راپۆرتی چاودیری جیبه‌جیکردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خیزانی/2019

رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان
ئەمریکی(NED)بەهاوکاری رێکخراوی

راپۆرتی چاودێریکردن وجێبەجێکردنی
یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی

هەرێمی کوردستان-عیراق
2019

ئامادەکردنى
ستافــــى پـــڕۆژە

ناوەڕۆک
- پێشەکی
یەکەم/ پارێزگای سلێمانی.
- 1-بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تندووتیژی دژی ئافرەتان و خێزان.
- 2-هێڵی گەرم.
- 3-دادگای کەتن توندووتیژی خێزانی.
- 4- دادگای لێکۆڵینەوەی توندووتیژی خێزانی.
- 5-یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی.
دووەم/ پارێزگای هەولێر
1-هێڵی گەرم.
2-دادگای کەتن توندووتیژی خێزانی.
3-نووسینگەی قەڵا.
4- نووسینگەی منارە.
5-لیژنەی ئاشتەوایی.
6- قەزای خەبات.

سێهەم/ پارێزگای هەڵەبجە
1-بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی.
2-دادگای توندووتیژی خێزانی.
3-فەرمانگەی داواکاری گشتی.
4-نووسینگەی سیدسادق.
5-کارو چالاکییەکانی رێکخراو لە پارێزگاکە.

چوارەم/ پارێزگای دهۆک
1-بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان.
2-نووسینگەی نزارکێ.
3-نووسینگەی دهۆک.
4- سەنتەری راوێژکاری خێزانی.
5- دادگای توندووتیژی خێزانی.
6-قەزای سمیل
7-قەزای زاخۆ.
8- قەزای شێخان.

 پێنجەم / ئیدارەی گەرمیان.
1- بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان.
2-کێشەکانی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان 
3-لیژنەی ئاشتەوایی.
4-سەنتەری راوێژکاری خێزانی.
5- قەزای خانەقین.
6-قەزای کفری.
1-نووسینگەی کفری.
2-رۆڵی وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی لە جێبەجێکردنی یاساکە.
3-لیژنەی ئاشتەوایی.
4-ئاوارەکان و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی

شەشەم/ئیدارەی راپەرین:

2- سەنتەری راوێژکاری خێزانی.
3- نووسینگەی رانیە.
 
حەوتەم/ راپرسی.... 
هەشتەم/ ئامارەکان.....
نۆیەم/ خستنەڕووی راسپاردە....

پێشەکی
وەکو رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، هەر لەسەرەتای دەرچوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانییەوە، ئەرکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاساکەمان لە ئەستۆ گرتووە بە هاوکاری رێکخراوی (NED)ی ئەمریکی، لەبەر گرنگی و پێداویستی یاساکە بۆ کۆمەڵگەی کوردی، لەسەرەتای چاودێریییەکانماندا، بایەخمان دابوو بەناو پارێزگاکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەڵام دوای تێپەربوونی 9 ساڵ بەسەردەرچوونی یاساکە و بڵاوکردنەوەی چەندین راپۆرتمان لەسەر چاودێریکردنی یاساکە، هەوڵمان داوە سنوری چاودێرییەکانمان فراوانتر بکەین، ئەو ناوچانەش بەسەربکەینەوە کەتاکو ئێستە چاودێریمان نەکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش لەم راپۆرتەماندا زورێک لە قەزاکانی سەر بە پارێزگاکانمان بەسەرکردۆتەوە و چاودێری جێبەجێکردنی یاساکەمان کردووە، تاوەکو بزانین ئاستی جێبەجێکردنی یاساکە لەو ناوچانەش چۆنن؟لە چی ئاستێکدان؟.
هەروەها دەستنیسانکردنی سەرجەم گرفت و رێگرییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە لەو ناوچەو شوێنانەی چاودێرییەکە گرتوویەتێوە، 
لەگەڵ خستنەرووی ئاماری سەرجەم ئەو شوێن و لایەنانەی کە چاودێرییکەمان گرتوێتیوە.
لە وانەش گرنگتر توانیومانە لەم راپۆرتەماندا راپرسییەکی سەرتاسەری ئەنجام بدەین لە زوربەی ناوچەکانی هەرێم، لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ئەدائی کاروبارەکانی لیژنەو دادگاکانی توندووتیژی خێزانی، تاوەکو بزانین دوای تێپەربوونی 9 ساڵ بەسەردەرچوونی یاساکە، هاوڵاتیان تاچەند شارەزاییان لەسەر یاساکە هەیە؟ تاچەند پێویستە بایەخ بەبڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی بدرێت؟ قوربانیانی دەستی توندوتیژی خێزانی تاچەند رەزامەندن لەکاروبارەکانی دادگاکانی توندووتیژی خێزانی؟ و لیژنەکانی ئاشتەوایی.
لە کۆتایدا، لەدەرئەنجامی ئەو گرفت و رێگرییانەی بۆمان ئاشکرابوو لەکاتی چاودێریکردنی یاساکە لەناوچە جیاوازەکان هەوڵمان داوە چەندین راسپاردەو پێشنیاری گرنگ بخەینەروو بە لایەنە پەیوەندی دارەکان، بەو ئومێدەی بتوانرێت سودی لێوەربگیریتَ و کاری لەسەر بکرێت تاکو بتوانین گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردن و بەرەو پێشچوونی یاساکە چارەسەر بکەین و یاخود کەمی بکەینەوە، تاکو یاساکە بتوانێ ئەو گرنگیەیە خۆی هەبێ کەهەیەتی. 

پارێزگای سلێمانی
1- بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و لیژنەی ئاشتەوای یاخود هۆبەی ئاشتەوای:
دوای ئەوەی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لە سەرجەم راپۆرتەکانیدا ئاماژەی بە کێشەو گرفتەکانی لیژنەی ئاشتەوایی کرد بە تایبەت کێشە ئیدارییەکان و راسپاردە و پێشنیاری گونجاوی بۆ چارەسەرکردنیان خستەروو، لە دەرئەنجامدا بە خۆشحاڵییەوە
 وەزارەتی ناوخۆ بەپێی یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژ 6 ساڵی 2009 پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێیان دراوە بڕیاریان دا بە دەرچوانی ڕێنمای ژمارە (4) کە لە 18/2/2018 بە ژمارە نوسراوی (19931) دەرچووە کە لەچەند مادەیەک و بڕگەیەک پێکدێت ئەوەی کە پەیوەندی بە لیژنەی ئاشتەواییەوە هەیە لە مادەی یەکەم بڕگەیی 7 ئاماژە بەوە دەکات کە لیژنەی ئاشتەوایی :- 
ئەو لیژنەیەیە کە لە بەشی سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری خێزانی پێکدەهێنرێت بە مەبەستی کارکردن بۆ ئەنجامدانی ئاشتەوای لە نێوان ئەو لایەنانەی بە پێی مادەی 5 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ژ 8 ساڵی 2011 لەلایەن دادگاوە ئاڕاستە دەکرێت.
هەروەها مادەی سیًیەم بەشی دووەم باس لە هۆبەی لیژنەی ئاشتەوای دەکات بە چەند خاڵێک :-
1- ئەرکی ئەم هۆبەیە وەرگرتنی ئەو کەیسانەیە کە لەلایەن دادگاکانەوە ڕەوانەی بەشی سەنتەرەکان دەکرێت وە ڕێکخستنی کارەکان و وەڵام دانەوەیان بەمەبستی ئاشتەوای لە نێوانیان.
2- لیژنەیەک یان زیاتر پێکدەهێنرێت لە 3 شارەزا لە بواری (یاسا، دورونی، کۆمەڵایەتی، کاری کۆمەڵایەتی) کە هەڵگری بڕوانامەی بە کەلۆریۆسبن و باشتر وایە لە مامۆستایانی زانکۆبن.
3- چارەسەر کردنی ئەو کێشانەی لەلایەن هۆبەی خزمەتگوزاری یاسای و دەرونی و کۆمەڵایەتی ڕەوانە دەکرێن کە لایەنە ناکۆکەکان ئامادەی تۆمارکردنی سکاڵا ناکەن بە ئارەزوو مەندانە داوای ڕاوێژ دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان.
4- چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە ڕێگای هێڵی گەرم ڕەوانەی بەشی سەنتەر دەکریًت.
5- نابێت ئەفسەر یان فەرمان بەرانی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتژی دژی ئافرەتان ئەندامبن لە لیژنەی ئاشتەوای جگە لەوانەی کە پلەی شارەزایان هەیە.
هەروەها مادە پێنج لەم ڕێنمایەدا باس لە کارە ڕاییەکانی کارکردنی لیژنەی ئاشتەوای دەکات بەم شێوەیە :- 
یەکەم : لیژنەی ئاشتەوای لە بەشی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی بە فەرمانێکی کارگێڕی پێک دەهێندرێت لەلایەن بەڕێوبەرایەتی.
دووەم : خشتەیەک لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ڕێکدەخرێت تێیدا ئەرکی کارکردنی ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوای بەشیوەی مانگانە ڕێکدەخرێت.
سێیەم : نوسراوەکانی دادگا یان یەکەی پۆلیس یان نوسینگە ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی بەشی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی / هۆبەی ئاشتەوای دەکرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست.
چوارەم : پێویستە لیژنەی ئاشتەوای لە ماوەی یەک هەفتە دا لە گەیشتنی نوسراوەکان کاری پێویست ئەنجامبدات وە لەو ماوەی 15 ڕۆژدا ڕاپۆرتی کۆتایی ڕەوانەی لایەنی داواکاری نوسراوەکان بکرێتەوە.
پێنجەم : ئەگەر لە ماوەی 15 ڕۆژدا ڕاپۆرتەکە ئامادە نەکرا لیژنەکە هەموو مافە دارایەکانی شارەزای ئەو کەیسە لە دەست دەدات.
شەشەم : فۆڕمێکی تایبەت بە وەرگرتنی کەیسەکانی ئارەزوومەندانە ئامادە دەکرێت کە زانیاری هەردوو لایەنی ناکۆکی تێدا تۆمار دەکرێت لەگەڵ بەڵێن نامەیەک کە بە ئارەزوومەندانە داوای چارەسەر کردنی کێشەکەیان دەکرێت.
حەوتەم : ئەو کەیسانەی کە لە بڕگەی 6 سەرەوە ئاماژەی پێکراوە ئەوانەن کە لە مادە 3 یاسای بنەماکانی دادگای کردنی سزای عێراقی ژمارە 23 ساڵی 1971 هەموار کراو ئاماژەیان بۆ کراوە کە سکاڵا کردن مافی ڕاستەوخۆی قوربانی یان نوێنەری یاساییەتی (تاوانەکانی مافی تایبەت).
هەشتەم : داتابەیسێکی ئەلیکترۆنی بۆ بەشی سەنتەری ڕوێژکاری خێزانی ئامادە دەکرێت تیایدا ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەش بە لایەنە ناکۆکەکان وەکە ڕاوێژ و ڕاپۆرتی لیژنەی ئاشتەوای یان چارەسەرکردنی کێشەکان و هەموو نوسراوەکانی پەیوەست بەم بابەتە جێگیر دەکرێت.
وە لە مادەی هەشتەمدا هاتووە :-
یەکەم : دەبێت ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوای ناسنامەی شارەزایان هەبێت کە بەپێی یاسا و رێنمایەکان لە سەرۆکایەتی دادگاکانی تێهەڵچونەوەی ناوچەی تایبەتمەند دەردەچێت.
دووەم : بۆ هەر ڕاپۆرتێک بڕی 30، 00 سی هەزار لە بوودجەی بەرێوبەرایەتی وەکو کرێی شارەزا بۆ هەرکەسێک.
وە مادەی دووەمی ئەم ڕێنمایە مەبەستی دەرچوونی ئەم ڕێنماییەی باس کردووە کە تیایدا هاتووە : مەبەستی دەرچوونی ئەم ڕێنمایە ڕێکخستنەوەی کاری سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی کە پێش دەرچوونی ئەم ڕێنمایە هێنراوەتە کایەوە بۆ کاراکردنی زیاتری ڕۆڵیان و چالاک کردنی زیاتری ئەو خزمەتگووزاریانەی کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت لەم بەشی سەنتەرانە و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەیسانەی لەلایەن دادگاکانەوە ئاڕاستە دەکرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی ئاشتەوای لە نێوان لایەنەکان و هۆشیارکردنەوەیان لەبارەی نەریتی دیاردەی توندوتیژی.
یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوایی سەبارەت بەوەی کە چی گرنگیەک هەیە لەوەی لژنەی ئاشتەوای لەناو دادگاوە گوێزراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی؟
لە وەڵامدا وتی :-
 گرنگی ئەم هوبەیە لەوەدایە کە ئەو مادەیی جێبەجێکردنی یاساکە لە ئەستۆی بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دایە وە ئەم لیژنەی ئاشتەوایەش لە ناو یاساکەدایە بە بۆچوونی من شتەکان پەرت ئەبوون کاتێک لیژنەی ئاشتەوای لە دادگابێت و یاساکەش لە بەڕێوبەرایەتی جێ بەجێ بکرێت وە دوای ئەو هەموارە ئەجام ئەدرێت بۆ ئەوەیە کە هەموو یاساکە بەڕێوبەرایەتی لێی بەرپرسیاربێت هەم لە سکاڵا تۆمارکردن و هەم لە ڕێکارەکان هەم لە ئاشتەوایی کردنیش، وە گرینگیەکەی لەوە دایە کە گواستنەوەی لیژنەکە بۆ بەڕێوبەرایەتی ڕەنگە قورسایەک دروست بکات بۆ لایەنەکانی دۆسیەکە بەڵام بەپێی ئەو ماوەیەی کە لەناو دادگاکاندا بووە دەرکەوت کە ئەو ئەزموونە سەرکوتوو نەبووە چونکە کێشە و گرفتەکان زۆربووە لە ڕووی ئیداریەوە بۆی ئەم ئەرکە کەوتۆتە سەر بەڕێوبەرایەتی کە خۆی سەرپەرشتی بکات چونکە لیژنەی ئاشتەوای هەر دانیشتنی لیژنەکە نییە بەڵکو پێویستی بە ئیدارەدانیش هەیە چوونکە پێویستی بە ڕێکخستنی کاتی دانیشتنەکان و دابینگردنی پێداویستیەکان هەیە.
وە بەپێی وتەی ئەوانەی کە لە لیژنەکەدان باسی ئەوە ئەکەن کە لە ڕابردوودا سەرکەوتو نەبووە بۆیە خراوەتە سەر بەڕێوبەرایەتی بۆئەوەی یاساکە بە باشی جێبەجێ بکرێت چوونکە قسە لەسەر ئەوە دەکرێک کە یاساکە بەباشی جێبەجێ ناکرێت بۆئەوەی بەرپرسیاریەتی دیاری بکرێت وە ئەگەر ئاشتەوای یەکێکە لە کۆڵەکەکانی جێبەجێ کردنی یاساکە چوونکە ئاماجی سەرەکی یاساکە جێبەجێکردنی ئاشتەوایە نەک ڕێکار بگیرێتە بەر بۆیە زیاتر گرنگی بە ئاشتەوای ئەدرێت چوونکە بە بۆچوونی بەڕێزیان پێویستە زیاتر گرنگی بە ئاشتەوای بدرێت نەک ڕێکار بگیرێتە بەر بەرامبەریان وە دەبێت لیژنەی ئاشتەوای کارابێت نەک ئەو کارە ڕۆتینیانەی کە لە ڕبردوودا کراوە کە کۆمەڵک ڕاپۆر بنوسرێت وە ئاماژەی بەوەشدا کە دەبێت ئەو کارمەندانەی لەو هۆبەیەدا کار دەکەن دەبێت کەسانی زۆر پسپۆر و تایبەتمەندبن واتا خاوەن پسپۆر و شارەزایبن بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە ئەو کارە بەڕێوەببەن چوونکە بەڕاستی ئەو کارە قورسە، هەموومان دەزانین کە ئەمڕۆ کۆمەڵگا توشی کۆمەڵک کێشە بووە ناکرێت ئێمە یاساکە بەشێوەیەکی تووند جێبەجێ بکەین چوونکە کێشەکان گەورە دەبن و بونی کێشەی کۆمەڵایەتی مانای ئەوە نیە کە خێزانەکان هەڵوەشێتەوە.
وە پرسیارێکی تر ئاڕستەی بەڕێزیان کرا کە چی گرنگیەک هەیە کە لیژنەی ئاشتەوای ببێت بە هۆبەیەک لە هۆبەکانی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی سەربەبەڕێوبەرایەتی ؟ 
لە وەڵامدا وتی :- بوونی ئەم لیژنە بەوەی بکرێت بە هۆبەیەک ئەمە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆیە لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری ئەم هەماهەنگیەیان کردووە و چەند ڕێنمایەکیان دەرکردووە کە کارەکانی ئەم لیژنەیە چۆن ڕێکبخرێت چوونکە لە ڕابردوو هیچ ڕێنمایەک نەبوو بۆ کارکردنی ئەم لیژنەیە تەنها کۆمەڵێک خۆبەخش هەبوون و کاریان کردوە لە لیژنەیە.
بۆیە لە داهاتوودا هەوڵ ئەدەن کە ئەم لیژنەیە کارا بکرێت لە ڕێگای کردنەوەی خول و کۆمەڵک سیمیناری تایبەت کە چۆن کەسانی شارەزا بێنە ناو ئەو لیژنەیەوە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە مەبەستەکە جێبەجێ بکرێت کە ئەویش ئاشتەواییە.
کاتێک سکاڵاکارێک سکاڵا دەکات کۆمەڵێک ڕێکار دەگیرێتە بەر دوای ئەوە ئەدرێت بە لیژنەی ئاشتەوای بۆیە قسە لەسەر ئەوەیە کە هەمواری یاساکە بکرێت کە لیژنەی ئاشتەوای بخرێتە سەرەتاوە بۆ ئەوەی کە ئەم لیژنەیە ئیستا بۆتە هۆبەیەک وەک ئەوەی بخرێتە سەرەتاوە وە ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی جیابوونەوەی هاوسەران جێبەجێ کردنی یاساکە بەشێوەیەکی توند بۆیە نابێت ڕێکارەکان بە تووندی بگیرێتە بەر بەڵکو ئەبێت بارودۆخی کۆمەڵایەتی ڕەچاو بکرێت ناکرێت یاسایەک لە وڵاتێکی تر جێبەجێ بکرێت هەر ئەو یاسایەش لێرە جێبەجێ بکرێت بەڵکو دەبێت یاساکە لە واقعی کۆمەڵگەوە دابنرێت و جێبەجێ بکرێت چوونکە ئەگەر وانەبێت کێشەکان زیاتر دەبێت وە دادگاکانیش هاوکار و هاوڕان کە ئەم یاسایە لە پێناوی ئاشتەوای جێبەجێ بکرێت بۆیە هەوڵئەدەین بە هەموو لایەک کە یاساکە بە باشترین شێوە جێبەجێ بکەین چوونکە دەبێت یاسای خێزانی زۆر جیاوازبێت لە یاسای سزادان و یاساکانی تر چوونکە ئەگەر یاسا کانیتر تووندبێت ڕەنگە باشتربێت بەڵام یاسای خێزانی نابێت بەو شێوەیە بێت بەڵکە دەبێت لە خزمەتی ئاشتەوای خێزانەکان بێت. 
وە ئێستا کۆمەلًێک دابوونەریت کەمبۆتەوە، پێشتر ئافرەت نەی ئەتونی سکاڵا تۆمار بکات بەڵام ئێستا ئەتوانێت بۆیە دەبێت یاساکە بەشێوەیەک جێبەجێ بکرێت کە شیرازەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکەمان تێک نەچێت چوونکە دواجار هەموو کۆمەلگا زەرەر مەند ئەبێت و چوننکە خێزان هەڵئەوەشێتەوە تەنها قوربانی ئەو دووکەسە نیە بەلکو مناڵیشە وە دوو بنەماڵە لە یەکتری دەبن و دوو خێزانیش لە یەکتر دەبن.
وە سەبارەت بەو کەسانەی کە خۆبەخشن لە لیژنەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە خۆبەخشەکان هەر ئەمێنەوە بەڵام ڕەنگە پێویستی بە ڕێکخستنی هەبێت و کاتەکانیان کەمتر دەبێت.
 
چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخراو لەگەل لێپرسراوی هۆبەی ئاشتەوایی.
 
رێنمایی ژمارە (4)

2-هێڵی گەرم (119) :-
بە فەرمانێکی وزاری ئەم هێڵە دامەزراوە و مانگی 11 ی 2018 دەست بەکار بووە.
ئەم هێڵە بە کارمەند و ئەفسەرەوە 12 کەسن و 24 کاتژمێر کارمەندەکانیان ئامادەن بۆ وەڵام دانەوەی ئەو پەیوەندیانەی کە تووشی کێشەی خێزانی بوونەتەوە یاخود ئەو ئافرەتانەی کە تووشی توندوتژی دەبن وتا ئەم هێڵە بە دەرەجەی یەک تایبەتە بە ئافرەت بەڵام خیزانیش دەگرێتەوە وە حاڵەتیش هەیە کە باوک پەیوەندی ئەکات ئەیەوێت سکاڵا لەسەر کوڕەکەی تۆماربکات لێپرسراوی ئەم هێڵە ئاماژەی بەوە کرد ئەو پەیوەندیانەی وەردەگیرێن ڕێنمایان پێدەدرێت و ڕاوێژیان پێدەدرێت وە ئەگەر لەمانە دەرچوو ڕەوانەی یەکێک لە نوسینگەکانیان دەکەین ئەگەر لەناو شاربوو بۆ ئەوەی سکاڵا تۆمار بکەن وە ئەم هێڵە جگە لە پارێزگای سلێمانی سەرجەم قەزا و ناحیەکانیش دەگرێتەوە کە لە دەوروبەری پارێزگای سلێمانیدان وە پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی 119 بە ئاسیا ە کۆڕەک و زەین بێ بەرامبەرە وە کارمەندەکان بەردەوام لە ئامادە باشیدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو وە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆمان هەیە لەگەڵ 104 چوونکە هەنێک حاڵەتی لە ناکاو هەیە دەبێت دەست بەجێ فریای بکەون ئێمە بۆ ئەوان پەیوەندی دەکەین وە بە هاوکاری و هەماهەنگی ئەوان زوتر بەڕێوە دەچێت.
وە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو کەسانەی کارمەندن لەم هێڵە سەرجەم کارمەندەکان بە خۆشمەوە دەورەی تایبەت بینراوە بۆ ئەو حاڵەتەی کە تەلەفوون دەکات و لە حاڵەتی پەشۆکاویە و سترێسێکی زۆری لەسەرە یاخود هەوڵی هەڵی گەورەتری دەدات ئێمە ڕێنمای ئەکەین و هێوری ئەکەینەوە دڵنەوای ئەکەین و ڕێنمای پێ دەدەین بۆ ئەوەی کێشەکە قورستر نەکات لە خۆی و پشت بە ئێمە ببەستێت.
وە ئەم دەورانەی بینراوە هەمووی عەمەلی بووە و هەنێک حاڵەت وا پێویست ئەکات کە ڕەوانەی سەنتەری ڕاوێژکاری خیزانی بکرێت چوونکە نایەوێت سکاڵا تۆمار بکات تەنا ئەیەوێت قسە لەگەڵ کەسێک بکات ئێمەش ڕەوانەی لای ئەوانی دەکەین.
وە ئاماژەی بەوەدا کە هەردوو ڕەگەز پەیوەندی دەکەن بەڵام بەزۆری ڕەگەزی مێیە وە جۆرەها کیشەی تیایە لەوانەش ئیهانە و هەڕەشە و جنێو و بڵاوکردنەوەی وێنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا وە زنیاری تەواویان ئەدەینێ کە چۆن سکاڵا تۆمار بکەن لەسەر قسەکانی خۆی ڕێنمای دەکەین وە ئەگەر باری دارای لاوازبوو پێیان دەڵێین بە هاوکاری ڕێکخراوەکان پارێزەریان بێ بەرامبەر بۆ دابین دەکرێت.

چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخراو لەگەڵ لێپرسرای هێلی گەرم/سلێمانی

3-دادگای کەتن توندووتیژی خێزانی.
دادوەری دادگای کەتنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ئاماژەی بەوەدا کە کاتێک دەست بەکار بووە 124 بۆ 125 دۆسیە هەبووە بەڵام لە ئیستادا بووە بە 90 دۆسیە و بە پرسیارێک لە بەڕێزیان ئەم کە ئەم دادگایە دووجۆر دۆسیە دەبینینێت هەم دۆسیەی کەتن و هەم دۆسیەکانی توندوتیژی ئایا بار گرانی بۆ ئەمان دروست نەکردووە ؟
لە وەڵامدا وتی :- کە ئەمە بار گرانیەکی ئەوتۆی دروست نەکردووە چوونکە ژمارەی داواکان بەو جۆرە زۆرە نییە کە نەتوانین بەڕێوەی ببەین ڕاستە بۆ ئێمە ناخۆشە چونکە لە یەک کاتدا دوو پسۆری جیایە هەر یەکەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە.
وە سەبارەت بە بەبوونی دادگای کەتنی تایبەت بە کێشە خێزانیەکان بەڕێز سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد کە بوونی ئەم دادگایە پیویستە و چەندین جار رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بۆ ئەم مەبەستە سەردانی کردوین دانیشتنمان لەسەرکردووە بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم دادگایە پێویستی بە دادوەر و فەرمانبەر و شوێنی تایبەت هەیە وە هەموو ئەمانەش بە تێچووی خۆی هەیە بۆیە لە ئَستادا ناتوانین ئەم دادگایە بکەینەوە.

4-دادگای لێکۆڵینەوەی توندووتیژی خێزانی.
 دادوەری ئەم دادگایە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم دادگایە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستان بە ژمارەی 8 ی ساڵی 2011 جێ بەجێ ئەکات وە لە سنووری دەسەڵاتی ئێمە بریتیە لە هەموو سنووری گەڕەکەکانی ناو شاری سلێمانی وە هەروەها قەرەداغ و بازیان و بەکرەجۆ ئەمانە هەمووی یەک دادوەر کارەکانی دەکات.

چۆنیەتی بەڕێوە چوونی کەیسەکان لەم دادگایە :
- بەڕێزیان ئاماژەیان بەوە کرد کە لەم دادگایە کەیسەکان زۆرن وە بەڕاستی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پشتگیری زۆری ئەم دادگایە دەکات وەهەروەها لە بەرنامەیەتی کە دادوەری تازە دابمەزرێنێت یاخود ڕاژەکەی بگوازێتەوە لە شارەکانی ترەوە دادگاکەمان بۆ بکات بە دوو دادگای لێکۆڵینەوە بۆئەوەی بتوانین ئیشەکان زیاتر بە باشی بەڕێ بکەین وە لە پار ساڵدا نزیکەی 4000 چوار هەزار کەیسمان هەبووە وە لەو 4000 کەیسە نزیکەی 1800 کەیس ماوەتەوە بۆ ساڵی 2019 وە بە فەرمانی کارگێڕی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بنکەی پۆلیسی عەربەت لەگەڵ بنکەی پۆلیسی بەردەقارەمان لای ئێمە نەماوە بەڵکو ئێستا بنکەی پۆلیسی عەربەت سەر بە دادگای لێکۆڵینەوەی بەرەگاربوونەوەی توندوتژیی خێزانیی شارەزوورە وە بنکەی پۆلیسی بەردەقارەمان سەر بە دادگای لێکۆڵینەوەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانییە لە چەمچەماڵ کە ئەم بڕیارەی سەرۆکایەتی دادگا لە جێی خۆیایەتی لەبەر ئەوەی مەبەستی ئەووە بووە کە ئەو ئەرکە قورسەی لە سەر ئەم دادگایە سوک بکات چونکە کەیسەکان و کێشەکان لەبەردەم دادگادا زۆرن لە کاتی ئێستادا، بەنیسبەت بەڕێوەچوونی کەیسەکان زیاتر لە سێ بەشی کەیسەکان لە ساڵ 2018 یەکلا کراونەتەوە لە کۆی نزیکەی 4000 کەیس وە ئێستا 1250 کەیسمان ماوە بۆ ساڵی 2019.
سەبارەت بە جۆر و چۆنیەتی ئەو کێشانەی کە ئەم دادگایە کاری لەسەر دەکات بەڕێز دادوەر وتی :- ئەوەی کە دادگای ئێمە کاری لەسەردەکا ئەو کێشانە دەبینێت کە سزاکەی تا پێنج ساڵە و جۆری تاوانەکە لە جۆری کەتنە (جنح) وە ئەبێت تاوانێکیش بێت قابیلی ئاشتەوای (ێلح) بێت واتا ئێمە لە ڕووی یاساییەوە تایبەتمەندترین جۆریان دەبێت بە دوو مەرج یەکەمیان بریتیە لەوەی کە جۆری تاوانەکە دەبێت کەتن بێت وە ئەو کەتنەش مافی کەسێتی تیابێت و مافی گشتی تیانەبێت وە بەڕێزیان وتیان کە ئێمە هاوڕاین لەگەڵ ئەم بابەتە، ئەم دادگایە تەنها ئەو کەیسانە ببینێت کەتنە و لەگەڵیشیدا تاوانەکە قابیلی ئاشتەوای بێت چونکە مادە 5 یاساکە باس لەوە دەکات کە لەسەر دادگا پێویستە لایەنەکانی کێشەکە ڕەونەی لیژنەی ئاشتەوای بکات بۆ ئەوەی ئەشتیان بکاتەوە، بۆیە ئەگەر سەرنجی ئەم ماددەیە بدەین ڕووندەبێتەوە کە حیکمەتی یاساکە ئەوەندەی مەبەستیەتی خێزانەکان ئاشت کاتەوە مەبەستی نییە خێزانەکان سزا بدات ئەمە جانبێکیانە وە جانبێکی تر لە تاوانەکانی کوشتن (قتل) وە تاوانەکانی لە بار بردنی منداڵ (الڕجهاچ) کە لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانی دەکەونەوە ئەم جۆرە کەیسانە مافی گشتی تیایە ئەگەر تنازل و ێلح ی تیابکرێت دادگا بۆی نییە کێشەکە دابخات بۆیە ئەگەر حیکمەتی یاساکە لێک بدەینەوە بەپێی مادە 5 ئەبێت ئەم کەیسانەش ڕەوانەی لیژنەی ئاشتەوای بکرێت لە کاتێکدا ئەم تاوانانە قابیلی ئاشتەوای نین وە ئاشتەوای هیچ کاریگەری نابێت لەسەر سزاکە وە ئێستاش دەستەی فراوان لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری ژمارە 62/دەستەی فراوان / 2016 لە بەرواری 31/7/2016 تەئیدی بۆچوونەکەی ئێمە دەکات کە دەڵێت دادگای بەرەنگاربوونەوەی خێزان لە توندوتیژی تایبەتمەندە تەنها بە بینینی ئەو تاوانانەی کەتن و قابیلی ئاشتەواین واتا بۆنمونە ئەگەر ئافرەتێک پیاوەکەی لێی بدات لە ئەنجامی ئەو لێدانى پلەی پەکەوتەی دروستکات ئێمە سروشتی تاوانەکە دیاری ناکەین بەپَی مادەی 7 ی یاسای بەرەنگار توندویژی خێزانی بەڵکو دیاری دەکەین بە ماددەی 412 ی یاسای سزادان و ئەمەش لە تایبەتمەندی جۆری ئێمە نییە بۆیە هەواڵەی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسای دەکرێت.
- ماددە 4 لە یاساکە باس لە فەرمانی پاراستن ئەکات بەڕێز ددوەر ئاماژەی بەوە کرد کە فەرمانی پاراستن لە واقعدا جێ بەجێ کردنی زۆر زەحمەتە چونکە ئەم فەرمانی پاراستنە تەنها بۆ ڕەگەزی مێ نییە بەڵکو بۆ هەردوو ڕەگەزە بۆیە ئەگەر ئەم فەرمانی پاراستنە بۆ پیاوەکە دەرچوو ئایا ژنەکە بچێت لەکوێ بژی ؟ یان ئەگەر بە پێچەوانەوەبوو.
بەپرسیارێک لە بەڕێزیان ئەم یاسایە لەناو خەڵک و کۆمەڵگادا واڕۆشتووە کە بە خراپی و بە تووندی جێ بەجێ دەکرێت ئەمەش بۆچوونی خەڵکە؟ وە زیاتر لایەنی ئافرەت ئەگرێت ؟
بەڕێزیان وتیان :- 
بەپێی یاسا ئەم دادگایە تاوانەکانی ناو خێزان دەبینێت تا دەرەجە 4 ئەگەر سکاڵاکار نێر بێت یان مێ بێت کاتێک کە شکات دەکات ئێمە سەیری واقعی تاواەکە دەکەین وە وتیشی شەخسی خۆم هەرگیز بیر لەوە ناکەمەوە ئەمە ژنە یانە پیاوە بەڵکو سەیری واقعی تاوانەکە دەکەم وە بپێی مەترسی تاوانەکە هەڵسەنگاندنی خۆم دەکەم وە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە یاسا پێی داوم لە دەستگیر کردنی تۆمەتبار و ئازادکرنی بەچاووی ئەوە سەیری ناکەم ئەمە مێ یە یاخود نێرە بەڵکو سەیری واقعی تاوانەکە و مەترسی لەسەر تۆمەتلێکراو دەکەم. وە ئەگەر شکاتەکە لەسەر شتێکی سادە بوو بۆنمونە جنێو من هەڵسەنگاندن هاوسەرەکان لەیەک نزیک بکەمەوە نەک تەوقیفی کەم وە ڕاگرتنەکەی من نەبێتە هۆکاری ئەوەی ڕقیان لەیەک بێتەوە دەرەنجامەکەی بە خراپی بشکێتەوە و جیابوونەوە ڕووبدات و ژیانیان لێ بشێوێنێت بۆیە زۆر بە دەقیقی و بە وردی بڕیاردەدەم لەسەر ڕاگرتنی تۆمەتبار یان ئازاد کردنی وە هەرکەسێک یەت بۆلام تۆمەتباربێت ئەبێت وتەی سکاڵا کار و شایەتەکان بخوێنمەوە هەموو جارێک ئینجا بریاری خۆم دەدەم بە هیچ شێوەیەک لەسەر ئەساسی ئەوەی تۆمەتبار ژنە یان پیاوە بڕیار نادەم بەڵکو بزانم بەڵگەکان چییە وە واقعەکە چییە ئینجا هەڵسەنگاندنی خۆم دەکەم وە هەڵسەنگاندنەکانم بۆ خزمەتی خێزانەکان و ئاشتەوای بکەم بکەم بۆ ئەوەی لێک ترازان ڕوونەدات، وە ئەگەر دڵنیابووم کە ڕاگرتنی تۆمەتبار خێزانەکان ئاشت دەکاتەوە بێ دوودڵی تۆمەتبار ڕادەگرم وە ئەگەر دڵنیاشبووم کە ڕگرتنی تۆمەتبار کێشەی خێزانەکان زیاد دەکات دەست بەجێ بڕیار دەدەم تۆمەتبار ئازاد بکەن

