هەواڵ و چالاکی
رێکخراوی (WOLA) برِوانامەی بەشداریکردن بە خوێندکارانی کۆلیَژی یاساي زانکۆی سلێمانی بەخشی

لە چالاکیەکی هاوبەشی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان و به‌شی یاساو رامیاری زانکۆی سلێمانی ، بە ئاماەبوونی سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی یاسا برِوانامەی بەشداریکردن بە خوێندکارانی کۆلیَژی یاساي زانکۆی سلێمانی بەخشرا، کە بەشداربوون لە خولی هاوینەی ریَکخراوی (هاریکاری یاسایی ژنان).

ئەم خولە  سالاَنە رێکخراوی (WOLA)  بەمەبەستی راهینانی خویندکاران لەسەر کاروباری پارێزەرایەتی و هەلسوکەوتی پاێزەر،بە شێوازی تیۆریی و پراکتیکی بۆ خوێندکارانی بەشی یاسا لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەیکاتەوە.
 لە مەراسیمەکە دا هەریەک لە بەشی یاسا و نوێنەری خوێندکاران و بەرێوبەری رێکخراو وتاری خۆیان پێشکەش کرد و جەختیان لەسەر بەردەوامی کاری هاوبەش کردەوە.

239 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/18/2018 9:29:51 AM
Copyright. All Rights Reserved.
Top