کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و نوێنەری ژمارەیەک ڕێکخراو
بەمەبەستی زیاتر هەماهەنگی کردن لەنێوان رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، رۆژی سیشەممە بەرواری 13/2/2018 بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ولێپرسراوانی سەنتەری راوێژکاری و نوێنەری ژمارەیەک ڕێکخراو، کۆبونەوەیەکیان لە بینای بەڕێوەبەراتی ئەنجدامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لە کارو چالاکیە هاوبەشەکانی نێوان بەڕێوەبەرایەتی و ڕێکخراوەکان کرا، هەروەها پلانی کارەکان بۆ ساڵی 2018 وگرفت و پێشهاتەکان تاووتوێ کران، ڤانا عەلی نوێنەری ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بەشداری لەکۆبوونەوەکەدا کرد.
|