5-یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی :
سەبارەت بە یاساکە دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی خێزانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم یاسایە لە 10 مادە پێک هاتووە کە ئەم 10 مادەیە چەندێک بیخوێنیتەوە ئەوەندە کەم و کوڕی لێ دەردەکەوێت هەتاوەکو دراسە و توێژینەوەی لەسەر بکەی زیاتر کەلینەکانی دەردەکەوێت وە کەم و کوڕیەکانی زۆرن لەوە ئەچێت نەتوانرێت هەمووی باس بکرێت بەڵام ئەوەی کە زۆر باوە هەر لە ناوی یاساکەوە دەست پێ دەکەین دەڵێین یاسای بەرەنگاربوونەوەی خێزان لە توندوتیژی کە خۆی ناو و ناونیشانی یاساکە لەگەڵ ناوەڕۆکەکەی دا ناگونجێت چوونکە کە تۆ ئەڵێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان بەرەنگاربونەوە بۆ شتێک یەت کە مەترسی دەستی پێ کردووە یاخود خەریکە دەست پێ دەکات تۆ یەیت سەدی ئەو مەترسیە دەکەیت و بەرەنگاری دەبیتەوە بەڵام کە یاساکە دەخوێنیتەوە یاساکە بریتیە لەوەی کەوا دوای ئەوەی تاوانەکە ڕوودەدات واتا دوای ئەوەی کە توندوتیژیەکە دەکەوێتەوە ڕۆڵی یاساکە دەست پێ دەکات کەواتە وشەی بەرەنگاربوونەوە لەجێی خۆیدا نییە.
پاشان بەڕێزیان ئاماژەیان بە ماددەی 2 لە یاساکەدا کرد کە کۆمەڵێک تاوانی هێناوە وەکو نمونە (على سبیل المپال) باس کردووە کە ئەمەش لەجێی خۆیدا نییە لەبەر ئەوەی ئەم تاوانانە لە زۆربەی یاسا بەکارەکان باس کراوە و سزای بۆ دانراوە وە مادە 2 بڕگەی 1 باس لە بەزۆر بەشوودان دەکات کە ئەمە لە یاسای باری کەسیەتی عێراقی ژ. 188 ساڵی 1959 لە ماددەی 9 باسی کردووە و سزاشی بۆ داناوە یاخود بە شودانی منداڵ کە ئەمەش چارەسەر کراوە لە یاسای باری کەسێتی ماددەی 10 بڕگەی 5.
وە بڕگەی 6 ماددەی باس لەوە دەکات کە مێرد بەزۆر ژنی خۆی ناچاری بەدڕەوشتی و کاری داوێن پیسی بکات ئەمەش لە یاسای نەهێشتنی کاری بەدڕەوشتی باس کراوە سزاشی بۆ داندراوە، هەروەها بڕگەی 7 هەمان ماددە باس لە خەتەنە کردنی مێینە دەکات ئەمەش لە مادە 412 یاسای سزادانی عێراقی باسی کردووە، پاشان بڕگەی 10 باس لە خۆکوشتن دەکات کە ئەمەش لە مادە 408 لە یاسای سزادانی عێراقی باسی کردووە و بڕگەی 11 باسی لە لەباربردن دەکات کە ئەمەش لە مادەکانی 417، 418، 419، ی یاسای سزادان باسی کراوە وە بڕگەی 12 باس لە لێدانی تاکەکانی خێزان و منداڵ دەکات ئەمەش لە مادەکانی 413 و 414، 415 ی یاسای سزادانی عێراقی باس کراوە، هەروەها بڕگەی 13 باس لە سوکایەتی و جنێوپێدان دەکات کە ئەمەش لە مادە 433 و 434 لە یاسای سزادان باسکراوە بۆیە یاسا دانەر نەئەبوایە ئەم مادەیە بهێنێت مادام لە یاساکانیتر چارەسەر کراوە بۆیە ئەمە جێگای هەڵوێست لەسەر کردنە هەروەها مادە 2 بڕگە 3 بەشی 1 باس لەوە دەکات کە تاوانەکانی توندوتیژی خێزانی تاوانی کەسین (مافی گشتی) تیادانیە بەڵام کە تێبینی بەشی دووی هەمان مادە دەکەین باس لەوە دەکات ئەوانەی کە لە بواری تەندروستی و پەروەردە و بنکە فەرمیەکان کار دەکەن لەسەریانە هەواڵ بدەن کە تاوانێک ڕودەدات لە بواری توندوتیژی خێزانی بۆیە ئەگەر وابێت کەواتە تاوانەکە مافی گشتی تیایە کە ئەو دووانە دەتوانن سکاڵا بجوڵێن بۆیە بە ڕوونی دەردەکەوێت کە ئەم دوو بڕگەیە دژ بەیەکن.

پارێزگای هەولێر
1-هێلی گەرم
ئەم هێڵە لە مانگی ١٠ی ٢٠١٨ دامەزرا و لە هەموو پاریزگاکانی کوردستان هەیە، ئۆفیسەکەیان لەناو بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانە کە لە ١١ ئەندام پێکدێن، ٣ی ئافرەت و ٨ پیاون، ئەم هێڵە ٢٤ کاتژمێر کراوەیە، بەشێک لە ئەندامەکان بەرۆژ دەوام دەکەن و بەشیکیان خەفارەتی شەوانیان هەیە، وەڵامی ئەو پەیوەندییانە دەدەنەوە کە لەلایەن ئەو کەسانەی کێشەیەک یا توندوتیژیییەکیان بەرامبەر دەکرێت، جا ئەو توندوتیژیانە لە ناوەوەی خێزان بیت یا لە دەرەوەی خیزان، کارمەندانی ئەم هێلە رێنمونی کەسەکە دەکەن بۆ چۆنیەتی چارەسەرکردنی کیشەکەیان، یا کاتێکیان بۆ دادەنرێت بۆ ئەوەی سەردانی سەنتەری راوێژکاری بکەن.
 بەرێوەبەری نووسینگەی منارە سەبارەت بەو هێڵە گوتی "هێلی ١١٩ باری ئێمەی قورستر کردووە، ئەم هێڵە کەیسەکانی دەرەوەی خێزانیش وەردەگرێت، ئەرکەکەی دەکەوێتە سەر ئێمە و کەیسەکانی زیادکردووە".
 ژووری هێڵی گەرم/هەولێر.

2-دادگای کەتن
دادوەری دادگای کەتنی هەولێر کە کێشە خێزانییەکان و کێشەکانی دەرەوەی خێزانیش دەبینێت، رایگەیاند کە بۆ ئەوەی کارەکان نەوەستێ ئێمە هەول و ماندووبوونی زۆر دەدەین.
هەروەها گوتی " ئێمە رۆژانە لێرە رووداوی زۆر ناخۆش دەبینین، کێشە خێزانییەکان زۆرزۆرن، زۆربەشیان ئەوانەن کە لەتەمەنی بچووک هاوسەرگیریان کردووەەکە.لە بواری جێبەجێکردن، ئایا هیچ بریار یا 
یا کەمچێ نوێ 
3-نووسینگەی قەڵا
بەرێوەبەری نووسینگەی قەلا سەبارەت بەو کێشە و کەمووکوریانەی کە لە نووسینگەکەیان هەیە رایگەیاند نەک هەر کەمی نەکردووە بەلکو لەئێستادا زۆر زیادی کردووە، "تا ئێستا چەندین جار داوامان کردووە ئەو کێشانەمان بۆ چارەسەر بکەن، وەکو بەریوەبەرایەتی لەگەڵ لێژنەی ژنانی پەرلەمان دانیشتین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام ئەوەی دەیبینین بارودۆخ رۆژ بەرۆژ بەرەو خراپی دەروات، چونکە کێشەکانی نێو کۆمەڵگە بەرەو زیادبوون دەروات، کەمو کوریەکانی ئێمەش هەروەکو خۆیەتی، هەر لەسەرەتادا ئەو نووسینگانە لە ژێر پالەپەستۆیەکی زۆر درووست بوون، تائێستاش ئەو پاڵە پەستۆیە هەر ماوە لەسەر نووسینگەکان، ماندووبوون و هەوڵەکانی ئێمە بۆ باشتربوونی کۆمەڵگەیە، بەلام بەداخەوە ئێمە ئەو باس بوونە نابینین".
بەپیی وتەی بەرێوەبەری نووسینگە لە ئێستادا کتاب دەرچووە کە دەبێت ئەو نووسینگانە کەیسەکانی دەرەوەی خێزانیش وەربگرن و کاری لەسەر بکەن.
 
چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخراو لەگەڵ لێپرسراوی نووسینگەی قەڵا.
4-نووسینگەی منارە
بەرێوەبەری نووسینگەی منارە کە بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێت دەست بەکار بووە پێشتر لە دەرەوەی توندوتیژی کاریکردووە، بەڵام لەئیستادا لە وەکو بەریوەبەری ئەم نووسینگەیە دەست بەکار بووە، سەبارەت بە کارەکانی نووسینگە گوتی "ئێمە لێرە هەموو هەوڵ و ماندووبوونێک دەدەین بۆ ئەوەی کارەکان بەرێکی ئەنجام بدرێن، بەتایبەت لەگەڵ کەیسەکان ئێمە لیکۆڵینەوەو ئیجرائاتی تەواو دەکەین، لەبەر ئەوەی هەندێجار لە سکاڵا شتی ناراست دوترێت، وە ئێمە لە نووسینگە ئاشتەوایی ناکەین، چونکە هەندیجار هەمان کێشە دووبارە دەبێتەوە و دواتر تاوانبارمان دەکەن".
هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەوان وەکو نووسینگە کەموو کوریان زۆر زۆرە، بەتایبەت لەرووی ئابوووری و میلاکەوە، "پیویستە حکومەت رەچاوی بارودۆخی نووسینگەکان بکات یا وەکو مەرکەزەکان حسان بکرێین، یا ئەوەی بودجە و پێوستی تەواومان بۆ ئامادەبکەن، چونکە ئیمە شەوانیش دیین بۆ نووسینگە و کارەکانی ئیمە یەکجار زۆرە".
بەریوەبەری نووسینگەی منارە زۆربوونی ژمارەی سکالاکانی بۆ چەند هۆکارێک گەراندەوە، بەبروای ئەو درامای تورکی، هەندێ بەرنامە لە هەندێ کەنالی تەلەڤزیۆنی، خراپ بەکار‌هێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت کۆمەڵگەی کوردییان بەرەو ئاقارێکی خراپ بردووە و ئەوەش کاریگەری لەسەر تێکدانی خێزان درووست کردووە، راشیگەیاند کە زۆربەی ئەو کێشانەی کە دێن بۆ لایان خیانەتی هاوسەرگیرییە.
بۆیە بە پێویستی دەزانێت کە سەرەرای کارەکانی نووسینگە هەموو لا هەوڵ بدەن بۆ هووشیارکردنەوەی تاک و کۆمەڵگە، بەتایبەتی رۆڵی مامۆستایانی ئاینی بە گرنگ وەسف کرد لەم بوارە.
سەبارەت بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خیزانی، بەریوەبەری نووسینگە گوتی " یاساکە پێویستە بە زووترین کات هەموار بکرێتەوە، بەتایبەت لیژنەی ئاشتەوایی دەبیت پیش بخرێت، چونکە کاریگەری باشتری دەبێت، هەروەها دەبێت".
 
چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخراو لەگەڵ لێپرسراوی نووسینگەی منارە

5-لێژنەی ئاشتەوایی
 زۆربەی زۆری ئەوانەی پەیوەندییان بە یاسای توندوتیژی خێزانی هەیە و کاری تێدا دەکەن، تێبینیان هەیە لەسەر ئەم لێژنەیە، هەموو لا لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەو لێژنەیە پێویستە بهێنرێتە پێش سکاڵا تۆمارکردن و دادگای لێکۆڵینەوە لە کێشە خێزانییەکان.
لە ئێستادا ئەم لێژنەیە لەنێو بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان کار دەکەن، کە تەنها لە ٨ ئەندام پێک دێن، ئەوانیش نوێنەری وەزارەتەکانی "ناوەخۆ و کار و ئەوقاف"ن، نوێنەری وەزارەتەکانی تر بەهۆی ئەوەی کە ئەم لێژنەیە هیچ ئیمتیازاتێکی تێدا نەبوو بۆیان لە لێژنەکە هاتوونەتە دەرەوە.
ئەم لێژنەیە رۆژانە هەفتەی چوار رۆژ دادەنیشن بۆ چارەسەر کردنی کێشە خێزانییەکان، کە رۆژانە لە چوار کەیس تێناپەرێت.
ئەم لێژنەیە لە مانگی ١١ ی سالی ٢٠١٨ کارەکانی وەستا، هیچ دایشتنیکیان لەگەڵ هیچ کەیسێک ئەنجام نەدا، بەهۆی کەمی ئەندامان چونکە زۆربەی ئەندامەکانی وازیان لەو لیژنەیە هێنا، لە مانگی دوازدە تەنها ٨ ئەندام لەو لێژنەیە دەستیان بە کار کردەوە، بەشێکیش لە ئەندامەکان گۆراون.

  6- قە‌زای خەبات:
ا-نوووسینگە‌ی خه‌بات:
ئەم نووسینگەیە لە ناحیەی خەباتە، کە نزیکەی ٣٧ کیلۆمەتر لە پاریزگای هەولیر دوورە، ئێمە کە سەردانی ئەو نووسینگەیەمان کرد چەند کەسێک کە کێشەیەکی خێزانییان هەبوو لەلای بەرێوەبەری نووسینگە بوون، نزیکەی دوو کاتژمێر چاوەروانمان کرد تا بەرێوەبەر کارەکانی لەگەڵ ئەوان تەواو کرد، دوای ئەوە بەرێوەبەری نووسینگە باسی لەوە کرد کە کێشەی ئەم خێزانە زۆر گەورە بووە، بەلام هەر لە نێو نووسینگە کیشەکە چارەسەر کراوە، بێ ئەوەی ببێت بە سکاڵا، بەرێوەبەری نووسینگەی خەبات زیاد لە ٣٠ پەراوی لە ژێر دەستدا بوو، هەموو ئەم پەراوانە کیشە بوون، بەلام بی ئەوەی ببن بە سکاڵا چارەسەریان کردوون و بەردەوام بەدواداچوونیش بۆ کێشەکان دەکەن، هەر بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونی زۆری بەریوەبەری نووسینگە بە نووسراوێکی فەرمی لێژنەیەکی خۆبەخس لەنێو نووسینگەی خەبات کراوەتەوە بۆ ئاشتکردنەوەی ئەو کێشانەی کە دەکرێت چارەسەربکرێن بەر لەوەی ببن بە سکاڵا و رەوانەی دادگا بکرێن، ئەم لیژنەیە لە چوار ئەندام پێکهاتووە (بەریوەبەری نووسینگەکە و کۆمەڵناسێک و مامۆستایه‌کی ئایینی و لێکۆڵەرێکی دادی)ن، وا بریارە لە ٣٠/مانگی ئۆکتۆبەر یەکەمین رۆژی دەستبەکارکردنیان بیت.
بەریوەبەری نووسینگە ئەوەشی راگەیاند کە هەموو رۆژێک دوای کاتژمیر ٢ سەردانی کەمپی کەورگۆسک دەکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گوێ لە کیشە و گرفتەکانییان بگرێت و چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزێتەوە و بەشداری لە چالاکی و دانیشتنەکانیان بکات.
بەپیی ئامارەکان لە ناحییەی خەبات رێژەی توندوتیژی لە ئاستێکی بەرزدایە، بەتایبەت توندوتیژی دژ بە ژنان، چاند مانگێک بوو کوشتن لە ناحییەی خەبات زۆر بوو، بەریوەبەری نووسینگە پێی راگەیاندین کە چەند مانگیک بوو لەسەر یەک هەموو مانگێک ژنێک دەکوژرا، بەلام لەمانگی هەشتەوە تائیستا هیچ ژنیک نەکوژراوە، هەروەها رایگەیاند کە رۆژانە زیاتر لە ١٥ قەزیە هەیە، کەمترین رێژەی قەزیە لە رۆژێکدا (٥-٧) قەزیەیە، زۆربەی ئەو قەزیانەش تودوتیژین بەرامبەر بە ژن، بەشی زۆری کیشەکانیش کێشەی ئابوورین.

