هەواڵ و چالاکی
ستافی رێکخراوی WOLA سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەن

رۆژی سێشەممە بەرواری ٣١/١٠/٢٠١٧ بەرێوەبەرو بەشێک لە کارمەندانی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بەشێک لە دامەزراوەکانی پارێزگای هەڵەبجەیان بەسەرکردەوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیاندا ستافی رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان سـەردانی  دادگای هەڵەبجە و سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە و بەشی یاسا لە زانکۆی هەڵەبجەیان کرد، بەمەبەستی هەماهەنگی و دانانی پلانی کاری هاوبەش بەیەکەوە لە داهاتوو دا.

ئەم سەردانەش دوابەدوای ئەوە دێت کە رێکخراوی WOLA نوسینگەی خۆی لە پارێزگای هەڵەبجە کردەوە لە مانگی ۱٠ ی ۲٠۱۷ دا و بەشێک لە کارەکانی لەمەودوا دەباتە ئەو پارێزگایە.

505 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/31/2017 2:30:02 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top