هەواڵ و چالاکی
لەکۆنفرانسی هەرێمی (نابۆ خەتەنەکردنی مێینە) بەرێوەبەری رێکخراوی WOLA خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا

رۆژی پێنجشەممە ١٦/١١/٢٠١٧ رێکخراوی ئەلەند بەهاوکاری قونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کۆنفرانسی هەرێمی بۆ پرسی خەتەنە کردنی مێینەی ئەنجامدا.

 لە کۆنفراسەکە ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان و رێکخراوەکانی ژنان و مامۆستایانی  ئاینی ئامادەبوون وئامار و داتا سەبارەت بە پرسی خەتەنە کردنی کچان خرایە روو، هەروەها چەندین راسپاردە نووسرایەوە بۆ نەهێشتن و بنەنرکردنی خەتەنە کردنی کچان.

لەکۆتایی کۆنفرانسەکەدا خەلاتی رێزلێنان بە چەند کەسایەتیەک درا کە رۆڵیان هەبووە لە کەمکردنەوەی خەتەنەکردنی کچان، شۆخان حەمە رەشید بەرێوەبەری رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان یەکێک بوو لەو کەسایەتییانە کە خەڵاتی وەرگرت لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی چەندین ساڵەی کە بۆ کەمکردنەوەی خەتەنەکردنی کچان کێشاویەتی.

926 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/19/2017 11:06:25 AM
Copyright. All Rights Reserved.
Top