ب - کەمپی دارەشەکران:
ئەم کەمپە سەربە قه‌زای خەباتە، لەنێو ئەم کەمپەدا ئۆفیسێکی تایبەت بە تیم مۆبایلی خەبات هەیە بۆ کێشە و گرفتی خێزانەکانی نیو کەمپی دارەشەکران، کە لە ئەفسەرێک و دوو مفەوز و شوفێرێک پێکدێن، بەریوەبەری تیم مۆبایلی دارەشەکران رایگەیاند |ئەو کیشە خێزانییانەی کە لەنێو کەمپدا هەنە ئێمە هەوڵ دەدەین کە ئاشتەوایی بکەین لە نێوانیاندا، ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرا دەکەین بە پەراوو دەینێرین بۆ نوسینگەی دارەشەکران و لەویوە دەنێردرین بۆ دادگای عەنکاوە|.
بەرێوەبەری تیم مۆبایلی ئەم کەمپە ئەوەی دووپات کردەوە کە زۆربەی هەرە زۆری کێشەکانی نێو کەمپ بەهۆی باری دارایی خیزانەکانەوەیە.
 
  چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخراو لەگەڵ لێپرسراوی نووسینگەی خەبات. 

**-لەئەنجامی بەدواداچوونەکانمان بۆ یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خیزانی له‌ پاریزگای هه‌ولیر و قه‌زای خه‌بات گەیشتینە چەند ئەنجامێک"
1. زۆربەی هەرە زۆری کێشەکانی نێو خێزان بەهۆی خراپی باری دارایییەوەیە.
2. زۆربەی توندوتیژییەکانی نێو خێزان بەرامبەر بە ژن دەکریت.
3. نووسینگەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان چەندین کێشە و گرفتیان هەیە، وەکو نەبوونی میلاکی تەواو لە نووسینگەکان و سەیارەو بودجەی پیویست بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان.
4. بەهۆی زۆربونی ژمارەی کەیسەکان لە نووسینگەکان، کردنەوەی نووسینگەی زیاتر لە پاریزگای هەولیر پێویستییەکی هەنووکەییە.
5. حکومەت هیچ لەخەمی چارەسەری کێشەکان نییە، چونکە چارەسەرکردنی کیشەکانی ئەو بەرێوەبەرایەتییە، کاریگەری دەبێت لەسەر رەوشی خیزان و باشتر کەمکردنەوەی کیشە خیزانییەکان.
6. بەبروای زۆرێک له لایەنی پەیوەندیدار بە جیبەجێکردنی یاسای توندوتیژی خێزانی، یاساکە خۆی پرە لە کەمو کوری و گرفتی بۆ کارەکانی ئەوان درووست کردووە.

پارێزگای هەڵەبجە
1: بەڕیوەبەرایەتى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان.
لەگەڵ بەپارێزگابوونى هەڵەبجەدا ڕێکخراوى هاریکارى یاساى ژنان هەوڵەکانى خستۆتە گەڕ لە چوارچێوەی کەمپینێک بەئاڕاستەى کردنەوەى بەڕێوەبەرایەتى توندوتیژى دژى ئافرەتان لەم پارێزگایەدا، کەبونى زۆر پێویستە بۆیە بەردەوام لەگەڵ ڕێکخراوەکان و لایەنە پەیوەندى دارەکان لەهەوڵدا بووە بۆ ئەم مەبەستە وە لەو پێناوەشدا بەتایبەت لەبۆنەکانى وەک (8)ى مارس و چەند بۆنەیەکى تردا ڕێکخراوى ناوبراو بەهاوبەشى لەگەڵ ڕێکخراوەکانى دیکەدا چەندین چالاکى یان ئەنجام داوە کەتیایدا جەختیان لەکردنەوەى بەڕێوەبەرایەتى ناوبراو کردۆتەوە هەر بۆیە ئەنجامى ئەم هەوڵ و ماندوبونانە لەکۆتایى دا لەبەروارى (8/1/2019) وەزارەتى ناوخۆ بڕیارى دا بەکردنەوەى بەڕێوەبەرایەتى ناوبراو وە گواستنەوەى میلاکى بەڕێز (ڕائد بورهان احمد عبداللە) بەڕێوەبەرى نوسینگەى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان لە قەزاى سەیدسادق لەمیلاکى پارێزگاى سلێمانى بۆ سەر میلاکى بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان لەپارێزگاى هەڵەبجە، پاش چەند هەفتەیەک لەبڕیارى ناوبراو ڕێکخراوى هاریکارى یاساى ژنان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەڕێز (ڕائد بورهان احمد عبداللە) سەبارەت بەکردنەوەى بەڕێوبەرایەتى ناوبراو و ئەو کارانەى کە ئەنجام دراون لەم بوارە لەڕوى جێ بەجێ کردنەوە ناوبراو وتى کەتائێستا تەنها فەرمانێکە و دەرچووە بەڵام لەڕووى جێ بەجێ کردنەوە بەفعلى هیچ شتێکی وا نەکراوە و لەسەرەتاى کارەکانمان دا لەئێستا لەپارێزگاى هەڵەبجە ڕوبەڕوى قەیرانى بینا بوینەتەوە کە شوێنێکى گونجاو لەئاست پێویستى بەڕێوەبەرایەتیەکى لەم شێوەیەدا بێت بونى نیە وە پاشان بەڕێوەبەرایەتى ناوبراو پێویستى بەمیلاکە کە تائێستا هیچ میلاکى بۆ دابین نەکراوە وە ئاماژەى دا بەوەى کەبەڕێوەبەرایەتى توندوتیژى دژى ئافرەتان لەپارێزگاى هەڵەبجە دەبێت کەلە (8) بەش و (26) هۆبە پێک بێت لەگەڵ کردنەوەى نوسینگەیەک لەهەمان کاتدا کەئەمەش پێویستى بەوەیەکە ئیشى جدى لەسەر بکرێت وەناوبراو سەرەڕاى هەوڵ و ماندوبونەکانى لەم بوارەدا بە ئاڕاستەى چونە بوارى جێ بەجێ کردنى بەڕێوەبەرایەتى ناوبراو بەڵام ئاماژەى دا بەوەى کە بەتەنها لایەنێک ناکرێت و دەبێت هەموان لەهەوڵ دابین کە بەزووى ئەم بەڕێوبەرایەتیە بکرێتەوە وەهەروەها ناوبراو ئاماژەى دا بەوەى کە رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان رۆڵی گرنگی بینیوە لە کردنەوەی بەرێەبەرایەتییەکە لە رێگەی کارو چالاکی و کەمپینەکانیەوە و هەروەها لایەنە پەیوەندى دارەکانى هەڵەبجە وەک پارێزگار و قائم قام و بەرپرسى نوسینگەى مافى مرۆڤ لەپارێزگاى هەڵەبجە بەردەوام هاوکارن لەچونە بوارى جێ بەجێ کردنى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە وە جەختى کردەوە کە دەبێت بگەنە ئەنجام و سەرجەم ئەو قەیرانانەش کە لە ئێستادا ڕێگرن تێپەڕێنین. 

چاوپێکەوتنى ئەندامانى ڕێکخراو لەگەڵ بەرپرسى نوسینگەى توندوتیژى دژى ژنان لە قەزاى سیدسادق

چاوپێکەوتنى ئەندامانى ڕێکخراو لەگەڵ بەرپرسى نوسینگەى مافى مرۆڤ لە پارێزگاى هەڵەبجە
2-دادگاکانی توندووتیژی خێزانی
 هەر چەندە لە ساڵى 2015 وە هەڵەبجە بڕیارى بە پارێزگابوونى دەرچووە بەڵام لەڕووى دادوەرى یەوە هیچ پێش کەوتنێکى بەرچاوى بەخۆیەوە نەدیوە کە شیاوى باس کردنبێت بەنمونە تائێستاش هەریەک لە دادگاکانى (تێهەڵچوونەوە، دادگاى تاوانەکان، دادگاى توندوتیژى خێزانى، دادگاى کار، نەوجەوانان، دادگاى کارگێڕى) و چەند دادگایەکى پێویستى دیکەى تیادا نەکراوەتەوە کە هەریەک لەمانە لە پارێزگاکان دا دەبێ بونیان هەبێت، بەم بۆنەیەوە نوێنەرى ڕێکخراو چاوپێکەوتنى لەگەڵ سەرۆکى دادگاى هەڵەبجە بەڕێز دادوەر (فریق حمە ێالح عبدالله) کرد سەبارەت بەو کارانەى کەلەڕووى دادوەرى یەوە لە پارێزگاى هەڵەبجە لە دواى بە پارێزگابوونى هەڵەبجەوە کراون ناوبراو بەم شێوازە دوا:- بەڵێ هەریەک لەدادگاکانى تێهەڵچوونەوە و توندوتیژى خێزانى و تاوانەکان و چەند دادگایەکى دیکە زۆر پێویستە کە لە پارێزگاى هەڵەبجەدا بکرێنەوە وە ئەنجومەنى دادوەرى پشتگیرى تەواوى بابەتەکە دەکات و بڕواى تەواوى هەیە کە کردنەوەى ئەم دادگایانە زۆر پێویستن چونکە بەپێى یاساى دەستەڵاتى دادوەرى هەرێمى کوردستان مافى هەموو پارێزگایەکە کە دادگاى تێهەڵچوونەوە و چەند دادگایەکى دیکەى تیادا بێت کە لە پارێزگاى هەڵەبجەدا بونى نیە وەهەروەها سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى سلێمانى بەتایبەت لەئێستادا بەردەوام لە هەوڵى جدى دایە بەمەبەستى کردنەوەى چەند دادگایەک لە پارێزگاى هەڵەبجە وەهەروەها پارێزگارى پێشووى هەڵەبجە هەوڵى تەواوى دا لەم پێناوەدا وە پارێزگارى ئێستاش هەوڵەکانى بەردەوامە بەڵام لەڕاستى دا لە ئێستادا گرفتى سەرەکى نەبوونى بینایە و قەیرانى بینا لەم ساتەدا تەنگى بەپارێزگاى هەڵەبجە هەڵچنیوە وەبەردەوام لەگەڵ پارێزگارى هەڵەبجە لەپەیوەندى داین بۆ ئەم مەبەستە هەر چەندە وەک وتمان گرفتى سەرەتاى و سەرەکى نەبونى بینایە بەڵام گەر بیناش دابین بکرێت دواتر کێشەى میلاکیش دێتە پێشەوە چونکە ژمارەى دادوەر و فەرمانبەران لەسنورى سەرۆکایەتى دادگاى تێهەڵچونەوەى ناوچەى سلێمانى زۆر کەمە و پارێزگاى هەڵەبجەش سەر بەسەرۆکایەتى ناوبراوە تا ئەو ساتەى دادگاى تێهەڵچوونەوە دەکرێتەوە لە پارێزگاى هەڵەبجە، لەوەڵامى پرسیارى نوێنەرى ڕێکخراو کە ئایا تائەم ساتە بەفعلى هیچ بەرەو پێش چوونێک لەڕووى دادوەرى یەوە لە پارێزگاى هەڵەبجەدا ڕوى داوە ناوبراو وتى هەر چەندە هەوڵەکان بەردەوامن بەڵام بە فعلى هیچ بەرەو پێش چوونێک ڕووى نەداوە تەنها جێگرایەتى داواکارى گشتى بووە بە فەرمانگەى داواکارى گشتى هەر ئەوەندە

چاوپێکەوتنى نوێنەرى ڕێکخراو لەگەڵ سەرۆکى دادگاى هەڵەبجە

3: فەرمانگەى داواکارى گشتى لەپارێزگاى هەڵەبجە
لە 15/2/2017 سەرۆکایەتى داواکارى گشتى بڕیارى دا کە جێگرایەتى داواکارى گشتى هەڵەبجە بکات بەفەرمانگەى داواکارى گشتى بۆ دوان لەسەر ئەم بابەتە نوێنەرى ڕێکخراو چاوپێکەوتنى لەگەڵ سەرۆکى فەرمانگەى داواکارى گشتى ئەنجام دا سەبارەت بە دوان لەسەر فەرمانگەى ناوبراو لایەنى دادوەرى لەم پارێزگایە بەڕێزیان بەم شێوە دوا:-
 بەرەو پێش چوونێکى بەرچاو لەپارێزگاى هەڵەبجە لەڕووى دادوەرى یەوە ڕووى نەداوە لەدواى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە هەرچەندە هەوڵ دراوە و هەوڵەکانیش بەردەوامن بەئاڕاستەى کردنەوەى چەند دادگایەک وەئەوەى بەفعلى کرابێت لە (15/2/2017) جێگرایەتى داواکارى گشتى بەفەرمانى سەرۆکایەتى داواکارى گشتى گۆڕا بۆ فەرمانگەى داواکارى گشتى هەرچەندە ئەمە خزمەتێکى گەورە بووە و بەرەو پێش چوونێک ڕووى دا لەڕووى داواکارى گشتى یەوە بەڵام لەهەمان کاتدا چەند کێشەیەکیش بونى هەیە بۆ نمونە فەرمانگەى داواکارى گشتى پێویستى بەوەیە کە (23) فەرمانبەر کەم ترى نەبێت بەڵام لەئێستادا فەرمانگە داواکارى گشتى هەڵەبجە (5) پێنج فەرمانبەر بونى هەیە وەهەروەها بینایەکى سەربەخۆ بونى نیە و تەواوى کارەکانمان لەچەند ژورێک لەناو بیناى دادگاى هەڵەبجەدا بەڕێ دەکەین و بودجەیەکى سەربەخۆ بونى نیە ناوبراو ئاماژەى دا بەوەى کە هەرچەندە بەرەو پێش چونى بەرچاو لەم پارێزگایەدا لەڕوى دادوەرى یەوە ڕوى نەداوە بەڵام لەلایەنى پەیوەندى دار بەتایبەت لەئێستادا لە هەوڵى جدى دایە بەئاڕاستەى بەرەو پێش چونى ئەم بابەتە

چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخراو لەگەڵ سەرۆکی داوکاری گشتی/هەڵەبجە. 

4: نوسینگەى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان – سەیدسادق 
نوسینگەى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان لە سەیدسادق لەساڵى (2007) فەرمانى کردنەوەى بۆ دەرچووە بەڵام لەساڵى (2009) ەوە چوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە هەر لەکاتى دروست بونیەوە تا ئەم ساتە بەڕێز ڕائد (بورهان احمد عبداللە) بوەتە بەرپرسى نوسینگەى ناوبراو، سنورى دەسەڵاتى ئەم نوسینگەیە سەیدسادق و پارێزگاى هەڵەبجە و قەزاى شارەزوور و قەزاى سەیدسادق ئەگرێتەوە، نوسینگەى ناوبراو بەدواداچوون بۆ کەیسە خێزانیەکان دەکات لەم ناوچانەدا وە دەسەڵاتى لێکۆڵینەوەیان پێدراوە بەتایبەت لەقەزاى سەیدسادق کەبەپێى تایبەتمەندى شوێنى سنوورى کاریانە و لێکۆڵینەوە لە کەیسە خێزانیەکان دەکەن، قەزاى سەیدسادق لە سێ بنکەى پۆلیس پێکهاتووە کە بریتین لەبنکەکانى (حەسار، سەیدسادق، بەرزنجە) کەپەیوەندیەکى بەهێز هەیە لەنێوان ئەم بنکانە و نوسینگەى ناوبراودا هەیە، نوسینگەى ناوبراو لە پێنج هۆبە پێک هاتووە کەبریتین لەهۆبەکانى 1- کارگێڕى 2- بەدواداچوون و ئامار 3- خزمەتگوزارى یاساى و دەرونى و کۆمەڵایەتى 4- ئامار و ئاین

5- جوڵان و تاوان
هەریەک لەم هۆبانە ئەرکێکى قورس لەئەستۆیان دایە و بەدڵسۆزانە و خۆنەویستانە کار و بارەکانیان بەڕێ دەکەن تەنانەت ڕوودەدات هەندێک کەیس سەرەڕاى بونى کێشە لەنێوان خێزانەکان دا بەڵام مەبەستیان نیە بچنە بەردەم دادگا و لەڕێگەى کەسانى پسپۆڕ لەم نوسینگەیەدا چەندین کێشەى لەو شێوەیە چارەسەرکراون لەم حاڵەتەدا وەک کەیسى نوسینگە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

5-گرنگترین ئەو کارو چالاکیانەی کە نوووسینگەی رێکخراو لە ساڵی 2018 لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامی داون.
 ئەو کار و چالاکیانەى کە ڕێکخراوى هاریکارى یاساى ژنان ئەنجامى داون لەچەند مانگى ڕابردودا لەپڕۆسەى (چاودێرى جێ بەجێکردنى یاساى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى ژمارە 8ى ساڵى 2011 ى دەرچوو لەپەرلەمانى کوردستان) بە هاوکارى ڕێکخراوى (NED) ى ئەمریکى 
1- بینینى چەندین داواى بەرامبەر لەدادگاکانى پارێزگاى هەڵەبجە و قەزاى سەیدسادق بۆ دانیشتوانى ئەو ناوچانە تا یەکلابونەوەى داواکان و هەروەها پێشکەشکردنى ڕاوێژى بەردەوام بە دانیشتوانى ئەو ناوچانە
2- بەمەبەستى بڵاوکردنەوەى هۆشیارى یاساى و کۆمەڵایەتى ڕێکخراوى هاریکارى یاساى ژنان لە ڕادیۆى دەگى نوێ لە مانگێک دا دوو بەرنامە پێشکەش دەکات بەناوى (کلیلى کۆمەڵگا) کە هەر بەرنامەیەک باسى لە بابەتێکى گرنگى یاساى یان کۆمەڵایەتى ئەکرێت و تیشک دەخرێتە سەر گرنگ ترین بابەتى ڕۆژ.

