕێزان: - کوردۆ عومەر ، بەرێوەبەری گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان : (رۆلی سۆشیال میدیاو تەکنەلۆجیا و کاریگەری لە سەر زیادبونی توندوتیژی سیکسی لە کاتی ململانێدا) - تاڤگە عومەر ، بەرێوەبەری گشتی لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ : (توندوتیژی سێکسی لە کاتی ناکۆکی و جەنگ، تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی) - بەهار عەلی ، بەرێوەبەری ڕێکخراوی ئێمە : (منداڵانی لە دایک بووی ئاکامی شەڕو دایکایەتی بە زۆر) - ئیڤانا چاپکاکۆڤا ، رێکخراوی یونسێف (رۆلی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان) پاشان پانێڵی دووەم کە لەلایەن بەرێز دادوەر بەدرەدین بەرزنجی بەڕێوەچوو بە بەشداری ئەم بەڕێزانە بوو: - حوسام عەبدولڵا عەلی ، بەرێوەبەری جێبەجیکار لە رێکخراوە ئێزیدی بۆ دیکۆمێنتاری : (بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش (2467 ) تایبەت بە توندوتیژی سیکسی کچان و ژنانی ئێزیدی بە نمونە) - شۆخان ئەحمەد، بەرێوەبەری رێکخراوی هاریکاری یاسایی : (توندوتیژی سێکسی لە نێوان یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم و جێیەجێکردنی) - لیڤیا داس نیڤێس، ئاژانسی UNHCR - لەیلا تەعلۆ ، رزگاربوی دەستی تیرۆرستانی داعش : ( کچان و ژنانی ڕزگاربوو لە نێوان کیشەو چارەسەر) لە کۆتاییدا گفتوگۆی کراوە و پاشان راسپاردە و پێشنیازەکان خرانەڕوو.
|