هەواڵ و چالاکی
لەچوارچێوەى پرۆژەى بەدیهێنانی دادپەروەری، سیمینارێک لە گوندی باخچەی گەورە ئەنجامدرا

دوێنێ به روارى ١٣/٢/٢٠١٨ رێکخراوی وادی ئەڵمانی و رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بەهاوکاری EU،  لەگوندى باخچەى گه ورەى سەربەناحيەى كەسنەزان لەشارى هەولير سیمینارێکیان ئەنجام دا.

ئەم سیمینارە لەچوارچێوەى پرۆژەى بەدیهێنانی دادپەروەرییە بۆگروپی ستەملێکراوانی باکوری عێراق کە لەلایەن هەردوو رێکخراوی ناوبراو ئەنجام دەدرێت.

  لە سیمینارەکەدا باس له ياساى بارى كه سێتى و ياساى بەرەنگاربونەوەى توندوتيژى له خێزاندا كرا، به تايبەتى ئەوتوندوتيژيانەى دژ به ژنان دەكرێت، هەروەها  باسى كۆمەڵێك زانيارى گرنگ لەرووى كۆمەڵایەتى و دەرونى مافەکانى ژنان كرا.

632 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/14/2018 9:12:32 AM
Copyright. All Rights Reserved.
Top