هەواڵ و چالاکی
بروانامەى دەرچون بەسەر بەشداربوانى خولی تەساوی دابەشکرا

بەروارى ٢٤\١٠\٢٠١٧ دواهەمین سمستەرى پرۆگرامى تەساوى کۆتایىى پێهات و بروانامەى دەرچون بەسەر بەشداربوانى خولەکەدا دابەشکرا و بوونە دواهەمین گروپى بەشداربوو، پاش دوو ساڵ و سێ مانگ لە بەردەوامى پرۆژەکە کۆتایى پێهات.
پرۆژەی تەساوی پرۆژەیەکی رێکخراوی FHI3600ی ئەمەریکییە کە لەرێگەی ژمارەیەک لە رێکخراوە لۆکاڵیەکان لە بەشێک پارێزگاکانی عێراق جێبەجێدەکرا بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و کۆمپیوتەر،  تایبەت بە کەمینەکان و ئاوارەکان و بەشداربووان هەریەکەیان چوار مانگ کۆرسى ئینگلیزى و کۆمپیوتەریان وەردەگرت و لە کۆتایى دا و بەشێک لە یەکەمەکان دەبوونە خاوەنى بروانامەى MOSو MOE .
رێکخراوی ( WOLAA ) تاکە رێکخراو بوو کە ئەم پرۆژەیەی لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێکرد، لە مانگی  ٧ی ٢٠١٥ تا ١٥/١٠/٢٠١٧ لە چوار سمستەر ٢٠٥ بەشدار بوو بەسەرکەوتوییى خولەکانیان تەواو کرد.

654 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/31/2017 1:25:28 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top