هەواڵ و چالاکی
رێکخراوی WOLA بەشداری لە خولێکی وەرگرتنی راوێژکاری لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، لەماوەی ٢٧_٣٠/١١/٢٠١٧  بەشداری لەخولێکدا کرد سەبارەت بەچۆنیەتی خۆتۆمارکردن لەنەتەوە یەکگرتووەکان بەسیفەتی ڕاوێژکاری، ئەم خولە لەشاری جنێفی سویسرا بۆ چەند رێکخراوێکی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدرابوو، کە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعیراق و پەیمانگای جنێف بۆ مافی مرۆڤ بەڕێوە چوو، لەم خولەدا بەشداربووان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی فێری ئامادەکردنی راپۆرت و چۆنیەتی پێشەکەشکردنی بەنەتەوە یەکگرتووەکان کران.

ئەم خولە تەواوکاری ھەمان خول بوو کە لەوڵاتی ئوردن لەشاری عەممان بەڕێوە چوو،  رۆژانە لەکاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە، بابەتەکان بریتی بوون لە وەرگرتنی سیفەتی راوێژکاری و نووسینی راپۆرتی ئەڵتەرناتیف لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان.

سەرەرای خولەکە،  بەشداربووان لەدانیشتنی خولی خوێندنەوەی راپۆرتی ئوسترالیا سەبارەت بەبەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستی و راسیزم ئامادەبوون، لەبینای ئەنجومەنی مافی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان.

 

189 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/18/2017 2:43:08 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top