3- بەشدارى ئەندامانى ڕێکخراو وەک چاودێرى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان
 
4- بەشدارى ئەندامانى ڕێکخراو لە چوارەمین ڤیستیڤاڵى هەنار بۆ بەرهەمە خۆماڵیەکانى هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور.

5- چالاکى هاوبەشى ڕێکخراوى هاریکارى یاساى ژنان و زانکۆى هەڵەبجە/ بەشى یاسا کە تیایدا بڕوانامەى بەشداربوون بەخشرایە خوێندکارانى زانکۆى هەڵەبجە/ بەشى یاسا کە لە خولى هاوینەى ڕێکخراو بەشى یاساى زانکۆى هەڵەبجە بەشداربوون.
 
6- ڕێکخراوى هاریکارى یاساى ژنان بەهاوبەشى لەگەڵ ڕێکخراوى نوێ و دەستەى سەربەخۆى مافەکانى مرۆڤ چالاکیەکى هاوبەشیان لە (25) ى نۆڤەمبەر ئەنجام دا کە بەڕێ پێوانێک دەستى پێکرد لەبەردەم ڕێکخراوى نوێ بۆ بەردەم پارێزگاى هەڵەبجە کە تیایدا کۆمەڵێک داوا و ڕاسپاردە خرانەڕوو.
 
7- لە (13/10/2018) لە باخى گشتى هەڵەبجە سێ یەمین پێشانگاى بەخشین و ئاڵوگۆڕکردنى کتێب بە هاوبەشى ڕێکخراوى هاریکارىیاساى ژنان و چەند دەستە و ڕێکخراوێکى تر ئەنجام درا.

8- خستنە ڕووى چواردەمین ڕاپۆرتى ڕێکخراوى هاریکارى یاساى ژنان لە بەروارى (26/12/2018) سەبارەت بە (چاودێرى جێ بەجێکردنى یاساى بەرەنگاربوونەوەى خێزان لە توندوتیژى) کە تیایدا ڕێگریەکانى بەردەم جێ بەجێکردنى یاساکە خرانەڕوو وە هۆکارەکانیش خرانەڕوو پاشان ڕێنماى و چارەسەر خرایەڕوو بۆ لایەنى پەیوەندیدار بە ئومێدى جێ بەجێکردنى یاساکە وەک خۆى.
 
9- بەشدارى ڕێکخراو لە حەوتەمین کۆنفرانسى تۆڕى ڕێکخراوەکانى هەڵەبجە لە بەروارى (22/1/2019) کە تیایدا لە کەش و هەوایەکى دیموکرات دا پڕۆسەى هەڵبژاردنى ستافى نوێى کارگێڕى ئەنجام درا بۆ ماوەى دوو ساڵى داهاتوو.

10- ڕێکخراوى هاریکارى یاساى ژنان وەک ئەندامێکى هەمیشەى ناو تۆڕى ڕێکخراوەکانى هەڵەبجە بەشدارى زۆربەى چالاکیەکانە کەماندوو نەناسانە لەهەر ڕووداو پێشهات و بۆنەیەک دا جێ دەستیان دیارە و بەردەوامن لەکار و چالاکیەکانیان.
 
ئەمانە و چەندین چالاکى دیکە کە ڕێکخراوى هاریکارى یاساى ژنان ئەنجامى داون وە بەردەوامیشە لەئەنجامدانى چالاکیەکانى بەمەبەستى جێ بەجێکردنى یاساى بەرەنگاربوونەوەى خێزان لە توندوتیژى و خستنەڕووى ڕێگریەکان و پاشان ڕێنماى و چارەسەرەکان خراونەتەڕوو بۆ لایەنى پەیوەندیدار بەئاڕاستەى جێبەجێکردنى یاساى ناوبراو 

پارێزگای دهۆک
١- بە رێو بە رایە تی بە رە نگار بوونە وەی توندوتیژی دژی ئافرە تان و خێزان :
ئە م بە رێوبە رایە تیە لە سالی ٢٠١٣ دامە زراوە، دوو نو سینگە    یان لە سە نتە ری پارێزگای دهوک هە ن (نو سینگەی دهوک، نوسینگە ی نزارکێ)و لە قە زاکان ٨ نوسینگەی تریان هەن لە (ئاکرێ، بە ردە رەش، شێخان، شنگال، زاخو، سێمێل، برایە تی، ئامێدی).
بو ئەم راپورتەمان ئێمە سە ردانی نوسینگەکانی سەنتە ی باژێر (دهوک و نزارکێ) مانکردو(نو سینگە ی سێمێل) لە قەزای سێمێلمان کرد، و(نوسینگە ی زاخو) لە قەزای زاخو و شیخان.

٢- نو سینگە ی نزارکێ
بە رێو بە ری نو سینگە ی نزارکێ وا رونیکردەوە کە یاسای توندوتیژی یاسایێکی باشە بو چارە سە ر کردنی کێشە خێزانییە کان.
بە پێی وتە ی بە رێوبە ری نوسینگە ی نزارکێ روژانە تا وە کو ٤ سکالا تومار دە کرێ بە لایە نی زورە وە هندێ روژ تاکو ٧ سکالا تومار دە کرێ، بە پێی داتا کانی سالی رابردووی تا وە کو مانگێ سێ سکالا کانیان زوور بون بە لام لە م سالە دا ژمارە ی سکالاکان تاوە کو ئێستا کە م بوو نە تە وە بە پێی پێشبینی بە رێوبە ری نوسینگە کە چاک بونی باری ئابووری هوکاری کە م بونە وە ی سکالاکانە.
سە بارە ت بە بابە تی سکاڵاکان رایگە یاند کە زوور بە یان بە هوی خیانە تی هاوسە رگیری و لێدان و خراپی باری ئابووری، هە ر وە ها گە ف کردن لە سوشیال میدیا پە یوە ندیە نا دروستە کان ئاماژە بە وە ش کر کە ئە و سیمکارتا نە موستمسکاتی پێویستان نینە گە ف ئاراستە ی کە سە کان دە کرێت کادە کان بومان سە خت دە کرێ بە هوی نە بونی زانیاری پێویست لە سە ر تومە تبار.
لە نو سینگە ی نزارکێ هە موو جورە سکالا کان تومار دە کرێن تە نانە ت کە سی شکایە تلێکراو ئە ندامی خێزانیش نە بێ.
بە رێوبە ری نوسینگە یی نزارکێ راگە یاند هێچ کێشە ک لە نو سینگە کە مان نییە بە لام سە نتە ری پارێزگای دهوک پێویستی بە نوو سینگە یە کی تر هە یە بە بوونە ی ئە وە کێشە کان چارە سە ر بکرێن.

٣- نو سینگە ی دهوک
بە پیێ گوتنی بە رێوبە ری نو سینگە ی دهوک یاسایی توندوتیژی خێزانی ئە گە رێکی باشە بو ئاشتە وایی خێزانی بە لام بووە دە رفە تێک بو ئافرە ت بو تومارکردنی سکالا لە سە کێشە زوور بچوکە کانیش.
سەبارەت بە داتاکانی ئەم ساڵ بە ر ێو بە ری نو سینگە ی دهوک ووتی کە تا ئێستا داتا کانی ئە م سالە ئاما دە نە کردوون بە لام ژمارە ی سکالا کان بە رە و کە مبون رویشتووە.
جو رە کانی سکالا کان کە لە نو سگە ی دهوک تومار دە کرێت بە رێو بە ر ئە وە رونکردە وە کە کێشە کان بە هوی لە یە کتر تێنە گە یشتنی ئافرە ت و پیاو و خیانە تی هاوسە ر گیری چاودێری نە کردنی خێزان بە هوی کە می باری ئابووری، وە بە هو ی بونی جیوازی ئاستی روشە نبیری واتە پیاو پە یرە وی سیستە می عە شائیرە تگەری دە کات و ترس بوون لە سە ر قسە کانێ خە لک بە نە گونجاوی لە کاتێکدا ئاستی روشە نبیری ئافرە ت لە مە بە دە ر ترە ئە مە ش دە بێتە هوی نە گونجاوی و لێک تێنە گە یشتن لە نێوانیان.
بە رێوبە ری نو سینگە ی دهوک وا ئاشکرای کرد کە هە مو سکالا کانی تایبە ت بە خێزان لە لا یەنیان تومار دە کرێت چ ژن یان پیاو بێ، ئە وە ش راگە یاند هە ولی زوو بو ئە وە دە دە ین کە کیشە کان لە لای خویان چارە سە ر دە کرێن بە بێ ئە وە ی رە وانە دادگا بکرێت 
 
چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخراو لەگەڵ لێپرسراوی نووسینگەی دهۆک
.
٤- سە نتە ری راوێژکاری ئافرەت و خێزان
لە سالی ٢٠١٢ ئە م سە نتە رە دامە زراوە، لە ئێستا دا ١٥ خە بیریان هە یە هە مووان کە سانی پروفیسور و پسپورن تە نانە ت نوژدارێکی دە رونیش یان هە یە، روژانە بە لایە نی زورە وە تا وە کو سێ کە یس وە ردە گرێن بە لام زیاتر وە ریناگرێن، سێ لە خە بیرە کان لە گە ل کە یسە کان دادە نیشن بوو ئاشتە وایی کردنی هە ردوو لا، بە پێ داوای خاوە ن کە یسە کان روژانە دە بێ ئافرە تێکی خە بیر لە ژووری ئاشتە وای ئاما دە ببێت، خە بیرە کان بە هە موو شیان هە ولی ئاشتەوا کردنی هە ر دوو لا دەدە ن.
بە رپرسی سە نتە رە کە ئە وە ش راگە یاند گە ر هە بوو خاوە ن کە یسە کان پێویستی بە نوژدا رێکی دە رونیی دەرە وەی سە نتە ر هە بێت ئێمە خومان بە خورایی چا رە سە ری بوو دە کە ین لە لای نوژدارێکی پسپور.
بە رپرسی سە نتە رە کە وای پێمان راگە یاند کە کاروبارە کان بە رێک و پێکی بە رێوە دە روان بە لام کێشە ی نە بوونی شوێنێکی گونجاو بو مندالان هە یە کە لە کاتی دانیشتنی کە یسە کان ئێمە حە زناکە ین مندال لە ژووری ئاشتە وایی ئاما دە بێت بە هوی ئە وە زوور لە جاران دایک و باوک دە نگیان بە رز دە بێت و بێ رێزی بە رامبە ر یە کتر دە کە ن کە دە بێتە هوی تێک چونی دە رونی مندال دە ترسێ و دە لە رزێ، زوور لە جاران ئێمە لە لای خومان و فە رمانبە رە کان چاودێری مندال دە کە ین وە بە هوی نە بونی شوێنی گونجاو و تا یبە ت بە مندال نا توانین هاوێش بکرێ و دە گری.

چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخراو لەگەڵ بەرێوەبەری سەنتەری راوێژکاری خێزانی/دهۆک

٥-دادگای توندوتیژی خێزانی
دادوە ری لێکولینە وە توندوتیژی دادگا پێی وا یە نە رێنییە کان لە یاسای توندوتیژی دا زوور ترن لە ئە رێنییە کان، لە م یاسا یە دا لە بری ئە وە ی خێزان کۆ بکاتە وە لە یە کتر دە کرێتە وە، و ە نابێت لە یاسادا (على سبیل المپال) هە بێت دە بێت (علی سبیل الحێل) بێت واتە بە نوسراوی بێت، لە گە ل ئە و ە ش لە یاسای سزادان و یاسای (احوال الشخێیە) هە موو مافی ئافرە ت پێ دە دا ت.
بە پیێ بروای دادوە ر پیێ وایە زوور گرنگە ئە م یاسا یە بە زوترین کات رێک بخرێت و راست بکرێت و دە بێت لە لایە ن کە سانی پسپور و شارە زای و تایبە تی یاسایی راست بکرێتە وە چو نکە کومە لگا بە هویە وە لە ناو دە چێت، لە گە ل ئە وە ش کو مە لگا لە یاسای توندوتیژی بە شێوە یە کی نا دروست تێدە گات دە بێت زیاتر هە ولی ئە وە بدرێت بو تێگە یاندن لە یاسای توندوتیژی بە شێوە کی راست و دروست.
سە بارە ت بە کە یسە کانی دادوە ری لێکولینە وە ی توندوتیژی وا راگە یاند کە نە وەکو سالانە بە لکو مانگانە کە یسە کان بە رە و زیاد بون دە روون، و دادوە ر زوور لە ئە گە رەکا نی کێشە و کە یسە خێزانییە کان بو خراب بە کار هێنانی ئامێرە ئە لکترونیە کان و سوشیال میدیاکان دە گە رێنێتە وە.
ئە م یاسایە بە رێژە ی ٩٥٪‏ لە هە موو شوێنە بە رپرسیارە کان جێبە جێ دە کرێت، دادوە ری لێکولینە وە ئە وە ش را گە یاند لە هە ندێ لە کە یسە کان بە تە واوی یاسا کە جێبە جێ ناکرێت چو نکە دە بێتە هوی لە ناو چونی خێزان نە ک ئاشتکرتنە وە یان و ئێمە ش ناما نە وێ خێزان و کومالگا کانمان لە ناو بچێت.
تاوە کو ٩٠٪‏ لە کە یسە کانی دادگای لێکولینە وە چارە سە ر دە کرێن، وە ئە و کە یسانە بە جیابونە وە کوتاییان پێ دێ دوای جیا بو نە وە ش سکالا تومار دە کرێن بە هوی بونی مندال لە نێوانیان لە کاتی دیداری مندال لە گە ل خێزانە کە ی.
وە بە درێژی دان لە گفتوگو کە مان ئە وە ش راگە یاند کە زوور بە ی کە یسە کان لە دە وری ئە وە دان کە کە سە کان لە تە مە نێکی نا گونجاو دا پە یوە ندی نا دروست ئە نجام ئە دە ن وە سوزی هاوسە رگیری پێیان ئە دە ن بە لام جێبە جێ ناکرێن، هە ر وە ها خیانە تی ها وسە رگیری و نە بوونی ئابووری پێویست، و ئافرە ت داوای جیا بونە وە لە خێزانە کەی دە کات تا وە کو بە تە نها ژیان بکات لە گە ل ئە وە ش بە بیێ هە بونی هیچ پێدا ویستیێک بو ژیانە کە ی.
  
چاوپێَکەتنی نوێنەری رێکخراو لەگەڵ دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی توندووتیژی خێزانی/دهۆک
6-قە زای سێمێل
- نو سینگە ی سێمێل/قە زای سێمێل
بە رێوبە ری نو سینگە ی سێمێل سە بارە ت بە یاسای توندوتیژی دژی ئافرە تان پێی وا یە یاسای توندوتیژی یاسایێکی باش نیە چونکە ئافرە ت لە خێزان جیا کردوتە وە و یاسایێک بو دانا نراوە ئە وە ش را گە یاند لە یاسا دا تە نها کە سی تاوانبار و کە سی بێ گوناه هە یە ئە ویش بۆ ژن و پیاو دانراوە هیچ یاسایێکی تر نییە ژن لە پیاو جیا کرد بێتە وە، پێی وایە یاسای توندوتیژی یاسایێکی نە گونجاوە و یاسای عقوبات لە وە باشترە، لە گە ل ئە وە ش نە دە بوو ئە م یاسا یە لە ئێستا دا لە کومە لگای ئێمە دا دابنرابا چو نکە بە شێوە کی نا دروست بە کار دە ێنن و بە چاوێکی تر سە ری دە کە ن وە ئافرە ت ئە م یاسایە بە بە هانە دە زانێت بە خوی بە کار دێنێت چو نکە پیاو پێی وا یە نابێت خێزانە کە ی بگاتە ئە و ئاستانە روو بە روی یاسا و سزا ببێت و خە لک قسە یان لە سە ر بکە ن هە ر لە بە ر ئە وە ش رێچکەی بێیدەنگی دە گرێتە بە ر بو هە موو کێشە کان تا وە کو لە ناو عە شیرە ت و کومە لگا دا روو بە رووی قسە نە بێت، ئافرە تیش ئە مە بە دە ر فە ت دە بینێت.
سە بارە ت بە و سکالا نە ی کە لە نو سینگە ی سێمێل تومار دە کرێت بە رێوبە ررایکه‌یاند کە روژا نە تە نها یە ک تا دوو سکالا ئێمە تومار دە کرێین و لە سالی ٢٠١٨ دا ١٠٠ سکالا لە لای ئێمە تومار کراون و لە م سالە دا داتامان تومار نە کردوینە تە وە تا وە کو ئێستا بە لام بە گشتی لە م سالە دا سکالاکان کە م ترن، وە ئێمە فە رمانبە رە کانی خو مان لە گە ل خاوە ن سکالاکان دادە نیشین بوو چارە سە ر کردنی کێشە کان زوور بە ییان چارە سە ر دە کرێین بە بێ ئە وە ی رە وانە ی داگا بکرێت، وە سکالا لە لایە ن پیاو و ژنیش لە نو سینگە کە تومار دە کرێن.
سە بارە ت بە و کێشانە کە سکالا یان لە سە ر تومار دە کرێن لە لا یە ن نو سینگە ی سێمێل بە رێو بە ر راگە یاند زوور بە ی کێشە کان لە لا یە نی ئابووری و کە می دارای پێویست و گوێ نە گرتنی ئافرە ت بە خێزانە کە ی و لە یە ک تێنە گە یشتنی ژن و پیاو و هە روه ها سکالا دە ربارە ی هێنانی ژنی دووەم کە لە لا یە ن ژنی یەکە مە وە سکالا کە تومار دە کرێت، وە هە ندێک جار لە سە ر مولکیە ت.
سە بارە ت بە کێشە کانی نو سینگە کە ئە وە را گە یاند کە هیچ کێشە یە کی ناو خو یی یان نینە بە لام شوێنی نو سینگە کە نا گونجاوە چو نکە لە ناو مالان دا دانراوە.

