هەواڵ و چالاکی
رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، سەردانی بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە دەکات

بۆ زیاتر ئرنجامدانی کاری هاوبەش و هەماهەنگی دروست کردن لەنێوان رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان و نووسینگەی مافی مرۆڤ لە پارێزگای هەڵەبجە،  بەرێوەبەرو ستافی پڕۆژەی (چاودێری جێبەجێکرنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی ) لە رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، سەردانی بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجەیان کرد و لەگەڵ بەرێز  (نوخشە ناسح ) قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە کۆبوونەوە بە ئامانجی کاری هاوبەش لە پێناو:
١.پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە سەر ئاستی پارێزگاکە بۆ رووبەروبوونەوەی توندوتیژی  دژی ئافرەتان و خێزان
٢.سەردانیکردنی لیژنەکە  بۆ لایەنە پەوەندیدارەکان وەکو (وەزارەتی ناوخۆ) بە ئامانجی دامەزراندن و کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی تایبەت بە کێشە خێزانییەکان لە پارێزگاکە.

شایانی باسە پڕۆژەی (چاودێری جێبەجێکرنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی ) بەهاوکاری رێکخراوی NED  امریکی جێبەجێ دەکرێت.

314 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/13/2017 12:42:58 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top