هەواڵ و چالاکی
لەیادی کیمیا بارانی هەڵەبجەدا ڕاکردنی ماوە درێژ ئەنجام دەدرێت

بە دروشمی (وەرزش ئومێد بەخشینەوەیە بەژیان) تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە بەهاوبەشی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی هەڵەبجە و ڕێکخراوی ئەنجومەنی گەنجانی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە کچان و کورانی شارەکە لە بەرواری ٢٠١٨/٣/١٥ ڕاکردنێکی ماوەدرێژیان ئەنجام دا.

راکردنەکە کەلەسیروانە دەستی پێ کرد تا بەردەم کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی هەڵەبجە، واتە ماوەی راکردنەکەیان  پێنج کیلۆمەتر بوو.
 
 ئامانج  لە ئەنجام دانی ئەم ڕاکردنە ماوەدرێژە لەم کاتەدا بۆ ئەوە بوو کەیادی هەڵەبجە تەنها بەشیوەن و گریان نەکرێتەوەو بتوانرێت بیگۆڕدرێت بەشتێکی سود بەخش بۆ هەموان و بیکرێت بە کلتور، بۆ ئەوەی ئەوبارە دەرونیە نائارامەی لەم کاتەدا بۆ دانیشتوانەکەی دروست ئەبێ بەم جۆرە چالاکیانە کەمێ ئارام بکرێتەوە

لە راکردنەکەدا  نوێنەری رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان  لەگەل کۆمەڵێک لە رێکخراوی تر بەشداربوون.

1211 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/18/2018 10:15:21 AM
Copyright. All Rights Reserved.
Top