له‌پیناو به بابه‌تکردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خیزانی له‌ناو کۆلیژه‌کانی یاسا .به‌رواری 2019/4/29 ریکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ل کۆلیژی یاسا /زانکۆی سلیمانی ، وه‌زاره‌تی خویندنی بالا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی و به‌هاوکاری ریکخراوی (NED) امریکی وۆرک شۆپی دووه‌می ئه‌نجامدا به ناونیشانی:
(چۆنیه‌تی به‌بابه‌ت کردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خیزانی له‌ناو کۆلیژه‌کانی یاسادا) به ئامانجی دیاریکردنی باشترین میکانیزم له پیناو به‌بابه‌تکردنی یاساکه له‌ناو کۆلیژه‌کانی یاسا، و له وۆرک شۆپه‌که نوینه‌ری هه‌ریه‌ک له زانکۆی جیهان/سلیمانی ، زانکۆی امریکی و و سه‌نته‌ری جینده‌ری زانکۆکان و مامۆستایانی زانکۆ و راویژکاری ریکخراوی (NED) امریکی ئاماده‌بوون که تیایدا هه‌ریه‌ک له راگری کۆلیچژی یاسا /زانکۆی سلیچمانی و سه‌رۆکی ریکخراو به‌ریوه‌به‌ری پرۆژه،نوینه‌ری سه‌نته‌ری جینده‌ری زانکۆی جیهان و زانکۆی امریکی بایه‌ت و وته‌ی خۆیان پیشکه‌ش کرد، و چه‌ند ته‌وه‌ریکی گرنگ باسکران له‌وانه‌ش :
1-خستنه‌رووی ئه‌وکاروچالاکیانه‌ی که ریکخراو به هاوکاری ریکخراوی (NED) امریکی ئه‌نجامی داون.
2-خستنه‌رووی گرنگی بوونی یاساکه بۆ کۆمه‌لگای کوردی و چۆنیه‌تی جیبه‌جیکردنی له دادگاکان.
3-گرنگی خۆیندنی یاساکه وه‌کو بابه‌تیکی تایبه‌تی له‌ناو کۆلیژه‌کانی یاسا.
4- دیاریکردنی باشترین میکانزم بۆ چۆنیه‌تی به‌بابه‌تکردنی یاساکه .
5-رۆلی وه‌زاره‌تی خویندنی بالا له به‌باه‌تکردنی یاساکه له سه‌رجه‌م کۆلیژه‌کانی زانکۆ حکومی و تایبه‌ته‌کان.
دواتر ریکخراو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نه هاوبه‌شهانه راسپارده‌و پیشنیاره‌کان له چوارچیوه‌ی پرۆپۆزه‌لیک و به نووسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ک له زانکۆکان و وه‌زاره‌تی خویندنی بالا ده‌کاتوبه‌مه‌به‌ستی به دیهینانی ئامانجی وۆرک شۆپه‌کان.