7-قە زای زاخو
 -نوسینگە ی زاخو
ئە م نوسینگە لە سالی ٢٠٠٩ دامە زراوە، لە ئێستا دانیشتن لە گە ل خاوە ن سکالا کان دە کرێن بو ئاشت بو نە وە یان بە بێ ئە وە ی رە وانە ی دادگا بکرێت، لە بە ر فراوانی قە زای زاخو و هە ر وە ها کە مپە کانی دە وریان روژانە نێزیکە ی ٢٠ سکالا تومار دە کرێن، لە سالی ٢٠١٨ تا وە کو ٤٥٠ سکالا یان تومار کراوە نێزیکە ی ٧٥ سکالا لە نوسینگە ی زاخو چارە سە ر کراون ئە وانی تریش رە وانە ی دادگا کراون.
سە بارە ت بە یاسای توندوتیژی بە رێو بە ری نو سینگە ی زاخو راگە یاند یاسا بە گشتی خراب نییە بە لام کە م و کورتی تێدا هە ن و دە بێت زوو چارە سە ر بکرێت لە لا یە ن کە سە کانی پسپوری و تایبە تی یاسایی، لە سالی ٢٠١١ لە کاتی دە رکردنی یاسایی توندوتیژی ناونرا بە یاسای توندوتیژی دژی خیزان، بە پێی رای بە رێو بە ر ئە گە ر یاسای پاراستنی ئافرەت بوایە ئە مە کاریگە ریکە بە شێوە کی تر دە بوو.
لە گە ل ئە وە ش بە رێو بە ر بە درێژی پێدانی گفتوگو کە ئە گە رە کانی زووری سکالا کان دە گە رێنێتە وە بو کە می ئابووری و خراب بە کار هێنانی تورە کومە لایە تییە کان و پێ نە دانی مافە رە واییە کانی تاکە کە سی و خیانە تی هاوسە ر گیری، و لە نوسینگە ی زاخو سکالا لە لایە ن هە موو تاکە کانی خێزان تومار دە کرێ.
سە بارە ت بە کێشە کانی نو سینگە کە بە رێو بە ر گوتی کە کێشە ی نە بونی ئۆتومبێل بو کارو بارە کانی نو سینگە یان هە یە و پێویستی بە سە نتە رێکی راوێژکاری خێزانی یان هە یە بو قە زای زاخو.
 
چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخراو لەگەڵ لێپرسراوی نووسینگەی زاخۆ

8- قەزای شێخان:

1-نووسینگەی شێخان:
ئەم نووسینگەیە دەکەوێتە ناوچەی شێخان، ئەوانەی سکاڵا لەو نوسینگەیە تۆمار دەکەن ئەگەر کێشەکەیان چارەسەر نەکرێت رەوانەی دادگای قەسرۆک دەکرێن، بەلام ئەگەر خاوەن کێشەکە بەهۆی دووری رێگا نەیتوانی بچێتە قەسرۆک، ئەوا دەبێت لە نوسینگەی پۆلیس کە سەر بە موێلە سکالا تۆمار بکاتەوە بۆ ئەوەی لە دادگای شێخان کێشەکەی یەکلا بکریتەوە، چونکە دادگای شیخان کار بە یاسای سزادانی عێراقی دەکات نەک یاسای توندوتیژی خێزانی، ئەم نووسینگانەش بەپیی یاسای توندوتیژی خیزانی درووستکراون، لەبەر ئەوەی شێخان لەرووی تەشریعییەوە سەر بە عیراقە، بەلام لە دادگای قەسرۆک یاسای توندوتیژی خێزانی کاریی پێدەکرێت.
ئەو نووسینگەیەش وەکوو هەموو نووسینگەکانی تر بەپیی یاسای توندوتیژی خێزانی درووست کراوە بۆ کەیسە خێزانییەکان، بەلام تا ئیستاش هەر لەسەر لۆگۆکەی (بەرێوەبەرایەتی بەدواداچوونی توندوتیژی دژی ئافرەتان) نووسراوە، زۆربەی ئەوانەشی سکالا لەم نووسینگەیە تۆمار دەکەن ژنانن.
پێکهاتەی ئەم نووسینگەیە بەو شێوەیە
ژمارەی کارمەند: 13
پیاو: 12
ژن: ١
 
 2-دادگای شێخان
تا ساڵێک بەر لەئێستا لەدادگای شیخان دادوەرێک هەبوو بۆ جیبه‌جیکردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خیزانی و ئەو کەیسانەی کە لە نووسینگەی شێخان بەپێی یاسای توندوتیژی خێزانی سکالایان تۆمار دەکرد ده‌چووه‌ لای ئه‌م دادوه‌ر و ده‌یبینی، بەڵام لە ئێستادا ئەم دادوه‌ره‌ نه‌ماوه‌ که‌ تایبه‌تبیت به‌ بینینی که‌یسه‌ خیزانییه‌کان وبه‌و بیانووه‌ی که‌ شیخان له‌ رووی تشریعییه‌وه‌ سه‌ر به‌ حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر که‌سیک سکالاتۆمار بکات له‌ نوسینگه‌ی شیخان و کیشه‌ی خیزانی هه‌بیت ئه‌وان ره‌وانه‌ی ده‌که‌ن بۆ دادگای قه‌سرۆک چونکه‌ له‌وی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خیزانی جیبه‌جی ده‌کریت، به‌لام ئه‌گه‌ر که‌یسه‌که‌ نه‌توانیت یان نه‌یه‌ویت بجیته‌ قه‌سرۆک ئه‌وه‌ هه‌ر له‌ دادگای شیخان که‌یسه‌که‌ی ده‌مینیته‌وه‌ و به‌ یاساییه‌کی تر بریاری بۆ ده‌رده‌کریت دوور له‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیزی خیزانیی.

 نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی دژی ئافره‌تان/شیخان 

ئیدارەی گەرمیان
1-بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان.
سەبارەت بە کاروبارەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لەساڵی 2018 بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکە وتی : ئەرکی سەرەکی ئێمە لێکۆڵینەوە بووە لەکەیسەکانی توندو تیژی، وە ئەو تاوانبارانەی کەتاوانیان ئەنجام داوە لەکەیسی توندو تیژی ڕادەستی دادگایی بکەین و ڕێکاری یاسای ئەنجام بدەین و، وە ئێمە پلانمان هەیە زیاتر بۆ ئەوەی چینی گەنجان ببینین و ئاگاداری بڵاوکراوەکانمان بن سەبارەت بەبڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەناویاندا، وە ئێمەیەکەم شت لەپلانەکانمان ئەنجامدانی خولە بۆتوێژەرەکانی کۆمەلایەتی لەناو خوێندنگاکان بۆچالاک کردنی ڕۆڵی توێژەرەکان لەناو خوێندنگا لەچارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران کە ئەمەشمان دابەش کردووە بۆ پلانێکی (4 بۆ 5) خول وە پلانێکی ترمان بەشداری کردنە لەکۆبونەوەی دایکان و باوکان لەسەرجەم خوێندنگاکان بۆ پێدانی ڕێنمایی و چۆنێتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ خوێندکاران وە کۆنتاکمان هەبێ لەگەڵیان لەڕێگەی ژمارە مۆبایلەکانی خۆمانەوە کەلەکاتی هەرکێشە و ناکۆکیەک بتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن، وەپلانێکی ترمان ئەوەیە کەهەر لەناو خوێندنگاکان هۆشیاری بدەینە خوێندکاران لە خوێندکارانی بنەڕەتی و دواناوەندی و پەیمانگا و زانکۆکانیش وە خولەکانی ئێمە زیاتر دەربارەی توند و تیژی و خراب بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن و، وە کێشەکانی خەڵک لەچاوساڵەکانی تر زیادی کردووە و حاڵەتی کوشتنیش زیادی کردووە وەلەگەڵ زانکۆی گەرمیان بەرنامەمان هەیە کەکۆنفرانسێکی زانستیان لەگەڵ ئەنجام بدەین بەهاوکاری ڕێکخراوی ئەڵمانی کەسەبارەت بە کێشەکانی کۆمەڵگا لە ڕووی یاسایی و شەرعەوە هەروەها بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان وتی ئێمە ئەمانەوێت لەبەینی یاسا و شەرعا ربگێک دروست بکەین وە داوامان کردووە کەمامۆستایانی زانکۆ چەندتوێژینەوەیەکمان بۆ بکەن دەربارەی ئەو بابەتە، وەهەر سەبارەت بەم کۆنفرانسە لە زانکۆی گەرمیان بڕیارە ئەنجام بدرێت لەبەشی یاسایی زانکۆکە وەسەبارەت بە ڕۆڵی وەزارەتی تەندروستی لەجێ بەجێ کردنی یاسایی بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی دژی خێزانی وتی : ئێمە لەگەڵ نەخۆشخانەکانی سنوری گەرمیان پەیوەندیمان هەیە هەرچی حاڵەتێکی نەخوازرا و ڕوویان تێبکات یەکسەر ئێمە ئاگادار ئەکەنەوە، وە بەپێچەوانەشەوە ئێمە حاڵەتی وامان هەیە کەپێویستیان بەچارەسەرە دەینێرینە نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەی چارەسەریان بۆ بکرێت وە ئێمە وە کو بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لیستی خەفەریاتی خۆمان نەسخەیەکی ئەدەین بەوان بۆ ئەوەی لەهەر ڕووداوێک ئاگادامان لەیەک بێ.

چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخراو لەگەڵ بەرێوەبەری یەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان/گەرمیان.

2-کێشەو گرفتەکانی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان/گەرمیان.
هەرچەندە لەسەرجەم راپۆرتەکانماندا کێشەو گرفتەکانی ئەو بەرێوەبەرایەتیەمان دیاریکردوەو خستومانەتەروو وە راسپاردەو پێشنیاری گونجاومان بۆ چارەسەرکردنی خستۆتەروو و گەیاندوومانەتە لایەنی پەیوەندیدار بەڵام جێگەی داخە تا ئیستەش زۆرێک لە کێشەکان چارەسەرنەکراون و رێگری لەبەردەم جێبەجێکردنی یاساکە وەکو خۆی دروست کردووە، گرنگترین کێشەکانیش بریتین لە:

1. نەبوونی کارمەند :
سەبارەت بەکێشەی کەمی کارمەند بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەگەرمیان وتی :کێشەی گەورەی بەردەم بەڕێوەرەایەتی نەبوونی کارمەندە بەتایبەتی پۆلیس ئەوە بۆماوەی (5) ساڵیش ئەبێ یەک پۆلیسمان بۆدانەمەزراوە 
2. نەبوونی بینای تایبەت :
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەگەرمیان وتی :بینایی تایبەتی سەربەخۆی خۆمان یەکێکی ترە لەکێشەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کەتائێستا بینایەکمان نی یە تایبەت بێت بەبەڕێوەبەرایەتیەکەمان.
3. نەبوونی شەڵتەری بەردەوام :
سەبارەت بەم کێشەیە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەگەرمیان وتی : ئەم شەڵتەرە لێرە کاتیە و بەردەوام نی یە ئەوژنانەی ئەچنە ئەوێ تەنیا ئەتوانن بۆماوەی (72) سەعات لەوێ بمێننەوە ئێمە داوامان کردووە لەوەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی کاتی شەڵتەرەکە زیاد بکرێت یان بکرێتە بەردەوام بەڵام تا ئێستا جوابیان نەداوەتەوە هەرچەندە ئەم شەڵتەرە کاتیە هێشتا سودێکی زۆری هەیە لەبەرئەوەی هەندێ حاڵەت هەیە کاتی زۆردرەنگە مەترسی ڕێگاوبانیش هەیە ناکرێ بەوکاتە ببرێتەسلێمانی و بەیانی بهێنرێتەوە تا ڕادەیەکی باش سوودی زۆرە بەڵام کاتەکەی زیاد بکرێ باشترە.
4. گرفتی دارایی و کەمی بودجە:
سەبارەت بەگرفتی دارایی و کێشە و کەمی بودجە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەگەرمیان وتی :کەمی بودجە گرفتێکی زۆر زۆر گەورەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بۆ (6) دائرەی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیەکەمان تەنها (1.250.000) یەک ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار دینار، کەئەو بڕە پارەیە زۆر کەمە و بەهیچ شێوەیەک بەشمان ناکات وە کێشەیە بۆمان وە ئێمەهەر لەبەرکەمی بودجە و خراپی باری دارایمان کێشەی کەمی سەیارەمان هەیە وە ئەو سەیارانەشی کەهەمانە هەمووی کۆن بوون و خراپ بوون پێویستی بەچاککردنەوە هەیە وە ڕێکخراوەکان بەشێوەیەکی باش هاوکاریمان ئەکەن لە دابینکردنی هەندێک لەپێداویستی و کەرەستەکانی بەڕێوەبەرایەتی و نوسینگەکانمان سەنتەری ڕاوێژکاری و خێزانی، وەدابینکردنی سەیارە و سایەق بەشێوەی گرێبەست بۆ سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی و هۆبەی توندوتیژی ڕزگاری .
5. نەبوونی نەخۆشخانەی دەروونی تایبەت بۆ قوربانیەکانی دەستی توند و تیژی :
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکە وتی :بۆئەم مەبەستە بەشێوەی کتابی ڕەسمی داوام لەئیدارەی گەرمیان کردووە کەنەخۆشخانەیەکی دەروونی تایبەت هەبێت بۆ قوربانیانی دەستی توندوتیژیەکە و کەسی پسپۆریشی تێدا بێت ئەمەش کێشەکانمان چارەسەر ئەکات و بەشێک لەکێشەکان کەم ئەکاتەوە و دواجاریش کێشەکانی توندوتیژی کەم ئەبن، یان کەنەخۆشخانەکەش نەبێت هەر سەنتەرێکی دەروونی هەبێت و دکتۆری دەروونی تێدابێت باشترە چونکە ئێمە تەنها دەروون ناسمان هەیە و دکتۆری دەروونیمان نی یە.
6. نەبوونی هیلی گەرمە هۆ کاری نەکردنەوەی دەگەڕێتەوە بو کەمی و نەبوونی کارمەند لەبەر ئەوەی میلاکمان کەمە و بەشی دابین کردنی کارمەندی پیویست ناکات.

3-لیژنەی ئاشتەوایی
 
سەبارەت بە لیژنەی ئاشتەوایی و گرفتەکانی بەردەم کارەکانی لیژنەکە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونیەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە گەرمیان ووتی لیژنەکە پێکدێت لە (4) ئەندام (2) ئەدامیان پارێزەرن و سەر بە دادگای گەرمیانن و دوانیشیان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیە، کە یەکێکیان دەروونناسە و ئەوی تریان کۆمەڵناسە ئەو کەیسانە ئەبێت کە دادگای توند و تیژی خێزانی هەواڵەی ئەکات بۆیان بۆ نێوەند گیری و ئاشتەوای لە نێوان لایەنەکانی داواکە. وە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەندامەکان زیاد دەکرێن بۆ (9) ئەندام لەبەر زۆری کەیسەکان کە بەپێ ی بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری ئەندامانی لیژنەکە زیاد دەکرێت و کە ئەوانیش پسپۆڕی دەروونی و یاسایی و کۆمەڵایەتین سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، کە بڕیارە ببنە (2) دوو لیژنەی هاوبەش کاتی دانیشتنی لیژنەکە زیاد بکرێت بۆ (2) دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکدا بۆ بینینی کەیسە خێزانیەکانی سنووری گەرمیان، وە ئەندامێکی لیژنەکە باسی لەوەکرد کە زۆربەی کێشەکان بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابووریەوە و بەتایبەتی دوای ئەم قەیرانی داراییە کێشەکان زیادیان کردووە، لایەنە ماددیەکە کاری کردووەتە سەر باروگوزەرانی خەڵکی و هۆکارێکی سەرەکیە بۆ کێشە خێزانیەکان زۆرترین کێشەی ئەو کەسانەی کە ئەچنە بەردەم لیژنەکە کێشەی (ژن و مێردن) هەندێکیان هێشتا هاوسەری یەکترین و هەندێکی تریشیان جیابوونەتەوە لە یەکتر دیارترین (هەڕەشە و لێدان و خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندی و تۆمەت و ناپاکی هاوسەرێتیە) خۆشبەختانە لیژنە توانیویەتی لە (60%) کێشەکان چارەسەر بکات وە گرفتێکی تری ئەندامانی لیژنەکە نەبوونی هیچ دەسکەوتێکی ماددیە لە بەرامبەر ماندوبونیان کە بڕیار بوو بۆ هەر بینینی داوایەک و دانیشتنێک لە لیژنەکە بڕی (30) سی هەزار دیناریان پێ بدرێت بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕەپارەیەکیان پێ نەدراوە هەر ئەوەش وای کردووە ماوەیەک جارێک ئەندامەکان داوای دەست لەکارکێشانەوە بکەن.

چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخراو لەگەڵ ئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی/گەرمیان

4-سەنتەری راوێژکاری خێزانی
سەبارەت بە سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی، بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتیەکە وتی ئەم سەنتەرە لەساڵی 2017 دامەزراوە ئێمە هەوڵمان داوە سەرجەم ئەو پێداویستیانەی گرنگن لەڕاوێژی یاسایی کۆمەڵایەتی دەروونی دابمەزرێنن وەبەهاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی توانیومانە پێداویستی و کەرەستەکانی ناو بیناکە دابین بکەین وە ئێستا سەنتەرەکە، ئێمە لەو سەنتەرە هەوڵمان داوە ئەوکەسانەی کێشەیان هەیە و سەردانی ئەوێ دەکەن ڕاوێژیان لەگەڵ بکرێت و چارەسەر بکرێت بۆی ئەگەر نەتوانرا چارەسەر بکرێ ئەوا دوای سکاڵا ئێمە ئەتوانین لەدەرەوە متابەعەی کەیسەکەی بکەین وەئەم سەنتەرە لەوەتەی دامەزراوە بەشی تایبەت بووە بە چاوپێکەوتنی منداڵ لەولایەن دایک و باوکانەوە لەکاتی چاوپێکەوتنەکە لەوێ ئەنجام ئەدرێت و شوێنی تایبەتی تەرخان کراوە و هەموو پێداویستەیەکانی منداڵی تێدایە، وەلەلایەن کارمەندەکانی خۆمانەوە چاودێری ئەکرێن، بەڵام لەمەودوا بەگوێرەی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وە هەیکەلی تەنزیمی سەنتەرەکە دایان ناوە کەلەمەودوا بینینی منداڵ لەوێ نەمێنێت وە لەئێستادا لیژنەی ئاشتەوایی ئێمەش لەوسەنتەرە دادەنیشێت کەدوو ئەندامی ئێمەی تێدایە لەگڵ دوو پارێزەر ئەو کەسانەی کە ئەچنە دادگاوە دادگا هەواڵەی لیژنەکەی دەکا هەرلەو سەنتەرە قسەیان لەگەڵ ئەکرێ و ڕێنماییان پێشکەش ئەکرێ لەلایەن ئەندامانی لیژنەوە بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێت 

5-قەزای خانەقین
دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 نووسینگەی خانەقین داخرا بەهۆی هاتنی سوپای حەشدی شعبی و تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە، تاوەکو ئیستەش ئەم کێشەیە هەر بەردەوامەو نووسینگەکە نەکراوەتەوە و دەستی نەکردۆتەوە بەکارەکانی، سەبارەت بەم بابەتە لێپرسراوی نووسینگەی خانەقین باسی لەوەکرد هەر لەسەرەتای داخستنی نووسینگەکەوە ئێمە لە هەوڵداین بۆ کردنەوەی بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی ناوخۆ بەڵینی پێداین بە چارەسەرکردنی بە تنسیب کردنی پۆلیس لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بەڵام ئەوانیش کێشەی کەمی پۆلیسیان هەیە، بۆیە کێشەکە چارەسەرنەکراو بەم شێوەیە مایەوە، وە پێمان وایە باشترین چارەسەر بۆ کردنەوەی نووسینگەکە ئەوەیە کە پۆلیسی تایبەتی بۆ دابمەزرێت و دەسەڵاتی لێکۆلێنەوەمان هەبێت و بتوانین بەدواداچون بکەین بۆ حاڵەتەکان، وە لە ئیستادا بەڵێنمان پێدراوە بە چارەسەرکردن و کردنەوەی نووسینگەکە بەو شێوەیە.
چونکە بوونی نووسینگەکەی ئێمە کاریگەری زۆری هەبوو لەسەر رۆشنبیری خەڵکی ناوچەکە تاوەکو ئیستەش خەڵک پەیوەندی بە ئێمەوە دەکات بۆ ئەو کێشە خێزانییانەی کە روودەدەن بۆیە نەمانی نووسینگەکە لەو ناوچەیە بە دڵنیاییەوە کاریگەری هەبووە لەسەر رۆشنبیری و چارەسەر و بەدواداچوونی کەیسەکان.
سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەکانیان و دەسەڵاتەکانیان لەگەڵ هەموو ئەو گرفتانە لێپرسراوی نووسینگەکە باسی لەوەکرد لە کاتی ئێستادا تەنها دووتیم موبایلمان هەیە لە سنوری کەمپی ئاوارەکانی ئەڵوەنی یەک و دوو کە تەنها دەتوانین بەدواداچوون بکەین و هیچ دەسەڵاتێکی ترمان نییە.
یەکێکی تر لە کێشەکان کە لە قەزاکە هەیە و گرفت بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دروست دەکات نەبوونی دادگای تایبەتە بە جێبەجێکردنی یاساکە، سەبارەت بەم کێشەیە لێپرسراوی نووسینگەی خانەقین باسی لەوەکرد ئەو دادگایانەی کە لە خانەقین هەن سەر بە حکومەتی عێراقین نەک هەرێمی کوردستان بۆیە ئامادەنین یاساکە کە لە هەرێمی کوردستان دەرچووە جێبەجێی بکەن، بۆیە ئەگەر ئاسایشی ناوچەکە بکەوێتەوە دەست پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێم ئەوە ئەگەر هەیە دادگای تایبەتمەند دابمەزرێت و ئەو کێشەیەش چارەسەر بێت.
 
چاوپێکەوتنی نوێنەر رێکخراو لەگەڵ لێپرسراوی نووسینگەی خانەقین.

6-نووسینگەی کفری
1-کێشەو گرفتەکانی نووسینگەکە.
سەرەرای ئەو کێشەو گرفتانەی کە لە راپۆرتەکانی پێشووماندا خستوومانەتەروو تائێستەش چەندین گرفت و کێشە هەن کە بەپێی ووتەی لێپرسراوی نووسینگەی کفری رێگری بۆ دروست کردن لە جێبەجێکردنی یاساکە و کارەکانیان، لەوانەش:
.1نەبوونی میلاک:
لێپرسراوی نووسینگەکە باسی لەوەکرد کێشەی سەرەکی ئێمە نەبونی میلاکە وەچەندین جار بەچەن شێوەی جیاواز داوامان کردوە تەنانەت لەپەرلەمانی کوردستان کەسەردانمان کردوون ماوەیەک پێش ئیستا ئەو کێشەیەمان پێوتن و پێشنیاریشمان کرد ئەگەر دامەزراندن نیە ئەوە دەتوانن بەتەنسیب کارمەندمان بۆ بنێرن بەڵام تائێستا هیچ نەکراوە. 
لە ئیستادا لەبیست پۆلیس زیاتریشمان پێویستە بۆ حەراکات و تەحقیق و هێنان و بینینی کەیسە. ئێمە لەنەبونی پۆلیس زۆرترین ئەرکمان خستوەت سەرخۆمان، تەنانەت زۆرجار ئۆتۆمبێلیش نیە بە ئۆتۆمبێلی شەخسی کاردەکەین و و زۆرجاریش بە عیلاقاتی شەخسی لەگەڵ پۆلیس و ئاسایش کارێک رادەپەرێنین.
2. نەبوونی بودجەی پێوویست:
لێپرسراوی نووسینگەکە باسی لەوەکرد :بوجەمان وەک بەرێوبەرایەتی نیە، تەنها هەندێک رێخراو هەیە هاوکاریمان دەکات . هاوکارییەکانیان وەک هەندێک جار پارەیەو هەندێک جار کرینی قرتاسیەو بەکرێ گرتنی ئۆتۆمبێل و هەندێک شتی لەو شێوەیە..
3. نەبوونی دادگای تایبەتمەند:
لێپرسراوی نووسینگەکە باسی لەوەکرد ئێمە دادگایی تایبەت لەسنورەکەماندا نییە تەنها لەکەلار دادگایەک هەیە ئەویش تایبەتمەند نییە و ئێمە هەموو کێشەکانمان دەخەینە بەردەستی هەمان دادوەر کەکێشەکانی تر دەبینێتـ لەدادگایی لێکۆڵینەوە وەک قەتل و دزی و هەموو کێشەکان، لەکاتێکدا کەیسی توندو تیژی دادوەر و دادگایی تایبەتی ئەوێت.ئەوەش کێشەکەی ئەوەنە زۆرە زۆرجار دادوەر تەنها بیست فایلی ئێمەو سی بۆ سیو پێنج کەیسی پۆلیسی کفری بۆ ئەچێت جار هەیە ئەو دادوەرە بریارێک دەدات لەکەیسێکدا بەڵام دوایی بەتەلەفۆن پێیی ئەڵێین بەو شێوەیە نیەو ئەویش لەبەر مەشغەڵەت و زۆری کەیسەکانە کە بەوشێوەیە دەبێت..

2- ڕِۆڵی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندرووستی لە جێبەجێکردنی یاساکەدا:
سەبارەت بەم بایەتە لێپرسراوی نووسینگەی کفری ئاماژەی بەوەکرد کە پەروەدە زۆر گرنگە چونکە لەمنداڵیەوە دەبیێت فێربکرێن نەترسن لەپۆلیس، وەتائێستا لەگەل پەروەدە پەیوەندیمان هەیە لەگەڵیان بەڵام زۆرباش نیە، وە تەندروستیش بەهەمان شێوەو هاوکاری دەکەن و بەڵام قەیران کاریگەری لەسەر هەموو شتێک کردوە و وەکو پیویست نییە..

3. لیژنەی ئاشتەوایی:
لیژنەی ئاشتەوایی لە ئیدارەی گەرمیان پێکهاتوە لە چەند ئەندامێک کە ئەندامێکی بەروێوەبەرایەتی ومامۆستایەکی ئاینی و ئەندامی دادگای تیادایە، ئەم لیژنەیە بە شیوەیەکی جێگیر و کاتیکی جێگرییان نیە بۆ دانیشتن بەڵکو ئەگەر کەیس هەبێت بە تەلەفۆن لیژنەکە کۆدەکرێنەوە.

4. ئاوارەکان و یاسای بەرەنگاربونەوەی توندووتیژی خێزانی:
سەبارەت بە لاینە لێپرسراوی نووسینگەی کفری ئاماژەی بەوەکرد لەبەر ئەوەی ئاوارەکان لە سنورەکەی ێمە بڵاوبونەتەوە کەمپێک نییە کە کۆیان بکاتەوە بۆیە تەنها کار لەسەر ئەو کێشانە دەکەین کە خیان دێنە لامان و سکاڵا تۆمار دەکەن.
زۆربەی کێشەی ئاوارەکانیش بەهۆی خراپی باری دارایینانەوە روودەدات چونکە پیاوەکان لە کەمپا بێکارن و ئەمەش کێشەیان بۆدروست دەکات.
 
چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخراو لەگەڵ لێپرسراوی نووسینگەی کفری
 
ئیدارەی راپەرین
1-بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان
بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەکرد بوونی ئەم بەڕێوبەرایەتیە زۆر گرنکە چەنکە ئێستا خەڵک هۆشیارە کێشەکانیان لە ڕێگەی یاساوە چارەسەر ئەکەن نەک لەڕێگای سوڵح و ڕێگای کۆمەڵایەتیەوە کە جاران کێشەکان لە ڕێگای کۆمەڵایەتیەوە چارەسەر دەکران هەر ماوەیەکی کەم بوو دواتر کێشەکە سەری هەڵدەدایەوە بەڵام ئێستا لە ڕێگەی یاساوە مەلەفی بۆ دەکرێتەوە و وتە و بەڵگەکان لەناو مەلەفەمە تۆمار دەکرێت.
سەبارەت بە زیادبوونی کێشەکان ئاماژەی بەوە کرد کە سکاڵاکان بەشێوەیەکی گشتی ڕوو لە زیادبونن بۆ ئەوەش ناتوانین بڵێین مانای ئەوەیە کە کێشەکان زیادیان کردووە بەڵکو ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە خەڵک ئێستا هۆشیارە و نایانەوێ کێشەکانیان بە ڕێگای کۆمەڵایەتی چارەسەرکەن بۆیە دێت سکاڵا دەکات و ئەوکاتە مەلەف دروست دەکرێت و بەڵێنامەی پێ پڕدەکرێتەوە وە ئەگەربێتو جارێکیتر تاوانەکە دووبارە بکاتەوە ئەوکاتە مەلەفەکە دێتەوە بەردەست، بۆ نموونە لە مانگی 11 ی 2018 دوو حاڵەتی سووتان هەبووە یەکێکیان گیانی لە دەستدا، سەبارەت بە ڕێژەی خۆسوتاندن بەراورد بە ساڵانی ڕابرددو کەمی کردووە بەڵام خۆکوشتن زیادی کردووە کە ئەمەشیان بە خۆ خنکاندن و دەرمانخواردن ئەنجام دەدرێت.
 
چاوپێکەوتنی نوێنەریرێکخراو لەگەڵ بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تندووتیژی دژی ئافرەتان /ئیدارەی راپەرین.

2-سەنتەری راوێژکاری خێزانی و لیژنەی ئاشتەوایی.
کارمەندێکی ئەم بەشە ئاماژەی بەوەدا کە سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی دوو ئیشی هەیە :
1- سەنتەر بۆ ئەو کەسانەیە کە کێشەیان هەیە و نایانەوێ سکاڵابکەن بۆیە هەر لەناو سەنتەر هەردوو لایەن بانگ دەکرێت سەرەتا بەجیا قسەیان لەگەڵ دەکرێت بۆ باس کردن لە کێشەکەیان دواتر ڕووبەڕوی یەک ئەکرێنەوە و کیشەکان بە گوێرەی توانا چارەسەر ئەکرێت.
2- لیژنەی ئاشتەوای: بۆ ئەو کەیسانەیە کە لە دادگا بەنوسراو هەواڵ دەکرێن دواتر سکاڵا کار و تۆمەتبار بانگ دەکرێن و قسەیان لەگەڵ دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەین.
یەکێکی تر لە کارەکانمان بینینی منداڵە بۆ ئەو هاوسەرانەی کە جیابونەتەوە، ئێمە منداڵکان وەردەگرین لێرە دایک یان باوککە منداڵکانین دەبینن، لەو کاتەشدا زۆرجار کێشەمان بۆ دروست دەبێت بۆیە ئەمساڵ داوامان کردووە کە بینینی منداڵ لای ئێمە نەمێنێت.
وە ئاماژەی بەوەدا کە یەکێکی تر لە چالاکیەکانمان بۆ ئەمساڵ بە هاوکاری دوو ڕێکخراو چەند سیمینارێک ئەنجام دەدرێت لە ناوەندەکانی خوێندن و پەیمانگا و زانکۆکان سەبارەت بە کێشەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هاوسەرگیری خوار 18 و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان.

3-نوسینگەی ڕانیە:
لێپرسراوی نوسینگەکە سەبارەت بە چۆنیەتی بەدواداچوون بۆ کەیسەکان وتی سەرەتا کەیسەکان دێتە لای ئێمە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکەین یەکەمجار لەلایەن بەرپرسی نوسینگە ئەنجام دەدرێت دواتر هەواڵی هۆبەی خزمەتگوزاری نوسینگە دەکرێت لەوێوە ڕێنمای یاسای و کۆمەڵایەتی و دەروونی لەلایەن توێژەرەوە پێشکەش دەکرێت، دواتر هەواڵەی هۆبەی جوڵان و تاوان دەکرێت بەمەبەستی وەرگرتنی وتەی سکاڵا کار و و دواتر کەیسەکە رێکاری یاسای وەردەگرێت.
سەبارەت بە زۆری سکاڵاکان وتی (سەرەڕای کەم و کوڕی زۆر لە ڕووی میلاک و نەسریە و نەبوونی شەڵتەر و نەبونی سەیارە ڕۆژ بە ڕۆژ کەیسەکانمان زیاتر دەبێت ئاماژەی بەوەشدا کە تەنیا لەمساڵدا زیاتر لە 350 هەزار سکاڵا وەرگیراوە، وە کێشەکان لە ئێستادا زۆر زیادیان کردووە تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا 40 سکاڵا وەرگیراوە هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ : کاریگەری مادەی هۆشبەر، خێزانی پێشمەرگە، نەبوونی کەمی ئاستی هۆشیاری، نەبوونی متمانە لە نێوانیاندا.

چاوپێکەوتنی نوێنەری رێکخرا لەگەڵ لێپرسراوی نووسینگەی رانیە

ڕاپرسى
لەم راپۆرتەماندا راپرسییەکی سەرتاسەریمان ئەنجامداوە لە هەرێمی کوردستان لەسەر یاساى بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی بەمەبەستى ئەوەى بزانرێت ئایا هاوڵاتیان تا چەند شارەزاییان هەیە لەسەر یاساى ناوبراو یاخود تا چە ندە زانیارییان هەیە لەسەر دادگاى توندوتیژى خێزانى، وە ئایا کاتێک ڕویان لە دادگا کردووە تا چەندە دادوەر و فەرمانبەران هاوکاربوون و یارمەتى دەر بوون لەچارەسەرکردنى کێشەکە و بەدەمەوە هاتنى هاوڵاتیان لە راپرسییەکەشدا هەردوو رەگەز بە هەموو تەمەنەکانەوە بەشداربوون، بەهۆى دەرئەنجامەکانى ئەم ڕاپرسیەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە ئایا لە داهاتوودا کار و پلان و بەرنامەمان چى بێت و بۆمان دەردەکەوێت کەپێویستە لایەنە پەیوەندى دارەکان کارى جدى بکەن بەئاڕاستەى جێ بەجێکردنى یاساکە و هۆشیار کردنەوەى هاوڵاتیان لەبوونى یاسایەکى لەم جۆرە.

