هەواڵ و چالاکی
ئاماری پێشیلکارییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لەماوەی دوو هەفتەدا بڵاو کرایەوە

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فیراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاماری پێشێلکارییەکانی دەزگاکانی راگەیاندن و پارتە سیاسییەکانی لە ماوەی دوو هەفتەی بانگەشەی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە.

پێشیلکاری کەناڵەکانی راگەیاندن بریتین لە هاندان بۆ توندوتیژی و پێشێلکاری پارتە سیاسییەکانیش بەشێوەیەکی گشتی بریتین لە هەڵواسینی پۆستەرەکانیان لە شوێنی گشتی و شوێنەکانی پەرینەوەی پیادە.

لە ئامارەکەدا هاتووە کەناڵە ئاسمانییەکان ٤٨٦ پێشێلکارییان کردووە بەم شێوەیە (ئێن ئارتی ٢٦٤، کەی ئێن ئێن ٦١، رووداو ٥٥، کوردستان ٢٤ ٣٢، گەلی کوردستان ٢٥، پەیام ٢٤، خەندان ١٠، سپێدە ٨، کوردستان تیڤی ٧، کوردسات سفر).

هەروەها پێشێلکاری پارتە سیاسییەکانیش بەو شێوەیە بوو (یەکێتی ٧٥، پارت ٦٧، هاوپەیمانی ٣٧، گۆران ٣٣، حزبی سۆسیالیست٥ ، یەکگرتوو٤، حزبی شیووعی ٣، نەوەی نوێ ٣، کۆمەڵی ئیسلامی ٢، هاوپەیمانی نیشتیمانی سفر).
569 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/7/2018 10:09:44 AM
Copyright. All Rights Reserved.
Top