هەواڵ و چالاکی
رێکخراوی WOLA کەمپینێک له‌ پاریزگای هەلەبجە ئەنجام دەدات
له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بۆ 8 مارس، رۆژی پێنجشەممە به‌رواری 2018/3/8 كه‌مپینێک ئه‌نجامدرا له‌به‌رده‌م پارێزگای هه‌ڵەبجه،‌ به‌ ئاماده‌بوونی (به‌رێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مروڤ/لقی هه‌ڵەبجه‌، جێگری پارێزگاری هه‌ڵەبجه‌، به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵەبجه‌، تۆری رێکخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ پارێزگای هه‌ڵەبجه‌، دەستەی خانمان ، چه‌ندین كه‌سایه‌تی و لایه‌نی تر و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن)، به‌مه‌به‌ستی دامه‌زارندن و كردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی تایبه‌ت به‌ كێشه‌ خێزانییه‌كان له‌ پاریزگاكه‌.
له‌ كەمپینەکەدا به‌یاننامه‌ی لایه‌نه‌كان و رێکخراوه‌كان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی WOLA  خویندرایه‌وه‌، له‌ هه‌مانكاتدا جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌،دوای ده‌ست خۆشی و پشتیگیری داواكارییه‌كان به‌ڵێنی دا به‌ كاركردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و گه‌یاندنی به‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.

237 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/8/2018 3:16:46 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top