هەواڵ و چالاکی
بەخشینی بروانامە بە پارێزەرانی پارێزگای هەڵەبجە

رۆژی پێنجشەممە ١٨ی کانوونی دووەم،  رێکخراوى هاریکارى یاسایى ژنان لە پارێزگاى هەڵەبجە، لە مەراسیمێکدا  بروانامەی بەخشینی بە پارێزەرانى بەشداربووى خولى ڕاهێنانى پارێزەران کە رێکخراوی WOLA  بە هاوکارى لقى هەڵەبجەى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان ئەنجامیدا لە مانگى کانونى یەکەمى ساڵی ٢٠١٧ بۆ پارێزەرانی راهینراو لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، لە مەراسیمەکەدا  کورتەیەک لە کار و چالاکیەکانى رێکخراو لە ماوەى رابردوودا نمایشکرا. دواتر بەخشینى چەند خەڵاتێکى رێزلێنان و سوپاس نامە بە چەند کەسایەتى و لایەنێک.

ئەم جۆرە چالاکیانە پاش ئەوە دێت کە رێکخراوى هاریکارى یاسایى ژنان نووسینگەى خۆى لە پارێزگاى هەڵەبجە لە بەروارى ١٥\١٠\٢٠١٧ .کردەوە.

147 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/20/2018 3:25:54 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top