هەواڵ و چالاکی
شاندێكی فدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكەن‌.

شاندێكی فدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكەن‌.


 شاندێكی فدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكەن‌و تاوتوێی چەند 
پرسێكی پەیوەست بەهەماهەنگیی نێوان ئەنجومەن‌و رێكخراوەكان دەكەن.
رۆژی چوارشەممە 15-11-20177، شاندێكی فدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییان كرد‌و لەلایەن (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنەوە پێشوازییان لێكرا.


 
لەمیانی كۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكە كرا، تاوتوێی كاروباری رێكخراوەكانیش كرا لەچۆنێتیی هاوكاریی‌و هەماهەنگیی نێوان ئەوان‌و ئەنجومەن‌و دامودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێم.


 
رێكخراوەكان پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەنجومەن‌و بڕیارەكانی پیشاندا، ئاماژەیان بەوەش كرد، هەماهەنگیی‌و پشتیوانیی بەردەوامی نێوان رێكخراوەكان‌و ئەنجومەنی پارێزگا، فاكتەرێكی باش دەبێت بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان‌و بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە.
 
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سوپاسی رێكخراوەكانی كرد‌و رونیكردەوە، ئەنجومەن پشتیوانی لەهەموو هەنگاوێكی مەدەنییانە دەكات، كە ئامانج لێی خزمەتكردنی هاوڵاتیان بێت.

42 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/18/2017 2:40:40 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top