هەواڵ و چالاکی
رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان چەند چالاکییەک لەپارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدات
لەساڵیادی دەرچوونی یاسای (بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی خێزانی) لە پەرلەمانی کوردستان، بەرواری ٢٠١٨/٦/٢١، رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بەهاوکاری (دەستەی خانمانی هەڵەبجە) و ( نووسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە) بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە و چەند ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکاني تايبةت بەجێبەجێکردنی یاساکە و دەزگاکانی راگەیاندن، چەند چالاکییەکی لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بەشێک لە  کاروچالاکییەکانی خۆی لە سنوری پارێزگای هەڵەبخە خستە روو، کە بەهاوکاری نووسنگەی رێکخراو لە پارێزگاکە ئەنجامی داون بەتایبەت ئەو چالاکییانەی دەربارەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی خێزانی ئەنجامیدابوون، لەوانەش دەرەئەنجامی ئەو کەمپینەی رێکخراو لە پارێزگاکە،  لە پێناو کردنەوەی بەرێوەبەرایەتییەکی تایبەت بە کێشە خێزانییەکان و پلان و کاری داهاتوو بەمەبەستی بەدیهینانی ئامانجی کەمپینەکە..
هەروەها خستنەرووی راپۆرتی دووەمی رێکخراو لە ساڵی ٢٠١٨، ئەم راپۆرتانە بەهاوکاری رێکخراوی NEDی ئەمەریکی ئامادە دەکات، کە   تیایدا سەرجەم کێشەو رێگرییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە دەستنیشان کراون لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و خستنەروی راسپاردەکان و گەیاندنی بە
دەسەڵات و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پێناو چارەسەرکردنیان.
لەهەمان کاتدا خستنەرووی ئامارەکانی تووندوتیژی خێزانی و راپرسی تایبەت لەسەر یاسای ناوبراو، بڵاووکردنەوەی نامیلکەی تایبەت لەسەر یاساکە و خستنەرووی وێنەی چالاکییەکانی رێکخراو لە پارێزگای هەڵەبجە لە شێوەی پێشانگایەکدا، دروستکرنی بازارێکی بچووک کە تیایدا کاری دەستی خانمانی سنوورەکەی تیادا خرایەروو.

627 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/23/2018 1:35:05 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top