هەواڵ و چالاکی
شۆخان ئەحمەد لە وڵاتی لوبنان بەشداری لە کۆنفراسێک دەکات

ڕۆژانی١٠-١١ئایار لە شاری بیروتی پایتەختی ولاتی لبنان،  شۆخان احمد بەرێوبەری رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، بەشداری  لە کۆنفرانسێکدا کرد دەربارەی بابەتی گەیشتن بە دادپەروەری بۆ ژنان لە سەر ئاستی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست، شۆخان احمد وەکو تاکە نوێنەری عێراق بەشدار بوو لە کۆنفرانسەکەدا و بابەتێکی دەربارەی ژنان و گەیشتن بە دادپەروەری لە کوردستان و عێراق پێشکەش کرد.

ئەم کۆنفرانسە بە ھاوکاری رێکخراوی ئۆکسفامی بەریتانی ڕێکخرابوو بۆ ولاتانی (عێراق، ئوردن، یەمەن، سوریا، فەلەستین).

527 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/13/2018 11:26:09 AM
Copyright. All Rights Reserved.
Top