دەرئەنجامی راپرسی
کۆى بەشداربوو 506 کەس

تەمەنى بەشداربوو 15-26 26-60
214 292

ڕەگەزى بەشداربوو مێ نێر
361 145

پیشەی بەشداربوو خوێندکار فەرمانبەر ژنی ماڵ کاسب
103 94 210 99

شوێنی بەشداربوو پارێزگا قەزا
376 130

پ/ تا چەند زانیاریت هەیە لەسەر یاساى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى؟
نیمە تا ڕادەیەک زۆر
275 162 69
54.34% 32.01% 13.63%
لەمەوە بۆمان ڕووندەبێتەوە کە زۆرینەى بەشداربوانى ڕاپرسییەکە هیچ زانیارییەکیان لەسەر یاساى بەرەنگاربوونەوەى خێزان لە توندوتیژى نیە وە ڕێژەیەکى کەم تاڕادەیەک زانیارییان هەیە وە هیچ بەشداربوویەکى ڕاپرسیەکە شارەزاى تەواوى نیە لەسەر یاساى ناوبراو کە ئەمەش ڕێژەیەکى ترسناکە و جێگاى هەڵوەستەکردنە چونکە لە ڕاستى دا یاساکە یاسایەکى گرنگە و کاتێکی زۆر بەسەر دەرچوونیدا تێپەریووە بۆیەپێویستە سەرجەم تاکەکانى کۆمەڵگا زانیاریان هەبێ لەسەر یاساکە بەڵام سەرەڕاى گرنگى یاساکە وەک بۆمان ڕوون بویەوە کەسانێکى کەم زانیاریان لەسەر یاساکە هەبوو ئەمە لە کاتێکدایە ئەنجام دانى ئەم ڕاپرسیە لەناو ئەو هاوڵاتیانەدا بووە کە ڕوویان لە دادگاکان کردووە و دۆسیەیان هەبووە، لەمەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە تا ئەم ساتەش کارى جدى نەکراوە بە ئاڕاستەى جێ بەجێ کردنى یاساکەو بڵاوکردنەوەى هۆشیارى یاساىی لەسەر یاساکە، بۆیە زۆر پێویستە کە لایەنە پەیوەندى دارەکان تەواوى ڕێکارەکان بگرنەبەر وەکو وەزارەتى ناوخۆ وەک چۆن لە یاساکەدا باس کراوە بایەخی تەواو بدات بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر یاساکە وکە کەسانى تایبەتمەند دابین بکات بە مەبەستى هۆشیار کردنەوەى تاکەکانى کۆمەڵگا سەبارەت بە یاساکە وە هەروەها پێویستە لەسەر ڕێکخراوەکان رۆڵی زیاتر ببینن لە بە بڵاوکردنەوەى هۆشیارى لەسەر یاساکە.

پ/ تا چەند زانیاریت هەیە لەسەر دادگاى توندوتیژى خێزانى؟
نیمە تا ڕادەیەک زۆر
270 169 67
53.35% 33.39% 13.24%
 لەمەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە وەک چۆن هاوڵاتیان شارەزاییان نیە لەسەر یاساکە بە هەمان شێوە زانیارییان لەسەر دادگاى توندوتیژى خێزانى زۆر کەمە، بۆیە کارکردن لەسەر بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر یاساکە یارمەتی دەردەبێت لەسەر ئەم لایەنەش.

پ/ تا چەند ڕازیت لە ئەندامانى لیژنەى ئاشتەواى، ئایا توانیویانە وەکو پێویست هاوکاربن و کێشەکەت بۆ چارەسەربکەن؟
نەخێر تا ڕادەیەک زۆر
176 197 133
34.78% 38.73% 26.28%
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کەوا لیژنەى ئاشتەواى تارادەیەک توانیویانە ئەو رۆڵە گرنگە ببینن کە هەیانە بەڵام لەیەر ئەوەی رێژەکە زۆر بەرزنییە پێوویستە لەسەر ئەندامانی لیژنەکان کە باشتر بتوانن رۆڵی بەرچاو ببینین لە رایکردنی کەیسەکان و بەدیهێنانی ئاشتەوایی خێزانی و لە هەمان کاتدا پێویستە بایەخى زیاتر بەم لیژنانە بدرێت و بودجەى پێویست دابین بکرێت بۆ کرێ ى شارەزاى و دابین کردنى سەرجەم پێداویستە یەکان، دەست کراوەى زیاتر لە کار و بارەکانیان تاکو بتوانن ئەو ڕۆڵە گرنگەى کە هەیان بووە لەپێک هێنانەوەى خێزانەکان و دروست کردنى ئاشتەواى لەنێوانیاندا زیاتر و باشترى بکەن.
پ/ چ جۆرە توندوتیژیەکت بەرامبەر ئەنجام دراوە؟
دەرونى جەستەى جنسی
296 184 38
58.49% 36.36% 7.50%
لەم دەرئەنجامەوە بۆمان دەردەکەوێت کە زۆربەی قوربانییەکان ڕووبەڕووى توندوتیژى بونەتەوە لەخێزانەکان توندوتیژى دەرونیان بەرامبەر ئەنجام دراوە وەک ئیهانەکردن، جنێودان بۆیە پێویستە بایەخی تەواو بەلایەنى دەروونى قوربانیەکان بدرێت لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەڵ بدرێت بۆ دوبارە بیاننانەوەی لایەنی دەرونی قوربانییەکان و کردنەوەی نەخۆشخانەی دەروونی تایبەت بە قوربانییەکان. 

پ/ تا چەند دادوەر و فەرمانبەرانى دادگاى توندوتیژى خێزانى هاوکارت بوون و کارئاسانیان بۆ کردویت؟
هیچ تا ڕادەیەک زۆر
117 269 120
23.12% 53.16% 23.71%
لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت تا ڕادەیەک دادگاکان توانیویانە هاوکارى کەیسە خێزانیەکان بێت، کە جێگای دەست خۆشیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئە کەسانەی کە نارازین لە کاروباری ناودادگاکان رێژەیەکی کەم نییە بۆیە پێویستە کاری جدی تر لەسەر ئەم لایەنە بکرێت بۆ کەمکردنەوەی رێژەکە لەلایەن دادوەران و فەرمانبەرانی ناو دادگاکان لە رێگەی هاوکاری و رێنمایی زیاتری قوربانییەکان.

پ/ ئایا لێکۆڵینەوە لە گەڵتدا بە نهێنى بووە؟
بەڵێ نەخێر
248 256
49.01% 50.59%
بەپێى یاساى بەرەنگابوونەوەى خێزان لە توندوتیژى دەبێت لێکۆڵینەوە لە کەیسە خێزانیەکان بەنهێنى بێت بەڵام ئەم دەرئەنجامانە پێمان ئەڵێت ئەو نهێنى پارێزیەى کە پێویستە لەم جۆرە کەیسانەدا هەبێ بەڕێژەیەکى کەم بونى هەیە وە ئەمەش چەندین هۆکارى هەیە لەوانەش نەبوونى دادگایەکى تایبەتمەند بە کەیسە خێزانیەکان و بینینى هەموو جۆرە داواکان لەلایەن دادگاى کەتن و زۆری ژمارەی داواکان لە دادگای لێکۆڵینەوەو نەبوونی شوێنی گونجاو بۆ دادگای لێکۆڵینەوە کەئەمەش تێکەڵاوى دروست دەکات و هەروەها نەبوونى شوێنى گونجاو بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسە خێزانیەکان کە زۆر جار ڕووئەدات لێکۆڵینەوە لە ژورێکى بچوک دا ئەکرێت لەکاتێک دا چەند لێکۆڵەرێک بونیان هەیە ئەمانەو چەندین هۆکارى دیکە وادەکات کە نەتوانرێ نهێنى تەواو بپارێزرێ.

پ/ چ کەسێک توندوتیژى بەرامبەر ئەنجام داویت؟
هاوسەر (پیاو) خێزان
(ژن) برا باوک کەسانی تر تا پلە 4 
250 24 45 49 138 
49.40% 4.74% 8.8% 9.6% 27.27% 
لە ئەنجامى ئەم ڕاپرسیەوە بۆمان دەردەکەوێت کەزۆرینەى ئەوانەى کە توندوتیژى بەکارئەهێنن نێرینەن وە لە نێرینەش دا زۆربەى ئەوانەى توندوتیژیان بەکارهێناوە پیاوانن بەرامبەر هاوسەرەکانیان بۆیە پێویستە زیاتر هەوڵى هۆشیارى نێرینە بدرێت بەکردنەوەى خولى جۆراوجۆرى هۆشیارى تا لەو ڕێگەیەوە بتوانرێت ڕێژەى توندوتیژیەکان کەم بکرێنەوە.

پ/ ماوەى چەنێکە کێشەکەت لە دادگایە؟
1-3 مانگ 3-6 مانگ 6-1 ساڵ  
149 93 113  
29.44% 18.37% 22.33%  
لە ئەنجام دا بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو کێشانەى کە لە دادگاکان دان ماوەیەکى زۆریان پێ ئەچێت تا یەکلادەبنەوە تەنانەت زۆر جار ڕووى داوە بەهۆى ئەوەى کە ماوەیەکى زۆرى خایاندووە کێشەکە یەکلانەبوەتەوە سکاڵاکار وازى لەسکاڵاکەى هێناوە ئەمەش زۆر جار هۆکارەکەى ئەگەڕێتەوە بۆ کەمى دادوەر و فەرمانبەرى ئەو دادگایە بۆیە پێویستە لایەنى پەیوەندیدار هەوڵى جدى بدات کە دادوەر و فەرمانبەرى زیاتر دابین بکات بۆ دادگاکان تا چیدى بەهۆى دواکەوتنى کاتەوە مافى سکاڵاکار نەفەوتێت و بێ ئومێد نەبێ لەتۆمارکردنى سکاڵاکەى.

ئامارەکان
1-پارێزگای سلێمانی
*بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان:
2018 2017
2039 2031
 *دادگای لێکۆڵینەوەی توندووتیژی خێزانی:
2018 2017
5298 7113

*دادگای کەتن توندووتیژی خێزانی:
2018 2017
 301 427

*نووسینگەی رۆژئاوا:
2018 2017
 1804 1556 

2-پارێزگای هەولێر

 3691 2909 

*دادگای لێکۆڵینەوەی توندووتیژی خێزانی:
2018 2017
6537 4029

*دادگای کەتن توندووتیژی خێزانی:
2018 2017
 281 196 

3-پارێزگای دهۆک

 2620 2324

*دادگای لێکۆڵینەوەی توندووتیژی خێزانی:
2018 2017
 5336 4098 

*دادگای لێکۆڵینەوەی توندووتیژی خێزانی:
2018 2017
 565 368

4-پارێزگای هەڵەبجە
*ئامارەکانی توندووتیژی لە پارێزگای هەڵەبجە:
2018 2017
 67 38

*نووسینگەی سیدسادق:
2018 2017
 114 110

5-ئیدارەی گەرمیان

 1137 902 

*نووسینگەی کەلار:
2018 2017
633 520

*لیژنەی ئاشتەوایی:
2018 2017
146 101

*نووسینگەی کفری
2018 2017
144 194

*لیژنەی ئاشتەوایی کفری:
2018 2017
6 14
 
6-ئیدارەی راپەرین
بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان
2018 2017
 582 545 
 
*ئاماری تایبەت بە حاڵەتەکانی گرێبەستی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان:
جۆری حاڵەت هەولێر سلێمانی دهۆک کۆی گشتی
گرێبەستی هاوسەرگیری 15025 13836 10902 39763
جیابوونەوە 3598 4085 1509 9192
هاوسەرگیری دووەم 36 48 5 89

ئاماری کەیسەکانی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بۆ ساڵی 2019، کە توانیوویەتی پارێزەری خوبەخشیان بۆ دابین بکات.

جۆری کەیس ژمارە
جیابوونەوە، بە هەموو جۆرەکانیەوە 57
نفقە(خەرجی) 14
بینینی مناڵ(مشاهدە) 5
دایەنی (حچانە) 2
داواکردنی گوێرایەڵی (مگاوعە) 2
کۆی گشتی کەیس 80
((راوێژی یاسایی)) 108
کۆی گشتی
کەیس و راوێژی یاسایی 188

هۆکارەکان
دارایی  
تداخلی خێزانی  
نەگونجان  
ناپاکی هاوسەری(خیانە)  
توندووتیژی  
جێهێشتن  
 
ئەم ئامارانە چیمان پێدەڵێن؟
لەم ئامارانەوە بۆمان روون دەبێتەوە کەوا کێشە خێزانییەکان لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە رێژەیەکی ئەکجار زۆر روویان لە زیادبوون کردەوە و ساڵانەش ریچژەکە بەرەو زیادبوون دەروات.
ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە پێویستە بایەخێکی زیاتر بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خیزانی بدرێت و کاری زیاتری لەسەر بکرێت، هەوڵ بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی بەردەمجێبەجێکردنی یاساکە لە دامەزراندن و زیادکردنی دادگای تایبەتمەند و بەرێوەبەرایەتی و نووسینگەکان.
وە پێویستە بایەخی تەاو بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی بدرێت بە تایبەت لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی لە کاتێکدا لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەکو حکومەت و پەرلەمان بە هۆی کیشە دارایی و سیاسیەکانەوە لە ئیستادا هیچ بایخێک بە کیشە کۆمەڵایەتییەکان نادەن.

راسپاردە
1-زیادکردنی ژمارەی دادگاکانی لێکۆڵینەوە لەسەرجەم پارێزگاکان بە جۆرێک بێتە هۆی پاراستنی نهێنی کەیسەکان و ئاسانکاری لە بەرێەچوونی رێکارەکان، به‌ تایبه‌ت لە قه‌زای شیخان و خانه‌قین جونکه‌ تا ئیسته‌ یاساکه‌ له‌م ناوچانه‌ جیبه‌جیناکریت به‌بیانووی نه‌بوونی دادگای تایبه‌ت بۆیه‌ کردنه‌وه‌ی دادگاکان به‌تایبه‌ت له‌م دوو قه‌زایه‌ کاریگه‌ری و گرنگی زۆری ده‌بیت له‌ جیبه‌جیکردنی یاساکه‌ و که‌مکردنه‌وه‌ی پیشلکارییه‌کان و هه‌روه‌ها له‌ رووی ئیداری و سیاسیشه‌وه‌ ده‌ستکه‌وتیکی گرنگ ده‌بیت بۆ هه‌ریمی کوردستان. 
2-دامەزراندنی دادگای کەتن تایبەت بە کێشە خێزانییەکان لەسەرجەم پارێزگاکان.
3-زیادکردنی ژمارەی نووسینگەکان لەسەرجەم پارێزگاکان بەمەبەستی ئاسانکاری لە بەرێوەچوونی کەیسەکان و هاوکاریکردنی قوربانییەکان بە هۆی زۆربوونی ژمارەی سکاڵاکان.
4-دابینکردنی بینای پێویست و شیاو بۆ نووسینگەکان بە جۆرێک شوێنێکی گونجاوو سەلامەت بێت بۆ سکاڵاکارەکان و فەرمانبەرەکانی و بە جۆرێک کە دوربێت لە ناو گەرەکەکان و دابینکردنی ئاسایشی تەواو بۆیان. 
5-زیادکردنی ژمارەی ئافرەتان لە پۆستە ئیدارییە باڵاکانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی یاساکە.
6-کردنەوەی شێڵتەری تایبەت بە قوربانیانی توندووتیژی خێزانی و جیاکردنەوەیان لە حاڵەتەکانی تر.
7-بایەخی زیاتر بدرێت بەلایەنی دەروونی قوربانیانی توندووتیژی خێزانی لە کاتی بەرێوەچوونی سکاڵاکان و لەسەر وەزارەتی تەندروستی و کارو کاروباری کۆمەڵایەتییە کە هەوڵی جدی بدەن بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەی دەروونی تایبەت بە قوربانییەکان.
8-- کاری جدی بکرێت لە پێناو کردنەوەی نووسینگەی خانەقین و هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی یاساکە لەو قەزایە وەکو خۆی، بەتایبەت لە دوای هاتنی سوپای حکومەتی عێراقی بۆ قەزاکە، 
 9-لایەنەپەیوەندیدارەکان و بەتایبەت وەزارتی ناوخۆ کاری جدی بکەن لەسەر بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر یاساکە
10-کارکردن لە پێناو پاراستنی نهێنی کەیسەکان لەناو دادگا و نووسینکەکان
11-پێویستە پەرلەمان کاری جدی بکات بەمەبەستی هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی بەجۆرێک کە سەرجەم کەمووکورتیەکان چارەسەربکرێن کە لە کاتی جێبەجێکردنی یاساکە دەرکەوتوون ئەمەش بە کارکردن لەگەڵ رێکخراوەکان و دادوەران و لایەنەپەوەندیدارەکان بەجێبەجێکردنی یاساکە.
12-دابینکردنی سەرجەم پێداویستی بەرێوەبەرایەتی و نووسینگەکان لە سوتەمەنی و ئۆتۆمبێل و پۆلیسی پێویست تابتوانن رۆڵی باش ببینن لە جێبەجێکردنی یاساکە.

View: 241 ‌
6/16/2019 1:29:50 PM
Copyright. All Rights Reserved.