رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لە بەرواری 15/6/2019،هەستا بە ئەنجامدانی (کۆڕبەندێکی ژنان ) لە پارێزگای سلێمانی دەربارەی (بەشداریکردنی ژنان لە دیاریکردنی کێشەکانی ژنان و وپێداویستیەکانیان لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت و دیزاین کردنی لە بودجەی گشتی).
ئامانج لە کۆربەندەکە بەشداریکردنی ژنان بوو لە پارێزگاکە لە دیاریکردنی ئەو کێشە خزمەتگوزاری و ئیدارییانەی کە رووبەرووی ژنان دەبێتەوە بەتایبەت لە رووی (ئاو و ئاوەرۆ و کارەبا ......). بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی راگەیاندن و رێکخراوەکان و کابانی ماڵ و ژنانی ئیداری و سیاسی و و چەند بەرێزێک وەکو لایەنی پەیوەنیدار بە بابەتەکەوە ئەوانیش:
امل جلال /ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان
پشدەر رشید /بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان-خێزان.
نیاز احمد/ نوێنەری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی.
-ئامانج جلال /بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی.
-م.بەهار عپمان/سەرپەرشتیاری پەروەردەیی.
لە کۆتایی کۆربەندەکەدا لەلایەن بەشداربووانەوە پێشنیار و راسپاردەی پێویست خرانەروو،بۆ چارەسەرکردن و بەرەو پێشچوونی کێشەکان لە پارێزگاکە و گەیاندنی بەلایەنی پەیوەندیدار.
ئەمەش یەکێکیکە لەو چالاکیانەی کە رێکخراو بە پاڵپشتی ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) لە چوارچێوەی پرۆژەی (التکامل) جێبەجێی دەکات.