هەواڵ و چالاکی
رێکخراوی wola ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ یادی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی.
 له‌ پیناو بایه‌خدان به‌ هۆشیاری یاسایی و به‌تایبه‌تی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خیزانی له‌ راگه‌یاندنی کوردیدا,  ریکخراویى wola به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ل هه‌ریه‌ک له‌  بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژي
دژی ئافرەتان‌و خێزان‌، نوسینگەی ڕۆژهەڵات‌، سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی سەر بەبەریوەبەرایەتی بەهاوکاری هەریەک لەدادگای لێکۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر،
  ، ڕێکخراوی تاکۆ، سەنتەری میترۆ لەبارەگای بەرێوەبەرایەتی کۆبونەوەکیان ساز کرد.
  ئامانج لەکۆبونەوەکە ئەنجامدانی چه‌ند چالاکیەکە لەسەر ڕۆڵی ڕاگەیاندن‌و سۆشیاڵ میدیا، 
سانسۆرەکانی ئازادی ڕادەربڕین، یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و چارەسەرییەکانی کردنەوەی خول‌و دەوراتی بەردەوام بۆ پێگەیاندنی ڕۆژنامەنوسی بە توانا بەتایبەت لە کەیسەکانی ژناندا بۆئەوەی بەلاڕێدانەبرێت‌و کۆمەڵگا توشی چەواشەکاری نەکرێت، هەروەها کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەرنامەکانیان بە فڵتەردا تێپەڕبێت‌و پوخت بێت بۆ بەرچاوی بینەر لەپێناوی کۆمەڵگایەکی تەندروست‌و ڕاگەیاندنێکی چالاک.

1096 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/3/2019 1:56:55 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top